٢٥\٧\٢٠١٠
پارله‌مانی تورکیا
به ناچاریی
پاشه‌کشه‌ی کرد له ئاست دۆزی منداڵانی کورد.
پاش که‌مپینه سه‌ر که‌وتووه‌کان: پارله‌مانی
تورکیا به ناچاریی پاشه‌کشه‌ی کرد له ئاست دۆزی منداڵانی کورد.
پارله‌مانی تورکیا پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن یه‌کێتی ئه‌وروپاوه فشاری
بۆ هات (به‌پێی هه‌واڵێکی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، له‌م مانگه‌دا
نێرده‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به‌پاراستنی مافی مرۆڤ ، گه‌یشته
تورکیا بۆئه‌وه‌ی چاکسازی بنه‌ڕه‌تی بکات له ده‌ستووره‌که‌یدا و
چاوبخشێنێته‌وه به‌دۆزی ئه‌و منداڵه کوردانه‌دا که به هۆی ده‌ربڕینی
ناڕه‌زاییه‌وه دادگای تورکیا به تیرۆریست ناویان ده‌بات و بۆ ماوه‌یه‌کی
دووروودرێژ زیندانیان ده‌کات. ).
ئه‌و فشاره‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپاش پاش ئه‌و هه‌وڵ
و ته‌قه‌ڵایانه هات که ڕێکخراوه سڤیله‌کان دایان، له پێشیانه‌وه
که‌مپینی سه‌رکه‌وتووی چاودێری کوردۆساید-کۆمیته‌ی باکوور بوو،که نامه‌ی
ناڕه‌زایه‌ی بۆ هه‌زاران ده‌زگاو و ڕێکخراو و پارله‌مانتار و که‌سایه‌تی
سیاسی و یۆنسێف و دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی نارد له‌وانه یه‌کێتی
ئه‌وروپا و کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وه‌ڵامیان
دایه‌وه و چه‌ندین پارله‌مانتار وسه‌رۆکی پارتی سیاسیش هه‌ڵوێستیان ده‌ربڕی
و نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان بڵاو کرده‌وه ، له‌وانه هه‌وڵوێستی هه‌ردوو
پارتی ئه‌وروپی چه‌پی سویدی و سۆسیالستی هۆڵه‌ندی به‌رز ده‌نرخێنین.
له ئاکامی ئه‌و هه‌وڵانه و له ژێر ئه‌م فشارانه له ئه‌نجامدا
پارله‌مانی تورکیا ناچار به چاکسازیی له یاساکه کرا و به پێی
بڕیاری نوێ هه‌ر منداڵێکی کورد به‌شداری بکات له ناڕه‌زایه‌تیه
نایاساییه‌کاندا یان به‌تۆمه‌تی تیرۆر ده‌ستگیر بکرێت، ئه‌وا به‌پێی
یاسایه‌کی نوێ له شه‌ش مانگ بۆ ساڵ و نیوێک زیاتر زیندانی ناکرێت.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه تورکیا تا ئێستا چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراوی نێو نه‌ته‌وه‌یی
به‌کار ده‌هێنێت و یاسای جه‌نگ له به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی سڤیل و دیله‌کانی
جه‌نگ پێشێل ده‌کات ،که ئه‌مانه‌ش تاوانی نێونه‌ته‌وه‌یین ده‌چنه
چوارچێوه‌ی تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تییه‌وه.
چاودێری کوردۆساید
www.kurdocide.com
kurdocide@hotmail.com
|