په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\٧\٢٠١٣

پەرەسەندنێکی گەورە لە دۆسیەی نەخۆشخانەی ٤٠٠ قەرەوێڵەیی.

 


ھاوپێچ دەقی وەرگێڕاوی بەدواداچوونەکان لە ڕاگەیاندنی کۆریا لە بارەی کۆمپانیای "یو ئای" نەخۆشخانەی ٤٠٠ قەرەویلەیی کە بەھۆی چالاکیەکانی گرووپی ٤٠٠ و بەدواداچوونی میدیای کۆریا، کۆمپانیای بەرپرس ڕووبەڕووی لێپرسینەوە بووە و ناوی لە بۆرسەی ئەو وڵاتە سڕراوەتەوە ھەروەھا بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای ناوبراو تۆمەتبارە بە دزینی ٣٠ ملیۆن دۆلاری دیکەی ھەرێم و بەرپرسەکەیان پێشتر ٢ ساڵ بەندکراوە بە ھۆی گەندڵیی لە ناوخۆی کۆریا.


نووسینی: جونغ مین ھو، وەرگێڕانی: گرووپی ٤٠٠


جەلال تاڵەبانی: سەرۆکی عێراق.
چیو کیو سون: بەرپرسی کۆمپانیای یوئای ئی.


داواکاری گشتی و بەرپرسانی دارایی کۆریا بەدواداچون بۆ کەیسی گەندەڵی کۆمپانیای UI enc ئەکەن، چیو کیو سون بەڕێوبەر لەژێر لێکۆڵینەوەدایە بە تۆمەتی تێوەگلانی لە گەندەڵی و دزینی ٣٠ ملیۆن دۆلار لە ھەریمی کوردوستان. بەرپرسێک لە داواکاری گشتی سیئول وتی پێ ئەچێت ناوبراو تێوەگلابێت لە ئیختلاسی ٣٠ ملیۆن دۆلار لە ھەرێمی کوردوستان ، بەڵام چیو بە لێکۆڵەرەوەکانی وتوە " ئەم پارەیەی لە کۆمپانیان نۆکان وەرگرتوە" ئەم کۆمپانیایە سەر بە یەکیەتی نیشتمانیە کە سەرکردەکەیان جەلال تاڵەبانیە ولەکاتی ئێستەدا سەرۆکی عێراقە.


بۆ دەسکەوتنی زانیاری زیاتر داواکاری گشتی کوریا لە مانگی ١١ ساڵی ڕابوردو پەیوەندیان کردوە بە نوسینگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی جکومەتی ھەرێم بەڵام ھیچ وەڵامێکیان وەرنەگرتووە.


داواکاری گشتی کۆریایی باشور پێی واپە بەھۆی پەیوەندی پتەوی بەڕێوبەری کۆمپانیا چوی لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێم و کۆمپانیای نۆکان و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران نیچیرفان بارزانی، ھیچ زانیاریەکیان دەست ناکەوێت.


بەڕێوبەری گشتی UI enc پێشینەیەکی ناسراوی ھەیە و لە ساڵی ٢٠٠٣ دوو ٢ ساڵ بەندکراوە بۆھۆی کەیسی یانسیبی نیشتمانی کە کوڕێکی سەرۆکی کۆریاش بە ھەمان مەبەست تۆمەتبار کرا ، چیو ھاوکاری سەرۆکی پێشووی کۆری بوە لە ساڵی ١٩٩٧ .


لەکاتی ئێستەدا چیو تۆمەتبارە بە پرسی گەندەڵی ٣٠ ملیۆن دۆلار کە بڕیار وابوو ویستگەیەکی کارەبای ٣٠٦ میگاواتی پێ دروست بکرێَت.


یەکێکی دیکەش لەو پرسانەی ڕوبەڕوی بۆتەوە ئەو دۆسیەیە کە لەدادگای سلێمانی بەبڕی ٢٢ ملیۆن دۆلار یەکلایی بویەوە کە کۆمپانیای UI enc بیگەرێنێتەوە بۆ وەزارەتی تەندروستی بەھۆی کەمتەرخەمی لە جێبەجێکردنی پرۆژەی "نەخۆشخانەی ٤٠٠ قەرەویلەیی " شایەنی باسە ھیچ بەرپرسێکی کۆمپانیا لە پرۆسەی دادبینی ئامادە نەبوون.


فەلاح مورادخان ئەندامی گرووپی ٤٠٠ لەم بارەیەوە وتی " بەھۆی ئەو پەیوەندیە ناشەرعیە ژێربەژێرانەی کە ئەم کۆمپانیایە ھەیەتی ھیچ گرنگیەکیان بۆ پرۆسەی دادبینیەکە دانەناوە ، حکومەتی ھەرێمیش تەنھا بۆ چەواشەکردنی رای گشتی و ئەو فشارانەی کە لەسەریان بوو ئەم دۆسیەیان لە دادگا کردۆتەوە ئەگینا ھیچ گرنگی بەم پرسە نادەن و ئەزانن ھیچ ئەنجامیکیشی نابێت ".


دکتۆر گۆران عەبدوڵا کە پزیشکێکی کوردستانە و چالاکە لەبواری کۆمەڵی مەدەنی وتی "چەندین جار پارە بۆ ئەم پرۆژەیە تەرخانکراوەتەوە بەڵام بەپێی زانیاریەکانی ئێمە لەباتی سەرفکردنی بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە لەبواری دیکەدا سەرف کراوە".


سەرچاوەیەکی دیکە پێی وتین بەرپرسانی ھەرێم نەک تەنھا کەرتی بیناسازی و تەندروستی بەڵکو ھەموو بوارەکانی دیکە وەک کەشتیەکی گواستنەوەی گەندەڵیەکانیان بەکار ئەھێنن ، ئەو سەرچاوەیەی کە ئامادە نەبوو ناوی بھێنین وتی لەم پێناوەشدا شەریکە دز و گەندەڵەکانیش پارێزراو ئەبن و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا ناکرێت.


لەمانگی ٥ دوای بەدواداچونی داواکاری گشتی و بەرپرسە ئەمنیەکانی کۆریا بۆ ئەم دۆسیەییە و شاردنەوەی پارە لەلایەن کۆمپانیای ناوبراو ناوی کۆمپانیای یو ئای ئی لە بۆرسە سڕرایەوە.

_______________________
سەرچاوە: www.koreatimes.co.kr

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک