په‌ره‌سه‌ندنی بزاڤی چه‌کداری کورد له ڕۆژهه‌ڵات ،ئه‌زمونی باشوور پته‌وتر ده‌کا.
مه‌هدی کاوانی
ما ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌کانی باشوور له ڕاپه‌ڕینی 1991 چه‌ند ده‌بوون ! بڕوا ناکه‌م به هی هه‌موو پارته‌کان ئه‌وانه‌ی له ئێران گه‌ڕانه‌وه‌و به‌شداریان له ڕاپه‌ڕین کرد له 500 چه‌کدار تێپه‌ڕیان کردبێ . له‌و 500 که‌سه‌ش نیوه‌یان له به‌ر ئاودیوکردنی سه‌یاره بۆ ئێران ،به‌ریان به چالاکی ڕاپه‌ڕین نه‌بوو . له هه‌ر که‌سێکیش بپرسی و بڵێیت ئه‌دی به‌و ژماره که‌مه‌ی پێشمه‌رگه چۆنچۆنی ڕاپه‌ڕین به ئاقاری سه‌رکه‌وتن کاری خۆی کرد . ئا لێره‌یه گرنگی خه‌باتی چه‌کداری . هه‌موو که‌س ده‌زانێ به ژماره‌ی که‌متر له 500 چه‌کدار ئه‌و ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌ی کوردان سه‌ری نه‌ده‌گرت ،به‌ڵام دیسانیش سه‌د ده‌ر سه‌د دڵنیام له‌وه‌وی ئه‌گه‌ر ئه‌و پێشمه‌رگانه‌و قیاده‌ی سیاسیان پشتی خۆیان نه‌دابایه ڕاپه‌ڕین ،هه‌مدیسان ڕاپه‌ڕین له‌وانه بوو سه‌رکه‌وتن به ده‌ست نه‌هێنێ . خۆ ڕاپه‌ڕینه‌که پێشمه‌رگه نه‌ی کرد به‌لکو جه‌ماوه‌ر کردی،به‌ڵام به‌شداری هێزی چه‌کداریش هه‌وێن بوو بۆ سه‌رکه‌وتن . دیسان ئا لێره‌یه کورد ده‌بێ به زیندویه‌تی سه‌یری بزاڤی چه‌کداری کوردستان بکات . به‌ڵێ ئالێره‌یه پێشمه‌رگه‌ی پێشتر‌و گه‌ڕیلای ئێسته قیسپه بۆ هه‌ر وه‌رچه‌رخانێکی سیاسی له ناوچه‌که . مه‌سه‌له‌که زۆر له‌وه گه‌وره‌تره وه‌ک بگوترێ خۆ گه‌ریلاکان به قه‌ده‌ر کاره‌ساتی ئوتۆمۆبێل ،ئه‌وه‌نده‌یان پێ له دوژمن ناکوژرێ . ئه‌گه‌ر لێدوانی ئه‌وها بچیته خانه‌ی ڕاستی ،نه‌ده‌بوو کورده‌کانی باشوور له ڕاپه‌ڕینی 1991 هیچیان پێ بکرابایه . به‌لای که‌مێ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر په‌ژاک به قه‌ده‌ر کاره‌ساتی ئۆتۆمۆبێڵیشی پێ له دوژمن بکوژرێ . خۆ پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌و کات له ڕێگای کاره‌ساتی شه‌ڕی ناوخۆی پێشتریان به هۆیه‌وه دوژمن وه‌های بۆ ئێران پاڵدابوون ،له ڕێگه‌یه‌وه دوو ساڵ به‌ر له‌و مێژووه‌ش ئه‌وان نه‌یان توانیبوو فیشه‌که‌کیش به دوژمن وه‌نێن و که وه‌رچه‌رخانیش هاته پێش پێیان کرا کاری خۆیان بکه‌ن . با له ئاستی گرنگی هه‌رێمایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی هاوپه‌یمانان سه‌یری بوون و نه‌بوونی بزاڤی چه‌کداری له کوردستان بکه‌ین . با ته‌سلیمی ئه‌و باره‌ش بین که له‌وانه‌یه واش نه‌بی، به‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا حه‌زبه‌وه نه‌کا که تورکه‌کان له سه‌رده‌ستی بزاڤی کوردی باکوور ڕووبه‌ڕووی کێشه بن ،.به‌ڵام به دیوه پێچه‌وانه‌که‌ی بۆ ئێران و سوریا پێیان خۆشه . به قه‌ناعه‌تی خۆم ئه‌گه‌ر ئه‌و بزاڤه به فراوانی گه‌شه بکات ،ئه‌وان به دوایه‌وه کۆمه‌کیشی بکه‌ن .مه‌سه‌له‌یه‌کی تریش له گۆڕێیه ئه‌ویش ته‌نگژه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریکاو ئێران و په‌ره‌سه‌ندنه‌کانیه‌تی له هه‌موو ڕووه‌وه‌و ته‌واوی هه‌رێمه‌که‌ی گرتۆته‌وه‌و زۆر بیروڕای ئه‌وه هه‌یه که ئاکامه‌که‌ی شه‌ڕێکی گه‌وره له نێوانیان بکه‌وێته‌وه . باشه له‌و حاله‌ته‌ش ئه‌گه‌ر کوردی ئه‌و لا بزاڤێکی چه‌کداری قشتیلانه‌یان هه‌بیت ئایا چاوه‌وڕوانی ئه‌وه‌ی لێ ناکرێ له هه‌ر وه‌رچه‌رخانێکی وه‌هادا ،ئه‌زمونی کوردی باشوور بۆ ئه‌وانیش بکه‌وێته‌وه،ئه‌وکات بۆ کورد له جیاتی ئه‌زمونێک ده‌بێت به دوان و له ئاستی ناوچه‌که پێشکه‌وتنێکی تریشیان بۆ مه‌یسه‌ر ده‌بێت . هه‌لکه‌وته‌ی ڕووداوه‌کانی ناوچه‌که ئێستاکه وه‌ها که‌وتۆته‌وه که له ڕێگایه‌وه ئه‌گه‌ر کورده‌کان و به‌رپرسی سیاسیان هه‌ندۆکه‌کیش هه‌بن ،ئه‌وا ئه‌مه‌ریکا ناتوانێ له به‌ر کۆمه‌ڵه هۆکارێک ده‌ستبه‌رداریان ببێت و هه‌ندێکیان له‌وانه : 1- بۆ گه‌مارۆدانی مه‌لاکانی ئێران و گۆڕینی سیسته‌می سیاسیان . 2- بۆ لاواز کردن یان گۆڕینی سیسته‌می سیاسی له سوریا یان ملکه‌چ کردنیان به ئاقاری به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا . بۆ زیاتر شی کردنه‌وه‌ی ئه‌و خاڵه ، به‌و مانایه دێت که ئێران و سوریا بۆ لاوازکردنی ئه‌مه‌ریکا حیزبولا به‌هێز ده‌که‌ن و تیڕۆڕیست ڕه‌وانه‌ی عیڕاق ده‌که‌ن . ئه‌دی ئه‌گه‌ر بزاڤی چه‌کدری کوردی سوریا له گه‌ڵ ته‌واوی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی سوریا له گه‌شه‌کردن دابوو ، بۆ ئه‌مه‌ریکیه‌کان مانایه‌ک ده‌گه‌یه‌نێ که گوشاری چالاکیه‌کانی ئه‌و دوو وڵاته له سه‌رخۆیان که‌متر ده‌کاته‌وه .که‌واته لێره‌ش په‌ره‌سه‌ندنی بزاڤی چه‌کداری کورد زیاتر ده‌که‌وێته خانه‌ی داکۆکی لێ کردن لایانه‌وه نه‌ک دروست کردنی ته‌گه‌ره بۆیان . 3- ئه‌مه‌ریکا به‌و چاوه ده کوردی باشوور ده‌ڕوانێ که وایان لی بکات زیاتر هاوکار بن له گه‌ڵ سوننه‌کان تاوه‌کو پێکه‌وه بتوانن مه‌دی شیعه‌و ئێران له ناوچه‌که ڕاگرن .له‌و حاله‌ته‌دا به‌هێزبوونی کورد له ناوچه‌که تێڕوانینی سوننه‌کانیش له سه‌رداخوازیه نه‌ته‌ویه‌کانیان به تایبه‌تی له سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک پێشڤه‌چوونی به سه‌ردادێت . دیسان ئه‌و باره‌ی ئیستای کورد تێی دایه گه‌مارۆی وڵاتانی ده‌وروبه‌رو سوننه‌و شیعه‌شی به سه‌ره‌وه‌یه . ئه‌گه‌ر کارامه نه‌بن گه‌مارۆدانه‌کان زیاتر ته‌نگه نه‌فه‌سیان ده‌که‌ن و له دوا جاردا له‌وانه‌یه ئه‌زموونی باشووریش بدۆڕێنن . به‌ڵام ئه‌گه‌ر کارامه بن گێچه‌ل بۆ ده‌وروبه‌ریان دروست ده‌که‌ن تا وه‌کو ئه‌وان ببن به به‌شێک له چاره‌سه‌ر .واته ئه‌گه‌ر بزاڤی کوردی سه‌رتاسه‌ری به تایبه‌تی هی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان گه‌شه‌بکات ئه‌وکات هه‌م ئه‌لقه‌ی گه‌مارۆدانی خۆیان که‌م ده‌که‌نه‌وه هه‌م ئه‌و جاره ئه‌وان گه‌مارۆی دوژمنه‌کانیان وه‌ده‌ست ده‌هێنن . به‌ڕای من ده‌دسه‌ڵاتی سیاسی کورد ده ئه‌وه‌نده‌ی من و ئه‌م و ئه‌وی تر ئه‌و واقیعه‌یان هه‌زم کردووه، به‌ڵام که نایانه‌وێ به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نن به هۆی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی حیزبایه‌تیانه ،واته وا به بیریان دێته‌وه ئه‌گه‌ر کێشه‌ی کورد گشت گیر بێت به دوایه‌وه کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورد به‌ره‌و ئاستێکی وه‌ها ده‌ڕوات که ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان به قازانجی دیموکراتیزه‌کردنی کورده‌وه به‌ره‌و نزمی و پاڵدرانه‌وه بڕوات .
به‌ریتانیا /23/09/2007
|