٢٨\٥\٢٠١٢
پەرلەمانی
سوێد دەبێتەوە جێگەی
گفتوگۆی جینۆسایدی کوردان.
لەدرێژەی ھەولەکانی کۆمیتەی سوێدی چاک بۆ ناساندنی دۆسیەی گەلکوژی کورد
بەناوەندە سیاسیەکان ، بریار وایە ڕۆژی ٢٠١٢\٠٦\٠٧
لەیەکێک لەھۆڵەکانی پەرلەمانی سوید سیمناریکی تایبەت لەسەر ژنانی
گەلکوژی کورد لە (فەیلی و بارزانی و گەرمیان و بادینان) ببێتە باس و
گفتوگۆی پەرلەمانتارو کەسایەتیە سویدی و
کوردیەکان.
ئەم سیمنارە بەسەرپەرشتی پارتی چەپی سوید و نوێنەری ئەندامی پەرلەمان (ئامینەکاکە
باوە) و (ئانیکا لیلەمیتس) لەپارتی ژینگەی
سوێد، لەگەل کۆمیتەی سویدی چاک ڕێک دەخرێت.
لەم بارەوە ئامینە کاکە باوە ھۆکاری سازدانی ئەم سیمنارەبۆ
ئەوەدەگەرێنێتەوە و دەڵێ (پارتی ئێمە ھەر
لەسەرەتاوە کار و خەباتی بۆ ئەم دۆسیەی ناساندنی ئەنفال بە جینۆساید
کردوە و دووجار ئەندامانمان بەھاریکاری ھەندێ پەرلەمانتاری لەپارتەکانی
تر، دۆسیەکەیان کردۆتە گفتوگۆی پەرلەمانتاران و بەرپرسانی سیاسەتی
دەرەوەی . ھاوکات مەسەلەی ژنان یەکێک لەو مەسەلە گرنگانەی ترە کەئێمە
کۆلەکەی سەرەکی خەباتمانە بۆیە تێک ھەڵکێش کردنی ھەردو دۆسیەکە بۆئێمە
گرنگە لەگەل ھاورێیانی چاک بەنیازین ئەنجامی بدەین.
ھاوکات سەید خان عەنتەر کەئەندامی دەستەی کارگێری چاک /
سوێدە ووتی ئێمە چەندین سالە لەم وولاتە ئەم دۆسیەیە کارو خەباتی لەسەر
دەکەین و خۆشبەختانە سەرکەوتنی گەورەمان بەدەستھێناوە کەبەھیزترینی ھەر
٧ پارتی ناو پەرلەمانی سویددانیان بەوەناوە کەئەوان ڕیزدەگرن لەبریاری
دادگای عێراق کەئەنفالی بەجینۆساید ناسیوە، ئەمەش تائێستا لەھیچ
ولاتێکی تر بەدەست نەھاتوە ، وەئەم سیمنارەشمان بەئامانجی ئەوەیە
کەدۆسیەکە وەک قۆناغی یەکەم دوبارە ببێتە وە باس وخواسی پەرلەمانتاران
چونکە ئێمە بەھیواین لەرێزگرتنەوە بیکەینە دانپیانان
بابەتی سیمنارەکە و بەشداربوان:
ئەفراش ئەسەد لەکوردانی فەیلی
ئاڵا تالەبانی ، ئەندامی پەرلەمانی عێراق
پەیام محەمد عەلی ئەندام پەرلەمانی کوردستان
عەدالەت عومەر ، شارەزا لەبواری جینۆساید
ھاوکات پەرلەمانتارانی سویدیش بەئاخافتن بەشداری سیمنارەکە دەکەن
شوینی سیمنارەکە
:Mittpoolen, Riksdagen
Riksgatan2
کات و بەرواری سیمنارەکە :
٢٠١٢\٠٦\٠٧
١٥:٠٠ - ١٣:٠٠
پەیوەندی تەلەفۆنی ئامینە کاکە باوە ٠٠٤٦٧٦١٣٠١٢٣٦
پەیوەندی بەئمێل و ناونوسین
kadernader22@yahoo.se
کاتی ناونوسین بۆ بەشداربوون لە سیمنارەکەی پەرلەمان تا ٢٠١٢\٠٦\٠٥
دەبێت
کۆمیتەی سوێدی
چاودیری کوردۆساید / چاک
٢٠١٢\٥\٢٨
|