

یاسین برایم
لەخەونم دی،
پە ڕڵەمانی عاشقان هەڵدەبژێردرا
تۆ پاڵێوراو بووی
لە کارنامەکەت :
_ باسی ماچ وژوان و ئەوینت کردبوو
_ باسی دادگایکردنی ئەو جەلادانەت دەکرد
لەسەر ماچێک
لە سەر خەندەیەک
لە سەر نامەیەک
لە سەر تەلە فۆنێک
کچ و ژنی خۆیان کوشت بوو.
خەونم دی ، خەونێکی خۆش
شار خڕۆشابوو،
کچان گوڵی سووریان لە بەڕۆکیان دابوو
کوڕان شیعری (پەشێو)یان دەخوێندەوە
پیرەکانیش ببون بە عاشق
منداڵەکانیش ، گۆڕانیان دەوت لە سەر تۆ
شار یەک پارچە بوو
لە وێنەو پۆستەری تۆ
ئای تۆ پەریەکی چەند شیرین بووی
لە نێو عاشقان
هەنگوین لە لێوت دەباری و
وشەکانت ببونە وێردی سەر زمان
تۆ وڵاتت پر کردبوو
لەخۆشەویستی
لە سۆز
لە جوانی
لە پاکی
لە وەفا
لە راستی.
خەونم دی ، خەونێکی خۆش
تۆ پالێوراو بووی
بۆ پە رڵەمانی عاشقان
منیش ماندوو
خەڵکم هاندەدا
لە شەقامەکان
تا دەنگ بدەن بە تۆی جوان!!
رواندز
|