٤\٢\٢٠١٧
پەرلەمانتاران لە کوێن؟!

شێرزاد وڵاتدۆست
زۆر و زەوەندنی قەیرانەکان لەم ھەرێمە زۆربەی چین و توێژەکانی
ھێنانەوەتە ناڵە و ھاوار ، کە ئەمەش بەرەنجامی حکومڕانیەکی شکستخواردی
٢٥ ساڵەی ڕابردووە ، لەگەڵ ئەوەی دەنگی ناڕازی لە ھەموو لەیەکەوە
دەبیسترێت و جاروبار چین و توێژێکی کۆمەڵگا ڕۆژانە چەند کاتژمێرێک دێنە
سەرشەقام بۆ داواکارکردنی مافە سەرەتایەکانیان ، گەرچی باش دەزانن
دەسەڵاتدارانی دوو حزبی دەسەڵاتدار ھیچ گوێ بەوەنادەن و ناچنە ژێر باری
داوەکانیان ، بەڵکو دەزانن لە کۆشک و تەلارەکانیان پێکەنیان بەم شتانە
دێت ، ھەربۆیە دوای چەند کاتژمێرێک لە شەقام پێوان و وتنەوەی چەند
دروشمێکی سواو کۆتایی بە خۆپیشاندانەکانیان دێنن و ھەمدیسان ڕێگای
ماڵەوە بە نائومێدی دەگرنەوەبەر.
لێ ئەوەی من لێرەدا دەمەوەێت باسی لێوە بکەم بوونی ئەو ١١١ ئەندام
پەرلەمانتارەیە ، کە بە دەنگی ھاوڵاتیان گەیشتوونە ئەم ئاستە لێ
زۆرینەیان کڕومات لێی دانیشت و دەستیان بە کڵاوی خۆیانەوە گرتووە تا با
نەیبات ، گەرچی ژمارەیەکی زۆر کەمیان نەبێت کە ژمارەیان لە پەنجەکانی
دەست تێپەرناکات جاروبار لە سەرشاشەی تیڤیەکان سوکە گلیەک لەو دەسەڵاتە
دەکەن کە وای کرد لە ماڵ دابنیشن وببن بە موچە خۆری بنیدوار ،بە
موچەیەکی چەند ملیۆنی و خانوی باش و ترومبێلی گرانبەھا ڕۆژگاری پڕ لە
قەیران بەڕێبکەن! ، جگە لە بوونی ئەو سەدان پارلەمانتارە
خانەنیشینکراوەی کە ساڵانە بوجیەکی زەبەلاح بۆ ماندوو بوونی سەرکورسی ٤
ساڵای ئەندام پەرلامانتاریان خەرج دەکرێت ، کە لە سایای دەرکردنی
کۆمەڵێک یاسا لە بەرژەوەندی گەندەڵکاران و گوێرایەلی تەواویان بۆ
دەسەڵات بەم ڕۆژی ئەمڕۆیان گەیاندن و توشمان بە ڕۆژگەلێک کە قەیران و
گیروگرفت بەرۆکی ھەموومانی گرتووە و دیار نیە ئاخۆ کەی دەستمان لێ
ھەڵدەگرێت.
ئەگەر ڕۆژانی بەر لە ھەڵبژاردن وەبیرخۆمانن بێنینەوە دەبینن ئەو ئەندام
پەرلەمانتارە کڕوماتەنەی ئێساتا ، ئەوسا بولبولی سەرتیڤی و سواڵکەری
کوچە وکۆلانەکانی شار و لادێکانی ئەم مەملەکەتە بوون بۆ کۆکردنەوەی
چەند دەنگێکی زیاتر بە بەڵێنی باقوبریق و درۆینە ، ناونانی ئەو ئەندام
پەرمانەنە بە (پارلەمانتاری بندیوار) ھاوشێوەی ھەزاران موچەخۆری
دەستکردی دوو حیزب زۆر شیاو دەبێت ، چونکە ھاوشێوەی ئەوموچە خۆرانەی کە
دەسەڵات تەنیا بۆ دەنگدان و لایەنگری حزبی کردبوونی بە موچە خۆر بێ ھیچ
ئەرک و ئەجامدانی خزمەتێک بۆ لە ھیچ داەمەزراویەکی حکومی ، ئەمانیش
ئێستا بێ بوونی ھیچ ئەرک و بوونی ھیچ پەرلەمانێک موچەیەکی باش دەچێتە
سەر ژمارەبانکی و گیرفانیانەوە.
ئەگەرچی لەم خولەی پەرلەمان ھەوڵدەدرا پەرلەمانێکی چالاکتر و کاریگەرتر
بێتە ئاراوە ، بەڵام دیارە بوونی پەرلەمانێکی بەوجۆرە لە بەرژەوەندی
دەسەڵاتیکی گەندەڵ و شکستخواردوو دا نیە ،ھەر لەبەر ئەم ئاقیبەتی
پەرلەمان بەڕۆژی ئەمڕۆ گەیشت ،بەڵام ئەوەی جێی تێرامانە بێ ھەڵوێستی
زۆرینەوی ئەندام پەرلەمانتارانە کە لە دوای ناردنەوە ماڵەوەیان تەنیا
لە پێناو بەرژوەندی خۆیان ئامادەنەبوون و نین بۆ بۆ دەربڕنی ھیچ گلەیی
و گازندەیەک ، ھەرنەبا چەند کاتژمێرێک کەوتبانە ناوڕیزی خۆپیشاندەرانی
بەش مەینەتی ئەم ھەرێمە و لە ژێر لێویانەوە بە کزی وتبایان “نا” ،
لەکاتێکدا خۆی وا دەشیا ھەر ١١١ پەرلەمانتار کەوتبانە جۆرێک لە
مانگرتنی بەردەوام لە ناو تەلاری پەرلەمان بۆ بەگەڕخستنەوەی ئەم
دەزگایە ، ئەگەر ئەمەیان بۆ لابردنی ئەو گلەیی بێدەنگ بوونە و رازی
کردنی دەنگدەرەکانیشیان کردبا ھەر گونجاو دەبوو ، بەڵام کاتێک
پەرلەمانتارگەلێک ئەلقە لە گوێی حزب و چەند بەرپرسێکی گەندەڵبێت ،
بێگومان ھیچ کات شتێکی وا ڕوو نادات و دەبێ ھەر چاوەڕێی سەرکردەکانیان
بن کە لە غروری دەسەڵات بێنە خوار و ببینن کە کورسی و مێزی شوێنی یاسا
دانان و چاودێری حکومەتی ئەم ھەرێمە تۆزی لەسەر نیشتووە.
sherzad.wllatdost@gmail.com
|