١٧\۴\٢٠١٠
له
بیره‌وه‌ریی تاوانه‌کانی
(ئه‌نفال)دا..
په‌رستن.
ئارامی شێخ مه‌حه‌مه‌د
ئه‌و کاروانه
سه‌رمه‌دییانه‌ی(ئه‌به‌دییانه‌ی) که ڕۆژیان
له‌کۆڵ ناوه و ڕووناکی ده‌بهن بۆ تاریکی،
هه‌موو ساڵێ له‌گه‌ڵ ژیانه‌وه‌ی نێرگزدا، به ڕه‌نگی سپی و به
سرووشی(ئیلهامی) سپییه‌وه دێنه‌وه" دیده‌نی شار ده‌که‌نه‌وه. ئێمه‌ش
بۆ ناو ڕه‌وانمان(ڕۆحمان) بانگهێشیان ده‌که‌ین و
مه‌رگه‌زه‌ماوه‌ندی بیره‌وه‌رییان بۆ ده‌گێڕین"
، ئه‌وا‌نه قوربانی و جوانه‌مه‌رگه‌کانی ( ئه‌نفال)ن یادیان وه‌خێر.
ژنێکم دی سه‌راپا
گشتی ڕه‌شپۆش
به بێده‌نگی وه‌ستابوو مات و خامۆش
برینداری هه‌ستی ده‌روون به جارێ
له‌سه‌ر ڕوویدا کێشرابوو وه‌ک نیگارێ
له چاوانی فرمێسک چه‌شنی مرواری
داده‌باری وه‌کو ڕێژنه‌ی به‌هاری
پرسیم چییه، ئه‌رێ شاژنی ڕه‌شپۆش
بۆ وه‌ک کۆرپه‌ت دوو ئه‌ژنۆت گرتوونه کۆش؟
کام دڵته‌نگی، هێنده‌ی خستویته ژێربار
که ده‌روونت زارت ناخاته گوفتار؟
بۆچی، وێنه‌ی ئه‌و تابلۆیه‌ی نیگارت
نادرکێنێ لێوی له خه‌م به‌بارت؟
بۆچی، له‌سه‌ر نیگای جوانی ڕۆژی ڕووت
نابریسکێ خه‌نده به چه‌شنی یاقووت؟
چییه و بۆچی؟ وا ئاگری هه‌ناسه‌ت
کڵپه ی هه‌ڵدێ له هه‌نسکی پڕ تاسه‌ت
سیاخانم بدرکێنه
کاره‌سات
شه‌نیکه بۆم، خه‌رمانی خه‌م، به‌سه‌رهات
ده‌پێم بێژه، ماندووی کام ڕێگای دووری؟
یان سووتاوی کام کڵپه‌ی گڕی سووری؟
له‌م هه‌واره ڕووخاو، وێرانکراوه
بۆچی، ساباتی ڕه‌شپۆشیت هه‌ڵداوه؟
ووتی، ڕۆڵه‌م ، چ بێ نهێنی ده‌ردم
چییه و بۆچی، که‌وا ڕه‌شپۆشه به‌رگم؟
گڕی ئه‌نفال، سووتانی ڕه‌نگی جوانیم
مراندی خۆشه‌ویستی وکامه‌رانیم
خاپووری کرد، جێ ژووانی ئه‌وینم
هه‌ڵیوه‌راند گوڵی ئاوات و ژینم
ئه‌نفال، ئه‌نفال، بیر و کرده‌ی ڕابه‌رێ
سێبه‌ری مه‌رگه و له دوومان ده‌گه‌ڕێ
ئه‌م ساڵ خه‌یاڵی کاروانی ڕاگوزه‌ر
بردمیه لای پێغه‌مه‌ریکی ڕابه‌ر
چوومه دیده‌نی بۆ سه‌ر گۆڕی پیرۆزی
تا ساڕێژکه‌م، زامم به میهر و سۆزی
که سه‌یرم کرد له‌سه‌ر کێلی نزرگه‌ی
سوره‌ی ئه‌نفال، نووسراوه دێڕ و بڕگه‌ی
ئه‌و خوێنی بێتاوانانی له ده‌سته
که‌چی گۆڕی ڕووگه‌ی ئاوات، مه‌به‌سته؟!
ئه‌وه‌ی ئێمه نه‌وی ده‌که‌ین بۆی سه‌رمان
ڕۆژووی شکاند به خوێناوی جگه‌رمان
ئێسته له و‌ساویلکه‌یی خۆمه په‌ستم
ئه‌وه‌ی ڕه‌شپۆشی کردووم ئه‌یپه‌رستم!
_______________________________________
ئه‌نفال،(سوره‌ت)ێکی
قورئانه.....
هۆنراوه‌ی (په‌رستن) یش زاده‌ی ژانی په‌یامه‌کانی ئه‌و(سوره‌ت)ه و
پراکتیزه‌کردنیانه له سه‌رده‌مه‌کانی کۆن و نوێشدا!
Aram.de@googlemail.com
|