په‌رله‌مان به باڵای ئاینده‌ی کوردستان نییه.
دڵشــادی عومه‌رکاکی
له‌گۆڕنانی ڕژێمی ئاگرو ئاسن ڕژێمی به‌عسی دژبه‌ماف وئازادی گه‌لی کورد،حه‌تميه‌تێکی مێژويی بووبه ئيراده‌وخه‌باتی کورد به ئه‌نجام گه‌يشت. هه‌ڵبژاردنی پارت وحيزب وڕێکخراوه نيشتمانپه‌روه‌ره‌کان متمانه‌پێکردنيان بۆڕابه‌رايه‌تی کردن ودابه‌شکردنی ئه‌رك وفه‌رمانه‌کان کۆمه‌ڵانی نيشتمانپه‌روه‌ريان له‌پشت بوو، کوردوستانيانی نێو به‌ره‌ی گه‌ل داينه‌مۆی ئه‌م پرۆسه بون ..له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌نديه کانی حيزب وپارته‌کاندا هێڵێک که‌وته نێوان چين وتوێژه‌کانی کۆمه‌ڵه‌وه..ئه‌وه‌ش لابه‌لابونه‌وه‌يه‌کی.. مێژوييه، به‌قه‌ده‌ر ئه‌وانه‌ی خۆيان خزانه نێو دام و ده‌زگا حيزبی وئيداريی و که‌رته‌کانی به‌رهه‌م هێنانه‌وه ، بۆده‌سکه‌وتی نيشتمانپه‌روه‌ری وپله‌و پايه‌و دارايی .. دوو هێند به‌رامبــه‌ر به‌وان لـــــــه نيشتمانپه‌روه‌ران بێبه‌ش بوون له ده‌سکه‌وته ڕه‌واکانيان ،ئيدی ڕۆژبه‌ڕۆژ ئه‌م خستنه سه‌رو لێده‌رکردنه‌له‌زيادبوندابوو،بگره له ئه‌نجامی کشانه‌وه و هيواونکردنی دڵسۆزان و زۆرينه‌ی دێمۆکراتخوازان و.. هاتنه ناوی هه‌لپه‌رستان ڕوخسار‌و دێمۆگرافيای حيزبه‌کان گۆڕان و کاڵبونه‌وه، هه‌ڵه‌که دوباره‌بونه‌وه‌ی مێژووه،لای زۆرگه‌ل ونه‌ته‌وه ئه‌م ديارده‌يه ره‌نگی داوه‌ته‌وه ،هه‌ڵه‌ش به ته‌نـيا هه‌ڵه‌ی پارته‌کان نيه وێڕای ته‌نافبازی و ده‌مامک پۆشينی هه‌ندێ گه‌مه زانی سياسی هه‌لپه‌رست و ده‌روێش بۆ قازانج وسود بۆپله‌و پايه کێبڕکێی خۆيان له نێو ماڵی حيزب و دام و ده‌زگاکاندا کردوه‌و خۆيان دامه‌زراندوه‌و..
هه‌ر ئه‌مانيشن که ڕوخساری پارت وحيزبه‌کان ناشرينترو کاڵتر ده‌که‌نه‌وه.کشانه‌وه‌ی دڵسۆزان ...به‌شداری نه‌کردن .جێ چۆڵکردنه بۆ ئه‌مان ..ده‌شێ هه‌ندێ جاريش جه‌نگ جه‌نگی ده‌سه‌ڵات بێ له نێوان ده‌سه‌ڵاتداران و بێبه‌ريه‌کان لێی،..له‌م نیوانه‌شداله‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و بێبه‌ريه‌کان له ..
ده‌سه‌ڵات، ده‌سکه‌وته‌کانی دێمۆکرات خواز‌و نوێخوازو نيشتيمانپه‌روه‌ران ده‌بن به‌ژێره‌وه. خواست و..ئاينده‌ی پڕ به‌خه‌ونی تاکی نوێخوازی کورد زياتر به‌ر هه‌ره‌شه ده‌که‌وێ.ئه‌گه‌رچی خواست وهيواکان له‌تاکه‌وه سه‌رهه‌ڵئه‌ده‌ن کۆمه‌ڵانی دێمۆکراتخوازپشتيوانيی لێ ده‌که‌ن ،ئامانج ئاينده يه‌کی ئازاد‌و ڕوناکه بۆفه‌راهه‌مکردنی( سه‌ربه‌ستی) سه‌ربه‌ستيه‌ك که‌خواستی هه‌ناوی گه‌لانی ئازاديخوازه،کورديش ده‌خوازێ له‌و کۆمه‌ڵگا شارستانيه بێبه‌ش نه‌بێ.
ئه‌گه‌ر شۆڕش و بزوتنه‌وه کانی کورد به‌رينه‌وه بۆساڵانێك له‌مه‌وبه‌ر ئاخۆ ئه‌م نوێنه‌رانه‌ی ئێستاکه نوێنه‌ری گه‌لی کوردن و په‌رله‌مانيان پێك هێناوه پڕ به خواست و هيواکانی ئه‌وانن ..؟؟ سه‌رکزيی وده‌رويشايه‌تی زۆرينه‌ی زۆری په‌رله‌مانتاره‌کان بۆ پارت و بۆخێڵ و بۆئاسوده‌کردن و..
گوێڕايه‌ڵيی نه‌ريتی دواکه‌وته‌يی و پاراستن وهۆگری وگوێڕايه‌ڵی ئاين و ده‌سه‌ڵاته‌کانه...پارته‌کان له‌م دوڕيانه‌دا چوارچاو بوون نه ئه‌م زۆرينه يان پێ لاده‌برێ و نه وه‌ڵامی ئازادی و ئازادیـخوازانی به‌ره‌ی گه‌ل ئه‌ده‌نه‌وه..!!
******* *******
|