١١\١١\٢٠١٤
پەراوێز.

فهرهاد مازێ
ناخمان زیندانیی
کۆڕە و نادیار
تیر رێ،
هەنگاو بێ پێ
ئەشق مەترسیی
وڵات بێ دەرپێ،
باوەڕ خوناو
رۆژ ئینتەرنێت
پشکۆ مشک
تیشک پەتا،
دروشم هەڵامەت
نەوە پژمین
خاکە پەڕۆ،
نەوە کەڕ، نەوە ڵاڵ، نەوە کۆر
هەیلۆ کوردستان
هەیدۆ کورد.
هاوینی
٢٠٠٦ ئەریزۆنا
مردن.
گەڵا مووچڕک
سەوزایی ژان
ناخ بیرەوەریی*
ئاخژان**
لە قژی خاک ئەسپێ
ڤایرۆس لە دڵی ئاخ
ناخ گوناهەکان دەشواتەوە و
لە پەراوێزیدا دەمرێ
نەمامی ناخ هەلدەچێ، چیڕۆک دەگرێ
ئاخ لە سیخناخی ددان دەمرێ
گوناهەکان پەرت دەبن
نیشتمانیش وشک دەبێ.
_________________________________
*
ناخ:
ناوەوە.
**
ئاخ:
خاک.
زستانی ٢٠٠٧
ئەریزۆنا
ماڵپهڕی فهرهاد
مازێ
|