په‌رله‌مانی حیزب
یان په‌رله‌مانی گه‌ل؟!
حکومه‌تی حیزبی یان حکومه‌تی گشتی؟!

محه‌مه‌دی مشیر
هه‌ر دوو پرسیاری تایتڵی سه‌ره‌وه ساڵانێکه ده‌ستیان ناوه‌ته هه‌وکی
ئه‌و هه‌رێمه و تا ئێستا یاخه‌یان به‌رنه‌داوین. هاووڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه
ماوه‌ی 19 ساڵه له سایه‌ی به‌حیزبی بوونی دوو دامه‌زراوه‌ی هه‌ره
بنه‌ڕه‌تی ده‌وڵه‌تدا (یاسادانان و جێبه‌جێکردن) له سه‌ر بنه‌مای
ئینتمای به‌رته‌سکی حیزبی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا کراوه.
په‌رله‌مانتاران و وه‌زیران و به‌رپرسانی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار به‌گشتی
نه‌یانتوانیوه ده‌ستبه‌رداری ده‌ستووری حیزبه‌کانیان بن و له‌ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌م چوارچێوه ته‌سکه‌دا بڕواننه به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان و خه‌می
ئه‌وان وه‌ک ئه‌رکی پۆسته‌کانیان بکه‌نه کۆڵ.
هه‌ڵبژاردنه‌کان کۆتای‌یان هات و په‌رله‌مانتارانی تازه‌ش سوێندی
یاساییان خوارد به‌وه‌ی داکۆکی له یه‌کپارچه‌یی گه‌ل و خاکی هه‌رێمی
کوردستانی عێراق بکه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی هه‌رێم و
هاووڵاتیانی بپارێزن، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه پابه‌ندبوونی په‌رله‌مانتارانه
به‌و سوێنده و دواتریش پابه‌ندبوونی وه‌زیرانی کابینه‌ی شه‌شه‌می
حکومه‌تی هه‌رێمه به‌و سوێنده‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا ده‌یخۆن.
له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا حیزبایه‌تی به‌رته‌سک وه‌ک ته‌ونی
جاڵجاڵۆکه نه‌ک هه‌ر ئه‌و دوو دامه‌زراوه بنه‌ڕه‌تییه‌ی ته‌نییه‌وه،
به‌ڵکو له لوتکه‌ی هه‌ره‌می سیاسی وڵاته‌وه شۆڕبۆوه نێو سه‌رجه‌م
کایه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵگه و ته‌نانه‌ت حیزبایه‌تیشی وه‌ک چالاکییه‌کی
(سیاسی – مه‌ده‌نی) له به‌رچاوی خه‌ڵک ناشیرینکرد.
ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانتارانی خولی سێیه‌م و وه‌زیرانی کابینه‌ی تازه‌ی
حکومه‌تی هه‌رێم داواکراوه، پاراستنی هه‌نگاوه باشه‌کانی په‌رله‌مانتارانی
خولی دووه‌م و بنبڕکردنی گه‌نده‌ڵی نێو وه‌زاره‌ته‌کان و دامه‌زراوه‌کانی
حکومه‌ته، وازهێنانه له ره‌نگکردنی پۆسته‌که گشتیه‌کان به مۆری
حیزبایه‌تی و نوێنه‌رایه‌تیکردنی به‌رژه‌وه‌ندی و داخوازییه ره‌واکانی
خه‌ڵکی کوردستانه، پێداچوونه‌وه‌یه به‌و یاسایانه‌ی پێویستیان به هه‌موارکردن
و باشترکردن هه‌یه، هه‌وڵدانی جیددیه بۆ هێنانه‌دی ده‌ستوورێکی شیاو
به هه‌رێم که مۆرکی هیچ ئایدیا‌و ئایدۆلۆژییه‌کی کۆنه‌په‌رستانه و ده‌مارگرژانه‌ی
به‌سه‌ره‌وه نه‌بێت، ده‌ستوورێک له‌سه‌ر بنه‌مای دیموکراسیانه‌ی
جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان دابڕێژرێت، ده‌ستوورێک به پێوه‌ری
هاووڵاتیبوون ره‌فتار له گه‌ڵ سه‌رجه‌م ماف و ئازادییه‌کانی تاکی
کوردستانی بکات ، نه‌ک له سه‌ر بنه‌مای ئینتمای ئایینی و مه‌زهه‌بی و
نه‌ته‌وه‌یی و ره‌گه‌زی.
ئه‌رکێکی دیکه‌ی هه‌ره له پێشی په‌رله‌مانتارانی خولی سێیه‌م و وه‌زیرانی
کابینه‌ی شه‌شه‌م نه‌هێشتن و که‌مکردنه‌وه‌ی که‌لێن و جیاوازییه‌کانی
نێوان چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌یه،به‌ر له هه‌مووشیان دانانی
سنوورێکی گونجاوه بۆ ئیمتیازات و مووچه به‌رزه‌کانیان.
ئه‌وه‌ی زانراوه له‌هیچ وڵاتێکی خۆ به دیموکراسیخواز و مرۆڤدۆستدا نه‌بووه
په‌رله‌مانتار و وه‌زیر به‌ر له به‌دیهێنان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی
گشتی و داخوازییه‌کانی خه‌ڵک به‌دوای ده‌سته‌به‌رکردنی مووچه‌ی به‌رز و
زه‌وی باش و ته‌لاری به‌رز و سه‌یاره‌ی باشه‌وه بن، ناشێ په‌رله‌مانتار
یان وه‌زیر له‌سایه‌ی پۆستی گشتیدا ببێته خاوه‌نی کۆمپانیا و له ده‌یان
گرێبه‌ست و پڕۆژه‌دا پشکی هه‌بێت.
یه‌کێ له ئه‌رکه هه‌ره گرنگه‌کانی تر که پێویسته په‌رله‌مانتارانی
خولی سێیه‌م و وه‌زیرانی کابینه‌ی شه‌شه‌م کاری جیددی بۆ بکه‌ن
پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی و بێلایه‌نی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه و ته‌وزیف نه‌کردنی
که‌سانی نه‌شیاوه به ته‌زکیه و ته‌بریکی حیزبی. له پاڵ سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌شدا
دوورخستنه‌وه‌ی ده‌ستی حیزبه له به‌حیزبی کردنی هێزی پێشمه‌رگه و ده‌ستگه‌کانی
ئاسایش و پۆلیسی هه‌رێم، هاوکاتی پاککردنه‌وه‌یان له که‌سانی رابردوو
پیس و ده‌ست سوور به خوێنی پێشمه‌رگه و رۆڵه‌کانی ئه‌م هه‌رێمه.
ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا له‌باره‌ی زۆرانێک له‌په‌رله‌مانتاران
و وه‌زیران بینیمان و بیستمان زۆر له‌و دیارده و حاڵه‌تانه‌ی له‌سه‌روه‌دا
باسیان لێوه‌کرا زۆرتره، به‌ڵام کورد گوته‌نی " مشتێک نموونه‌ی خه‌روارێکه"،
ئه‌وه‌ی ماوه بگوترێ خۆپارێزی په‌رله‌مانتارانی خولی سێیه‌م و وه‌زیرانی
کابینه‌ی شه‌شه‌مه له گشت ئه‌و دیارده و حاڵه‌ته ناته‌ندروستانه‌ی
ئاماژه‌یان بۆ کرا تا به‌کردار بیسه‌لمێنن که خه‌ڵک ده‌نگی بۆ په‌رله‌مانی
گه‌ل داوه نه‌ک حیزب، هاووڵاتیانی کوردستانیش حکومه‌تێکی خزمه‌تگوزارو
بنیاتنه‌ریان گه‌ره‌گه نه‌ک حکومه‌تێک له‌یستۆکی ده‌ستی حیزب بێت.
|