١\١١\٢٠١٣
پەرلەمانتارانی
ئەڵمانی و فیدراسیۆن و ئۆڕتە
دژ بە لەسێدارەدانی ١٨ زیندانی سیاسیی لە ئێران
دەوەستنەوە.
لە راگەیەندراوی
رۆژنامەوانی: لەسێدارەدانی
١٨ زیندانی سیاسی لە ئێران نایەتە قەبوڵکردن.
لە
ئێران لە ٢٦ ی ئۆکتۆبەر بەگشتی (١٨) زیندانی سیاسی لەگرتووخانە
جیاوازەکاندا لەسێدارەدران ، لەناویاندا حەبیبوڵڵا گوڵپەری (تەمەن
٣٠) ساڵ و ڕەزا ئیسماعیلی (تەمەن
٣٥ ساڵ) هەبوون ، دوو سیاسەتمەداری کوردی
سەربە (پارتی ژیانی ئازاد) ئەو دووگیراوە پێنج
ساڵ لەمەوبەر بەهۆی ئەشکەنجەدان و دانپیادانانی ناڕەوا و بەبێ بوونی
پارێزەری بەرگریکاری پێوویست بەتاوانی موحارەبە حوکمی سێدارەیان
بەسەردا سەپێنرا . هەروەها دوای حوکمبوونیان لەزیندان دووبارە بەردەوام
ئەشکەنجەدراون . ناوی لەسێدارەدروانی تر هێشتا نەزانراوە ، کە بەڕگەز(
بەلوج)ن.
حەبیبوڵڵا گوڵپەری پور لە ورمێ لەسێدارەدرا ، جەنازەکەی تا ئێستا
نەدراوەتەوە بنەماڵەکەی . ڕەزا ئیسماعیلی لە سەڵماس - ورمێ لەسێدارەدرا
، دوای لەسێدارەدانی لەلایەن هێزەکانی ئاسایش دەخرێتە ناو گۆڕێک ،
دواتر خزم و کەسی توانیان جەنازەکەی لەگۆڕەکە دەربهێنن و بیبەنەوە بۆ
زێدی خۆیان ، لەسەر جەستەیدا شوێنەواری ئەشکەنجەی سەخت بەدیکرابوو ،
ئیسماعیل دوای ئەوەی سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو ، دواتر ئەو سزایە بۆ
٢٥ ساڵ زیندانیکردن گۆڕدرا، ئێستاش بەدەر لەهەموو یاسا نێودەوڵەتیەکان
لەسێدارەدرا.
ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ بەقوڵی ناڕەحەتی خۆیان دەربڕی ، بەپێی
ڕاپۆرتەکان لەمانگی نۆڤێمبەر هەردوو زیندانی سیاسی زانیار مورادی و
لوقمان مورادی سزای لەسێدارەدانیان بەسەرداجێبەجێدەکرێ ، ئەو دوو
گیراوەش بەهەمانشێوە لەئەنجامی ئەشکەنجە و دانپیدانانی ناڕەوا و
دادگایکردن بەبێ بوونی پارێزەر و بەرگریکاری پێوویست ، بەتاوانی
دژایەتی کردنی خودا (موحارەبە) سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا ،
بەهۆی ئەشکەنجەدانیان بارودۆخی تەندروستیان خراپە . بەهەمانشێوە چوار
کوردی سوننە لەوادەیەکی نزیکدا پلانی ئەگەری لەسێدارەدانیان هەیە.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی نوێی ئێران ، لەهەڵبژاردنەکاندا پەیمانیدابوو
کاربکات لەسەر دانپیادانان بەمافەکانی کەمە نەتەوەکان و هەوڵدان بۆ
دیالۆگ لەگەڵ کەمینەکانی ئایینی و کولتوری و پێشخستنی ڕێچکەی
یاساییەکان . لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی کورد و بەلوج ، لێدانێکی
نامرۆڤانەیە و ئاماژەیەکی کاولکەرە بەئاڕاستەیەکی چەوت . ئێران پێویستە
لەبری ئەوە لەسەر کولتورە دەوڵەمەند و جیاوازەکان کاربکات ، بەپڕاکتیک
ئەشکەنجەی سیستەماتیک کۆتایی پیبهێنێت و بنچینەی کۆمەڵگا دیموکراتیزە
بکات.
ئێمە ئەشکەنجە و لەسێدارەدان وەکو هۆکار بۆ چارەسەری کێشەکان
ڕەتدەکەینەوە.
ئێمە بانگەواز لە حکومەتی ئێرانی دەکەین پلانی لەسێدارەدانی زانیار
مورادی و لقمان مورادی جێبەجێنەکات.
٣٠\١٠\٢٠١٣
-
ئولا یێلپکە، ئەندام پەرلەمانی ئەڵمانیا، لیستی پارتی
چەپ (دی لینکە)
- هاڕاڵد ڤاینبێرگ، ئەندام
پەرلەمانی ئەلمانی ، لیستی پارتی چەپ (دی لینکە)
- باربارا کاردەنیس،
پەرلەمانتاری هەرێمی هێسن، پارتی چەپ (دی لینکە)
- ماریۆن پادوا، ئەنجوومەنی
شاری نۆرنبێرگ، پارتی چەپ (دی لینکە )
- یەلماز کابا، ئەندامی
بەرێوەبەری هەرێمی نیدەرزاکسن،
پارتی چەپ (دی لینکە)
- مارتین دۆلزەر، کۆمەڵناس
- فیدراسیۆنی زیندانیانی
سیاسی کوردستان
- رێکخراوی نەهێشتنی
ئەشکەنجە و لەسێدارەدان - ئۆڕتە
|