٢١\٦\٢٠٢٥
پەراوێزی
یازدە‌مینی تێـكست.

نەژاد عەزیز سورمێ
له په‌یوه‌ستبوون و ڕێڕوونی و به‌هره‌گیریدا، خه‌یاڵ ناكه‌م بۆ مرۆڤ
شتێك هه‌بێت جێگای كتێب بگرێته‌وه.. كتێب هه‌میشه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ئه‌و ڕووبار و جوێبارانه‌یه و بووه مه‌ودای تێگه‌یشتنمان
به‌رهه‌ڵـتر و بیناییمان دووربینتر و ئاوێنه‌ی
بیركردنه‌وه‌مان گه‌شتر ده‌كا ، ئاوده‌نگیی ته‌نیایی و په‌نا و سه‌بووریی
بێ په‌نایانیشه..
شارستانییه‌ت یه‌كێك له سیما هه‌ره دیاره‌كانی كتێبه له سۆمه‌ریه‌كانه‌وه
بگره كه بناغه‌ی نووسین و فێربوونیان دانا تا ئه‌مڕۆ كتێب له‌باوه‌شی
بنیاتنه‌رانیدا، ئه‌و ڕوانگه‌یه بووه مرۆڤ خۆی و ده‌وروبه‌ری پێ
ناسیوه.
میلله‌تانی زیندوو، ئه‌و میلله‌تانه‌ن، پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌یان له‌ناودا
ده‌بێ به‌خووی ڕۆژانه.. له‌وه‌ڕا ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان، له سه‌ریانه
هه‌وڵ بده‌ن به‌های كتێب بگه‌ڕێننه‌وه دۆخی جارانی، ئه‌و جارانه‌ی
كتێب له ڕۆژگاره به‌ترس و ڕه‌شه‌كاندا،
ببوو به دیواری ئومێد و ئاسووده‌یی پشتمان پێدابوو..
ده‌خوازێ پرۆژه‌یه‌كمان به‌و ئاراسته‌یه هه‌بێت و ئیتر له كاری لابه‌لایی
بێ نه‌خشه و پلان هه‌وڵ بده‌ین بێینه ده‌ره‌وه كه له‌گه‌ڵ گیان و
كه‌شوهه‌وای سه‌رده‌مدا نایه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر ڕاست بكه‌ین له خه‌می
دواڕۆژی خۆمان‌داین، به‌نموونه ئێمه وه‌زاره‌تێكمان هه‌یه به‌ناوی (
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری) ئه‌و وه‌زاره‌ته ده‌توانێ وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م
پرۆژه‌ی ١٠٠٠ كتێبی كوردی له بواره جیاجیا
و پێویسته‌كاندا ڕابگه‌یێنێ، تا ده‌زگا و دامه‌زراوی دیكه‌ش چاوی لێبكه‌ن.
له‌و مه‌یدانانه‌ی ئه‌مڕۆ كتێبخانه‌ی كوردی پێویستی پێیان هه‌یه..
به نموونه له‌م ته‌وه‌رانه‌ی خواره‌وه كۆ بكرێنه‌وه، كه هه‌ر ته‌وه‌ره‌یه‌ك
ژماره‌ی كتێبه‌كانی دیاری بكرێ:
ته‌وه‌ری وه‌رگێڕان
ته‌وه‌ری مێژووی كورد و كوردستان.
ته‌وه‌ری ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسیی.
ته‌وه‌ری كتێبی منداڵان.
ته‌وه‌ری زانیاریی گشتی.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش مانگنامه‌یه‌كی كولتووری گشتیی
سه‌ر به‌هه‌مان پرۆژه بڵاوبكرێته‌وه و بایه‌خ به‌م سه‌ره قه‌ڵه‌مانه
بدا..
مه‌سه‌له په‌یوه‌نداره‌كان به‌دیراسه‌تكردنی ڕۆڵی وه‌رگێڕان بۆ كوردی.
چه‌ند ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی په‌یوه‌نددار به:
ــ شانۆی كوردی.
ــ سینه‌مای كوردی.
ــ میدیای كوردی به هه‌موو چه‌شنه‌كانییه‌وه .
ــ هونه‌ری شێوه‌كاریی كوردی.
لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی كه‌له‌پوور و ئه‌فسانه.
- لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی فه‌لسه‌فه.
لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ئاركیۆلۆژیا و دیرۆكناسی.
چه‌ند ته‌وه‌رێك له‌باره‌ی:
تاقیكردنه‌وه‌ی ژاپۆن به‌گشتی و وڵاتانی هاوشێوه‌ی ژاپۆن، كه سیما و
ڕه‌نگڕێژی ناوازه و تایبه‌تییان له پرۆسه‌ی هه‌ستانه‌وه‌دا هه‌بووه.
سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م به هه‌موو ڕه‌هه‌نده پێشڤه‌بڕ و پاشڤه‌بڕه‌كانییه‌وه.
جیهانایه‌تی و سیسته‌می نوێی دنیا.
- كولتووری نه‌نووسراوه‌ی كورد،
كه ئه‌وه كاری جددی پێویسته و ئه‌وه‌ی تا ئێستا كراوه له هه‌وڵی
تاكه كه‌سی تێنه‌په‌ڕیوه ، سوێندی هه‌ندێ هه‌وڵی لابه‌لا ناخۆم كه
هه‌ندێ ده‌زگا كه‌م و زۆر كردوویانه به تایبه‌تی ده‌زگاكانی چاپ و
بڵاو كردنه‌وه كه ئه‌وانیش له ئاستی پێویستی ڕۆژگار و كایه‌كانی مه‌عریفه
نه‌بوون كه هه‌ر دوور نه‌ڕۆین له گه‌لانی ده‌رودراوسێ كراوه و ده‌كرێ.
كه‌له‌پووری نه‌نووسراوه‌مان گه‌نجینه‌یه‌كه ده‌خوازێ كاری له‌سه‌ر
بكرێ و بنووسرێته‌وه و تۆمار بكرێ . نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پێ ئاشنا
بكرێ متمانه
به خۆیان بكه‌ن كه ئێمه ته‌نیا بریتی نین و نه‌بووین له كۆمه‌ڵێك
ساختمان و به‌ڵێنده‌ری هه‌ڵتۆقیو و ...تاد.
ئێمه هیچمان له میلله‌تانی ده‌رودراوسێ كه‌متر نییه تا كه بیرمان
له چه‌ندین پرۆژه‌ی له‌و چه‌شنه‌دا كرده‌وه ببرێته خانه‌ی مه‌حاڵ،
ئه‌گه‌ر ڕۆشندڵانه و به‌تاوی ئینتیمای دڵسۆزانه و به‌پێداچوونه‌وه‌ی
هه‌ندێ له‌و حیسابات و كیتاباتانه‌ی ده‌زگا په‌یوه‌ندداره‌كانی ئه‌و
نێوانه، بۆ پاراستنی له په‌تای گه‌نده‌ڵی، دڵنیام ده‌توانین له ماوه‌یه‌كی
پێوانه‌ییدا پرۆژه‌ی له‌و چه‌شنه ده‌ست پێ بكه‌ین كه نه‌ك هه‌ر سیما
و چه‌هره‌ی نوێمان ده‌رده‌خا، هه‌نگاوه‌كانیشمان خێراتر و به‌رچاویشمان
ڕوونتر…
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|