| 
			 
			٢٤\١٢\٢٠١٠ 
			
			پەرلەمانتارانی 
			لیستی کوردستانیی یان ئەندامانی مەجلیس 
			تەشریعی نوێ. 
			
			  
			
			قادر نادر    
			 
			
			 
			ڕەنگ بێت ئەو مانشیتە هەستی زۆر 
			پەڕلەمانتاری کوردستانیی بریندار بکات و 
			بەتۆمەت و بێویژدانیەکی زۆر گەورە لێک بدەنەوە . بەتایبەتی کەهەندێکیان 
			لەنزیکەوە دەناسم...بەڵام هەرچەند سەیری رەفتار و دەست بەرزکردنەوە 
			بەردەوام و بێهەلوێستی پەڕلەمانتارانی ئەو لیستە لەبەغدا و کوردستان ، 
			بۆ بریارەکانی حزب نەوەک نەتەوە بەرامبەر دەیان و سەدان تاوان و ناپاکی 
			و بێ یاسایی بەرپرسان و هەوڵدان بۆ فەساد و زەلیل و تێکشکاندنی کەسیتی 
			کۆمەڵگای کوردی بەدەست ئەو ٢ پارتە دەکەم ، وە بەپێچەوانەی ئەو 
			بەرپرسیارەتیە مێژویەی لەسەر شانیانە و سوێندە دەستوریەیە خواردیان ، 
			کار دەکەن . ناتوانم درۆ لەگەل ویژدانی خۆم بکەم . چونکە هەردو گروپ (کوردستانی 
			و تەشریعی ) لەپیناوی رازیبونی دڵی حزب و سەرۆک و کورسی و موچەکانیان ، 
			بێدەنگ و دەست بەرزکەرەوەی سیاسەتە پڕ لەتاوانەکانی سەدام وبارزانی 
			وتاڵەبانین  
			 
			تاکە جیاوازیەکیان ئەوەیە ئەندامانی تەشریعی لەبڕی دۆلار دیناری 
			سویسڕیە ، و لەبڕی کڕنۆش بۆ حزب و قائید ی 
			عروبە ، کوردیە . بۆیە لێرەدا داوا لەپەڕلەمانتارانی لیستی کوردستانی 
			لەهەموو قۆناخەکان بەتایبەتی ئەوانەی هاوڕێمن یان دەیاناسم ئەگەر 
			توانیویانە بۆ یەک جار هەلوێستێکی بوێرانە لەبەردەم میدیاکان دژ بەحزب 
			و سەرۆکەکانیان لەسەر دەیان تاوان کردوە یان یەکێکیان توڕی لە کورسی و 
			دۆلار داوە . دەستی کێشاوەتەوە ، مانی گرتوە . ئیدانەی هەلوێستی 
			حزبەکەی کردوە لەسەر دزینی داهاتی بەترێلە دۆلار و بە هەولدانیان بۆ 
			فەساد وزەلیل کردنی کۆمەلگا لەڕیگای دەسەڵات تاداوای لێبوردنیان لێ 
			بکەم . بەلام بەدەستە خۆم نیە کاتێک دەبینم لەناو دەیان هەلوێستی ١٦ 
			مانگەی تەنیا ئەم خولەی پەڕلەمان ، لەتیرۆری ڕۆژنامەنوسان ، دزینی 
			بودجەی خەلکی کوردستان بۆ حزب و پۆڵی بەرپرس ، دڕیژەدان بەبێیاسایی 
			بەرپرسان و هەتککردنی دادگا و یاسا بەدەست حزب و پۆلێ بەرپرس دەرکردنی 
			یاسای دژە دیموکراسی دەنگ وڕەنگیان لەسەنگەری گەلەوە نیە ، کەچی دێن 
			قسە و بایکۆتی دانیشتنی پەڕلەمان دەکەن ، لەسەر وشەی جێندەر ؟ وە تەنیا 
			ئەوە بەسوکایەتیەکی گەورە دەزانن نەوەک سەدان تاوانی تری پارتی ویەکێتی 
			، کە لە ڕێگای 
			دەست و دەمە بەناو یاسایەکەی ئەوان بۆتە پردێک بۆ جێبەجێکردنی تاوان و 
			ناپاکی بەرپرسان .  
			 
			نوێترین تاوانی لیستی کوردستانیی دەرهەق بە
			خەلکی ئازادیخوازی کوردستان دەنگدانیان بوو بە یاسای خۆپیشاندان 
			کەبەپیی ئەو زانیاریانە ی باس دەکرێت تەنیا لەم لیستە دوو 
			ئەندامیان دژی ئەو یاسایە دەنگیداوە ( رەفیق سابیر و دانا سەعید سۆفی ) 
			ئەگەرنا بەکۆی دەنگیانەوە دەستە ناپاک و کۆیلەبونی خۆیان بۆ مەکتەب 
			سیاسی پارتەکەیان دوپات کردۆتەوە . وەبەپێ هەمان زانیاری لیستی ئازادی 
			و عەدالەت و زەحمەکێشانەکەی قادر عەزیز وحەمەی حاجی مەحمود ئەوانیش وەک 
			کۆیلەی تالەبانی و بارزانی دژ بەبەرنامە و دروشمەکانی خۆیان هاوشیوەی 
			لیستی کوردستانی دەنگیان بە و یاسایە مەترسیدارە داوە ؟ . پرسیار بەندە 
			ئەوەیە هەموو ئەو پەرلەمانتارانەی لیستی کوردستانی هەست ناکەن ئێوە بەو 
			دەست بەرزکردنەوانە گەورەترین تاوان و پالپشتی لە دز و گەندەڵ و 
			سیستەمیکی نادیمکراسی دەکەن ؟ هەست ناکەن ئێوەش وەک کۆنە ئەندامانی 
			مەجلیس تەشریعی و تەنفیزین ؟ هەست ناکەن ئەگەر ئێوە واژوی یاسایەکەی 
			خۆپیشاندانتان نەکردایە هەرگیز بارزانی نەیدەتوانی بیکاتە بەیاسا ؟ 
			لەیادتان نەچیت هەر کەسیک سبەی لەسەر ئەو یاسایە گیرا یان شەهید کرا 
			ئەوا دەستە ناپاکەکانی ئێوە بەشدارە تیایە .  
			 
			ئاخر هەر دوێنی بوو خەلکتان لە
			گۆران و یەکگرتوو هان دەدا کە لەگەل 
			بەعسیەکان لە قاهیرە و موسل دانیشتون و 
			پەیوەندیان لەگەل موتەلەگ و نوجێفی هەیە ؟ کەچی .ئەوا هەمومان باوەش و 
			موچەکەی تالەبانی و نجێفیمان بینی چۆن لەپێناوی کورسیەکەی باوەشیان 
			بەیەکد اکرد ؟ هەردوێنیش بوو براکانتان لەهەمان لیست دەنگیان بە 
			هەلگرتنی سزا بەسەر موتەلەگ و هاوڕێیە بەعسیەکان دا؟  
			 
			لەیادتان نەچیت ئەمڕۆ لەپێناوی ٤٠ هەزار دۆلاری ئۆتۆمۆبیل و خانووەکی 
			نایابی پلەیەک لە هەولێر دەستتان بەرز 
			دەکەنەوە وەک کۆیلە زەلیلن لەبەردەم پۆلێ بەرپرسی تاوانبار و ناپاک . 
			وەلێ سبەی مێژوو هەیە هەموو ئەو دەست بەرزکردنەوانەو وتەکانتان دەداتە 
			بەر هەلسەنگاندنی بەو سوێندە دەستورریەی خواردتان . ئافەرین بۆ ئەو 
			پەرلەمانتارەی ناکەوێتە بەر نەعلەتی مێژوو نەوەکانی داهاتوو .بڕۆن بڕۆن 
			..ئەزمون لە کەرامەتی نەتەوەیی و بوێری و 
			خۆشەویستی بۆ نیشتمان لە بەدەتەوە فێربن .  
			
			  
			
			
											
											ماڵپهڕی قادر نادر  
			
			  
			
			  
			
			  
			 |