١\٨\٢٠٢٢
پەرجۆ هاسانە، بەو
مەرجەی رێگاکەی بناسی و بیزانی!

ئەیوب رەحمانی
تێبینی ٢: ئەمبابەتە هەندێک ئەسراری تێدایە و ئەتووانێت ببێتە هۆی
ئاڵووگۆڕی ژیانت و هاوکات باسی دەرمانە سرووشتییە ڕەوانگەردانەکانیشی
تێدایە بۆیە خوێندنەوەی بۆ ٢٠ ساڵ بەرەوژوورە و هەرکەس بە بەرپرسیارەتی
خۆی بیخوێنیتەوە و نووسەر هیچ بەرپرسیارەتییەک لە ئاڵووگۆڕی ژیانی
خوێنەر لەئەستۆ ناگرێت، تکایە ئەگەر هەستیاریت مەیخوێنەرەوە!
تێبینی ١: ئەم بابەتە ئاینی نییە و منی ئازادبیریش ئاینی نیم بگرە ئاین
بە حیزب و دوکان ئەزانم، بۆیە تکایە مادام ئەیخوێنیتەوە بە بێ
پێشداوەریی و بە بیرێکی ئازادەوە بیخوێنەرەوە یاخود لێیگەڕێ و لەمەڕ
هەر ڕەخنەیەکی سازندەش باوەشم ئاوەڵەیە! کۆماری ئیسلامی ئێران و داعش و
ئیسلامی سیاسی و ئاینی سیاسی بە گشتیی ڕووخساری ڕاستەقینەی ئاینیان
زۆرچاک بە مرۆڤ ناساند و ئەمەش ئەبێت بەخاڵی ئەرێنی و باش وەبگرین،
بەڵام ئایا چوونکە ئاین تڕۆیە و دووکان و حیزبە، ئایا ئەبێت ئێمەش لە
مانەوییەت و ڕۆحانییەت و سپیڕیتوالیتەی دەروونی خۆمان بوگزەرین؟! من
دەڵێم نا! تڕۆکردنی ئاین بەهەموو چەک و شێوەیەک پیویستە بەڵام پێویستە
خیانەت بەدەروونی خۆمان نەکەین و خۆمان بناسین! ئەگەر ئاین تڕۆیە،
ماتریالیزمیش تڕۆیە، لەمبارەوە لە وتارەکەدا زیاتر شی دەکرێتەوە!
زۆربەی مرۆڤەکان زاتەن ئەگەر شتێکیان نەزانی و ئاوەز و خێرەد و بینشیان
بۆی نەچوو چاو لە هزری زاڵی زۆرینە دەکەن و بەچاولێکەریی هەر لە
سەرەتاوە بە بێ خوێندنەوە و لێکدانەوە بابەتەکان ڕەت دەکەنەوە،
هیوادارم تۆ لەم دەستە نەبیت و ئەگەر مەراقی فێربوونی شتی ونبووت هەیە،
کاتی بۆ تەرخان کە و بە شێنەیی و وردیی بیخوێنەرەوە و ڕەخنە و
تێبینییەکانیشتم تێبگرە، چوون من ئەزانم کە هیچ نازانم، تەنیا هەوڵم
ئەمەیە کە تا ئەو جێگایەی بۆم بلوێت کۆپی بەرداری کۆمەڵەگا نەبم و
ئەزموون و تێگەیشتن و زانیارییەکانی خۆم بنووسمەوە! بۆیە نامەوێت زۆر
شوێن ڕای زاڵی خەڵک و کۆمەڵەگا و تەنانەت سیستمیش بکەوم، ئەوە دەڵێم و
دەنووسم کە ئەزموونم لێی هەیە یاخود بڕوام پێیەتی! خەڵکیش چ دەڵێن با
بڵێن! ترسناکترین و شەیتانیترین مرۆڤ، کۆمەڵەگا یان گرووپ و دەسەڵات
بەبێ جیاوازیی ئەوەیە کە بیرجیاواز ئەکووژێت یا تەنانەت سەرکووتی دەکات.
لەمە بترسە، خۆی لێ لادە، پشتیوانی لێ مەکە، تەنانەت ئەگەر هاوڕاشی بیت،
دەنا تۆش هەر هەویت!

دەقی وتار.
لە شوێنێک خوێندمەوە کە ئەوەتای زانست پەیدابووە، پەرجۆ یان مۆجزەش
نەماوە، ئەم وتە ئەتووانێت تا ئاستێک درووست بێت، بەڵام مادام هیچ شتێک،
وتەیەک، کردارێک و هتاد. موتڵەق نییە و بابەتەکان ڕێژەیین واتە نیسبیین،
کەواتە ئەتووانین بڵەین نە شتێک بەناوی پەرجۆ بوون و ئەساسی بووە و
هەیە و نە نییە!! بەڵام ئێمە بیستوومانە و خوێندوومانەتەوە کە بۆنمونە
عیسای مەسیح مردووی زیندوو کردۆتەوە و کوێری بینا کردۆتەوە و لە
زەماوەندی شاری قانا لە جەلیل بۆ یەکەمجار ئاوی کردووە بە شەڕاب،
هەندێک کەس دەڵێن ئابجۆ، چوون لە وەرگیڕانەکاندا چەن بڕوایی هەیە!
لەبەرئەوەی بابەتەکان وەکوو وتمان ڕێژەیین، کەواتە پەرجۆش هەم
ئەتووانین بڵەین بوونیان بووە و رویانداوە و هەم نەبوون، بەڵام ئێمە لە
سەدەکانی پیشووشدا و هەر ئیستا لە عەسری حازریشدا مۆجیزات ئەبینین،
بۆنمونە کاسانێک هەن کە پێیان دەڵێن شیفادەر (Heiler, Healer) کە
بۆنمونە بە هێنانی دەستیان بە شوێنی ئازاری نەخۆشدا، چاکیان دەکردنەوە
و ئازاریان دەبڕن و لەمبووارەدا ڕەوشێک هەیە بەناوی ڕایکی (Reiki) کە
وشەیەکی تەرکیبی ژاپۆنییە و بەواتای وزەی وشیاری گەردوونییە و بە چینی
پێی دەلێن شی (Qi) و بە هیندی پێی دەلێن پڕانا (Prana)! هەروەها ڕەوشی
دەرمانی سایمێنتۆلۆژیی (Psymentology) عارفی کرماشانی دوکتۆر محەمەد
عەلی تاهێری ناسراو بە عیرفانی حەڵقەش هەیە، کە کەڵک لە "هۆشمەندیی
کەیهانی" وەردەگرێت کەمن ناوی لێدەنێم "ئینتڕنێتی هۆشیاری سرووشتیی یان
گەردوونی"! بەلاتەوە سەیرنەبێت، ئەزانم زانیاری مرۆڤ بەهۆی چووارهەزار
ساڵ خراپەکارییەکانی ئاین، تێکەڵ بووە و مرۆڤ تووشی سەرلێشێواویی بووە،
بەڵام ئینتێڕنێتی سرووشتی و هۆشمەندیی کەیهانی بوونی هەیە و شەوانە کە
دەخەویت، پاتریی وجوودت پاتریی هەست و بوونت شاڕز دەکاتەوە و ڕەوشتەکەی
محەمەد عەلی تایریش بۆ زۆرکەس ولامی داوەتەوە و وڵام دەداتەوە، خێرا
مەیخەرە خانەی کڵاوات و خوورافاتەوە! دیارە من وەک لێکۆڵەر باسی ئەو
بابەتە دەکەم و نەک ئەندام یاخود لایەنگری ئەو ڕەوشتە بم، نیم، من
لایەنگری هیچکەس و هیچ شتێک نیم، لایەنگریی لێکۆڵینەوە و تەفەکور و
تەفەحوس و بیری ئازادم! ناوبراو بەهۆی زۆربوونی لایەنگرانی لە ئێران کە
لە چەندین ملیۆن لایاندا، لە لایەن ڕژیمی ئیسلامی تارانەوە بە مەترسی
بۆ سەر نیزامە بەتەواویی فاسدەکەیان ناسرا و خستیانە بەندیخانەوە و
تەنانەت حوکمی ئیعدامیان بۆدەرکرد کە پاش دەخاڵەتی ئینستیتۆ
جیهانییەکان حوکمەکەیان لابرد و پاش حەوتساڵ و نیو بەردرا و ئیستا
ئەوەندەی خوێندبێتمەوە و بزانم لە کەنەدا ئەژیی! یا ڕەوشێکی دیکە هەبوو
بەناوی ماگنێتیزمی حەیوانی (Animalischer Magnetismus) هەروەها ناسراو
بە مێسمێریزم (Mesmerismus) کە لە لایەن فڕانس ئانتۆن مێسمێری
ئوتریشییەوە کەشف و بەڕیوە دەچوو و ئەگەرچی ناوبراو حوکمی پزیشکییەکەی
لەسەر ئەم کەشفەی لەلایەن دەربارەوە لێسەندراوە لەسەر شکایەتی چەند
پزیشکێکیتر کە بازاڕیان بەبۆنەی شیفای خۆڕایی میسمێرەوە و نەفڕۆشتنی
دەواو و دەرمانەوە کەساد ببوو، بەڵام ڕەوشەکەی کاری دەکرد و وڵامی
دەداوە! یا هیپنۆتیزۆڕ و تەنانەت دۆعانویسیش! –(گەرچی خەڵکانێکی
خوێندەواری زۆر ئەمەی ئاخریان واتە دۆعانویسی بە خورافات ئەزانن کە نەک
هەمیشە بەڵام هەندێکجار ڕاستیش دەکەن و ئەوی پیش ئاخریش واتە
هیپنۆتیزمیش بە کڵاوات ئەزانن و لێرەش نەک هەمیشە بەڵام هەندێکجار ڕاست
دەکەن! گرنگ نییە خەڵک چلۆن بیر دەکەنەوە چوون وەک وترا خەڵک چاولێکەری
زۆرینەن و ئەوەی زۆرینە یا کۆمەڵەگا و دەسەڵات پەسەندی کرد، ئەوانیش
شوێنی دەکەون، گرنگ ئەمەیە کە ئەم شتانە زۆرجار کار دەکەن و وڵام
دەدەنەوە، بۆ نمونە دۆعا نووسین - زۆربەی جارەکان، بەتایبەت ئەگەر کەسی
نەشارەزا بینووسێت - خۆی لەخۆیدا هیچ شفایەکی تیا نییە، بەڵام کەسانێک،
ئیستا بە بێسەوادیان بزانین یا سادە و ناییف، مادام خۆیان بڕوای
تەواویان بەۆ دۆعایە هەبێت، کەواتە دۆعاکەش کار دەکات لەسەریان و بە
مەرامییان ئەگەیەنێت، ئەویش لەبەر ئەو تەڵقینەی کە کەسەکە خۆی بە خۆی
دەکات کە بەو دۆعایە چاک ئەبێتەوە کە بە مراد ئەگات و پێشی دەگات!)
بەڵام دۆعانویسیش هەیە کە شارەزای "بووعدی چووارەم" و "علومی غەریبەیە"
و ئەزانێت چ بکات و چ بنووسێت و ئەمەش بەباشی وڵام دەداتەوە کە لە
کۆتایی ئەم وتارەدا باشتری شی دەکەمەوە! - نمونەیەکیتر: لە یەکێک لە
شارەکانی پێموابێ ئیتالیایە کە خەڵکانێک دەچن بۆ زیارەتگایەک و دەست
دێنن بە ئێسقانگەلێکی کۆندا و بە ئێسقانی پیاوچاکێکی کێشیشی مەسیحی یان
ئوسقۆفی کۆنی دەزانن کە گووایە چاکیان دەکاتەوە! زانایانێکی ژنێتیک
هاتن لێکۆڵینەوەیان لەسەر ئەم ئێسقانانە کرد و زانرا کە ئەمە ئێسکی
سەگێک یا ڕەنگە بزنێک بن نەک پیاوچاکێک، بەڵام پاش ئەم زانیارییەش خەڵک
هەر دەستیان پێدا دەهێنا و زۆریشیان چاک دەبوونەوە، لەبەر چی؟ لەبەر
وزەی شیفابەخشی ئیسکەکە؟ نەخەیر ئەو ئێسکە هەروەک دۆعای دۆعانووسە
لێنەزانەکەش هیچ وزەیەکی شیفابەخشی نە بووە و نە هەیە، بەڵکوو لەبەر
بڕوا و یەقین و تەڵقینی ئەو خەڵکە بە خۆیان چاکبوونەتەوە!! مرۆڤ بڕوای
خۆی و هێزی تەڵقینی ئەگەرچی ناسیوە، بەڵام هەرگیز نەیتووانیوە بەتەواوی
و بەباشی کەڵکی لێوەربگرێت! لەشی مرۆڤ ئێجگار هۆشمەندە و ئاڵۆزترین و
موجەهەزترین لابڕاتوارێک یان تاقیگەیەکە کە لەسەر زەویی بوونی هەیە و
خۆی ئەزانێت چ بکات و چلۆن خۆی شیفا بدات، ئێمە تەنیا پێویستە زەینمان
بتووانین لەبۆ ڕێکخستنی سەدان میلیارد سلولە سەربازەکانی لەشمان ڕێک
بخەین، باقییەکەی لەئەستۆی ئەوانە و متمانەت پییان هەبێت و ئیتر ئەوان
کار و ئیشی خۆیان بەباشترین شێوە بەڕێوە دەبەن! هەموومان بینیمان کە
مرۆڤ لەسەر بڕوای خۆی، خۆی ئەتەقێنێتەوە و ئازیزترین دەسمایەی ژیانی
خۆی کە گیانیەتی ئەیبەخشێت، لەسەر "بڕوایەک" کەدیارە کارێکی ئێجگار
ئەحمەقانەیە! کۆنگ فۆ کارێک لەسەر بڕوای پتەوی خۆی بە شکاندنی بتوونێک،
ئەیشکێنێت! مانگرێک لەسەر بڕوای بە حەقانییەتی مان و ناڕەزایەتییەکەی
خۆی، چەندین حەوتوو و مانگ بە بێ ئاو و خوواردن ئەژیی! نووسەری ئەم
دێڕانە بە شایەتی چەندین کەس، لەمانگرتنێکی ناڕەزایەتیی ١٢ ڕۆژ نە ئاوی
خوارد و نە نان و هیچیشی لێ نەهات و لەناو ڕۆژیشدا هەموو ڕۆژێک یەک
کاژێڕ وەرزشی سووکیشی دەکرد، تەنیا ناو دەم و زمانی وشک ببوو و بەیەکدا
دەچەسپا و قسەی بۆ نەدەکرا، دەنا هیچ گرفتێکی جەستەیی بۆ درووست نەبوو،
چوونکە هەر لە سەرەتای مانگرتنەکە فەرمانی بە سەدان میلیارد سلولە
سەربازەکانی ناولەشی خۆیدا کە بیپارێزن و پاراستیشیان! بەلام
موسوڵمانێک بۆنمونە بەدژواریی یەک ڕۆژ ڕۆژووی پێ دەگیرێت، بە مەرجێک
بەیانیانیش بەقەدەر دوو کەس ئەخووات و لەناو ڕۆژیشدا ٢-٣ کاژێڕ ئەخەوێت
و ئێوارەش بەقەدەر دووانیتر دەخووات، واتە ڕۆژانی ئاسایی ٣ ژەم ئەخووات،
ڕۆژانی ڕۆژوو لە دووژەمدا بەقەدەر ٤ کەس ئەخووات، بەمحاڵەش بەسەختی
ڕۆژووی بۆ دەگیرێت، چوونکە بڕوای سستە! تێبینی: نووسەری ئەم دێڕانە
ڕۆژووگر نییە!
وەک وترا لەشی مرۆڤ موجەهەزترین لابڕاتووار یاخود تاقیگەیەکە کە بوونی
هەیە و سەدان میلیارد سلولە سەربازەکانی ناو لەش تەنیا بە فەرمانی زەین
ئەتووانن وەخۆکەون و خۆ چاک بکەنەوە، بەومەرجەی بزانیت چلۆن فەرمانیان
بدەیتێ! تەڵقین بە خۆ و ئەمرکردن بە خۆ زۆر چاک و ئێفێکتیڤ کار دەکات و
زۆر چاکیش کاردەکات، تەنیا بڕوات بە خۆ و بە ئەو سەدان میلیارد و بگرە
زیاترە سلولە سەربازانە هەبێت کە لە خزمەتی خۆدان و بەفەرمانی خۆ
کاردەکەن و هەڵدەسووڕێن، فەرمانیان نەدەیتێ، وەک پادگانێکی بێ فەرماندە
لەخۆوە بەبێ ئەمر و فەرمان هەڵدەسووڕێن!! نەزم و ئینزیبات و ئەمرو و
فەرمانیان بدەیتێ، هەمووشتێک بەباشی کۆنتڕۆڵ دەکەن، تەنانەت غوودەی
سەڕەتانی و شێرپەنجەش ناهێڵن، نمونەمان زۆر هەبووە، لەمبارەوە بڕوانە
ئینترنێت!
بەڵام چۆن بتوانین کەڵک لە تەڵقین بۆ شیفا وەربگرین؟!
شێوە کارکردی لەش و دەروونی مرۆڤ لە میکانیزمێکی ئێجگار ئاڵۆز پەیڕەوی
ئەکات کە هێشتا بۆ زانست ڕوون نەبۆتەوە و نەسەلماوە ئێمە چلۆن
کاردەکەین؟ ئایا ئێمە زادەی تەنیا سرووشت و ئیحتیمال و ئیتیفاقین؟ یا
پلانێک لەپشت خیلقەتی ئێمەوەیە؟ ئایا مەخلووقێک بەناوی خودا بەوجۆرەی
ئاینەکان باسی دەکەن بوونی هەیە و هەموو ئێمەی یەکە بە یەکە داتاشیوە و
درووستی کردووین؟ ئەمانە کۆنترین پرسیاری فەلسەفی و ڕەنگە یەکەمین
پرسیارە فەلسەفییەکانی مرۆڤ بن کە هەزاران ساڵ پیش ئیستا لەخۆی پرسیوە!
من کێم؟ من چیم؟ بۆچی هەم؟ لەکوێوە هاتووم و بۆچی ئەمرم و کە مردم چیم
بەسەر دێت، واتە بۆ کوێ دەچم؟! خەییامی هەژارانە ئەفەرمێ: هاتن بەدەستی
خۆم نەبوو هێنایانم، درچوونە دەریش چۆن و کەیە؟ نازانم، سەد خۆزگە
نەهاتبام، نەچووبام، نەببام، لەم گێرە و کێشەیەدا ڕاحەت با گیانم!
زانست لە میکانیزمی هەڵسەنگاندن و دووپاتەکردنەوە یاخود ئازمایش و
تکرار کەڵک وەردەگرێت، واتە ئەگەر هەر شتێکت هەر چەند کەڕەت بتەوێت
هەڵیسەنگێنیت، هەمووکات هەر هەمان ئاکام و نەتیجەت لێوەرگرت، ئەمە
زانستییە، بەڵام زانست بەزۆریی تەنیا لەسەر ماتەر یا مادە شت ئەزانێت،
لەمەڕ دەروون تا بڵەی نەزان و بێسەوادە بێجگە لە ڕەوشتە شیفادەرەکانی
ڕۆژهەڵات یان شەرق بەتایبەت لە چین و هێند و ژاپۆن و تەنانەت ئێرانیش
و وڵاتانی ئاسیای دوور و نزیک! ئێمە ئیبنی سینامان هەیە کە بنیاتنەریی
پزشکیی مۆدێڕنە، بەڵام وانەکانی پڕن لە شیفا سرووشتییەکانیش!
ئێستا با بزانین ماتەر یا مادە چییە؟ ناسرواترین تەئویلێک کە لە ماتەر
کراوە (ئەمە زانستی کلاسیکە کە لە مەکتەب فیری دەبین، بەلام زانستی نوێ
بەسەریدا هاتۆتەوە) ئەمەیە کە هەرشتێک کە بوونی هەیە جێگا ئەگرێت واتە
فەزا ئەشغاڵ ئەکات و قەبەیی (حجم) و قوورسایی و کێش (جرم)ی هەیە و
ئەیبینین و لەمس و هەستی دەکەین ماتەرن و لە سێ شێوەدا دەردەکەون توند
و شل و گاز(جامد و مایع و گاز)، هەندێک شتیش هەن کە بە پێی هەر هەمان
زانستی کلاسیک لە چوارچێوەی ماتەردا ناگونجێن وەکوو ڕووناکی یا نور،
دەنگ، گەرمی و ساردیی، هەستەکان، هزر یا فکر، خەون یا ڕۆیا!
(بەڵام ئەمانەش لە زانستی نویدا، لە فیزیکی کووانتۆمدا هەر وزەن و هەر
لە بەردی بناخەی ئەوشتانە درووست بوون کە بەناو ماتەریان لێ درووست
بووە، واتە شەپۆل و فڕێکانسن، دوواتر زیاتری باس دەکەم!).
وەک وترا ئەمانە زانستی کۆنن و فیزیکی کوانتۆم یا فیزیکی نوێ ئەگەرچی
بەتەواوی ڕەتیان ناکاتەوە، بەلام بە زانستێکی نوێ گەیشتووە کە
بەشێوەیەکی مەڕمووز هەموو ئەوانەی پیشوو ئەباتە ژێر پرسیار وەک ئەوەی
تا ئیستا ئەوەی فێریان بووین لە خوێندنگاکان و زانکۆکان هەموویان هەلە
بووبن و هەرلێرەشەوە بیری شێعرە ناوازەکەی فەیزی کاشانی خودای سەواد و
ئاخووندیزم ئەکەومەوە کە پاش ئەوەی مرۆڤی کاملی بینییەوە و وەسڵبوو و
دەستی بە هەندێک ئەسراری هایپڕڕووم١
گەیشت، بیر و هزری ئیسلامەتیی گۆڕا و هات و نووسی ئەوەی تا ئێستا
خوێندووماننەوە و فیریان بووین و ناسیومانن و زانیومانن هەر هەموویان
هەڵەی ئەندەر هەڵە بوون!! مرۆ تازە بە پێی فیزیکی نوێ و لە وەهم یا
تێئۆری ڕشتەدا (String Theory) زانیویەتی کە ئەساسەن شتێک بەناوی ماتەر
بوونی نییە و هەموو شتێک لە وزە یا فڕێکانس یان شەپۆل پێکهاتووون!
کەواتە ماتریالیزمیش هەر ئەفسانەیە! ئەم تەئویلە نوێیە بە گشتی ئەوەی
مرۆڤ تا ئێستا فێری بووە لە زانست یەکسەر ئەخاتە تەنەکەی خۆڵەوە!!! لە
تێئۆری ڕشتە تێدەگەین کە خشتی بینای هەموو شتێک نەک ئەتۆم یان مولوکول
یان سلول و ژێن و ئەمشتانەن بەڵکوو وزە یا ئێنێرژی و فڕێکانس یا شەپۆلە،
واتە ئێمە هەر شتێک لە سەرتاسەری گەردووندا بێنین و بیخەینە ژێر
بەهێزترین ئامێری مایکڕۆسکۆپەوە، فرێکانس یاخود شەپۆل و مەوج دەبینین و
دیارە هەر شتەی مەوج و فڕێکانسی خۆی جودایە و ئاساییە کە هەندێکیان
دوورن لەیەکتر و هەندێکیشیان نزیکن لەیەکتر و هەندێکیشیان بەیەک دەخۆن
یا لەگەڵ یەکتر ئەتوانرێن تێکەڵ و ئیدغام بکرێن! بۆنمونە شەپۆلەکانی
ئاسن و بەرد و ئاو و لاستیک لەیەک دوورن بەڵام فڕێکانسی گازەکان لەگەڵ
یەکتر، یاخود شلەکان (مایعات) لەگەڵ یەکتر و هەروەها لاستیکات لەیەکتر
نزیکن و هتاد.!
ئەگەر فیلمی ماتریکست٢ بە یاری ئەکتەری
کانادایی (Keanu Charles Reeves) لە ڕۆڵی نێئۆ و (Carrie-Anne Moss)
ئەیزەن کانادایی لە ڕۆڵی ترینیتی و (Laurence John Fishburne)
ئەمریکایی لە ڕۆڵی مۆڕفۆیز بینیبێت، ئەبینیت کاتێک نێئۆ بە ئاستێک لە
بڕوابەخۆیی و خودباوەڕی ئەگات، نەک هەر ئەتوانێت خۆی لە فیشەک لابدات،
بەڵکوو فیشەکەکانیش ڕابگرێت، تا ئێرە تەخەیولییە ئەگەرچی ئەو کارەش
لەدەست مرۆ بەردێت بەڵام لێرە هەر بە تەخەیولی دادەنێم با داتنەچڵەکێنم،
بەڵام چلۆن دیتنی نێئۆیە کە لێرە مەبەستی منە! ناوبراو لە ژانێڕ یا
فیلمی سێهەمدا کاتێک لە هێرشێکی خائینانەدا کوێر ئەکرێت واتە ئاژێنت
سمیس (Hugo Wallace Weaving) یەکێک لە هیزەکانی سیۆن ئەگرێت ئالودەی
ئەکات بە ڤایرۆس و ئەویش هەوڵی کووشتنی نێئۆ و ترینیتی ئەدات و
لەئاکامدا نێئۆ کوێر ئەکات، ئەوجار نێئۆ بە کوێریی ئەشیا ئیتر نەک
لەفۆڕمی واقعی تووند (جامد) و ماتەردا، بەڵکوو لە فۆڕم و شێوەی ئەسڵی
هەقیقەتی خۆیدا واتە بە شەپۆل و فیڕێکانس یاخود لەشێوەی بیناریی
(Binary) ئەیانبینێت، واتە لەشێوەی ئەعدادی بیناریی سفر و یەکی
کۆمپیوتر ئەیانبینێت! بەمشێوە: ٠١١٠١٠١١٠١٠٠١٠١٠٠١٠١ و هتاد. بۆ ئەو
کەسانەی کە نایزانن، ئێمە هەرچی لە تاستاتوڕی کۆمپیوترەکەمان بنووسین،
کۆمپیوتر بە سفر و یەک ئەیانبینێت و ئەیانخوێنێتەوە! دیارە بە سفر و
یەکی لاتینی نەک ئارامی!
ئەگەر لەیادت مابێت لە هەمان فیلمی ماتریکسدا لە ژانێڕی یەکەمدا کاتێک
نێئۆ تەنیا کارمەندێکی سادەی ئیدارەیەک بوو بەڵام بە دزیشەوە هەکیڕ بوو،
تڕێنیتی و مۆڕفۆیز پەیدایان کرد، پاشان مۆڕفۆیز دوو قوورسی یەکیان شین
و ئەویتر سووری خستە بەر دەستی، بۆ ئەوەی بتووانێت لە ماتریکس، واتە بۆ
ئەوەی لەم واقعەی ئێستا تیایداین بچیتە دەر و واردی جیهانی ئەسڵی و
هەقیقی ببێت دەبوو قوورسە سوورەکە بخووات دەنا شینەکە بخووات و لە
ماتریکس و واقعدا ئەمێنێتەوە! ناوبراو بڕیاری دا و سوورەکەی خووارد و
ئیتر لە ماتریکس، واتە جیهانی واقع و ڕێئاڵ چووە دەر! ئەمانە هەمووی
ئەگەرچی لە فۆڕمی زانستی-تەخەیولی یاخود ساینس فیکشندا باس دەکرێن
بەڵام هەموویان ڕەمز و هێمان بۆ من و تۆ کە تێبگەین، کە ئەم جیهانەی
ئێستا ئێمە تێیدا ئەژین و ئەخۆین و ئەخەوین و هەواکەی هەڵ ئەمژین، واقع
و ڕێئالیتەیە، بەڵام هەقیقەت نییە! ئەمانەم باسکرد بۆ ئەوەی بەم
ئاکامانەی ژێرەوە بگەین! قوورسە سوورەکە هەر ئیستا لە چەندین شێوەدا
هەم لەناو سرووشت و هەمیش درووستکراو بوونیان هەیە، وەسیلەیەکی کومەکی
یان یارمەتیدەرە بۆ خۆناسین کە شامانەکانی ئەمەریکای لاتین و مایاکان و
تەنانەت چینی و هێندییەکانیش هەزاران ساڵە ئەیانناسن! لە ئەمریکای
لاتین مەعبەدگەل و تەنانەت کلیساگەلێکیش هەن کە لە گیای ئایاهوواسکا (Ayahuasca)
کەڵکوەردەگرن کە بەهێزترین هالۆزینۆگێن، واتە مادەی ڕەوانگەردانی دێ
ئێم تێی (DMT) تێدایە! دێ ئێم تێ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٣١ لەلایەن
بۆتانیکێڕ و کیمیاگەری کانەدایی/ئاڵمانی بەناوی ڕیچارد مانسک (Richard
Manske) لە ئامازۆن سێنتێز کرا و هۆرمۆن مانەندێکی سرووشتییە کە غوودەی
سنەوبەریی مرۆڤ خۆی لەناو مەغزدا تەڕەشووحی ئەکات، بەومەرجەی غوودەی
سنەوبەریی ئاهەکی نەکردبێت و چالاک بێت! کەواتە دێ ئێم تی مادەی
موخەدەڕ نییە، ئیعتیاد یاخود خووپێگرتنیشی نییە، بەڵکوو ڕەوانگەردانێکی
سرووشتییە، دەروازەیەک ئەکاتەوە بۆ بینینی بووعدگەلی دیکەی بوون و
نەبوون بەتایبەت بوعدی چووارەم! (تێبینی: زانست زەمان بە بووعدی
چووارەم دادەنێت، بەڵام جا چ ئەزانێت زانست؟!) لەپاڵ ئایاهوواسکادا
هەروەها کارگ یان قارچکە جادووییەکانیش بوونیان هەیە کە لە سرووشتدا
خۆڕسک پێدەگەن و بە ئینگلیزی بەناوی (Magic Mushrooms) بە ئاڵمانی بە
(Magic Trüffels) یا (Psilocybinhaltige Pilze) ئەیانناسن و لە هەندێک
لە وڵاتانی ئەمریکای لاتین و لە هۆڵەندیش ئازادن بەلام لە زۆربەی
وڵاتانی جیهان بە پێی یاسای مەوادی مووخەدەر هەڵسوکەوت لەگەڵ فڕۆشەر و
کڕیاریان دەکردرێت!
لەپاڵ ئەمانەدا هاوکات مادەی دەسکردیش هەیە بەناوی (LSD) کە هەمووی ٧٠
ساڵە مرۆڤ دەستی پێیڕاگەیشتووە و كیمیاگەرێکی سویسی بەناوی ئاڵبێڕت
هۆفمان بە هەڵکەوت کاتێک لەناو کەڕووی نەباتاتدا بەشوێن دەرمانێکدا بۆ
نەخۆشییەکی دیکە دەگەرا، ئێڵ ئێس دیی کەشفکرد. ئەم کەشفە لە پەنجا و
شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا بووە هۆی پێکهێنانی ئەنجوومەنە میلیۆنییە
مەدەنییەکان واتە هێپییەکان و ئەمانەش بوونە هۆی ئەوەی کە خەڵکی
ئەمریکا کە ئەوکات لە هەموو جیهان ئازاد بوو و زۆربەی پیر و لاوەکانی
مەسرەفیان دەکرد، ناخوودئاگایان (Subconscious) یان (Unterbewusstsein)یان
وەخەبەر هاتەوە و خۆیان زیاتر و باشتر ناسیبوو و مرۆڤایەتییان گووڵی
کردبوو ئیتر نەدەچوون بۆ شەڕی ڤیتنام و ئێڵ ئێس دیی بووە هۆی ئەوەی
خەڵکانی ئەمریکا بەجێگای چوون بۆ شەڕ درووشمی ئاشتیی (Peace)
بەرزبکەنەوە و نەک هەر ئیتر نەدەبوونە کەرەستە و سەربازی شەڕ بۆ
دەوڵەتی ئەمریکا بەڵکوو لەناوشارەکانیش بە ناڕەزایەتییە هەموو
ڕۆژانەکانیان و گرفت درووستکردن بۆ دامودەزگا دەوڵەتییەکان، ئەمریکایان
تووشی قەیرانی هێز کرد و بەم هۆیەشەوە ئەمریکا لە ڤیتنام شکستی خووارد
و هاوکات کۆمۆنە مەدەنییە دژە ڕەگەزپەرەستییەکانیش بوونە هۆی ئەوەی
ڕەشپێستەکانیش بەمافی زیاتری خۆیان بگەن و سپی پێستە ئاشتیخووازەکان،
هەپییەکان، بەهاواریانەوە چوون و بەمشێوە بوونی سیستمی ئاپاڕتایدیش بە
مەبارەکی ئێڵ ئێس دیی چووە ژێر پرسیار و نەک هەر ڕەشپێستەکانی ئەمریکا
بەڵکوو ئەفریقای باشووریش لە سیستمی ئاپاڕتاید ڕزگاری بوو!
تێبینی: زەمانەتی دەکەم، ئەگەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێڵ ئێس دیی
یاخود کارگە جادووییەکان و ئایاهوواسکا یا هەمان دیی ئێم تیی، (نەک
مووخەدەڕات و تلیاک و هێرۆئین و ئەلکوول و جغەرە، بەڵکوو ڕەوانگەردانە
سرووشتییەکان کە ئیعتیادیشیان نییە و مەغز بۆخۆی تەڕەشووحیان دەکات
ئەگەر غوودەی سنەوبەریی چالاک بێت!) بەناو خەڵکدا بڵاو بکرێنەوە، شەڕ و
کۆمەڵکووژیی و تەنانەت خۆکووژیش بە ٥٪ تا ١٠٪ دەگەن واتە ٩٥٪ تا ٩٠٪
شەڕ کەم دەبێتەوە و ئاشتیی و پێکەوە ژیان و ئاسایش و خۆشگووزەرانی
ئەگەڕێتەوە بۆ ناوچەکە و کوردیش ئەبێتە خاوەنی دەوڵەتی خۆی، چوون
مرۆڤایەتیی و خۆناسینی مرۆڤ گووڵ دەکاتەوە و لە حەیوانییەت دوور
دەکەونەوە! بەڵام هیچکام لەدەوڵەتەکان ئیزن نادەن ئەمکارە بکرێت،
چوونکە شەڕ و ئاژاوە نەمێنێت، گەورەترین بازاڕیی سوود وقازانجی
نامەردان و چەکفڕۆشان کەساد دەبێت، بۆیە ئەوان نوێنەریی شەڕن و نەک
ئاشتیی و مەخەدەڕات و ئەلکوول بڵاودەکەنەوە نەک ڕەوانگەردانە
سرووشتییەکان و زۆربەی خەڵکانی شەرق ئەم ڕەوانگەردانانە هەر ناناسن و
بەپێی تەبلیغاتی خراپ لەدژیان، هەر ئیستاش زۆر لە خوێنەران ڕەنگە من بە
بڵاوکردنەوەی بابەتی خراپ تاوانبار بکان!! بەداخەوە!!
بەڵێ ئێڵ ئێس دییەکەی ئاڵبێڕت هۆفمان و کارگ یان قارچکە
ڕەوانگەردانەکان (Mushroom Magic) و ئایاهوواسکاکەی مایاکان و
سوورپێستەکان (DMT) هەر هەمان قوورسە سوورەکەی ناو فیلمی ماتریکسن یا
بە پێچەوانە قوورسەکە هێمای ئەمانەیە کە دەروازەیەک دەکەنەوە بەرەو
خۆناسین و غوودەی سنەوبەریی ناو مێشک(Pineal Gland) یا بە ئاڵمانی (Zirbeldrüse)،
دەروازەی هەستیی و ڕەوان و گیانی مرۆڤ، ئەگەرچی کاتیی و بۆماوەییش بێت،
چالاکی ئەکەنەوە و بە بڕوای من هەموو مرۆڤێکی سەر زەویی (لەسەر
بەرپرسیارەتی خۆی و لەژێر چاوەدێریی شارەزایەکدا) پیویستە چەند جارێک
لەم کارگانە یاخود لە ئێڵ ئێس دیی و ئەوانیتریش، بەپێی پێکەوتنی خۆی
پییان، کەڵکوەربگرێت بۆ ئەوەی هەندێک خۆی و جیهانی خۆی و (کول) باشتر
بناسێت و نەک بەچاوی سەر، بەڵکوو بەچاوی ئەقڵ و دڵ شتەکان ببینێت!
هاتفی ئیسفەهانی گووتەنی: "چشم دل باز کن کە جان بینی، آنچە نادیدنیست
آن بینی" واتە: "چاوی دڵت (واتە غوودەی سنەوبەریت یا چاوی سێهەمت)
بکەرەوە بۆئەوەی ژیانی ڕاستەقینە ببینی، بیبینی ئەو ئەسڵەی کە بە چاوی
سەر هەرگیز نایبینیت"! مرۆڤ تەنیا پێست و گۆشت و خوێن و ئێسقان و مەغز
نییە، مرۆڤ وەک لە سەریشەوە باسمکرد، لە میکانیزمێکی ئێجگار ئاڵۆز
پێکهاتووە کە تا ئاستێک لە کۆمپیوتر ئەچین یاخود کۆمپیوتر کۆپییەکە کە
لەڕووی ئێمەوە درووستکراوە! کۆمپیوتر و زۆربەی تێکنۆلۆژیی مۆدێڕنی مرۆڤ
ئەوکاتە دەستیکرد بە گەشە کردن و گەشە سەندن کە مرۆڤ ئێڵ ئێس دیی و دێ
ئێم تیی دەسکەوت و خوواردیی. ستیڤ جابز داهێنەری ئەپڵ و ئایفۆن
نایشارێتەوە کە پاش ئەوەی چووە هێندووستان و لەوێ ماوەیەک مایەوە و بە
مەسرەفی ئینواعی پسیخۆدێلیکتەکان لە ژێر چاوەدێری سۆفی گەورەی هێند "نیم
کارۆلی بابا" لە مەعبەدی "اوشو آشڕام" و ئەوجار خوێندنەوەی کتێبی (Be
Here Now) "لێرە بە ئێستا" لە نووسینی ڕیچارد ئاڵپێڕدی ئەمریکی ناسراو
بە ڕام داس (Ram Dass)، ئەسراری جیهانێکی نوێی ناسی و پاش گەڕانەوە لە
هێند تەحەوەلێکی گەورەی لە جیهانی دیجیتاڵدا پێکهێنا کە تا ئیستاش بێ
وچان پاش مەرگی ستیڤیش هەر درێژەی هەیە و خەیاڵی ڕاوەستانی نییە!
نمونەیەکیتر ئەم کۆمپیوتەرەیە کە ئیستا لەبەردەمتدایە. کۆمپیوتر لە
چەندین شت درووستکراوە و کاردەکات، چۆن؟ کۆمپیوتر درووسکراوە لە
هاڕدوێڕ یا سەخت ئەفزار(تەشبیهی کە بە: گۆشت و پێست و ئێسقان)، لە
سۆفتوێڕ یا نەرم ئەفزار (ئەقڵ، خێرەد، بینش Intuition)، لە هاڕددیسک و
ڕام (حافزە یان مەغزی گەورە و بچووک واتە ناخۆئاگایی و خۆئاگایی)، لە
نێتزی بەرق (گیان، وزەی ژیان، شی، ڕایکی یا پرانا) و لە ڕێسیڤەری
ئینترنێت کە وەسڵە بە مۆدێم (کە ئەمکارەش هەر لە ئەستۆی هەمان غوودەی
سنەوبەریی یا پینەئاڵ گڵاند یا تسیربل درووزەدایە کە لە ناوەڕاستی
مەغزدایە و بەهۆی نەناسینی و بەکارنەهێنانی و ئاهەککردنی و چالاک
نەکردنەوەی و مەسرەفی ئەلکوول و گۆشت و فلۆڕید و جگەرە و هەندێک شتی
دیکەشەوە ئاهەکی کردووە و ناچالاکە)! هەر مرۆڤێک ئەم غوودەی چالاک بێت
یان بتووانێت چالاکی بکاتەوە، دەستی بە جیهانها و بووعدگەلێکی دیکەی
ژیان دەگات کە ئەتووانێت پەڕجۆ و مۆجیزاتی پێبکات و مۆجیزات بخووڵقێنێت!
بەداخەوە کاتێک منداڵ لەدایک ئەبێت، کۆمەڵێکی زۆر بەناو واکسنیان لێ
دەدرێت، کە هیچیان پێویست نین! ئەم واکسنانەن کە هەر لە مناڵییەوە
لەڕووی قەسد و بەمەبەست لەلایەن سیستمی دەسمایەدارییەوە بۆ منداڵ
دادەندرێن و بەمکارە ناشایستانە غوودەی سنەوبەری هەر لەمناڵییەوە کپ
دەکەن و پاشانیش ئەو ئاو و خۆراکانەی دەیانخۆین پڕن لە فلۆڕید و هەزار
هۆرمۆن و ئات و ئەشغاڵاتی دیکە، کە ئێمە پێیان نازانین و تەنیا بیر لە
تێرکردنی ورگمان ئەکەینەوە و هیچیتر! بۆیە هەموو بەداخەوە وەک مەڕ و
کۆمەڵە گا ئەژین، سەرقاڵیان کردووین بە شتی ورد و بێ بایەخی سیاسیی و
کۆمەڵایەتییەوە بە ماتریالیزم و شت کڕین و لوکس و مۆدەوە و هتاد.، تا
ئەوەی کە تاکە تاکە وەخەبەر دێین و تا دێین خۆمان بناسین، هەزار و یەک
گرفت لەلایەن سیستمەکان و کۆمەڵگا و فەرهەنگ و ئەحزاب و ئایین و
بنەماڵە و هتاد. دەهێننە سەر ڕێمان و ئەمانە وادەکەن کە ئێمە هەرگیز
غوودەی سنەوبەریمان چالاک نەبنەوە و هەر وا مەڕ بژین و مەڕ بمرین!
ئەگەر سیستمیش نەمانکووژێت و سەرکووتمان نەکات، کۆمەڵەگا و بنەماڵە و
بە سوونەت و نەریت سەرکووتمان دەکەن یا تەنانەت ئەمانکووژن! بۆیە ئیستا
کاتی وشیاریی و وەخەبەرهاتنەوەیە! پێویستە گۆشت و ئەلکوول و جغەرە و
فلۆڕید لە خوواردنەکانمان حەزف کەین. وریا بین کە فلۆڕيید لە زۆر
خوواردن و تەنانەت ئاویشدا (چ ئاوی کڕین و چ ئاوی بەلۆعە) بەزۆری
تێیکراوە و بوونی هەیە، پێویستە ئاو ساف بکرێتەوە یاخود ئاوی سرووشتیی
کانیاو بخوورێتەوە و خوواردنیش تا بکرێت بیۆ (Bio) بخوورێت! ئەو
خوواردنانە سالمن کە خۆت بە بێ بەکارهێنانی دەوا و دەرمان و هۆرمۆن لە
بێستانەکەت و حەوشەی ماڵەکەت پەروەردەی دەکەیت! هاوکات لەگەڵ ئەمانە
مێدیتەیشن یاخود نیایش، خوودهیپنۆتیزم٣،
ئارامش، دووری لە استرس یا شتڕێس و شەڕ و مەرافعە و تەنانەت دووریش لە
سیاسەت زۆر پێویستن و خووگرتن بە یۆگا و ڕووبکرێتە خوێندنەوەی ڕۆمان و
وتارگەلی بێلایەن و هتاد.! هەرکەس پێویستە خۆی خوێندنەوەی زیاتر
لەمبووارەدا بکاتن و خۆی خۆی بناسێت و نەک کۆپی بەرداریی بکات،
هەمووکەس وەکوو یەک نین و هەرکەس پێویستە بۆخۆی باشترین ڕێگای
ئاسوودەیی و ڕزگاریی بەکەڵک بۆخۆی بدۆزێتەوە. بەداخەوە زۆربەی مرۆڤ
ترسنۆکن و جاش لەدایکدەبن و ئەمانە لە هەر کۆمەڵگایەک بن لەبەر قازانج
و مەسڵەحەتی شەخسی و تاکەکەسی خۆیان جاش و فاڵانژن، چ لەناو سیستمی
حکومەتیدا بن، چ لە ئەحزابدا، چ لە دۆستایەتیدا و چ لە بنەمالە و چ لە
ئوروپا و ئەمریکا و هتاد. بن، هەردەم هەر جاشن و غەیری ئەمە هیچیتر
نازانن و نایکەن. دوو ڕوو و سپڵە و خۆگوونجێنن، زمان لووس و گاهەن
پاچەخوار و چاپلووسن و بەباڵاتدا هەڵدەدەن و پێڵاوت بۆ جووت دەکەن تا
کاریان بۆ جێ بە جی دەکەیت، کە کاریان پێت نەما، ئەتکووتن و شایەعەت
شوێن دەخەن و لەملاولا خراپەت دەڵێن و تا بینەقاقایان هەنگوینیان بۆ
لەگەروو دەکەیت، هەزار کاری باشیان بۆدەکەیت و مانا و واتا بە ژیانیان
ئەبەخشیت، بەڵام ئەوان تەنیا پێوەت دەدەن و ئازارت پیدەگەیەنن (سەعدی
وتەنی؛ مگسکان گرد شیرینین!)، تەنانەت ئەگەر بارەها و بارەها
قووربانیشت بۆدابن و لەگەرووی مناڵەکانت گێرابێتەوە بۆ ئەوان، بەڵام
ئەوان دووپشکن و لەسرووشتیاندایە کە پێتەوە بدەن (نیش عقرب – هەندێکجار-
نە از بهر کین است، اقتضای طبیعتش اینست، هەندێکجاریش هەر کینەیین!)،
وریای ئەمانە بن، کە من زۆرم زەربە لەدەست ئەمجۆرە نامەردانە خوواردووە،
بێ حەد و حیساب! بەڵام لەپاڵ هەموو ئەمانەشدا ئەمە بزانە کە "لێبووردن"
و "عەفوو" و هەروەها "لە ئێستادا ژیان" گەورەترین خەڵاتن کە مرۆڤێک
ئەتووانێت خۆی بە خۆی ببەخشێت، بۆیە چاکوایە لێ ببوورین تەنانەت
لەمجۆرە جاش و جاش سفەتانەش کە باسیانم کرد، نەک بۆ ئەوەی کە ڕەنگە
ئەوان شایانی لێبووردن بن، نەخەیر، بەڵکوو لەبەر ئەوەی کە خۆمان شایانی
ئاسوودەیی و ڕزگاریی لە هەموو کەند و کۆسپێکین کە مانعی گەیشتنمان بە
پلەباڵاکانی باڵای بەخۆگەیشتن و بەخۆناسین بن! پێویستە لێیان تێپەڕین!
ئێستا چۆن مۆجیزە بکەین؟
وەک لەسەرتایتل وترا و مەبەستی ئەم نووسراوەشە، مۆجیزات هاسانن، بەو
مەرجەی بتووانیت غوودەی سنەوبەریت چالاک بکەیتەوە و ڕێگاکەی فێر ببیت.
بۆ مۆجیزە کردن پیویستە ئێمە پشتی پەردە ببینین و کارتێکەری لەسەر پشتی
پەردەی واقع دابنەین، چلۆن؟! وێڕای ئەمانە من "تووانای لێبووردن" بە
مۆجیزەیەکی گەورە دەزانم، مرۆڤی گەورە ئەتووانن زۆر چاک و هاسان
لێببوورن! مرۆڤی گەورە لە ڕادەی لێبووردنییەوە و دڵ ئاوەڵاییەوە بناسە!
دڵ ئاوەڵە بە نەک نایف!
هەر کەس لەگەڵ کۆمپیوتر سەروکاری ببێت، بەتایبەت ئەوانەی ئەتووانن
بەرنامەنوویسی و کودنوویسی بکەن یاخود تەنیا بتووانن پەیج و ماڵپەڕ
درووست بکەن، یاخوود مەڵپەڕێک کە بۆیان درووستکراوە بەڕێوەی دەبەن و
ڕۆژانە وتاری پێ زیاد و کەم دەکەن، ئەزانن کە ئێمە هیچ ئاڵووگۆڕێک لە
بەرنامەی ئەم کۆمپیوترە، هەندییە، تابلێتە و غەیرە ناتووانین پێک بێنین،
ئیلا مەگەر بچینە بەشی ژوورە تاریکەکەی دۆزەوە! ئەبێت بچینە پشت ئەم
واقع و ڕێئالیتەوە کە ئیبینین، جا ئەوجار هەر ئاڵوگۆڕێک کە بمانەوێت لە
واقعی بەرنامەکەدا لەسەر مۆنیتۆر پێکیبێنین، ئەتووانین لەوێ پێکی بێنین
و کە لەوێ تەواو بووین و هاتینەدەر، ئەوجار ئەبینین کە ئاڵووگۆڕەکانمان
لە واقعی پڕۆگرامەکەدا پێکهاتووە بەوجۆرەی کە ویستوومانە، ئەگەریش
بەدڵمان نەبوو، کە زۆرجار شتیوا ڕوودەدات، کە بەوجۆرە دەرنەهاتووە کە
دەقیقەن مەبەستمان بووە، دیسان ئەچینەوە ژوورە تاریکەکە و ئیسڵاحی
دەکەینەوە و هێندە ئەمکارە دووبارە دەکەینەوە، تا ئەو شتەی مەبەستمانە
لەسەر شاشە یا مۆنیتۆر بیبینین، یا بینەران لەسەر ماڵپەڕ بیبینن، دێتە
دیی و ئەوجار ئیتر لێ دەگەڕەین. ئێمە ئێستا چیمان کرد؟ پەرجۆ، واتە لە
ڕێئالیتەی کۆمپیوتر یا پڕۆگرام یا ماڵپەڕەکە شتێکمان گۆڕیی و
ئالووگۆڕەکەشمان بینی، ئەمە مۆجزە یان پەرجۆیە کە کردوومانە! ئێستا ئەم
مۆجیزاتە چلۆن لە ژیانماندا پێک بێنین؟
ڕێک ئەبێت لێرەش لە ژیانی واقعدا لە ڕێئالیتەدا هەر ئەو کارە بکەین کە
لە کۆمپیوترەکەدا کردمان، پێویستە بچینە پشت سەحنە، ژوورە تاریکەکە،
ئەبێت بچینە بووعدی چووارەم (بووعدی چووارەم زەمان نییە، پشت پەردەی
شانۆی سرووشتە!) و لەوێ ئەتووانین ئاڵووگۆڕ درووست بکەین و لە واقعدا
ئالووگۆڕەکە ببینین و ئەمەش بە پەرجۆ بناسین. زانایانی ڕاستەقینەی
علوومی غەریبە زۆرچاک لەمکارەدا شارەزان، جا دۆعانویس بن یاخود
جادووگەر و وەیان عارف!
ئەوانەی ئەتووانن جادوو و جەنبەڵ بکەن، ئەوانەی بەڕاستی بەڕاستی
بتووانن بە نووسینی بۆنمونە دۆعایەک (بەڵێ دۆعایەک و بەلاتەوە سەیر
نەبێت!) بتووانن کارتێکەریی لەسەر ژیانی کەسێکیتر دابنێن، بۆنمونە
ئاشقێک بییەوێت دڵی مەعشووقێک بۆلای خۆی ڕابکێشێت و پەنا ئەباتە بەر
بۆنمونە شێخێکی دۆعانویسی ڕاستەقینە، نەک درۆین و کڵاوبەردار، وە ئاشق
بەم دۆعایە وڵام وەردەگرێت و دڵی مەعشووق رادەکێشێت بۆلای خۆی، ئەمە
ساکارترین مۆجیزەیەکە کە شێخی دۆعانویس بەکەڵک وەرگرتن لە بووعدی
چووارەم ئەمکارەی خووڵقاندووە، و ئەکرێت بە مۆجیزە چاوی لێبکرێت،
چوونکە تووانیویەتی ئاڵووگۆڕێک لە واقعدا پێک بێنێت! ئەمکارە بە
هیپنۆتیزمیش بەسانایی دەکرێت، هیپنۆتیزۆڕ مرۆڤ ئەباتە حاڵەتی خێڵسەوە،
واتە وشیاریی و خۆئاگایی کز دەکات و لە ناخۆئاگایدا، واتە لەحاڵەتی دۆز
دا (کۆمپیوتر) ئەتووانێت پڕۆگرامی گوونجاو دابنێت یاخود پڕۆگرامێکی
نەگوونجاوی سەردەمی منداڵی یاخود ئیعتیادێک بە بۆنمونە جغەرە یا تیکێکی
عەسەبیی یا پسکیی و هتاد لەوێ حەزف بکات یاخود بیسڕێتەوە! ئەمە پێویستی
بە وتارێکی تێر و تەسەلە و من ساڵی ٢٠١٧ کتێبێکم لەمبارەوە وەرگیڕاوەتە
سەر زمانی کوردیی کە بەداخەوە هێشتا چاپ نەکراوە! ئای بۆ ئینتیشاراتێکی
ئازا و نەترس و بەرپرسیار بۆ جاپی ئەم کتێبە!
وەک وتمان فیزیکی نوێ سەلماندوویەتی کە هەموو شتێک وزە، شەپۆل یان
فڕێکانسە! سەیرێکی یاری پلەیستەیشن بکە، لەپشت پەردە تەنیا کۆدەکان
نووسراون، ئێمە لەسەر مۆنیتۆر و شاشە سیمۆلاسیۆن (Simulation) یان
هۆڵۆگرامی سێ بووعدیی (3D Hologram) بنیادەم، سرووشت، ماشین، ئاژەڵ،
تفەنگ و شمشێر و خولاسە هەرچی لە ژیانی واقعدا هەیە، لەوێش ئەیبینین،
بەم جیاوازییەی ئێمە لە واقعداین و لە واقعی ئێمەدا کات و زەمان ڕۆڵی
هەیە و لە هی ئەوان، کە ئەنیمەیشن و هۆڵۆگرام و سیمولاسیۆنی سێ بووعدین،
وەک ئێمەش کە سێ بووعدیین، لەوێ کات و زەمان بوونی نییە! کەواتە
جیاوازی ئێمە و ئەوان لە بوون و نەبوونی کاتدایە و بێجگە لەوە ئێمە
خودکار و ئاوتۆماتیکین بەڵام ئەوان بەدەست ئێمەەوە یاری دەکرێن.
زانایانێک (دانشمەندانێک) پییانوایە کە ئێمەی مرۆڤیش لە سیمولاسیۆنێکی
ئێجگار عەزیمدا٤ (gigantischen
Simulation) ئەژین کە لەلایەن تەمەدونگەلێکی میلیۆنەها ساڵ پێشکەوتووتر
لە خۆمان درووستکراوین و ئەوان خوودایان و خووڵقێنەرانی ئێمەن و هەر
ئیستا کۆنتڕۆڵی ئێمەیان بەدەستەوەیە! ڕەنگە ئێمەش تا چەندین سەدە یاخود
هەزار ساڵیتر بەمەندە تێکنۆلۆژیی و زانیاری بگەین کە هۆڵۆگرام و
سیمۆلەیشنەکانی پلەیستەیشنەکانمان کاراکتەری زیندوویان هەبێت وەک خۆمان!!!
کێ چووزانێت؟!
کەواتە مادام هەمووشتێک وزە و شەپۆل و کۆدە، هەندێک لەم سۆفی و عارف و
شێخ و تەنانەت جادووگەرە ڕاستەقینانە بە سڕ و ڕازی کەڵکوەرگرتن لە
بووعدی چووارەم و علوومی غەریبە گەیشتوون و دەستیان بە زانیارییەکانی
هیپڕڕووم ئەگات! ئەوان بۆ نمونە ئەتووانن کەڵک لە جادووی ڕەش وەربگرن و
بە خوواستی یەکێک، ژیانی یەکێکیتر قووفڵ بکەن (دیارە ئەمکارانە واتە
کەڵکوەرگرتن لە جادووی ڕەش ناشارەزا هەلپەرەستەکان دەیکەن، نەک
زانایانی ڕاستەقینە!) یاخود ژیان و بەختی بکەنەوە بەجۆرێک کە ئاسانیی
بێتە سەر ڕێگایان! چوونکە لەم بازاڕە ڕەشەدا تووانا راستەقینەکان کەم و
قامکبژێرن، وە ناڕاستەقینە هەلپەرەست و خۆگوونجێنەکان زۆر و بۆرن و
کاتێک ئێمە کاری ئەم نابەڵەدانە ئەبینین، یان دین و مەزهەب و فیرقەی
سیاسی ئەبینین کە کەڵکی ئاوەژوو لە مانەوییەت وەردەگرن، شک لە هەموو
دۆعانویس و جادووگەر و سۆفی و عارفێک دەکەین و ناحەقیشمانە و ئێمە ڕاست
ناکەین و هەڵەین و لەهەڵەداین، چوونکە ئەسڵ ئەمەیە کە ئەوکارانە
دەتوانرێن و دەکرێن، بەس نەک هەر کەس و ناکەسێکی درۆین ئەتوانێت
بیانکات، بەڵکوو کەسی خۆی ئەتووانێت بیانکات کە ئەبێت بناسرێن و
بدۆزرێنەوە و وەک وتم لە جیهاندا قامکبژێرن و ڕێژەیان لە قامکەکانی
دەست تێناپەڕن، نەک لە هەر شارێک ١٠٠ دانە دووکانی ڕەماڵی هەبێت،
ئەمانەی دەستەی دووهەم بەس دووکاندار و هەلپەرەست و نانەخۆرن و هیچیتر!
لە سەرەوە وتبووم هەرچی نەزانین تڕۆی دەکەین، بەرپەرچی دەدەینەوە،
ڕسووای دەکەین، لەکاتێکدا ناحەقین و ئێمە لەمکاتانەدا تەنیا چاولێکەریی
کۆمەڵەگا دەکەین! دەمانەوێت وەک منداڵ خۆشیرینی بۆ کۆمەڵەگا بکەین،
ئەمانەوێت بە پاڵەوان و باسەواد و زانا بناسرەین و هەوەسە
ناڕسیستییەکانمان و خۆپەرەستیمان تێرکەین، لەوەی کە ڕۆڵی ڕێبەرایەتی و
نوێنەرایەتی کۆمەڵەگا ئەگرینە ئەستۆ و بابەتەکان بۆ خۆشیرینی
کۆمەڵەگاکەمان و حیزبەکەمان و ڕێبەرەکەمان و سیستمەکەمان و زانکۆکەمان
و هتاد ڕسووادەکەین! ملی دۆعانویس بەناوی خورافات پەرەست بە پەتەوە
دەکەین یان ئەیسووتێنین، چوونکە بەچاولێکەری و ئەمر و فەرمانی بەناو
زانست، بوونی بووعدی چووارەم ڕەتدەکەینەوە و ئەم سڕ و ڕازە نازانین و
چوون نایزانین کەواتە بە درۆی ئەزانین و مافیش بەخۆمان دەدەین لە دژیان
بە هەر جۆرە تووان و چەکێک ڕابووەستین، تەنانەت لە دژی ئەم وتار و
نووسراوەی منیش هەندێک کەس کە خۆیان بە نوێنەری ماتریالیزم و زانست و
مۆدێڕنیتە و ئەمانە دەناسێنن ڕادەوەستن و ڕەنگە بەرچەسپی خراپیشم لێ
بدەن، کە بۆ من ئەبەدەن گرنگ نییە! تا ئێستاش کەمم تۆمەتی نامەردانی
سپلە لە پشت نییە! سهروردیی و جۆردانۆ بروونۆ و مەنسووری حەلاج و
زۆرکەسیتریان ئاوەها کووشت کۆمەڵەگاکان!
پەس تۆ بزانە کە چاوی پیس کار دەکات چوون وزەیە و لەرێگای بووعدی
چووارەمەوە کار دەکات کە تۆ نایزانیت، چوونکە ئەوکەسەی کە پێی دەڵێن
چاوپیس، وزەیەک لەچاوەکانیایەتی کە ئەتووانێت، زۆرجار بێ ئەوەی خۆی
بییەوێت و مەقسەدی بێت، کارتێکەری نەرێنی لەسەر بەختی کەسێکیتر دابنێت!
هەندێک کەس ئەتووانن بە وزەی چاو گڵاس یاخود لێوانێکی شیشەیی ورد کەن و
هەندێک بە وزەی دەست ئەتووانن هەر هەمان کار بکەن کە بەوی یەکەم دەڵێن
وزەی چاو (Mati) و بەمەی دووهەمیان دەڵێن تێلێخینێزیش (تلە کینێزیش)!
هەموو ئەمکارانە بە کەڵکوەرگرتن لە وزەی غوودەی سنەوبەریی و بووعدی
چووارەم یا ڕەنگە بووعدەکانی دیکەش ئەتووانرێن ڕووبدەن. هەندێک
پێئەزانن و کەڵک لە بووعدەکانی دیکە وەردەگرن و ئەزانن چلۆن بەکاری
بێنن و هەندێکیش پێنازانن، تەنیا زاتەن ئیستیعدادیان زیاترە یاخود بە
ئیتیفاق غوودەی سنەوبەرییان بەهۆی شیوە خوواردن و خوواردنەوەکانیان
چالاکترە لە خەڵکی ئاسایی. ئێمە بۆنمونە لە ڕۆژهەڵات و لەباکووری وڵات
چەند گووند و شارۆچکەمان هەن وەکوو بتلیس، و شوێ سەر بە ساری بانە کە
ئاوەکەیان زۆر تایبەتن! خەڵکی ئەو گووند و شارۆچکانە بە عام خەڵکانێکی
زیرەکترن لە خەڵکانی ئاسایی، ڕەنگە بتووانم بڵێم بەتەنیا لە گووندی
شوێی زیاتر لە خەڵکی شاری بانە دوکتۆر و خوێندەواری باشیان تەحویل
کۆمەڵگا داوە، بەعام خەڵکێکی زیرەکن و ئەمەش هۆکارەکەی ئاوی ئەو گووندە
و شێوە خوواردنیانە یا ڕەنگە کووالیتەی سەوزەجات و میوەجات و گۆشتیانە،
چوونکە هەموو بەو ئاوە پەروەردە دەبن، کە غوودەی سنەوبەرییان وەکو
خەڵکیتر ئاهەک ناکات و چالاکترە و ئەتووانن ناخودئاگا کەڵکی لێوەربگرن!
ئەمە بۆ شارۆچکەی بتلیسی باکووری کوردستانیش و دەوروبەریشی هەر وایە کە
سەردەمانێک شوێنی حەوانەوەی ئەسکەندەر بووە و قەڵاکەی بابەتی ئەو
درووستکراوە و ئاوی قەڵای بتلیس بە سووکترین و فێنکترین ئاوی هەموو
ناوچەکەش ناسراوە و من هیوادارم ڕۆژگارێک بتوانم لە یەک لەم گووند و
شارۆچکانە خانوویەک بکەمەوە و لەوێ بتوانم بژیم!
بە هیوای ئەو ڕۆژەی کە خەڵکانی ڕۆژهەڵاتی ناوینیش و خەڵکی وڵاتی ئێمەش
لە کوردستانێکی سەربەست و بێ شەڕ و ئاژاوە لە ئەسایش و ڕفاهدا و بە
خۆناسیی بگەن و بە بێ دەمارگرژیی ناوخۆیی و دەرەکیی بتوانن پێکەوە بژین!
عارفی گەورەی فارس سەنایی ئەفەرمێ: (لە وەرگێرانی ئازادبیر)
کفر و دین لە ئاشقیدا ئەی سەنایی هەر یەکن
گیان بە بۆئەشق وکسێکە گیان بسێنێ هەر وەکن
کفر و ئیمان گەر گریمان بێنە پێش چاوانی تۆ
هەر کەرەستەی کفر بەرزتر تا لە ئیمانی سکن
ئازادبیر، ٨ی گەلاوێژی ١٢٠٢٢
تێبینی لەمەڕ ڕێکەوتی داندراو: ساڵڕۆژی کوردیی ١٢٠٢٢م لەڕووی مێژووی
١٢٠٠٠ ساڵەی خراپڕەشکە (Xerabreşkę) یان گیری میرازان٥
(Girę Mirazan) لە جیهان ناسراو بە ناوە ترکییەکەی گۆبێکلی تەپە و
گووندی حەسەنکێف٦ (Heskîf ) لە باکووری
کوردستان داناوە، مێژووی ئەم دوو گووندەی کوردستان و بوونی یەکەمین
شارستانیی و مەعرفەی مرۆڤ لەوناوچە دۆزراوەتەوە، کە ئێستا ترک
کردوویانە بە هی خۆیان و ناوی ترکییان لێناون، لەکاتێکدا کە ترکان
تەنیا دەور و پشتی ٩٠٠ ساڵە لە ئاناتۆلی دەژین، با ئەم ناوە کوردییانە
و ئەم مێژووە بپارێزین، با ئەمیشمان لێنەبەن!!
دیسان تێبینی: ٨ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی لەدایکبوونی زانا و بیرمەندی گەورەی
کورد شەهابەالدین سەهروردییە کە لە تەمەنی ٣٨ ساڵیدا بەدەستی مەلەک
زاهیر کووڕی سەلاحەدینی ئەیووبی لە حەڵەب کووژرا! سەلاحەدین تازە
سوریەی لەدەستی سەلیبییەکان دەرهێنابوو و ئاخووندە عەرەبەکان زۆریان
بۆهێنابوو کە سەهروردیی بەهۆی وتنی قسەگەلێکی زانستی کە لەگەڵ ئیسلام
نەدەهاتنەوە کوفر دەبێژێت و دەبێت بکووژرێت و سەلاحەدین ڕەزای بەم
قەتڵە دابوو! ترکی ئێران (ئازەرییەکان) بەهۆی شوێنی لەدایکبوونییەوە
گووندی سەهروەردی شاری زەنجان کە ترک ئەویش وەک هەمەدان و ورمێ و
نەغەدە و بناو ساینقەلا و تیکاب و زۆر شاری دیکەی کوردان بە هی خۆیان
دەزانن، وە هەروەها فارسیش سەهروەردیی یان شێخی ئەشراق کە مەنتقی بۆ
فەلسەفە گەڕاندبووەوە و ژێربینای هەمووشتێکی بە نوور یان شەپۆل و
فڕێکانس دەزانیی (هەر ئەوەی تازە زانستی کووانتۆم پێی گەیشتووە)، بە
زانای خۆیان ئەزانن! ئەوە ئێسحاق نیۆتۆن نەبوو کە بۆ یەکەمجار نووری
ناسی و تەحلیلی کرد، بەڵکوو چەندین سەدە پێش نیۆتۆن، عارفی کورد
سەهروەردیی بوو کە ئەوکارەی کرد و بەداخەوە لە تەمەنی کەمدا و پێش
ئەوەی چەند کاری گەورەی دیکە بکاتن گیانیان لێساند! دیارە ناشێت
تەعەسووبی وشک نیشان بدەین، بەلام چاکوایە بزانین کە ئەم زانایانە
هەروەک بابە تایر، شا نێمەتوولای وەلی، زەردەشت یا هەمان ئیبراهیم وە
زۆری دیکەش هەر لە ناوچەی مێزۆپۆتامیا و زاگرۆس ژیاون و مادی، سۆمەریی
و کورد بوونە. مێژووی ترک و تەنانەت فارسیش لە مێژووی کورد تازەترن.
ترک دور و پشتی ٩٠٠ ساڵە لەو ناوچەن و فارسیش دەور و پشتی ٢٠٠٠ ساڵە،
باقییەکەی ماد و سۆمەری و لۆلۆیی و گووتی و ئەمانە بوونە! هەندێککەس
مادی بچووک و زەردەشت یاهەمان ئیبراهیم بە ئازەری دەناسێنن، کە ئەمانە
دوورن لە ڕاستیی و پێویستییان بە لێکۆڵینەوەی زانستی و مێژوویی بێ
لایەن هەیە و زۆربەی بەڵگەکانیش کە هەقانییەتی کورد و ماد بناسێنێت
بەداخەوە لە پاش هێرشەکانی ئیسلام و مەغوول و بەتایبەتیتریش لە ٣٠٠
ساڵی ڕابردوودا لەناو براون. هیوادارم بابەتی نوێ لە ژێر زەوییدا، کە
هێشتا دەستی کەسییان پێ نەگەیوە، بدۆزرێنەوە و هەندێک هەقیقەت روونتر
بێتەوە!!
نەسرەوتن تا سەرکەوتن و بەهیوای پێکەوە ژیانێکی ئازاد، سەربەست و
مرۆڤانە بەدوور لە تەعەسووباتی ڕەگەزی و مافخۆریی ئەم یان ئەو زمان و
گەل و نەتەوە و هتاد!
________________________________________________
* پەرجۆ:
بە عەرەبی (معجزة)، بە فارسی (معجزە).
١-
بۆ ناسینی هایپڕڕووم کتێبی "کۆدی ماتریکس" لەنووسینی بیۆفیزیکێڕی
ئاڵمانی دوکتۆر دیتر بڕۆڕز بخوێنەرەوە یان لە سەعدی و حافز و مەولانا
جەلالەدینی بەلخی و عارفانی "بێ ئاینی" ناوچەی خۆمان بگە!
٢- فیلمی
لووسیش (Lucy Film) بە یاری خاتوونە
ئەکتەری لاوی دانماڕکی سکاڕلێت جانسۆن هەر لەمبووارەدایە، کاتێک
ناوبراو وای لێدێت شەپۆلەکان و فڕێکانسەکان ئەبینێت بەجێگای ماتەر و
.....!
٣-
https://www.youtube.com/watch?v=Q0-TvXYQh6A
٤-
https://1e9.community/t/ist-unsere-welt-nur-eine-gigantische-simulation-erschaffen-von-einer-hoeheren-zivilisation/2444
٥-
https://ku.wikipedia.org/wiki/Gir%C3%AA_Mirazan
٦-
https://ku.wikipedia.org/wiki/Hesk%C3%AEf
ماڵپهڕی ئهیوب رهحمانی
|