٧\٨\٢٠٢٥
په‌راوێزی چوارده‌مینی تێـكست.

نەژاد عەزیز سورمێ
له‌گه‌ڵ نیشته‌جێ بوونی و به‌جێهێشتنی قۆناخی كۆكردنه‌وه‌ی بژێوی،
مرۆڤ هه‌وڵی داوه په‌نایه‌ك بدۆزێته‌وه بارگه‌كانی هه‌ستی تێدا
به‌تاڵ بكاته‌وه و هه‌ناسه‌یه‌كی لێ بدا و خه‌مه‌كانی به‌بابدا
كه ژیان و ململانه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌موو مه‌ودا شیرینه‌كانییه‌وه
ڕووبه‌ڕووی ده‌كه‌نه‌وه.. له‌و پانایانه‌ش كه ئاده‌مزاد له‌و ڕاسته‌دا
ڕووی تێكردوه داهێنانی نوكته
بووه…
نوكته له‌ساده‌ترین پێناسه‌یدا ده‌كرێ هۆیه‌ك بێ له نیشاندانی بێ‌موبالاتی
له ئاست پێشهاته تراژیكۆمیدیه‌كانی ژیان، هه‌ندێ جاریش هه‌ڵوێست
وه‌رگرتن له‌به‌رابه‌ر سته‌م و یاساشكێنـیه‌كی دیاریكراو، وه‌ك
هۆیه‌كی ڕاگه‌یاندنی نه‌نووسراوی ژێرا و ژێر ، وه‌ك ئاگری ناو
پووش بڵاوده‌بێته‌وه و بێ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی دیار بێ، بۆیه گه‌لێك
له‌سه‌رۆك ده‌وڵه‌تان بۆ باخه‌ربوون له‌كـێـرڤی ڕاستینه‌ی شه‌قام
زۆرجار پشتیان به‌و نوكتانه به‌ستووه له‌لایه‌ن ڕاوێژكار و ده‌ست و
په‌یوه‌ندییه‌كانییانه‌وه بۆیان كۆكراوه‌ته‌وه؛ له‌وانه به‌نموونه
سه‌رۆكی كۆچكردووی میسر جه‌مال عه‌بدولناسر.
نوكته به‌شێكیشه له‌و شه‌ڕه‌ی سایكۆلژسته‌كان به‌شه‌ڕی ده‌روونی
ده‌ناسن، وه‌ك ده‌مگۆیه‌ك ئه‌م زار و ئه‌و زار ده‌كا… له‌مه‌شدا
نوكته له ڕۆژنامه یا بڵاوكراوه‌یه‌ك یا ئیستگه‌یه‌ك ده‌چێت بێ
خاوه‌نی ئیمتیاز و بێ سه‌رنووسه‌ر و بێ چاپخانه و به‌بێ شه‌پۆلی كارۆموگناتیسییه‌وه
ده‌گات.
ئه‌و ڕه‌هه‌ندانه‌ی له نوكته‌دا یه‌ك ده‌گرنه‌وه (ئه‌گه‌ر له‌بناغه‌شدا
بۆ ئه‌وه دانه‌هێنرابن) ئه‌و ڕه‌هه‌ندانه‌ن ڕای گشتی له به‌رابه‌ر
كێشه‌یه‌كی دیاریكراودا پێك دێنن.. چونكه هیچ نوكته‌یه‌ك نییه مه‌به‌ستێكی
ژێراو ژێری له پشته‌وه نه‌بێت، كه ڕه‌نگه هه‌ندێ جار نیازی ڕووخێنه‌ر
یاخود ماكی دژمن، یا ئه‌وه‌ی به‌تابووری پێنجه‌م ناو ده‌برێی
پێوه بێ به‌مه‌به‌ستی له گرێژنه‌بردنی ئه‌من و ئاسایش یاخود
سووكایه‌تی به‌سه‌روه‌ری كردن، یا هه‌ندێ جار به‌پێچه‌وانه‌وه
بۆ ڕه‌نگڕشتنی ده‌مارگیریی، زۆر جاریش ڕه‌خنه‌یه له‌و لادانانه‌ی له
سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردندا هه‌ستی پێ ده‌كرێ یا ده‌بینرێ..
نوكته چه‌كێكی كاریگه‌ره له‌شه‌ڕ و له‌ئاشتیشدا، زۆر جار له
كاتێكی ناسك و له‌تركزه و چاره‌نووسسازدا تۆوی بێ بڕوایی و
بێهیوایی له قاوخێكی پێكه‌نین ئامێزدا ده‌چێنێ، یاله قاوخێكی
ئاماڵ درۆ و پێوه‌ناندا ده‌بێته هۆیه‌ك بۆ په‌رده‌پۆش كردنی هه‌ندێ
ڕاستی و له‌جێدانانی گه‌شبینیه‌كی خه‌یاڵی و بێ بناغه و زه‌وینه،
به
ڕه‌وتێكی مه‌یدانی قۆزراوه له كه‌سێكه‌وه بۆ ئه‌وی دی یا له ڕه‌وتێكی
دیاریكراوه‌وه بۆ ئه‌وه‌یتر ، به‌تایبه‌تیش له‌و ساته‌وه‌خت و
ڕۆژگارانه‌ی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن یا هه‌ر سیسته‌مێكی دیكه‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تی هیچ بوارێك بۆ ده‌ربڕین ناهێڵێته‌وه، له‌وكاتانه‌دا
نوكته، باوه‌كو گاڵته‌ئامێز و پێكه‌نیناویش بێ، به‌ڵام له‌خۆیدا
تراژیدیایه‌كی خه‌مناك ده‌رده‌بڕێ و هه‌ستێكی خه‌ولێـخراو
به‌ئاگا
دێنێته‌وه…
هه‌ندێ
جاریش به‌كه‌مگرتنی به‌رابه‌ر و سووكایه‌تی پێكردنیه‌تی، به‌تایبه‌تیش
كاتێ ڕووی قێزه‌ونی شۆڤێنیایه‌تی تێدا ده‌رده‌كه‌وێ…
له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا وه‌كو زۆر كۆمه‌ڵگه‌ی دونیا (نوكته) به‌شێك
له كلتوورمان پێك دێنێ. نوكته له گه‌لێكه‌وه بۆ ئه‌وی
دی و له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی دیكه‌یش ده‌گۆڕێ؛ به‌پێی سیسته‌می
ده‌سه‌ڵات و ڕاده‌ی هۆشیاری تاك و جیاوازی كێشه و گرفته‌كانیان
به‌ڕاده‌یه‌ك ڕه‌نگه نوكته‌یه‌كی ئه‌ورووپایی لای ئێمه زۆر
ساردوسڕ ده‌ربكه‌وێ و جێی بایه‌خدان نه‌بێ، له‌كاتێكدا ڕێی تێده‌چێ
هه‌ندێ نوكته‌ی ئێمه‌ش لای ئه‌وان جێی سه‌رنج نه‌بن، یا هه‌ر
به‌دوایی تێی نه‌گه‌ن…
هه‌رچی چۆنێكه، نوكته په‌ندگۆیی نییه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی حاڵه‌تێكی
ئینسانی هه‌ڵكه‌وتووه كه له‌هه‌لومه‌رجێكی بێ ده‌رفه‌تدا
باڵانسی مه‌ودا ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕاده‌گرێ…
هاوارێكی بێده‌نگه له ڕاست خۆهه‌ڵخستنی بۆش و به‌تاڵ و میدیای
(شۆ) و بێ په‌یام و له قاڵبدراو ، هه‌روه‌ها كه‌لله‌پڕی و
كاڵبوونه‌وه‌ی وێنه ئینسانییه‌كان و ون بوونی ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێ
عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئازادی ده‌ربڕین.
بۆیه ڕه‌نگه نوكته هه‌ڵكه‌وتێـكی نزیك به‌ڵام جیاواز بێ له پاڵ
میدیادا، كه حاڵی حازر به‌هۆی تۆڕه پێشكه‌وتوو و خێراكانی ته‌كنه‌لۆژیای
پێكگه‌یشتن، له لایه‌ك به خێراییه‌كی باوه‌ڕنه‌كرده له ڕێی ئه‌وه‌ی
به (سۆشیال میدیا) ناسراوه بڵاو ده‌بێته‌وه ، له لایه‌كی دی به
هۆی ئاسانی بڵاو كردنه‌وه و زۆری و بۆری و دووباره و سێباره و ده‌باره
بوونه‌وه‌ی كاریگه‌ری جارانی له‌ده‌ست دابێ.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا نوكته وه‌ك هۆیه‌ك بۆ گه‌یاندنی په‌یامێك
و به‌شێك له به‌تاڵكردنه‌وه‌ی هه‌ست و نه‌ستی بارگاوی به نیگه‌رانی و
مه‌ینه‌تییه‌كانی ژیانی مرۆڤ ده‌مێنێته‌وه با شێوه‌ی گه‌یاندنی به
پێی شوێنكاتیش بگۆڕێ.
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|