په‌رله‌مانی کوردستان له‌ناو زۆنگاوه بۆگه‌نه‌کانی سه‌ده به‌سه‌رچووه‌کاندا.
رزگار شه‌یبان ئه‌و ئامارانه‌ی کهههندیک په‌رله‌مانتاری کوردستان بۆ پشتیوانی له‌چه‌سپاندنی یاسای فرهژنیرایان گه‌یاند، ته‌نها ده‌وروبه‌ی دوو سه‌د که‌سێک بوو له‌ماوه‌ی پێنج سال له‌ناو کۆمه‌لگایه‌کی چه‌ند میلیۆنی کوردستاندا که‌زه‌واجی دووژنهیان ئه‌نجام داوه. له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خواستی ژنان لهقهدهخهی فره‌ژنی ئه‌یانوویست ئه‌وه‌بسه‌لمێنن کهکۆمهلگای کوردستان زۆر له‌دوایه‌و کولتور و پهیوهندیهکۆمهلایهتیهکان هێشتا هه‌موو ئایینین و ئیسلام هه‌موو ژیانی کۆمه‌لگای داگیر کردوه. لایه‌نی به‌رگریش له‌مافی ژنان و قه‌ده‌خه‌کردنی یاساکانی فره‌ژنیش له‌ناو ئه‌و مه‌لملانیه‌دا په‌نایان بۆ ده‌قه‌کانی قورئان و قسهنهستهقهکانی محه‌مه‌دی پێخه‌مبه‌ری ئیسلام ده‌برد و لهوێوهخهریک بوون کهبروا به‌لایه‌نی ئه‌ولا بێنن که‌گوایه له ئیسلام و له‌ناو دهقهقورئانیهکانیشدا ئه‌کرێت قه‌ده‌خه‌ی فره‌ژنی تیادا بگونجێت. ئه‌مه ئه‌و تراژیدیایه بوو که ره‌وه‌ندی لایه‌نگرانی قه‌ده‌خه‌ی فره‌ژنی شکستیان تیاهێنا. ئاخر له‌ناو ئه‌م ههمووهبۆچوون و زانست و فه‌لسه‌فه‌و دیدگایه‌ی سه‌رده‌می ئێستا و ده‌ستگه‌یشتن به‌جیهانێک له مه‌عریفه، بۆ ده‌بێت ئاستی رۆشنبیریان ئهوهندهنزم بێت ته‌نانه‌ت کاره‌کته‌ری محه‌مه‌دی ره‌سول له فره‌ژنی و که‌نیزه‌ک راگرتن‌و سێکس له‌گه‌ل مندالاندا له‌بیرکه‌ن و ده‌قه‌کانی قۆرئان و قسهنهستهقهکانیش به‌هه‌ڵه‌ی زمانهوانیهوهبۆ پشتیوانی لهقهدهخهکردنی فره‌ژنی وه‌ک به‌لگه‌یه‌ک له‌ناو په‌رله‌مانێکدا بهێننه‌وه. ئهمهتراژیدیا گه‌وه‌ره‌که بوو، که نه‌ک ته‌نها بزووتنه‌وه‌ی مافی یه‌کسانی و ژنان، ده‌بێت هه‌ر تاکێکی کۆمه‌لیش باجهقورسهکهی بدات. ئهوهراستیهکهپهرلهمان نوێنه‌ری خه‌لکی کوردستان نییه، و کۆمه‌لێک فراکسیونن له‌ناو هه‌لومه‌رجیکی سیاسی ئامهزۆنیدا جهنگهلێکیان به‌ناوی پهرلهمانهوهدروستکردوه. به‌لام راستیه‌کی تر که‌زۆر تاڵهئهوهیهکهچهسپاندنی یاساکان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا له‌ناو ئه‌و په‌رله‌مانه‌وه بریاری لێده‌درێت، ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌مای کام لایه‌ن به‌هێزتره. بۆیه ئه‌وه‌ی به‌چه‌کی مه‌عریفه‌وه برواته ناو په‌رله‌مانی کوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌سپێکردنی یاریه‌که‌وه دۆراوه، "ره‌نگه ئه‌م راستیهلای لایه‌نگرانی قه‌ده‌خه‌کردنی فره‌ژنی ئاشکرا بوبێت"، بۆیهلهبری مهعریفهتیرهخوێناویهکانی ئیسلامی سه‌رده‌می به‌سه‌رچوویان برده‌ناو کێشه‌کان بۆ به‌رگری له‌مافی ژنان. به‌لام ئه‌وان بیریان چوو کهبازووی پیاوانی خێله‌کی و پیاوانی سه‌رده‌می قوره‌یشی هێنده به‌هێزه له ناو ده‌سه‌لات و په‌رله‌مانی کوردستاندا که ئه‌و تیرانه پێش هه‌رکه‌س ده‌می خۆیانی پێده‌به‌سترێت. rezgarshaiban@yahoo.com
|