٢٨\٤\٢٠١٧
پەرداخەکانتان لە خوێنم ئاوەدان.

سوهیلا مەیهەمی
شەرمەزار دیمەنی
نان
شەقارتە بە گەنمە جاڕ.. هەر قامك
شان بە شانی ژان.. کۆڵ نادا دەستەکانی گوڵەبەڕۆژە.
رووچنەیەك بکەوە بە کۆشکەکانتان
ئاوێزان مردن بە تابڵۆکانتاندا.. نەخشەی خەزێنەی مشکەکوێرەکان.
بە گەرووی تفەنگەکانتان
نان لە خوێنی دڵ دەدەم!
هەتا تاریکیی سمکوڵانت.. بەردەوام حیلەی برسێتی.
بێ ئاگایی کە پشت گوێتانە
پەرداخەکانتان بە خوێنم ئاوەدان،
ئێوە
چەتەکانی شەو و تاریکی.
تاریك و روونی باڵندەکانم بپاڕێزن،
تاپۆی تابووتم و
مۆزارتی هەزاران لەمپەرم پێیە.
تەقەتان دڵی دوڵ تووند دەکا،
چیا سەری لە تەوژمی پەنجەکانی.
دیسانەوە شین بە گۆمەشیندا.. چارۆکەی رەشاوەی لە پێنووس دەکا.
چەکەکانتان لەبرسێتی بگەڕێنەوە...
ئەی ئێوە ساردتر
تامەزرۆی مەرگتان گەرم
داوەڵی بێ داد دەستی لە بەرۆکی خەڵووز،
بەهاری نیوەچڵە دارستانەکانی ئەم چیا
رەوەزی مێژوو مات.. چارەنووسم بەردتر لە چیا
بە زەندۆڵا هەڵکورماو گاشە بەرد
بەفر داوێن سوور.. تاریکایی سنوور بە پەنجەیەکی سوور.
هەڵوەریو باڵی وشە.. بزڕکاو شیری بەیانی
رنوی کۆچ لە بەستەڵەکی ساتە بەندکراوەکاندا
ناگەڕێمەوە،
بەرەو چۆکدانەوە
کیمیابارانەکان ئاسمانم
راژەنی تەمەن سەمای زام.. لە کۆڵ ناکا و ناکەوێ.
چ تاڵ دەڕژێتە پێست زەمهەریری وەرزەکانتان
نابوورم رێیەکانی گورگەلوورەتان .. ساوای ئەستێرە دەگرێنێ.
هەنیسکی دایکانی ئاور.. گرپەی پێدەشتەکانی بێدەنگیتان،
ژیان لە کۆڵ ناکەمەوە کە بەستەڵەکە هەستی ئێوە.
کوڵمی مەترسیی شەپڵاخەی شەڵماشی نۆشیوە
ئەوین لووتکەکانی شانم
منم
چاوگی هەرسەکانی نەیارییتان
شەبەقی دەلاقەکانتان
کۆخەی مەرگ
وە جێگری خودا لە خولانەوەی بێ بەرەکەتی زەویندا.. لە خاچ درابوو نان.
١٠ی
رێبەندانی
٢٧١٦ - سنە
ماڵپهڕی
سوەیلا مەیهەمی
|