په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\٤\٢٠٢٤

په‌راوێـزی سێیه‌می تێـكست.

نەژاد عەزیز سورمێ   


له‌ قاڵبدان و داپۆشینی ‬ده‌ق به‌ تیوری ‬خواستراو و تیوراندنی (ده‌ق) به‌و بینین‌ و ڕوانگه‌یه‌ پێموانییه‌ زیندوویه‌تیی ‬به‌دواداچوون بگه‌یه‌نێ و له‌ كه‌ناره‌كانه‌وه‌ به‌ره‌و قووڵایی .. ‬ئه‌وه‌نده‌ی ‬به‌هۆی ‬خودی ‬ده‌قه‌كه‌وه‌ ده‌توانێ.. (‬له‌ حاڵێكدا ئه‌گه‌ر داهێنه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ‬به‌سه‌ردا شكابێ). ‬ ‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬


تا ئێستا ‬له‌ هه‌ندێك دیارده‌ بترازێ‬، ‬تیوراندنی ‬داهێنه‌ری ‬كورد بۆ ده‌ق (‬به‌تایبه‌تیش لای ‬شاعیران)‬، ‬زۆربه‌یان خواستراو و داسه‌پاو ‬بوون، ‬له‌وه‌ی ‬له‌ ئه‌زموونی (‬ده‌ق)ـه‌كه‌ خۆیه‌وه‌ هاتبن ، ‬یا به‌لای ‬كه‌مه‌وه‌ له‌ ئه‌زموونی ‬خاوه‌ن ده‌ق (‬داهێنه‌ر)ـه‌‌وه‌ هه‌ڵێنجرابن!!‬ ‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬


پێده‌چێ دواكه‌وتوویی ڕه‌خنه‌ی ‬كوردیش (كه‌ ئه‌ویش واته‌ خودی ڕه‌خنه‌ به‌ داهێنان نه‌خوێندراوه‌ته‌وه‌ به‌وه‌ی كه‌شفی په‌نهانان ده‌كا و ڕوونبینی نوێ و ڕه‌هه‌نده‌ هه‌مه‌لایه‌نەكانی دیكه‌ی ده‌ق ده‌بینێته‌وه‌..) به‌شی زۆری به‌هۆی ‬ئه‌م دیارده‌یه‌وه بێ‌ ‬به‌تایبه‌تیش له‌وه‌نده‌ی ‬په‌یوه‌ندی ‬به‌ ده‌قی ‬داهێنانی ‬كوردی‬یه‌وه‌ هه‌یه‌.‬ ‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬


بێگومان به‌مه‌ش داهێنه‌ر له‌ تیوراندنی (ده‌ق)دا نه‌ك هه‌ر ناگاته‌ قووڵاییان ، ‬به‌ڵكو هه‌میشه‌ له‌ لێواران‌ ده‌گیرسێته‌وه‌..‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬ ‬‬‬


ئه‌م تێكپه‌ڕینه‌یش بێ لالێكردنه‌وه‌ و ئاوڕ لێدانه‌وه‌‌ له‌ تێگه‌یشتنی ده‌ق وه‌كو خۆی كه‌ هه‌یه‌ نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گر به‌ هه‌ر هۆیه‌ك ده‌یه‌وێ‬‬‬ بیگه‌یێنێته‌ ترۆپك یا له‌ ئه‌رزی زه‌مینیدا باوێ.. كه‌ ئه‌مه‌یش سه‌ر له‌ خوێنه‌ر تێك ده‌دا له‌ تێگه‌یشتن و وه‌رگرتنی ده‌ق وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ر دوو ڕووی زمان (وه‌ك ئامرازێكی سه‌ره‌كی ته‌كنیكی نووسین) و گه‌مه‌ شاراوه‌كانی و گه‌یاندنی ڕووپێوی خه‌یاڵ و مه‌عریفی نووسه‌ر..


له‌و ڕاسته‌دا سه‌پاندنی ‬فۆڕمی ‬خواستراو به‌سه‌ر (ده‌ق)‬دا و له‌به‌ركردنی ‬كراسی ‬ئه‌م و ئه‌و له‌ تیوراندنی داهێنه‌ری ‬كورد بۆ (ده‌ق) ‬تا ئێستا كورتی ‬هێناوه‌.‬ ‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
 

ماڵپەڕی نەژاد عەزیز سورمێ

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک