٩\٢\٢٠١٠
په‌رده‌ی کچێنی و پاکیزه‌یی.

ره‌سول عه‌وڵا*
خه‌ڵک له کۆمه‌ڵگا ناموسپه‌رستیه‌کان واتێگه‌یشتوون که کچ که جاری
یه‌که‌م موماره‌سه‌ی سێکس ده‌کا هه‌رده‌بێ په‌رده‌ی کچێنی بدڕێ و خوێنی
لێبێ. خه‌ڵک وا تێگه‌یشتوون که په‌رده‌ی کچێنی وه‌کو قه‌پاغێک ته‌واو
ئه‌ندامی زاوزێی کچی داخستوه بۆیه کاتێ که ئه‌ندامی زاوزێی زاوا ده‌چێته
ناو ئه‌ندامی زاوزێی بووک ده‌بێ په‌رده‌ی کچێنی بووک بدڕێ و خوێنی لێبێ.
له‌به‌رئه‌وه به‌درێژایی مێژوو هه‌زاران کچی کورد و کچی نه‌ته‌وه‌کانی
دیکه‌ی ناموسپه‌رستیش به‌شێوه‌یه‌کی دڕندانه کوژراون و سوتێنراون و
بوونه‌ته هه‌زاره‌ی گوللان له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌شه‌وی تارادا خوێنیان
لێنه‌هاتوه. ئه‌و کچانه به‌وه تۆمه‌تبارکروان که پێش مێردکردن
موماره‌سه‌ی سێکسیان کردوه.
له ڕاستیدا په‌رده‌ی کچێنی یه‌ک پارچه‌ی ته‌واو داخراو نیه که کونی
ئه‌ندامی زاوزێی کچی ته‌واو قه‌پاتکردبێ. پسپۆڕان ده‌ڵین ئه‌وه‌ی سروشت
دروستیکردوه 'په‌رده‌یه‌که' که هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه ناوه‌ڕاسته‌که‌ی
کونه واتا ته‌واو قه‌پات نییه. ئه‌وه‌ی هه‌یه زیاده‌گۆشتێکه که یه‌ک
تا دوو سانتیمه‌تر له ناوه‌وه‌ی ئه‌ندامی زاوزێی کچ له هه‌رچوارده‌وره‌ی
ئه‌ندامی زاوزێ ڕواوه. خۆ ئه‌گه‌ر په‌ره‌ده‌که ته‌واو داخراوبایه
خوێنی مانگانه‌ی کچ نه‌ئه‌هاته ده‌ره‌وه. زۆر زۆر به‌ده‌گمه‌ن واده‌بێ
که زیاده‌گۆشته‌که ته‌واو داخراوبێ. له‌و حاله‌ته ده‌گمه‌نانه
خوێنی مانگانه‌ی کچ ناتوانێ بێته‌وه ده‌ره‌وه به‌ڵکو له‌ژووره‌وه په‌نگ
ده‌خواته‌وه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی کچه‌که په‌یداده‌کا بۆیه ئه‌و
کچانه ده‌بێ به‌زووترین کات بچن بۆ لای دکتۆری ژنان بۆ ئه‌وه‌ی په‌رده‌که‌یان
بۆ بدڕێنن. فێمێنیستی ناوداری میسری نه‌وال سه‌عداوی، که هاوکات
پزیشکیشه، ده‌ڵێ ڕۆژێکیان ژنێک و پیاوێک هاتنه لای. ژن و پیاوه‌که
ده‌وروبه‌ری ساڵێک پێشتر ببوون به ژن و مێرد. ژنه‌که ته‌مه‌نی 16
ساڵ بوو به‌ڵام له 12 ساڵی ده‌چوو و بچووک و بێهێز و ناپوت و ڕه‌نگ زه‌رد
بوو. سه‌عداوی واده‌زانێ خوێنی ژه‌هراوی بووه. که سه‌عداوی جل و به‌رگی
له‌به‌رده‌کاته‌وه ده‌بینێ ژنه‌که وه‌رگی گه‌وره‌یه. پیاوه‌که‌ی
دێته‌و وه‌ڵام و ده‌ڵێ ده‌مێکه زگی دێشێ پێماوایه دووگیانه. سه‌عداوی
ژنه‌که ده‌پشکنێ و بۆی ده‌رده‌که‌وێ که ژنه‌که دووگیان نیه. به په‌نجه
ئه‌ندامی زاوزێی ژنه‌که ده‌پشکنێ و بۆی ده‌رده‌که‌وێ که په‌رده‌ی
کچێنی ژنه‌که ته‌واو داخرابوو و ته‌نانه‌ت کونێکی بچوکیشی تیا نه‌بوو
بۆ ئه‌وه‌ی خوێنی مانگانه‌ی لێبێته ده‌ره‌وه. سه‌عداوی تێده‌گا که
ژنه‌که یه‌کێکه له‌و ژنه ده‌گمه‌نانه‌ی که په‌رده‌کانیان کونی تیا
نیه. سه‌عداوی په‌نجه‌یه‌کی ده‌خاته سه‌ر په‌رده‌که و پاڵی پێوه ده‌نێ
بۆ سه‌ره‌وه واتا بۆ ناو ڕه‌حمی ژنه‌که. په‌رده‌که زۆر مه‌تاتی یان
لاستیکی ده‌بێ و هه‌رچه‌نده زیاتر په‌نجه‌که‌ی ڕه‌وانه ده‌کاته
ژووره‌وه په‌رده‌که هه‌ر نادڕێ.
سه‌عداوی به ژنه‌که ده‌ڵێ چۆن خوێنی مانگانه‌ت دێ. له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێ
قه‌د خوێنم لێنه‌هاتوه. پیاوه‌که یه‌کسه‌ر دێته وه‌ڵام و ده‌ڵێ
منداڵ بوو که بووین به ژن و مێرد و هێشتا خوێنی مانگانه‌ی ده‌ستپێنه‌کردبوو
ئێستاش زگی هه‌یه بۆیه خوێنی لێنایه‌ت. سه‌عداوی به پیاوه‌که ده‌ڵێ
ئه‌دی له شه‌وی تارادا. له‌وه‌ڵامدا پیاوه‌که ده‌ڵێ به‌یه‌که‌وه
جووت بووین به‌ڵام خوێنی لێنه‌هات سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش من گومانم ڵێی نه‌بوو
که پێستر سێکسی کردبێ چونکه منداڵ بوو. سه‌عداوی پێیان ده‌ڵێ که ژنه‌که‌ی
زگی نیه به‌ڵکو خوێنی مانگانه‌ی چه‌نده‌ها مانگی له‌ناو زگدا کۆبۆته‌وه
چونکه په‌رده‌ی کچه‌که ته‌واو قه‌پاته. هه‌روه‌ها به پیاوه‌که ده‌ڵێ
که په‌رده‌ی ژنه‌که‌ی جگه له‌وه‌ش که ته‌واو داخراوه زۆریش مه‌تاتیه
بۆیه پاش ئه‌وه‌ی که پیاوه‌که ساڵێکیش له‌گه‌ڵی خه‌وتوه په‌رده‌که
هه‌ر نه‌دڕاوه. پاشان سه‌عداوی په‌رده‌که‌ی بۆ ده‌دڕێنێ و خوێنێکی یه‌جگار
زۆر له ژنه‌که دێته ده‌ره‌وه. هه‌ر دوابه‌دوای ئه‌و ڕووداوه له
هه‌مان په‌ڕتوکدا سه‌عداوی ده‌نوسێ که ڕۆژێکیان کچێک ده‌کوژرێ به‌ناوی
پارێزگاریکردن له ناموسی خێزان له‌به‌رئه‌وه‌ی که کچه‌که مانگ به‌مانگ
زگی ده‌ئاوسا. پاشان که دکتۆری دادوه‌ری ته‌رمه‌که‌ی ده‌پشکنێ ده‌رده‌که‌وێ
که ئه‌و کچه‌ش په‌رده‌ی کچێنی ته‌واو داخراو بوو و خوێنی مانگانه‌ی چه‌نده‌ها
مانگی له زگدا کۆ ببۆوه. به‌واتایه‌کی دیکه کچه‌که قه‌د موماره‌سه‌ی
سێکسی نه‌کردبوو و دووگیان نه‌بوو. ئه‌م حاله‌تانه ده‌بن به‌ڵام زۆر
ده‌گمه‌نن.
ڕه‌نگ و شێوه‌ی ئه‌و زیاده‌گۆشته‌یه له کچێکه‌وه بۆ کچێکی دیکه ده‌گۆڕێ.
که‌س نازانێ ڕۆڵی ئه‌و په‌رده‌یه چیه یان سروشت بۆچی ئه‌وپه‌رده‌ی
دروستکردوه. نه‌وال سه‌عداوی ده‌ڵێ ئه‌و په‌رده‌یه له‌ڕووی پزیشکیه‌وه
هیچ سوود و ڕۆڵێکی نییه. واتا هه‌بوون و نه‌بوونی وه‌کو یه‌ک وایه.
ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه چه‌ند نموونه‌یه‌ک له‌و زیاده‌گۆشته و کونه‌که‌ی
ناوه‌ڕاستیش پێشانده‌دا.

چه‌ند وێنه‌یه‌ک له 'په‌رده‌ی کچێنی'.
ئه‌م وێنه‌یه له ماڵپه‌ڕێکی
باوه‌ڕپێکراوی سویدی وه‌رگیراوه به‌ناوی (RFSU)
هه‌روه‌کو له‌و وێنانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌بینین په‌رده‌ی کچێنی په‌رده‌یه‌کی
ته‌واو داخراو نییه که وه‌کو ئێمه تێیگه‌یشتووین له‌به‌رئه‌وه‌شه
هه‌موو کچێک خوێنی لێنایێ که جاری یه‌که‌م له‌گه‌ڵ یه‌کێک جووت ده‌بێ.
به گوێره‌ی شاره‌زا و پسپۆڕان زۆربه‌ی کچان له دونیا خوێنیان لێنایه
که جاری یه‌که‌م له‌گه‌ڵ پیاودا جووت ده‌بن. بۆ نموونه ته‌نها له
30-40 % ی کچی سویدی خوێنیان لێدێ که جاری یه‌که‌م سێکس ده‌که‌ن.
زۆر که‌س پێی وایه که پایسکل‌سواری ئه‌سپسواری و بازدان و جمناستیک ده‌بنه
هۆی له‌ده‌ستدانی په‌رده‌ی کچێنی. دکتۆری پسپۆڕی دادوه‌ری سوله‌یمانی
پێی وایه که ته‌نها که‌وتنه‌خواره‌وه و ڕووداوی ئۆتۆمۆبیلیش ده‌بێته
هۆێ دڕانی په‌رده‌ی کچێنی. ئه‌مه بۆچونێکی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر نازانستی و
ناماقوله. له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه‌یه له کۆمه‌ڵگا ناموسپه‌رستیه‌کاندا
ڕێگه به کچ نادرێ سواری بکا یان پایسکل لێبخوڕێ یان هه‌ندێک وه‌رزش
بکا. زۆر له‌و خێزانه موسڵمانانه‌ی که له ئه‌وڕوپاش ده‌ژین ڕێگا به
کچه‌کانیان ناده‌ن که ئه‌م جۆره چاڵاکیانه‌یان هه‌بێ. من له چه‌ند
پسپۆڕێکی سویدیم پرسیوه ئه‌گه‌ر سواری و پایسکل‌سواری و جمناستیک و
جۆره‌کانی دیکه‌ی وه‌رزش ببنه هۆی دڕانی په‌رده‌ی کچێنی و له‌وه‌ڵامدا
گوتویانه نه‌خێر به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌م چاڵاکیانه نابنه هۆی "دڕانی
په‌رده‌ی کچێتی" چونکه په‌رده‌که چه‌نده سانتیمه‌ترێک له ناوه‌وه‌ی
زێ دایه، نه‌ک له‌ده‌ره‌وه.
به‌گوێره‌ی لۆژیک نابێ ژن و خوشکی هه‌رهه‌موو ئێمه‌ی کورد له‌شه‌وی
تارادا خوێنیان لێهاتبێ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌موو که‌سێک له ئێمه ژنه‌کانمان
نه‌کوشتوه و ڕه‌وانه‌ی ماڵی باوکیانمان نه‌کردوونه‌ته‌وه. به‌واتایه‌کی
دیکه به‌شێکی زۆر له باوک و باپیره و باپیره‌گه‌وره‌کانیشمان ژنه‌کانی
خۆیان نه‌کوشتوه و ڕه‌وانه‌ی ماڵی باوکیشیان نه‌کردوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
بکوژرێن. ته‌نها هه‌ندێک له پیاوان ئه‌وکاره‌یان کردوه، واتا له‌گه‌ڵ
به‌ربووک بووکیان ڕه‌وانه‌ی ماڵی باوکی کردۆته‌وه.
ئه‌وانه‌ی که بووکیان ڕه‌وانه‌ی ماڵی باوکیان نه‌کردۆته‌وه یان
زانیویانه که په‌رده‌ی کچێنی چۆن دروستکراوه و هه‌موو کچێک خوێنی
لێنایه یان وایانزانیوه که ژنه‌کانیان پێش مێردکردن موماره‌سه‌ی
سێکسیان کردوه، به‌ڵام چاوپۆشیانکردوه و ده‌نگیان نه‌کردوه دڵفراوان
و به‌خشنده و لێبوردو بوون. لێره‌دا چه‌ند پرسیارێکی گرنگ سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن
که پێویسته ئه‌کادیمیه په‌یوه‌ندداره‌کانی کورد له‌ڕێگه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی
مه‌یدانیدا وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه. یه‌کێک له پرسیاره‌کان ئه‌وه‌یه:
بۆچی هه‌ندێک پیاو ئه‌و بووکانه‌یان ڕه‌وانه‌ی ماڵی باوکیان کردۆته‌وه
که له شه‌وی تارا خوێنیان لێنه‌هاتوه؟ دوورنیه هۆکاری دیکه هه‌بێ
وه‌ک ته‌نها خوێننه‌هاتن. پرسیارێکی دیکه: ئه‌و پیاوانه کێن که بێده‌نگ
بوونه‌و هه‌روه‌ها بۆچێ بێده‌نگ بوونه و ژنه‌کانیان ڕه‌وانه‌ی ماڵی
باوکیان نه‌کردۆته‌وه؟ ژنان چ ڕۆڵێکیان بینیوه یان بۆچی ڕۆڵێکی گه‌وره‌تریان
نه‌بینیوه؟
چه‌ند هۆکارێکی کولتوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی هه‌ن که ڕۆڵی یه‌جگار
گرنگ ده‌بینن له خوێنلێهاتن یان نه‌هاتن له‌شه‌وی تارادا و من هه‌وڵ
ده‌ده‌م له‌خواره‌وه بیانخه‌مه ڕوو.
ژنهێنان و شه‌وی تارا .
چۆنیه‌تی ژنخوازی و بووک گواستنه‌وه به‌شێکی به‌رچاو و گرنگه له
کولتوری هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک. له‌ناو زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌کاندا ماڵی بووک
و زاوا یان یه‌کێک له‌وان له ڕۆژی "ژنهێناندا" ئاهه‌نگ سازده‌که‌ن. له‌ناو
کورددا ماڵی زاوا ئاهه‌نگ سازده‌که‌ن. به‌گوێره‌ی داب و نه‌ریتی کوردی
ئێواره، پاش ئه‌وه‌ی که میوانان ماڵی زاوایان جێهێشت، بووک و زاوا
له‌ژوورێک ده‌کرێن بۆ ئه‌وه‌ی بۆجاری یه‌که‌م له ژیانیاندا له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا
جووت بن.
وه‌کو ده‌زانین به‌ربووک و خزم و که‌س و کاری زاوا له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و
ژووره چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ده‌بن که زاوا به‌زووترین کات به‌زاوا بێ و
پیاوه‌تی و لێهاتوویی و هێز و توانای خۆی بسه‌لمێنێ. کوڕ و کچی کورد به‌شێوه‌یه‌کی
گشتی پێش مێردکردن و ژنهێنان ئه‌زموونی سێکسیان نییه. واتا بووک و
زاوا نه‌ک هه‌ر بۆ جاری یه‌که‌م له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا جووتده‌بن به‌ڵکو بۆ
جاری یه‌که‌م له ژیانیاندا سێکس ده‌که‌ن. له‌به‌رئه‌وه بۆ هیچیان
ئاسان نییه که له‌ماوه‌ی چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ک دڵیان بکه‌وێته سه‌ر یه‌کتری
و هه‌وه‌سیان هه‌ستێ و بتوانن له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا جووت بن. جگه له‌وه‌ش
زۆرجاران بووک و زاوا یه‌کتری ناناسن و په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیان له‌گه‌ڵ
یه‌کتریدا نه‌بووه. ڕه‌نگه به‌زۆر له‌یه‌کتری ماره‌کرابن. جووتبوون
له‌ژێر فشار به‌و هه‌ل و مه‌رجانه کارێکی ئاسان نییه نه بۆ زاوا نه
بۆ بووک.
له‌لایه‌کی دیکه که‌م جار بووک ڕازیبووه که زاوا ده‌ستی بۆبێنێ
چونکه کچ له کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا هه‌ر به‌منداڵیه‌وه تێده‌گه‌یه‌نرێ
که ئه‌ندامانی له‌شی ئه‌و ته‌نها موڵکی ئه‌و نیین، به‌ڵکو هی هه‌موو
خێزانه‌که‌یه. کچ زوو تێده‌گه‌یه‌نرێ که ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌نگاوێ "هه‌ڵه"
بهاوێ ڕه‌نگه بکوژرێ. کچ زوو تێده‌گه‌یه‌نرێ که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک
نابێ تێکه‌ڵاوی کوڕان بکاو له‌گه‌ڵ ئه‌واندا هه‌ڵبستێ و دابنیشێ و
یاریان له‌گه‌ڵدا بکا. هه‌رزوو تێیده‌گه‌یه‌نن که پیاو بڤه‌ن. کچ
واتێگه‌یه‌نراوه که له‌هه‌موو شت گرنگتر‌و پیرۆزتر پاراستنی پاکیزه‌ییه‌تی،
به‌واتایه‌کی دیکه له‌هه‌موو شتێک ترسناکتر و تۆقێنه‌رتر "دۆڕاندنی"
په‌رده‌ی کچێنیه‌تی. له‌ده‌ستدانی په‌رده‌ی کچێنی واته خۆکوشتن و کاره‌سات
بۆ خێزانه‌که‌ی. مێینه‌ی کورد زۆر وریای خۆیان بوون که ده‌مگۆیان له‌سه‌ر
بڵاونه‌بێته‌وه و بوختانیان پێنه‌کرێ. چونکه زۆرجاران گومان و قسه‌وقسه‌لۆک
و بوختان به‌س بووه بۆ سزادانیان هه‌ندێ جار بۆ کوشتنیان.
کچ واتێده‌گه‌یه‌نرێ که ئه‌گه‌ر دڵداری بکا و له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌که‌ی
جووتبێ و په‌رده‌ی کچێنی له‌ده‌ست بدا نه‌ک ته‌نها ئه‌و خۆی به‌ڵکو
دڵداره‌که‌شی ده‌کوژرێ. ئه‌وانه واده‌که‌ن که مێینه‌ی کورد هه‌ر له
منداڵیه‌وه تاکو مردن ژیانێکی پڕ له گومان و پڕمه‌ترسی ببه‌نه‌سه‌ر و
هه‌رگیز له‌هیچ که‌س دڵنیا نه‌بن و نه‌زانن که‌ی تووشی کاره‌سات ده‌بن.
ئه‌وانه واده‌که‌ن که ڕه‌وشی ده‌رونی کچ و ژنی کورد زۆر ناله‌بار و
شێواو بێ و ژیانیان پربێ له ترس و بارگژی و نه‌وێرن به‌شێوه‌یه‌کی
سروشتی هه‌ڵسوکه‌و‌ت بکه‌ن. ئه‌و ژیانه تاڵ و پڕمه‌ترسیه‌ی ئه‌وان
ژیانی خێزان و پیاوه‌کانیش تاڵ ده‌کا نه‌ک هه‌ر هی ژنان.
کچێک که به درێژایی ته‌مه‌نی به‌وه تۆقێنرابێ که سێکس و له‌ده‌ستدانی
په‌رده‌ی کچێنی یانی حه‌یاچون و کوشتن ئاسان نییه له شه‌وی تارادا
له‌ماوه‌ی چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌کدا ده‌ستبه‌رداری هه‌موو پڕینسیپ و داب و
نه‌ریتێک بێ و به‌بێ سێ و دوو خۆی ته‌سلیمی زاوا بکا و لێبگه‌ڕێ که ئه‌و
پیاوه، که زۆر جاران نایناسێ و به‌زۆر داویانه‌تێ، بچێته ئه‌ودیو په‌رده‌ی
کچێنیه‌تی. خۆ ته‌سلیمکردنی کچان له ڕووی ده‌روونیه‌وه له‌شه‌وی
تارادا نابێ کارێکی ئاسان بێ. بۆیه زۆر جاران بووک ڕازی نابێ که زاوا
نزیکی بێته‌وه و ئه‌و "په‌رده‌یه‌ی بدڕێنێ" که هه‌موو ژیانی
پارێزگاری لێکردوه و بۆ ئه‌و و بۆ خێزانه‌که‌ی له هه‌موو شتێک گرنگتر
و پیرۆزتر بووه و ئیحتمال هه‌بووه که‌سی له‌سه‌ر بکوژرێ.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ڕه‌نگه بووکه‌که په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ یه‌کێکی
دیکه هه‌بێ و عه‌شقی ئه‌و که‌سه بووبێ و ڕه‌نگه به‌ڵێنیشی پێدابێ که
شوو به‌و بکا. له‌و حاله‌ته‌دا ره‌نگه بووک خۆدانه‌ده‌ست وه‌کو ناپاکی
و خیانه‌ت له دڵداره‌که‌ی له‌قه‌ڵه‌م بدا بۆیه به‌رهه‌ڵستی ده‌کا و
هه‌وڵی نزیکبوونه‌وه‌ی زاوا به ده‌ستدرێژی له‌قه‌ڵه‌م بدا. له‌به‌رئه‌و
هۆیانه بووک هه‌وڵده‌دا خۆی نه‌داته ده‌ست و ڕازی نه‌بێ که زاوا
نزیکی بێته‌وه. له‌هه‌مان کاتدا زاواش فشاری خێزانه‌که‌ی و به‌ربووکی
له‌سه‌ره که به‌زووترین کات بێته ده‌ره‌وه و سه‌رچه‌فی خوێناوی ته‌سلیمی
به‌ربووک بکا.
له هه‌ندێ ناوچه وا باو بووه که زاوا له شه‌وی تارادا پێش هه‌موو
شتێک ده‌ستی له بووک وه‌شاندوه، واتا لێی داوه. مه‌به‌ست له‌و
لێدانه ئه‌وه‌بووه که پیاوه‌که هه‌رزوو ژنه‌که‌ی خۆی چاوترسێن بکا
و بیخاته ژێر ڕکێفی خۆی و ملکه‌چی بکا و وای لێ‌بکا که ژنه‌که له
قسه‌ی ده‌رنه‌چێ و چۆکی بۆ دابدا. زۆرجارانیش زاوا له شه‌وی یه‌که‌م
له بووکه‌که‌ی داوه هه‌م بۆئه‌وه‌ی ژنه‌که سه‌ردانوێنێ و له‌گه‌ڵی
جووتبێ هه‌م بۆ ئه‌وه‌ش که چاوترسێنی بکا. له‌هه‌ندێ ناوچه وا باوبوه
که زاوا له‌شه‌وی تارادا پشیله‌یه‌کی له‌گه‌ڵ خۆی بردۆته ژووره‌وه و
له‌به‌رده‌م بووک پشیله‌که‌ی کوشتوه بۆ ئه‌وه‌ی ئازایه‌تی و هێزو
توانا‌و پیاوه‌تی خۆی بسه‌لمێنێ و ژنه‌که‌شی بتۆقێنێ.
هۆکاری هه‌ره کاریگه‌ر که واده‌کا کچ خوێنی لێبێ کاتێ که جاری یه‌که‌م
له‌گه‌ڵ پیاوێک ده‌خه‌وێ ئاماده‌نه‌بونی به‌ده‌نی و ده‌روونی کچه‌که‌یه.
بۆئه‌وه‌ی ژن و پیاوێک بتوانن له‌گه‌ڵ یه‌کتری جووتبن و له‌زه‌ت له
سێکس ببینن پێویستیان به جه‌وێکی ئارام و ڕۆمانتیک هه‌یه هه‌روه‌ها
له‌وانه‌ش گرنگتر ده‌بێ حه‌زیان له‌یه‌کتر بێ و هه‌ردوکیان له ڕووی
فیسیۆلۆجی و ده‌روونیه‌وه ئاماده‌ییان تێدابێ و ئاره‌زوومه‌ند بن بۆ
سێکس له‌گه‌ڵ یه‌کتری کردن. له فه‌زایه‌کی رۆمانتیکی زێی ژن له‌یه‌کتری
ده‌کشێته‌وه و فراوان ده‌بێ. وه‌کو ده‌زانین به‌یه‌که‌وه‌جووتبوونی
میکانیکی یان ئه‌گه‌ر مێینه‌که ئاره‌زوومه‌ند نه‌بێ سه‌رکه‌وتوو نابێ.
هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه پێغه‌مبه‌ر ده‌ڵێ: "نابێ وه‌کو ورچ په‌لاماری
ژنه‌کانتان بده‌ن، به‌ڵکو پێش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌کتر جووت بن ده‌بێ
تێگه‌یشتن یان هاوده‌نگی یان ڕه‌زامه‌ندیه‌ک له‌نێوانتاندا هه‌بێ."
موسڵمانان لێی ده‌پرسن و ده‌ڵێن خۆشه‌ویستی خوا مه‌به‌ستت له‌مه چییه
ده‌ڵێ: "ماچ یان ڕاموسانێ و قسه‌ی خۆش و نه‌رم".
ئه‌گه‌ر ژن ئاره‌زوومه‌ند نه‌بێ و ئاماده نه‌بێ بۆ جووتبوون هه‌موو
ماسوولکه و ده‌ماره‌کانی له‌شی گرژ ده‌بن و ئه‌ندامی زاوزێی وشک و کرژ
ده‌بێ. له‌و حاله‌تانه‌دا ئیحتمالی ئه‌وه زۆره که ژن خوێنی لێبێ له‌کاتی
جووتبووندا. نه‌ک ته‌نها کاتێ که جاری یه‌که‌م له ژیانیدا سێکس ده‌کا
به‌ڵکو ڕه‌نگه جاری ده‌یه‌مین و بیسته‌مینیش هه‌ر خوێنی لێبێ ئه‌گه‌ر
مه‌رامی له‌سه‌ر سێکس نه‌بێ. خوێنلێهاتنه‌که هی ئه‌وه نییه که "په‌رده‌یه‌ک"
هه‌یه‌و ده‌دڕێ به‌ڵکو هه‌م زێ گرژ و ته‌سکه هه‌م ئه‌و زیاده‌گۆشته‌یه‌ی
که باسمان لێوه‌کرد وشک و گرژه و بریندارده‌بێ و خوێنی لێدێ. ڕه‌نگه
هه‌مان ژن ئه‌گه‌ر ئاره‌زوومه‌ندبایه و په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ
زاوادا هه‌بایه و له فه‌زایه‌کی ڕۆمانتیکدا له‌گه‌ڵ یه‌کتر
جووتبوونایه یه‌ک دڵۆپ خوێنی لێنه‌هاتبایه. چونکه ئه‌ندامی زاوزێی
ژن له جه‌وێکی ئاوا ڕۆمانتیکدا لێک ده‌کشێته‌وه و فراوان ده‌بێ و
لینجاوێکی لێدێ و ته‌ڕ ده‌بێ و هاوکات "په‌رده‌ی کچێنی" له‌و کاتانه‌دا
وه‌کو لاستیک له‌یه‌کتر ده‌کشێته‌وه و بریندار نابێ کاتێ که ئه‌ندامی
زاوزێی پیاوی پێدا تێپه‌ڕده‌بێ. ده‌کرێ ئه‌و هۆکارانه به ئه‌ستوری ئه‌ندامی
زاوزیی پیاوه‌وه ببه‌سترێته‌وه. هه‌رچه‌نده ئه‌ندامی زاوزێی پیاو گه‌وره
و ئه‌ستور بێ ئه‌وه‌نده ئیحتمالی خوێنهاتن زیاتره. ته‌مه‌نی کچه‌که‌ش
له‌گه‌ڵ ئه‌و هۆکارانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ده‌وریان هه‌یه. ئه‌گه‌ر کچه‌که
مندڵ بێ و ئاره‌زوومه‌ند نه‌بێ ئیحتمالی خوێنلێهاتنی زیاتره. ئه‌گه‌ر
ئه‌ندامی زاوزێی پیاو ئه‌ستوور بێ و کچه‌که منداڵ بێ و ئاماده‌یی
جووتبوونی تێدا نه‌بێ ئیحتمالی خوێنلێهاتنی ئه‌وه‌نده‌ی دیکه زیاتره.
په‌رده‌ی هه‌ندێک کچ زۆر چیڕ و به‌هێز و مه‌تاتی ترن له هی هه‌ندێکی
دیکه. ئه‌و جۆره په‌ردانه که‌م جار خوێنیان لێدێ ئه‌گه‌ر کچه‌کان
ئاماده‌ش نه‌بن بۆ سێکسکردن چونکه له کاتی جووتبوونی ئه‌و جۆره
کچانه له‌گه‌ڵ زاوا په‌رده‌که وه‌کو لاستیک له‌باریه‌ک ده‌کشێته‌وه.
به‌واتایه‌کی دیکه مه‌رج نییه خوێنلێهاتن پاکیزه‌یی بووک نیشان بدا،
ڕه‌نگه ئه‌وه نیشانه‌ی دڕنده‌یی و توند و تیژی و نه‌شاره‌زایی زاوا
نیشانبدا. هاوکات مه‌رج نییه خوێنلێنه‌هاتنیش به‌ڵگه و نیشانه‌ی
ناپاکیزه‌یی ژن بێ. هۆکاری هه‌ره گرنگ و گه‌وره‌ی خوێنهاتن له بووک
له‌شه‌وی تارادا له کۆمه‌ڵگه ناموسپه‌رسته‌کاندا ئاماده‌نه‌بوونی
بووکه‌که‌یه بۆ سێکس.
په‌رده‌ی کچێنی ده‌ستکرد.
له زۆر له کۆمه‌ڵگاکانی دونیادا زۆر له‌و کچانه‌ی که پێش مێردکردن
موماره‌سه‌ی سێکسیانکردوه چه‌ند ڕۆژێک یان چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک پێش ئه‌وه‌ی
که بگوازرێنه‌وه له‌لای نوشتگه‌ر خۆیان عه‌مه‌لیات ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی
له شه‌وی تارا خوێنیان لێبێ. نوشتگه‌ران ده‌توانن شتێک بکه‌ن که له‌شه‌وی
تارادا بووک خوێنی لێبێ. له 2009-11-28 که‌ناڵێکی ته‌له‌فزێۆنی له
لوبنان رێپۆرتاژێکی نیشاندا له‌سه‌ر په‌رده‌ی کچێنی. له پڕۆگرامه‌که
ده‌رکه‌وت که "ژن" به 15 دۆلاری ئه‌مه‌ریکی ده‌توانێ له ماوه‌ی پێنج
ده‌قیقه خۆی بکاته‌وه "کچ". چین شتێکی دروستکردوه له که‌پسول ده‌چێ
که ژن ده‌یخاته ناو ئه‌ندامی زاوزێی خۆی. له‌کاتی جوتبونی له‌گه‌ڵ
زاوادا ئه‌م که‌پسوله ده‌دڕێ و خوێنی لێدێ. واتا مه‌رج نییه هه‌موو
خوێنلێهاتنێک له کاتی به‌زاوابوون سروشتی و حه‌قیقی بێ، ڕه‌نگه ده‌ستکردبێ
و بووک زاوا هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنێ. له‌هه‌مان کاتدا مه‌رجیش نیه که ئه‌و
کچه‌ی که شه‌وی تارا خوێنی لێنایه پێشتر موماره‌سه‌ی سێکسی کردبێ.
له هه‌ندێ وڵات، له‌وانه عێراق ئه‌و که‌سه‌ی که بۆ کڕینه‌وه‌ی
ناموسی خێزان کچ یان خوشک یان که‌سێکی دیکه ده‌کوژێ سزایه‌کی زۆر زۆر
که‌متر وه‌رده‌گرێ وه‌ک له‌وه‌ی که به‌هۆیه‌کی دیکه هه‌مان که‌س یان
که‌سێکی دیکه بکوژێ. بۆیه له زۆر له‌و وڵاتانه به‌گوێره‌ی یاسا ده‌بێ
دکتۆری دادوه‌ری (گبیب الشرعی) ته‌رمی ئه‌و کچه بپشکنێ که له‌سه‌ر
ناموس کوژراوه. ده‌رهاوێشته‌ی ئه‌م پشکنینه ئاکامێکی زۆر گرنگی
یاسایی و چاره‌نوسسازی و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه. پاش پشکنینی ته‌رمه‌که
ده‌بێ ئه‌و دکتۆره له راپۆرتیکدا بۆ پۆلیس یان دادگا بنوسێ ئه‌گه‌ر
کچه کوژراوه‌که "په‌رده‌ی کچێنی" مابێ یان "نه‌یمابێ". ئه‌گه‌ر
بنووسێ کچه‌که په‌رده‌ی کچێنی نه‌ماوه واتا پێش ئه‌وه‌ی بکوژرێ
پاکیزه‌یی خۆی له‌ده‌ست دابوو. له‌وحاله‌ته‌دا بکوژه‌که یان ئازاد ده‌کرێ
و سزانادرێ یان سزایه‌کی که‌م وه‌رده‌گرێ و به که‌سێکی خاوه‌ن شه‌ره‌ف
و ناموس له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ. واتا کوشتنه‌که‌ی "ڕه‌وا بووه".
زۆرجاران که‌س و کاری کچه گومانلێکراوه‌که یه‌کسه‌ر کچه‌که ناکوژن
به‌ڵکو له‌پێشدا ده‌یبه‌ن بۆ لای دکتۆرێک بۆئه‌وه‌ی بیپشکنێ که ئه‌گه‌ر
په‌رده‌ی کچێنی ماوه یان نا. له‌هه‌ردوو حاله‌تدا، واتا پشکنین پێش
کوشتنی کچه‌که یان پاش کوشتنی، کرده‌وه‌یه‌کی بێئه‌ندازه گرنگ و چاره‌نوسسازه.
بڕیاره‌که "ڕه‌وایی" ده‌داته کوشتنی مڕۆڤێک، واتا کوشتن حه‌لال ده‌کا
و کوژراوه‌که‌ش "ڕووڕه‌ش" و تاوانبار ده‌کا. هه‌مان بڕیار ده‌کرێ کچه‌که
ڕووسپی بکا و بکوژ ڕووڕه‌ش و تاوانبار بکا.
من له چه‌ند پسپۆڕێکی سویدیم پرسیوه ئه‌گه‌ر دکتۆر یان هه‌رکه‌سێکی
دیکه بتوانن له‌ڕێگه‌ی پشکنینی له‌ش یان ته‌رمی کچه‌کوژراوێک بزانن
کچه‌که موماره‌سه‌ی سێکسی کردوه یان نا. گوتویانه نه‌خێر چۆن ده‌توانن
کاتێ که په‌رده‌ی کچێنی ته‌واو قه‌پات نیه و نادڕێ له‌کاتی سێکس
کردندا به‌ڵکو کونێکی تێدایه و کونه‌که له‌باریه‌ک ده‌کشێته‌وه. سه‌ره‌ڕای
وه‌ڵامی ئه‌و پسپۆڕانه‌ش دوور نیه له هه‌ندێ حاله‌تدا پسپۆڕان ببینن
ئه‌گه‌ر په‌رده‌ی کچێنی کچێک دڕابێ یان نا به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی گشتی
ئه‌وان ناتوانن که‌شف بکه‌ن که ئه‌گه‌ر کچێک سێکسی کردبێ یان نا چونکه
په‌رده‌ی زۆربه نادڕێ به‌ڵکو له‌به‌ر یه‌کتری ده‌کشێته‌وه و خوێنیشی
لێنایه.
دکتۆری پسپۆڕی دادوه‌ری سوله‌یمانی ده‌ڵێ ساڵێکیان 316 ته‌رمی کچی
سووتاو و مردویان پشکنی. له‌وانه ته‌نها سێیان په‌رده‌ی کچینیان له‌ده‌ست
دابوو ئه‌ویش بوهۆی ڕووداوی ئۆتۆمۆبیل. دیاره ئه‌و سێ کچه به
ڕووداوی ئۆتۆمۆبیل مردوون بۆیه لێژنه‌که گوتویانه که ئه‌وان به‌و
هۆیه‌وه په‌رده‌ی کچێنیان له‌ده‌ست داوه. به‌ڵام دوو پرسیاری گرنگ
دێنه پێشه‌وه: 1. چۆن زانراوه که په‌رده‌ی کچێنیان به‌هۆی ڕووداوه‌کانی
ئۆتۆمۆبیل له‌ده‌ست داوه نه‌ک به هۆیه‌کی دیکه؟ 2. چۆن په‌رده‌ی
کچێنی ده‌دڕێ به هۆی ڕووداوی ئۆتۆمۆبیل ئه‌گه‌ر ته‌رمی کچه‌که دووقاژ
نه‌بووبێ، ئه‌گه‌ر دوقاژیش بووبێ بۆچی ئه‌و پشکنینه‌ی بۆ ده‌کرێ؟ دڕانی
په‌رده‌ی کچێنی به‌هۆی ڕووداوی ئۆتۆمۆبیل کارێکی مه‌حاڵ و نامه‌نتقیه.
به‌هه‌ر هۆیه‌که‌وه دکتۆران پسپۆڕان و دکتۆرانی دادوه‌ری چیان نوسیبێ
و چیان گوتبێ ئه‌مه پرسیارێکه به‌ڵام ئه‌رکی سه‌رشانی ئه‌وانه که
ڕاستیه‌کان چن و چۆنن ده‌ریانبخه‌ن و کۆمه‌ڵگا له ئه‌مری واقیع
ئاگادار بکه‌نه‌وه.
پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا دکتۆر و پسپۆڕه‌کان له کۆمه‌ڵگا ناموسپه‌رستیه‌کاندا
نه‌یانزانیوه و نازانن که په‌رده‌ی کچێنی ته‌واو قه‌پات نیه و له‌به‌رئه‌وه
ئه‌گه‌ر نه‌ڵێن مه‌حاڵه ده‌توانین بڵێین زۆر زۆر زۆر قورسه بۆ ئه‌وان
که که‌شف بکه‌ن ئه‌گه‌ر کچێک په‌رده‌ی کچێنی ماوه یان نا به‌واتایه‌کی
دیکه موماره‌سه‌ی سێکسی کردوه یان نا یان ده‌زانن به‌ڵام بێده‌نگ
بوون؟ ئه‌گه‌ر ده‌زانن بۆچی بێده‌نگ بوون و به چ ویژدانێک بڕیاری وا
گرنگ ده‌ده‌ن که ده‌بێته هۆی کوشتن یان ڕه‌واییدان به کوشتن و ڕووڕه‌شکردنی
کچێکی کوژراو؟
__________________________
په‌راوێزه‌کان:
1 -
مه‌به‌ستم له نه‌ته‌وه‌ی
ناموسپه‌رست ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه که زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ناموس و شه‌ره‌فی
خێزانیان خستۆته ناولنگی مێینه‌کانیان و له‌هه‌مان کاتدا ئه‌و شه‌ره‌ف
و ناموسه له هه‌موو شتێکی دیکه به گرنگتر‌و سه‌نگینتر له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن
و ئاماده‌ن ته‌نانه‌ت کچی یان خوشکی خۆیان بکوژن له‌پێناوی پاراستن و
کڕینه‌وه‌ی ناموسی خێزان. نه‌ک ته‌نها کچ به‌ڵکو زۆر جاران ئه‌و پیاوه‌ش
که په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کچه‌که‌دا هه‌یه ده‌کوژرێ.
2 - دکتۆرێکی
پسپۆڕی کورد له لاپه‌ڕه 35 ی ژماره 11ی گۆڤاری واڵاپرێسدا ده‌ڵێ: "په‌رده‌ی
کچێنی ئاسایی، دوای یه‌که‌م جووتبونی کچ له‌گه‌ڵ پیاودا نامێنێ."
دکتۆرێکی پسپۆڕی یاساییش له لاپه‌ڕه‌کانی 36 و 37 ی هه‌مان گۆڤاردا هه‌مان
بۆچوینی هه‌یه.
3 - نوال
السعداوی، المرڕە و الجنس، 1972 ل 26/28.
4 - له ژماره
11 ی گۆڤاری واڵاپرێسدا دکتۆرێکی پسپۆڕی کوردیش به‌هه‌مان شێوه پێی
وایه که ئه‌م چاڵاکیانه ده‌بنه هۆی "دڕانی په‌رده‌ی کچێنی" چونکه
په‌رده‌که ده‌که‌وێته دیوی ده‌ره‌وه‌ی زێ. ئه‌مه‌شیان بۆچونێکی
نازانستی و ناماقوله. کچان به‌م هۆیانه‌وه له هه‌ندێ چاڵاکی و وه‌رزش
بێبه‌ش بوونه.
5 - گۆڤاری
واڵاپرێس ژماره 11 لاپه‌ڕه 37 و 38.
6 - من
پرسیارم له پسپۆڕیکی سویدی کرد ئه‌گه‌ر ئه‌ستووری ئه‌ندامی زاوزێی
پیاو کاربکاته سه‌ر خوێنهاتن وه‌ڵامه‌که‌ی ئه‌و ئه‌وه بوو که
کارناکا، هه‌مان پرسیارم له ژنێکی سویدی کرد ئه‌و گوتی ئه‌ستووری ئه‌ندامی
زاوزێی پیاو کاریگه‌ره. ژنه‌که گوتی من که جاری یه‌که‌م له‌گه‌ل
پیاوێک، دۆسته‌کوڕه‌که‌م، خه‌وتم ته‌مه‌نم نژیکه‌ی 18 ساڵ بوو. گوتی من
به دۆسته‌که‌م نه‌گوت که من بۆ جاری یه‌که‌م له ژیانمدا سێکس ده‌که‌م.
واتا ئه‌و نه‌یزانی که ئه‌و یه‌که‌م پیاو بوو له ژیانمدا. ژنه‌که
گوتی دوو تا سێ دڵۆپه خوێنم لێهات. گوتی دۆسته‌که‌م ئیستاشی له‌گه‌ڵ
دابێ نه‌یزانی که من خوێنم لێهات. پاش ئه‌وه له‌گه‌ڵ دوو تا سێ که‌سی
دیکه‌ش په‌یوه‌ندی کورتی هه‌بوو بوو سێکسی له‌گه‌ڵدا کردبوون. پاشان
بوو بوو به دۆستی کوڕێک که ئه‌ندامی زاوزێی زۆر گه‌وره و ئه‌ستوور
بوو. گوتی جاره‌کانی یه‌که‌م که له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆسته تازه‌م ده‌خه‌وتم
زۆر خوێنم لێده‌هات هه‌رچه‌نده پێشتر زۆر جار سێکسم کردبوو پێشی ئه‌و
پیاوه. واتا مه‌رج نییه کچ ته‌نها له شه‌وی تارادا خوێنی لێبێ یان
ئه‌گه‌ر خوێنی لێبێ ته‌نها هی ئه‌وه‌بێ که په‌رده‌ی کچی ده‌دڕێ.
7 - په‌ڕه‌گرافه‌کانی
130 و 132 له به‌ندی 111ی یاسای سزادانی عێراق هی ساڵی 1969، که تاکو
ئێستاش له عێراق کاری پێده‌کرێ.
8 - به گوێره‌ی
پزیشکێکی پسپۆڕی کورد دیاره له کوردستانی باشور لێژنه‌یه‌ک که له
دوو دکتۆری ژن و یه‌کێکی پیاو پێک دێ ئه‌و پشکنینه ده‌که‌ن. یه‌کێک له‌وان
ده‌بێ پسپۆڕ بێ. بۆ پشتڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌مه سه‌یری گۆڤاری واڵاپرێس
ژماره 11 لاپه‌ڕه 37 و 38 بکه.
9 - گۆڤاری
واڵاپرێس ژماره 11 لاپه‌ڕه 38.
_________________________
*
ره‌سول عه‌وڵا:
کۆمه‌ڵناس و سیاسه‌تناس.
rasoolawla@hotmail.com
|