په‌رله‌مانی کوردستان هه‌نگاوێک به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌رێته‌وه!
سه‌دیق سالح عه‌زیز
له به‌رواری 11-12-2007 دا په‌رله‌مانی کوردستان به زۆرینه‌ی ده‌نگ ره‌زامه‌ندی خۆی له سه‌ر پرۆژه یاسایه‌ک دا به‌ناوی(یاسای کاری ڕۆژنامه‌گه‌ری له کوردستاندا) که ده‌بێته هۆی به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی بواری رۆژنامه‌وانی و کپ کردنی ده‌نگی ئازاد له کوردستاندا، چه‌ند په‌رله‌مانتارێک له دژی ئه‌م بریاره هه‌لوێستیان وه‌رگرت که جێگه‌ی ته‌قدیره.
ئه‌م یاسایه ده‌ڵێ هه‌رچی هه‌وال و نووسین یان ووتارێک که جنێو، یا تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن، ناوزڕاندنی تیا بێت یان تۆقاندن و تێکدانی ئاسایشی تیا بێت، هانی تیرۆر بدات، زیان به خه‌لک بگه‌یه‌نێ، رق و کینه بچێنێ، ره‌خنه‌ی نابه‌جێ له بیروباوه‌ری دینی تیا بێ قه‌ده‌غه‌یه و سزای دیاریکراویشی بۆ براوه‌ته‌وه!... دیاریشه ئه‌م گوتانه، ته‌م ومژاوین، لاستیکین و پێویستیان به رونکردنه‌وه هه‌یه. لێره‌دا ده‌سه‌لاتداران ده‌توانن به ئاره‌زووی خۆیان نووسینی هه‌ر نووسه‌رێک یا ڕۆژنامه‌وانێک ئه‌گه‌ر چاره‌ی نه‌ویستراو بێ، زۆر به ئاسانی یه‌کێک له‌م تۆمه‌تانه‌ی بخه‌نه پاڵ.
ئه‌م یاسایه خنکاندنی ئه‌و ده‌سکه‌وتی ئازادی بیر‌ورا ده‌ربرینه‌یه که له دوای راپه‌رینی 1991 وه به ده‌سهاتووه، هه‌نگاوێکه بۆ دواوه‌و سه‌ره‌تای کوده‌تایه‌کیشه له دژی دیموکراسی و مافی مرۆڤ، بۆیه پێویسته پیاچوونه‌وه‌ی تێدا بکرێ. ئه‌مرۆ کوردستان که‌وتۆته دوڕیانێکی پر له مه‌ترسیه‌وه له‌نێوان سازش له‌سه‌ر مافه‌کان یانیش سووربوون له‌سه‌ر داواکاری مافه‌کان. ئاشکرایه که ئه‌دای ده‌سه‌لاتی کوردی وه‌ک پێویست نیه بۆ داوای مافه‌کانی گه‌لی کورد له به‌رامبه‌ر حکومه‌تی مالیکی و ده‌وله‌تی تورک، مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌لیش گه‌یشتۆته به‌رزترین پله، دیاره ده‌سه‌لاتی کوردی به‌و دیموکراسیه لاوازه‌ش رازی نیه که خۆیان به‌بێ ئۆپۆزیسیۆن تاکه سواری مه‌یدانن له ناو په‌رله‌مان و که‌سێک نیه به ده‌نگی به‌رز باسی گه‌نده‌لی بێ سنوور و پاشه‌کشێی ده‌سه‌ڵات به‌رامبه‌ر دوژمنانی کورد زه‌ق بکاته‌وه‌و رێکه‌وتنه نهێنیه‌کان ئاشکرا بکات و پاشان گوشارێکی جه‌ماوه‌ری هه‌قیقی په‌یدا بکات یان وه‌ک ئه‌لته‌رنه‌تیڤی ئه‌وان بێته مه‌یدانه‌وه هه‌ر وه‌ک له سیستمه دیموکراتیه‌کاندا باوه.
دیاره ده‌یانه‌وێ سه‌رچاوه‌ی ئه‌و نووزه‌یه‌ش ببڕن که له هه‌ندێ رۆژنامه‌و سایته‌کاندا جار جاره باس له گه‌نده‌لی ده‌کات و باس له سازشی ده‌سه‌لاتداران ده‌کا له‌به‌رامبه‌ر دوژمنان و لاپه‌ره‌ی ناشرینی هه‌ندی که‌س هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه و داب و نه‌ریتی کۆنی رزیو هه‌لده‌ته‌کێنن که بۆته کۆت و زنجیر له‌به‌ر ده‌م گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واریدا. ده‌یانه‌وێ ڕۆلی ڕه‌خنه ئیفلیج که‌ن یان ئه‌گه‌ر هه‌شبێ شه‌رمنانه و له چوارچێوه‌ی ستایشکردنی حه‌زره‌تیان بخه‌سێنرێ.
ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌بێ ئه‌و حه‌قیقه‌ته بزانێ هه‌رچه‌نده‌ی وه‌ک نموونه‌یه‌کی باشی دیموکراسی و مافی مرۆڤ رووی گه‌شمان نیشان بده‌ین که ئازادی مافی راده‌ربڕینیش یه‌کێ له‌و مافانه‌یه ئه‌وه له وولاتانی دیموکراسی زۆرتر پشتیوانیمان لێ ده‌کرێ و به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌وان پشتمان تێ ده‌که‌ن، بۆیه پێویسته به‌زووترین کات به ماده‌و بڕگه‌کانی ئه‌م پرۆژه یاسایه‌دا بچنه‌وه و له به‌رژه‌وه‌ندی ئازادی بیر‌ورا هه‌مواری بکه‌ن ئه‌گه‌ر نا کوردستان به‌ره‌و دکتاتۆریه‌ت هه‌نگاو ده‌نێ..
|