٥\٨\٢٠١٢ په‌رله‌مانی کوردستان بوویتە دیوه‌خانێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌نجومه‌نێکی بێ سیاسه‌ت!!
ئه‌گه‌ر سه‌رنج و گوێ له راگه‌یاندنه‌کانی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵات بگرین ده‌بینین شه‌ڕی سیاسی له نێوان ناوه‌ند و به‌غدا گۆڕاوه بۆ کێشمه‌کێسمی سه‌ربازیی و حاڵه‌تی ئاماده‌باشیی بۆ پێکدادان و دروستکردنی پشێویی و ئاڵۆزیی سه‌ربازیی و هه‌روه‌ها به‌یانامه‌کانی مه‌کته‌ب سه‌رۆکی هه‌رێم و کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کان و ته‌نانه‌ت له کۆبوونه‌وه‌که داوای ژووری (عه‌مه‌لیات)یش کراوه و دڵه‌ڕاوکێ جه‌ماوه‌ر و ئاڵۆزیی سنوروی سوریا و ئێراق و هه‌ره‌شه‌کانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و سه‌فه‌وییە‌کان و مالیکییە‌کان، که‌چی له په‌رله‌مانی کوردستان که‌س له ماڵ نییە و پشووی هاوینه‌یه، ته‌نانه‌ت بۆ سه‌رکه‌وتنی پلانه‌که‌ی ئاغایان بیریان له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی نه‌کرده‌وه تاکو مه‌سه‌له‌ی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ی مالیکی و هاوکاریی کوردانی سوریا و کێشه ناوخۆییه‌کان و هه‌ڵبژارنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییە‌کان و کۆمه‌ڵێ داخوازی خه‌ڵک فه‌رامۆش بکرێ و بیر بچێته‌وه.
باشه ئه‌گه‌ر کێشه‌کان له سیاسیه‌وه گۆڕاون بۆ سه‌ربازیی ئه‌ی حکومه‌ته شه‌راکه‌ته‌که‌ی به‌غدا بۆ جێگیره و ئه‌ندام په‌رله‌مانە کورده‌کان و جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێراق و وه‌زیره کورده‌کانی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵات چی ده‌که‌ن له به‌غدا، ناکرێ وه‌ک وه‌زیره‌کانی (جه‌بهه‌ی وه‌ته‌نی حیزبی شوعی)ان لێ به‌سه‌ر هاتنێ. ئه‌ی ئه‌و یاسا‌و ده‌ستووره چی به‌سه‌رهات که ده‌یانگوت ئه‌گه‌ر کورد پاشه‌کشێ بکا له حکومه‌تی ناوەندیی ئه‌وا ئه‌و حکومه‌ته شه‌رعیه‌تی نامێنێ و هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، باشه ئه‌و سکرتێرانه‌ی له کۆبوونه‌وه‌ی دووشه‌مه ئاماده‌بوون، له جیاتی ئه‌وه‌ی داوای ژووری (عه‌مه‌لیات) ده‌بووایه داوای دامه‌زراندنی هۆبه‌یه‌ک یان لێژنه‌یه‌کی راوێژکارییان له ده‌سه‌ڵات بکردایه، چونکه ئه‌گه‌ر واشبێ ئاڵۆزییە‌کان که گه‌یشتبێتنە رووبه‌ڕووبوونەوەی سه‌ربازیی ئه‌وا بێگومان پشکی گه‌وره‌ی هه‌ڵه‌کان به‌ر سه‌رکردایه‌تی کورد و په‌رله‌مانی کوردستان ده‌که‌وێ.
دروستکرنی ئه‌و هۆبە‌یه یان لێژنه
راوێژکارییە، ئه‌رکێکی گرنگی به‌جێ ده‌هێنا ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ده‌بووه
هۆی نه‌مانی شه‌رعیه‌تی ئه‌و دیوه‌خانه کۆمه‌ڵا‌یهتییە‌ی ناوی خۆی
ناوه په‌رله‌مان، هه‌ر وه‌ک دیارە ئاڵۆزییە‌کان به شه‌ش هێلی سه‌ره‌کیی
ده‌ڕۆن له سه‌رتاسه‌ری ئێراق، به‌ڵام له ناوەند و چه‌قێکدا
یه‌کده‌گرنه‌وه و ده‌بنه به‌رژه‌وه‌ندیی و به سه‌ر شه‌ش حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌ی
ئێراقدا دابه‌ش ده‌بنه‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی کوێخا
و ئاغاکانی تێدا پارێزراوه، من هه‌ڵوێستی گۆشه‌گیریی و سیاسه‌تی
سکتاریزمی بزووتنه‌وه‌ی گۆرانیش به دروست نازانم چونکه کۆبوونه‌وه
شوێنی روووبه‌ڕووبونه‌وه و دیالۆگ و هه‌ڵوێست و پێشنیار و
ره‌خنه‌یه.. جگه له‌وه‌ش پاڵپشتێک بوو بۆ ئه‌وانه‌ی راستبێژیی و
ئه‌لتته‌رنانیڤیان لابوو، ده‌بووایه له جیاتی بایکۆت وه‌ڵامی دروست و
خوێندنه‌وه‌یه‌کی واقیعی بۆ ئه‌و ره‌وشه و چه‌واشه‌کارییەیان
پێبووایه.
bzav2011@hotmail.se
|