٣٠\٧\٢٠٢٥
پەراوێزی
سێزدەمینی تێـكست.

نەژاد عەزیز سورمێ
ئه‌وه‌ی له مه‌یدانی ئابووری و سیاسه‌تدا جێگیربووه له‌وه‌ی به
وڵاتانی پێشكه‌وتوو و وڵاتانی دیكه‌ی په‌راوێـز، كه به‌خاترانه
به‌جیهانی سێیه‌م ناسێنرا ، له بواری میدیادا زۆر به‌دیاری له
ڕه‌نگدانه‌وه‌یشی تێپه‌ڕاندووه و به متمانه و باوه‌ڕه‌وه سه‌ری
داوه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتووه و چۆنی بوێ وای هه‌ڵده‌سووڕێـنێ،
نه‌خاسمه پاش ئه‌وه‌ی شۆڕشی ته‌كنه‌لۆژیای پێكگه‌یشتن به چه‌شنێك
په‌ره‌ی سه‌ندووه و پێشده‌كه‌وێ باوه‌ڕنه‌كرده.
ئێستا ویستی ڕۆژگار خوێنده‌وار و نه‌خوێنده‌واری له بازنه‌ی ئه‌و
ده‌وروبه‌ره‌شدا ترازاندووه تێیدا ده‌ژی.. ئه‌و ئاراسته‌یه‌ش به‌رهه‌می
شۆڕشی نوێی ته‌كنه‌لۆژیا و كه‌شوهه‌وای كراوه‌یی و نه‌مانی سنووره‌كانه،
به‌و ئاسته‌ی به هیچ هێزێك به‌ری لێناگیرێ و ئه‌وه‌ی زیاتر و
سه‌رنجڕاكێشتر و خێراتریشه له پاشتره.
به‌و ڕه‌نگه لۆژیـكی لێ شاردنه‌وه و سه‌ركوتكردن ئیتر باوی نه‌ماوه
و به‌سه‌رچووه..
ده‌بێ خۆشی بێ ترشی بێ، یا جێگا بۆ ئه‌و ئاهه‌نگه نوێیه چۆل
بكا، یاخود هه‌وڵێـكی جددی بدا ئه‌و لیاقه‌ته په‌یدا بكا كه پێ
به‌پێ له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌وته‌دا بێته‌وه و بڕوا و ئاسۆیه‌ك بۆ خۆی له‌به‌ر
چاو بگرێ له‌و په‌یامه‌ی كۆششی بۆ كردووه هه‌وڵ بدا دانه‌بڕێ و نه‌گاته
ئه‌وه‌ی قازانج سه‌ری مایه بخوا.
ئه‌مڕۆ میدیا وه‌ك ده‌بینین ده‌ستی گه‌ییوه‌ته زۆربه‌ی مه‌یدانه‌كانی
ژیان و له ڕیزی پێشه‌وه‌ی به‌شدارانی پێكهێنانی ڕای گشتی
و ڕه‌نگڕشتنی كولتووره؛ له‌مه‌شدا ئه‌گه‌ر بگونجێ بڵێین كارگه‌كانی
به‌رهه‌مهێنان، ڕه‌نگی ئه‌و شه‌به‌نگه دیار‌ی ده‌كه‌ن و دونیای
به‌كاربردنیشی ناچاره تیشكه شكاوه‌كان وه‌ربگرێته‌وه و ده‌قه‌به‌ری
واقیعی خۆی بكاته‌وه، كه زۆربه‌ی جار نه‌ك هه‌ر باڵانوێن
نـین، به‌ڵكو ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یشن تێیدا ون ده‌بـین.
له‌م كاودانه‌دا دوو دیمه‌نی جیاوازمان دێته پێش، به‌رهه‌مهێن و
به‌كاربه‌ر، كه دوو باری لێك جودا پێك ده‌هێنن، به‌رهه‌مهێن وه‌ك
بنكه‌یه‌كی ئاراسته‌كردن و به‌كاربه‌ریش وه‌ك وه‌رگر كه له
پاشكۆبوونی زیاتر پێ ناكرێ، ئه‌مه‌ش نهێنییه‌ك نییه تازه ئاشكرا
بووبێ، به‌ڵكو ئاكامی هه‌موو ئه‌و ڕواڵه‌ته دواكه‌وتووانه‌یه
دونیای دواكه‌وتووی (جیهانی سێیه‌می) تێكه‌وتووه.
له هه‌لومه‌رجێكی به‌رهه‌ستیی وه‌ك ئه‌مڕۆ كه دواڕۆژی كێشه‌كه‌مان
له دووڕیانێكی له‌تركزه‌دایه، وه‌كو كورد و نیشتمانه‌كه‌ی، له
كڵاوڕۆژنه‌ی كام جیهانبینیه‌وه ڕێ هه‌ڵگرین و چ بكه‌ین ئه‌گه‌ر وه‌ك
به‌كاربه‌ری به‌رهه‌می به‌رهه‌مهێنیش بین؟
چۆن ببین به كاربه‌رێكی كارامه و لێزان و له نهێنییه‌كان بگه‌ین
و لانی كه‌م و هه‌ر چی نه‌بێ پشكداری له پێكه‌وه‌نانی
ئایینده‌ی خۆمان بكه‌ین و هه‌وڵ بده‌ین بگه‌ینه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی
ئیتر له بنبه‌ستی میدیای ده‌وروبه‌رمان، به تایبه‌تیش میدیای
به‌بنبه‌ست گه‌یشتوو و داخراوی عه‌ره‌بی بترازێـین و به‌گوڕ و
تینێـكی تر سوود له‌و هه‌لومه‌رجه نوێیه وه‌ربگرین و به‌ردی بناغه‌ی
شۆڕشێكی كولتووری ڕابگه‌یه‌نین و هه‌موومانی تێیدا به‌شدار بین.
ڕه‌نگه سه‌یر بێته به‌رچاو ئه‌گه‌ر بڵێین ئێمه‌ش ده‌توانین، ئه‌گه‌ر
له حه‌قیقه‌تی هاوكێشه‌كان بگه‌ین ببینین لایه‌نی به‌رهه‌مهێن
ڕووی له خه‌ڵكی وه‌ك ئێمه‌یه له حاڵێكدا وڵاتی ئێمه له ناوچه‌یه‌كی
هه‌ڵایساودا هه‌ڵكه‌وتووه و له‌و ساڵ و زه‌مانانه‌ش هه‌روا ده‌مێنێته‌وه.
به‌نموونه(دامه‌زراندنی ئاژانسێكی تایبه‌ت به خۆمان بۆ ده‌نگوباس)،
له‌وانه‌یه یه‌كێك بێ له‌و ده‌زگا به‌رهه‌مهێنانه، ته‌نانه‌ت بۆ
میدیای پێشكه‌وتووی جیهانیش.
له‌سه‌رێكی تره‌وه هه‌وڵ بده‌ین میدیای كوردی له‌مه‌ودای به‌رته‌سكی
ئێستای ده‌ربچێ و به‌سوود وه‌رگرتن له ده‌رهاورده‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای
پێشكه‌وتوو و مامه‌ڵه‌كردنی بابه‌تیانه‌ی دوور له (شۆ) له‌گه‌ڵ
ڕووداوه‌كانی ناوخۆ و پشتگوێ نه‌خستنی ڕووداوه‌كانی جیهان و
دروست كردنی كه‌شوهه‌وایه‌كی ئازادتر به ڕووكاری چاره‌سه‌ركردنی
بابه‌تیانه‌ی هه‌واڵ و ده‌رهاورده‌كانی كه به‌رامبه‌ر ڕابكێشێ و
وێنه‌ی ستراتیژیه‌تێكی به فه‌رهه‌نگ و ئاراسته‌گر و دواڕۆژێكی گه‌ش
بۆ میدیا و ته‌نانه‌ت كولتووری كوردی به گشتی بكـێشی، كه
دیاره له پاڵ هێزی به‌هێزی په‌روه‌رده و خوێندن كۆڵه‌كه‌یه‌كی پته‌و
له بنیاتنانه‌وه و دروست كردنی مرۆڤی كورد پێك دێـنن.
به‌پێچه‌وانه‌وه كاردانه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان له‌به‌كاربردنی ڕووت
تێنه‌په‌ڕێ، هه‌موو ده‌زگاكانی میدیای كوردی له جێوه‌ڕێی(مراوحة)
و لاسایی كردنه‌وه‌ی لاساییكاران ناترازێنن.
دیاره جێوه‌ڕێیش ڕوه‌تێكی هه‌ره دیار‌ی سیماكانی به‌رهه‌مهێنانی
دواكه‌وتنه و هیچی تر.
له‌م ڕاسته‌شدا میدایای كوردی كه به په‌یام و بۆ په‌یام ده‌ستی پێ
كرد ، وه‌ك ئێستا كه به‌ر ته‌وژمه‌كه كه‌وتووه هه‌روا له سێبه‌ری (
میدیای بزنس و ڕیكلام)دا ده‌مێنێته‌وه و ته‌كنیكی (شۆئامێز)ی لی
نابێته‌وه..
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|