په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣١\١٠\٢٠١١

پەرلەمان و حیزب و رێکخراوەکانی ئەوروپا

گوشاری پتر دێنن بۆ حکومەتی هەرێم سەبارەت بە ئازادکردنی ئیبراهیم کاکە ئەحە.



دوابەدوای تەرجمەکردنی ڕاگەیاندنی کەمپەینی ئازادکردنی ئیبراهیم کاکە ئەحە بۆ سەر زمانی ئینگلیزی لەگەل لیستی ناوەکان کە تا ئەوکاتە 300 نووسەرو ئەدیب و کەسایەتی و سیاسمەتمەدارو خەڵکانی ئازادیخواز پشتگیریان لەم کەمپەینە کردبوو. نێردرا بۆ چەندین حیزبی سیاسی ئەوروپی، رێکخراوی کرێکاری و پیشەی و ئینساندۆست، پەرلەمان، هندێ لە میدیاکان، کونسۆلی ولاتان لە کوردستان، کەلێرەدا هەندێ لەو شوێنانە دەستنیشان دەکەین بەمەبەستی ئاگاداربوونی بیروڕای گشتی کە لەسەر گۆشەکی تری کارەکانی کەمپەینی ئازادکردنی ئیبراهیم کاکە ئەحە، کە بەم شێوەی خوارەوە :

تەرجمەکردنی ڕاگەیاندنی کەمپەین بۆ سەر زمانی ئینگلیزی وە ناردنی بۆ پەرلەمانی ولاتانی ، فنلاند ، سوئید ، دانیمارک، نەرویج، ئەلمان ، بەریتانیا، سویسرا، هۆلند

هەمان ڕاگەیاندن ناردراوە بۆ چەند کۆنسگەریەکی ولاتانی ئەوروپاو ئەمریکا لە کوردستان، لەوانە کۆنسلگەری بەریتانیا ، کۆنسلگەری هۆلند ، کۆنسلگەری ئەلمان، کۆنسلگەری سوئید ، کۆنسلگەری ئەمریکا لە بەغداد .

شایەنی باسە دوابەدوای ناردنی ئەم ڕاگەیاندنە بۆ پەرلەمانی فنلاند بەشی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەمان کەمپەین قسەوباسێکیان لەگەڵدا کرا سەبارەت بە مەسەلەی دەسگیرکردنی ئیبراهیم کاکە ئەحە لە چوارچێوەی ڕووداوەکانی شەش مانگی ڕابردوداو سەرئەنجام بەشی مافی مرۆڤی پەرلەمانی فنلاند بەلێنیاندا کە بەدواچوون لەسەر ئەم ڕووداوە بکەن و لە ئایندەیەکی نزیکدا دیدارو کۆبوونەوەی تایبەتی کەمپەین ئەنجام دەدریت لەگەلیان.

دوابەدوای ناردنی ئەم ڕاگەیاندنە بۆ پەرلەمانی فنلاند پاشان هەمان ڕاگەیاندن نێردرا بۆ 9 حیزبی سیاسی و دوو نقابەی سەراسەری و چەند دەزگایەکی تری ڕاگەیاندن کە ناوی ئەم حیزبانە بەم شێوەیەن: حیزبی سۆسیال دیموکراتی فنلاند ، حیزبی سەنتەری فنلاند ، حیزبی چەپی فنلاند، حیزبی سەوزی فنلاند،حیزبی سوئیدیەکانی فنلاد، حیزبی کۆمۆنیستی فنلاند، حیزبی مسیحیە دیموکراتیەکانی فنلاند ، گروپی چەپی پەرلەمان ،

هەروەها بەهەمان شێوە راگەیاندنی کەمپەین نێردرا بۆ نقابەی سەراسەی کریکارانی فنلاند و نقابەی سەراسەری فەرمانبەرانی فنلاند و دەزگای هەوالگری سەراسەری فنلاند لەگەل چەند دەزگای ڕاگەیاندن و ئینسان دۆستیتر.

شایەنی باسە کارو چاکیەکانی کەمپەین تائێستە لە ژمارەیەکی بەرچاو لە چەند ڕادیو ڕۆژنامەو ماڵپەڕە کوردی و فارسی زمانەکاندا بلاوکراوەتەوە، لەوانە : بلاوکراوەی ئاوێنە، بلاوکراوەی هاولاتی، مالپەری سبەی، ماڵپەری هاوپشتی، مالپەری دەنگەکان، ماڵپەڕی دەنگی سەربەخۆ، مالپەری حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان، مالپەری ئەمڕۆ ، مالپەری ئازادی بەیان، مالپەڕی گوزارشگر، ماڵپەری رۆشنگرەی، رادیو نەوا ، رادیۆ هاوپشتی ....
 


کەمپەینی ئازادکردنی ئیبراهیم کاکە ئەحە
٣١\١٠\٢٠١١
k.azadi@hotmail.fi

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک