په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٤\١٠\٢٠٢٤

پە‌راوێـزی حەفتە‌مینی تێكست.

نەژاد عەزیز سورمێ   


‬چه‌واشه‌كاریی ‬ده‌رهه‌ق به‌ كورد و كێشه‌ی ڕه‌وا‌ی ‬پێشینه‌ و مێژوویه‌كی ‬هه‌یه‌..‬ سه‌یریش له‌وه‌دایه‌ زۆربه‌ی ‬ئه‌وانه‌ی ڕۆڵیان له‌ پرۆسه‌ی ‬ئه‌و چه‌واشه‌كارییه‌دا هه‌بووه‌، ‬له‌ تێگه‌یشتنی ‬ئه‌وه‌ خاڵی ‬نه‌بوون كێشه‌ی ‬كورد، ‬كێشه‌ی ‬گه‌لێكی ‬پارچه‌ پارچه‌كراوی، ‬غه‌درلێكراوی، ‬سته‌مدیده‌ی ‬درێژایی ‬مێژووه‌، ‬به‌تایبه‌تیش ڕووناكبیر و ڕۆژنامه‌نووسانی ‬ئه‌و گه‌لانه‌ی ‬له‌گه‌ڵ كورددا ده‌ژین..‬ له ‌هه‌موو سه‌رده‌مێكیشدا نموونه‌ی هه‌بووه‌، ‬لێ زیاتر له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی ‬بزاڤی چه‌كداری ‬ئازادیخوازی ‬كورددا ئه‌م دیارده‌یه‌ بێبه‌ختانه‌تر په‌ره‌ی ‬سه‌ندووه‌..‬ دیاره‌ گله‌یی ‬له‌سه‌رنشینانی ‬كورسیی ده‌سه‌ڵاتی ‬ئه‌و وڵاتانه‌ ناكرێ، ‬چونكه‌ میلله‌تانی ‬خۆیشیان لێیان ڕازی ‬نین و گه‌ر چییان پێ له‌گه‌ڵ نه‌كرێن له‌به‌ریان هه‌ڵدێن.. ‬گله‌یی ‬له‌ ڕووناكبیرێك ‬یا ڕۆژنامه‌نووسێك ده‌كرێ كه‌هه‌میشه‌ ئیددیعای ‬دیموكراسی ‬و مافی ‬مرۆڤ و عه‌داله‌ت و ئازادی ‬و مافی ‬چاره‌نووسی ‬گه‌لان ده‌كا.‬


له‌م دواییه‌دا، به‌ ڕێكه‌وت ‬چه‌ند وتارێكم بینی ، باوه‌كو ده‌مێكه‌ بڵاو كراونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام ناماقوولی و شاشی وای تێدا هاتبوو نه‌مویست به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕم . له‌و وتارانه‌ دوو وتارم به‌ نموونه‌ هێنانه‌وه‌ كه‌ جێی ‬سه‌رنجن، ‬ئه‌ویش نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ‬زانیاریی ‬نوێیان تێدا هاتووه‌، ‬به‌پێچه‌وانه‌وه‌، ‬به‌هۆی ‬ئه‌وه‌ی ‬نووسه‌ره‌كانیان به خۆدیده‌ییه‌كی ‬وایان نووسیوه‌ وه‌ك بڵێی ‬كورد هه‌ر مرۆڤ نه‌بن .‬ وتاری ‬یه‌كه‌م له‌ ڕۆژنامه‌ی (‬الدستور)‬ی ‬ئه‌رده‌نیدا به‌بێ ناو بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ‬ئه‌وی ‬دیكه‌یان برایم زوبێدی ‬ناوێك له‌ ڕۆژنامه‌ی (‬الشرق الاوسط)دا بڵاوی ‬كردووه‌ته‌وه‌ته‌وه‌:


(‬الدستور) ‬نووسیویه‌تی ‬ده‌ڵێ: ‬ داواكانی ‬كورد ڕه‌ت ده‌كرێنه‌وه‌، ‬ئه‌ویش به‌ ئه‌گه‌ری ‬چه‌ند هۆیه‌كی ‬مێژوویی ‬كه‌ ئه‌وپه‌ڕگیرانی ‬كورد دژ به‌ هه‌موو شتێكی ‬عه‌ره‌بی ‬دنه‌یان داوه‌(!!).‬ برایم زوبێدیش ده‌ڵێ: ‬سه‌ره‌ڕای ‬ئه‌وه‌ی ‬ئاڵای ‬خۆیان هه‌ڵداوه‌ (‬مه‌به‌ستی ‬كورده‌)‬، ‬هاتوون تابلۆی ‬ڕێنماییه‌كانی ‬هاتوچووشیان به‌ كوردی ‬نووسیوه‌، ‬ئه‌مه‌ چۆن ده‌بێ؟ پاشان هه‌ر به‌خۆی ‬ده‌ڵێ: ‬به‌ڵام باشیان كردووه‌ به‌م دواییه‌ تابلۆكانیان كرده‌وه‌ته‌وه‌‌‌ عه‌ره‌بی (!!).‬


ئینجا تۆ وه‌ره‌ له‌گه‌ڵ عه‌قڵییه‌تی ‬وا دابنیشه‌ و گفتوگۆ و دانوستان بكه‌ و باسی ‬دیموكراسی ‬و ماف بكه‌، ‬كه‌ له‌ ئه‌ساسدا نایانه‌وێ تێی ‬بگه‌ن..‬ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ده‌زانن، ‬قه‌وانێكیان هه‌یه‌، ‬ئه‌گه‌رچی ‬خۆشیان ده‌زانن كۆن بووه‌ و ‬ڕناوه‌، ‬به‌ بۆنه‌ و بێ بۆنه‌ لێی ‬ده‌ده‌نه‌وه‌، ‬هه‌ر بۆیه‌شه‌ حاڵیان زۆر خۆشه‌.‬


به‌ڕاستی ‬شووره‌ییه‌ بۆ نووسه‌ر ‬یا ڕۆژنامه‌نووسێك به‌و عه‌قڵییه‌ته‌ دواكه‌وتووه‌ بیر بكاته‌وه‌ له‌ كاتێكدا ئه‌مڕۆ دنیا دنیایه‌كی ‬دیكه‌یه‌.‬
شووره‌ییه‌ له‌بیر خۆیان ببنه‌وه‌، ‬كه‌ هه‌میشه‌ كورد بووه‌ دروشمی ‬دیموكراسی ‬بۆ عێراق ‬هه‌ڵگرتووه‌ و خوێنی ‬له‌و پێناوه‌دا داوه‌..‬
شووره‌ییه‌ بۆیان، ‬له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و زوڵم و سته‌م و ئه‌نفال و كیمیابارانه‌، ‬ڕۆژێ له‌ ڕۆژان كورد له‌ ناچارترین ناچاریدا په‌نای ‬بۆ تیرۆر و تیرۆركاری ‬نه‌بردووه‌ و هه‌میشه‌ شاعیر و نووسه‌رانی ‬له‌سه‌ر كێشه‌ی (گۆیا سه‌ره‌كی ئه‌وانییان) ‬فه‌ڵه‌ستینیان كردووه‌ته‌وه‌ته‌وه‌.‬
‬شووره‌ییه‌ بۆ خه‌ڵكانێك خۆیان به‌ نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس بناسێنن به‌و عه‌قڵیه‌ته‌ فاشستیه‌ سه‌یری گه‌لێك بكه‌ن كه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خاكیان داگیر كردووه‌ خێر و بێریان خواردووه‌ و ده‌خۆن ئینجا به‌و ڕه‌نگه‌یش لێی بڕوانن وه‌ك بڵێی كفری كافرمان كردبێ ڕێنمایی هاتووچوومان به‌ كوردی نووسیبێ.
به‌ڕاستی شووره‌ییه‌ ئه‌گه‌ر شتێك لای ئه‌م چه‌شنه‌ بوونه‌وه‌رانه‌ مابێ به‌ناوی ‬شووره‌یی.‬ ‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬

 

ماڵپەڕی نەژاد عەزیز سورمێ


 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک