٢٩\٦\٢٠٢٠
پەراوێزخستن و پەراوێزخراو.
-
ئەدەب و رۆشنبیری بە نموونە
-

سمکۆ محەمەد
لەرووی زمانەوانییەوە، پەراوێز واتە پشتگوێ خستن و گرینگی پێنەدان وەکو
ماتریالێکی لاوەکی و دەرکراو لەبازنەیەکی دیاریکراو،یان دوورخستنەوە و
کوژاندنەوەی رۆشنایی لەسەر ئەو شتە، یان ئەو کەسە لەو چوارچێوەیەی کە
مافی ھەیە خۆی نمایش بکات، لە ئاستی دەوڵەت و نەتەوە و شار و کولتوور و
ئایین و رۆشنبیریشەوە، کردەیەکە لەژێر کۆنتڕۆڵیگروپێک لە دژی گرووپێکی
دیکە، یان لەدژی کەسێک دەکرێت، یان کردەیەکە بۆ سنووردار کردنی چالاکی
کەسێک لە سنوورێکی فراوانتر، ئەم زاراوەیە لەھەموو دونیادا موناقەشەی
فکری لەسەر دەکرێ، ھەندێکجار گەیشتۆتە ئاستەی کە ئامانجی پشت
پەراوێزخستنەکەش ئاشکرا دەکرێت.
کەسی پەراوێزخراو کێیە؟، کێ و چۆن کارێکتەری چالاک لەھەموو کایە و
سێکتەرەکان پەراوێزدەخرێت؟، یان چۆن دەوڵەت یان شار یان کولتوور
پەراوێز دەخرێت لەلایەن دەوڵەت و شار و کولتوورە ناسراوە بەھێزەکانەوە؟،
کارێکتەری پەراوێزخراو ئەو کەسەیە کە بەھۆی تواناکانی یەوە یان بە
ھۆکاری ئەوەی گوتارە ئەدەبی و رۆشنبیرییەکەی و توانا پیشەییەکانییەوە
رۆشنایی لەسەر لادەبرێت و کارێک دەکرێت کە خوێنەر و موتابەعە
کارەکانیشیان بڕوایا نبە تواناکانیان لاوازبێت میشیل مارسۆن یەکێک لە
توێژەرانی ئەم بوارەیە و توێژینەوەیەکی ھەیە لەسەر ھەموو ئەو کارێکتەرە
چالاکانەی ئیتالیا و ئامریکا و ھتد، ئادیتا ئەدۆبکومار .
سەبارەت بەقەوارەی دەوڵەت و شار و کولتوور و ئایین و ھتد، دیسان ھەمان
پێچەوانە کردنەوەی ھاوکێشەیەکە، لەرێگەی گشتەوە یەکێک لەوانە پەراوێز
دەخەن، تا ئەو جێگەیەی کە نزیک دەخرێتەوە لە سڕینەوەی لەسەر نەخشەی
دونیا،ئەم بابەتە ھێندە دیاردەیەکی بەربڵاوی کۆمەڵایەتی و سیاسی یە کە
بۆتە دیاردەیەکی ھەستپێکراو لە دونیادا مشتومڕی جددی لەسەر دەکرێت،
ئادیتا ئەبکومار توێژەری ئەم بابەتانەیە و پێیوایە (مەسەلەی
پەراوێزخستنی وڵاتانی دەست و پێ سپی و نا بەرھەمھێن لەلایەن ولاتانی
پیشەسازییەوە، گەیشتۆتە ئاستێک کە فەرھەنگی کۆمەڵایەتی و
کولتوورەکەشیان پەراوێز بخرێت، لەوەش واوەتر ئەوەیە کە قەناعەتیان بە
خەڵک بەگشتی و ھاونیشتیمانی وڵاتەکانیش بەتایبەتی درووست کردووە کە
لەنێو خۆشیان بابەتێکی چینایەتی بخوڵقێنن و یەکتری پەراوێزبخەن، تاکو
گروپێک ئینتیما بۆ ئەو کردەیە بکات و ئەوانی تر پەراوێز بخەن و ببنە
قوربانی بۆ ئەوانەی دێنە پێشەوە و دەبن بە چینی سەردەست).
داریوشی شایگان بیرمەندێکی فارسە و لە فەرانسە دەژیا. ساڵی ٢٠١٨ کۆچی
کردووە.کۆمەڵێک کتێبی ھەیە لە بارەی شارستانییەتەکان و شوناس و رۆشنبیر
و ھتد. لە کتێبی ئاسیا لەبەرامبەر خۆرئاوادا، باس لە ئێران وەکو دەوڵەت
و کۆمەڵگەی ئێرانیدەکات کە لەسایەی دۆخی نە ئەمیان نە ئەویاندا بۆ
ھەموو کایەکان لەپەراوێزدا دەژین، مەبەست لە (نەئەمیان و نە ئەویان)،
ئەوەیە کۆمەڵگەیەکی نە دیموکراسی و نە دژە دیموکراسییە و نە لایەنگیری
کۆمۆنیستە و نە سەرماسەداری وەکو مالیزیاو تایلااند و تایوان و
سەنگافور و ھتد، چونکە بەھۆکاری سیاسەتی خۆ بەدوورخستن لە مەحفەلی
نێودەوڵەتی، ھەموو کارەەکانی ناناسرێن،بەردەوام بوونی ئەم حاڵەتە وەکو
پرنسیپێکی کولتووری و ئایینی و زمان، ھیچ ئیمتیازێکی نەداوە بە
کارێکتەری رۆشنبیری فارسی زمان لەتەواوی دونیادا، لەمەش خراپتر ئەوەیە
کە خۆیان بوون بە کەرەستەیەک بۆ بە کەنارخستنی بەشێک لە ئایین و
کەلتوور و شارە دورە دەستەکانیان، لەوانەش بە ئیدیۆم کردنی زاراوەی
لادێی و نەزان و ھتد، پەراوێزبوونی کۆریای باکور یان وڵاتانی ئامریکای
لاتینی و ھتد.
ئەم بابەتە لەکوردستان بەھۆی تاکڕەھەندی بیرکردنەوەوە بۆ شارەکان و
کارێکتەرە چالاکەکان، مەسەلەکە بچوک کراوەتەوە و لەزەینی خۆیان و
خەڵکدا،لەجوغزی زۆنێکدا رەھەندی زیاتری پێدراوە، بۆیە بەئاشکرا شار و
شارۆچکەکانی تر، کراون بە قوربانی شارێک تاکو پێشڕەوایەتی فەرھەنگێکی
شارستانی پێبدرێت و ببێت بە خاوەنی ئەو شوناسە، بۆئەوەی خۆشیان بەو
وەھمەوە بیکەن بە واقیع و بڵێن شارەکەمان بونیادنەری رۆشنبیرییە و
لەسەرووی شارەکانی دیکەوەیە، لەکاتێکی شارستانشینی و کارێکتەری
رۆشنبیری ھیچ پەیوەندییەکی بە دۆخی کۆمەڵایەتی و جوگرافیاوە نییە، یان
ئەوەی ھیچ پەیوەندیی بە پەروەردەی شارێکەوە نییە کە وەکو کارگەیەک چاوی
لێبکرێت و ئەو بەرھەم و مارکەیە بەرھەمبھێنێت، ئۆکتافیپاز لە کوێرە
گوندێک گەورە بووە، کەچی کارێکتەرێکی ناسراوی ئەدەبیاتە لەدونیادا،
نموونەی پەراوێزخستنی چەند کارێکتەری ناسراوی ناو ئەدەب، سەلێمنەری ئەو
راستییەن، کە ئەلبێر کامۆ نۆبڵی ئەدەبی وەرگرت و لەراستیدا مافی نیکۆز
کازانتزاکی بوو وەریبگرێ، بە ئەرنجامی ئەوەبوو کە کامۆ لەگەڵ شەپۆلە
سیاسییەکە دەڕۆیشت و دەیزانی لەنێو ئەو مەحفەلە گەمە بکات و بە رۆمانی
(مرۆڤی یاخی)، نۆبڵی وەرگرت کە دژایەتی کردنی بزووتنەوەی چەپ بوو،
لەکاتێکدا دۆخەکە لەخزمەتی ئەدەبی واقیعی و سۆسیالیستی بوو لە
دونیادا،
ئەمەش بۆ مەحفەلی سیاسی و ئەدەبی جیھانی کەرەستەیەکی بە نرخ بوو، بۆیە
ئەو خەڵاتەکە بە ئەلبێر کامۆ دراوە، لە رۆژھەڵاتیش نەجیب مەحفوز
لەجیاتی محمود دەروێش خەڵاتەکەی وەرگرت، ھەروەھا لەجیاتی (یەشار کەمال)
کە لاگیری بزووتنەوەی چەپ بوو، (ئۆرھان پامۆک) خەڵاتەکەی وەرگرت، چونکە
لاگیری مەسەلەی نەتەوە پەرستی تورکی و سەرمایەداری بوو، مارکیز لە
وتارێکدا باس لەوە دەکات کە بۆرخیس لەبەرامبەر سەردانی لاوگۆستۆپینۆشیت
کردووە و لەوێ وتارێکی نا سەرکەتووانەی پێشکەش کردووە، گوتوویەتی (من
ئەوە نیم سەرۆکی ئەجەنتین ئەو شەرەفەم پێببەخشێت، لەکاتێکدا لە چیلی و
لە ئەرجەنتین و ئۆرۆگوای، ھەوڵ بۆ رزگارکردنی ئازادی دەدرێت)،
لەکاتێکدا دوو نووسەری ئینگلیز ھەبوون بۆ کێبەرکێ لەگەڵ بۆرخیس بۆ
وەرگرتنی جائزە، ئەوانیش ئاژاوەیان درووست کردوو و وەریان نەگرت،
مارکیز دەڵێ، نھێنی کارەکە ئەوەبوو کە شوێنی وەبەرھێنانەکە بۆ پوڵ
لەبار نەبوو، نھێنییەکی تر ئەوەبوو کە زۆربەی پیسەکان دەیانگوت
سەرمایەداری وەزیفەیەتی بۆ بەدەستھێنانی زێر و زیو لە ئەفەریقا، بۆیە
جائزە مژینی خوێنی خوێنی کۆیلەکان بوو، نھێنی سێھەم ئەوەبە کە جەنگی
جیھانی ھاتە پێشەوە، بۆیە ئەوانەی کە لایەنگری ھیتلەر بوون، تاکو جەنگ
مابوو وەریان نەگرت، دوای ئەوە چرچل وەریگرت، ئەویش بەو ھۆیە بوو کە
کۆنتاکتی ھەبوو لەگەڵ زانکۆکان و یەکێتی سۆڤیەت، ساڵی ١٩٥٨ بۆریس
باسترناک وەکو شاعیرێک دەبوو نۆبڵ وەربگرێت، بەڵام بەھۆکاری ئەوەی نۆبڵ
ئیعتیبارێکی سۆڤیاتییە، بۆیە رەتی کردووە و بە ئیستفزازی زانی، دواتر
درا بە میخاییل شۆلۆخۆف). لە وڵاتی میسر رەجا نەقاش کە پێشنیار کردنی
بۆ خەڵاتی باشترین نووسری عەرەبی رەتکردووە و بۆ بەھا تاھیری بەلایەق
زانی، کەچی دواتر درا بە نەبیل سەعد ئەردەش، بۆیە بەگشتی رۆشنبیر و
نووسەرەکانی ئەو سەردەمە دوایان کرد دەوڵەت دەستوەربداتە ئەو کارە،
کەچی رۆمانووسێک بەناوی ئیدریس عەلی بە ئاشکرا گوتبووی ( من زیاتر لە
سی ساڵە زۆر پێویستیم بە خەلاتی ھاندان ھەبوو، چونکە بردنەوەم ھەموو
ژیانمی دەگۆڕی) ئەمە باشترین دانپێدانانە لەلایەن نووسەرێکەوە کە
موستەھەق بووە و وەرینەگرتووە، لەکاتێکدا قسەیەک ھەیە دەڵێت ( نووسەرە
نا شایستەکان زۆرتر بوون لەو نووسەرانەی کە شاستە بوون بۆ خەڵات)
.
کەشارێک دەکرێت بە پایتەختی رۆشنبیری و ھەموو شوناس و توانای
کارێکتەرەکان بەگشتی دەدرێت بە خەڵکی شارەکە،ئەمە بەخاتری ئەوە نییە
بۆردێک لە شارەزایانی فەرھەنگی ئەو ھەرێمە بیریلێبکەنەوە و ھەڵەنەکەن،
تاکو ئەو کارتە ببەخشن، بەپێچەوانەوە بۆ ئەوەیە کە شەرعییەت بدرێت بە
ھەولێر وەکو شارێک خاوەنی شوناسی سێنتەری بڕیاری سیاسی و ئابوری و
دیبلۆماسی بێت، ماناشارەوەکەشی ئەوەیەکە بڕیار لەسەر ئەوە دراوە ھەولێر
سیمایەکی سیاسی و ئابوری ھەیە، سلێمانیش سیماکەی رۆشنبیری یە و ھیچی تر،
لەھەردوو بارەکەدا غەدر لە توانای خەڵکی ھەولێر و کەرکوک و ئەوانی تر
کراوە وەکو فەرھەنگ، بۆ سیاسەتیش غەدر لە توانا و بەشداریکردنی خەڵک
کراوە لە سیاسەت و ئابوری و سێکتەرەکانی تر،لەحاڵێکدا ئەمە بڕیارێکی
رەھای ناجۆرە، شار و سەنتەر و کەنار خاوەنی ئەو جۆرە شوناسە رۆشنبیرییە
نیین، چونکە ئۆکتافیوپاز لە کوێرە گوندێک بوو، رەسوڵ ھەمزەتۆف خاوەنی
کتێبی داغستانی منە کە لە دوو بەرگ پێکھاتووە و فەلسەفە و کولتووری
وڵاتێکی بەخوێنەری فرە زبان ئاشنا کردووە، لە کەنار شارێکی داغستان
دەژیا، عەرەبی شەممۆ خاوەمی چەندین رۆمانە لە ئەرمینیا لەکەنارێک دەژیا،
نالی خۆ خەڵکی سلێمانی نەبوو، بەڵکو خەڵکی شارەزوور بوو، شێخ رەزای
تاڵەبانی خەڵکی گەرمیان بوو، سافی ھیرانی خەڵکی ھیران بوو حاجی قادری
کۆیی و مەلای گەورە خەڵکی کۆیە بوون،پرسیارەکە ئەوەیە ئەگەر بەو
پێوەرەبێت، ھەموو ئەو شارۆچکانە سەنتەرن؟، کەواتە کێ و چ شوێنێک کەنارە.
ئەم جەنگی شار و خۆ بەسەرنتەرکردن و بەکەنار خستنەی لە نەوەدەکانەوە
بووە بە باوی فەرھەنگی و شانازیشی پێوەدەکرا، دوو رەھەندی وەرگرتووە،
یەکەم کوشتنی توانای ئەوانی تر و بەخشینی بە توانای کەسانی تری
ناشایستە، دووھەم خوڵقاندنی دۆخێکی چینایەتی و دەسەنەخوارکردنی پێگەی
ھونەری و کولتووری و رۆشنبیری کۆمەڵک خەڵک لەپێناو جەنگێکی نادیار، یان
جەنگێکی نموونەیی، ئەمەش بە پاڵپشتی سیاسەتێکی دیاریکراو کرا بەواقیع
لە زەینی خەڵکدا، لەکاتێکدا ئەم سیاسەتە ھێندەی زیان بوو بە نەتەنەوە و
خەڵکێک، ھێندە قازانج نەبوو بە نەتەوەیەک و شارێک.
لەم سوچەوە دەمەوێ ئەو دیاردەیە وەکو دووجار پەراوێزخراو بخوێنمەوە،
ئەمە تێڕوانینێکی ئەخلاقییە بەرامبەر بەئەویتری وێنەی خۆت، پرسیارەکە
ئەوەیە خاوەنی ئەم بیرۆکەیە خاوەنی چ شارستانییەتێکی مێژووییە لە
ناوچەکە؟، ئایا ئەم پەراوێزخستنە چ نەفعێکی فەرھەنگی ھەیە بۆ نەوەیەکی
دیکە تاکو شانازی پێوە بکات؟، جە لەوەی لەمدواییەدا نەوەیەک بەنمیچە
پەروەردەیەکی نوکتەبازییەوە کە لەکارەکانی عەلادین سەجادی وەرگیرابوو،
بەبێ ھیچ بەھایەکی رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی، بەناوی کرانەوەی کۆمەڵایەتی
و بەناوی خاوەندارێتی کۆمەڵێک کارێکتەری رۆشنبیری یەوە، ھەروەھا بەچاوی
سووک تەماشای شارگەلی دیکەی کوردستانیان و دانیشتوانەکانیان دەکرد،
تەنھا بەھۆی ئەوەی کارێکتەری دیاری فەرھەنگی لە شارێک ھەیە، یان تەنھا
بەھۆی ئەوەی سیاسەتی شارەکەی دژایەتی ئەو سیاسەتە دەکات کە لەشارێکی
ترە و یان لەشارێکە چارەنووسی دیار نییە، ئەم دیارەدیە جەنگێکی دەروونی
بوو نەک توانا لە سێکتەرەکانی دیکە، ھەروەھا پەرچەکرداریش بوو دژی
جوگرافیایەکی دیکە بەبێ ئەوەی بیر لەوە بکرێتەوە ئەو جوگرافیایەش
بریتییە لەپارچەیەکی گرینگلە جوگرافیا گەورەکەی خۆی کە ھەڵگری ئەو
شوناسەیە، لەبیربردن و رێگەنەدان بەلەدایکبوونی پرسیارێکی وەھا،
بابەتێکی سەتحی و ئاسایی نەبوو بەسەر زارەکی پەخش کرابێت، بەڵکو
تێوەگلانی ھەموو تواناکان و ھەموو کارێکتەرە رۆشنبیر و نا
رۆشنبیرەکانیش بوو، تاکو بەگشتی ببنە شاھید بەسەر دۆخێکەوە لەزەمنێکی
دیاریکراو، ئامانجەکەش بۆ خزمەتی ئەدەب و مەعریفە نەبوو، بەڵکو بۆ
خزمەتکردنی سیاسەتێکی دیاریکراو بوو، بۆیە خوێندنەوە و موتابەعەکردنی
تەشکیلی و شانۆ و فیلم و دراما و ھتد، گۆڕا بۆ پەیداکردنی پوڵ بەھەر
نرخێک بێت.
بەشێکی زۆری دەرھێنەر و کارێکتەرە سەرەکییەکانی فیلم و درامای کوردی،
خەڵکی شاری کەرکوک بوون، ئەوان خاوەنی سێ زمانی زیندوو بوون، تەنھا
لەبەر ئەوەی خاوەنی شوناسی جوگرافیای خۆیان نەبوون، ھەمو توانا و
پاداشتەکانیان بۆ شارێکی تر گەرایەوە، ئەم پەراوێزخستنە.
_____________________________________________________
١- سعاد العنزی. المھمشون فی الادب. مجلە العرب الکویتیە. ٢٠١٣.
٢- دارویش شایگان. ئاسیا لەبەرامبەر خۆرئاوادا. وەرگێران بۆ کوردی.
شۆرش جوانرۆیی. مامەند رۆژە. وەزارەتی رۆشنبیری. خانەی وەرگێران. ٢٠٠٤.
٣- ئادیتا ئەبکومار. مفھوم الاقێاء. ترجمە بپینە ابراھیم.
٤- ھیپم حسین. کاتب سوری. ادب الھوامش. مجلە العرب
٢٠١٨.
٥- احمد ندا. ڕدب المھمشین بین النخبە والێعالیک. مجلە مقالید ٢٠١١
مغرب.
٦- مجلە افاق عربیە. العدد ٦ ١٩٨٣.
٧- مجلە اخر ساعە. ٢٠٠٩.
ماڵپهڕی سمکۆ
محەمەد
|