٨\٤\٢٠١١
په‌رتکه و زاڵ به.

جه‌لال محه‌مه‌د
یه‌کێک له دڕنده‌ترین ده‌سه‌ڵاته‌کانی جیهان کۆماری ئیسلامی ئێرانه ،
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له یه‌که‌م ڕۆژی ده‌سه‌ڵاتیه‌وه سیاسه‌تی ئیعدام و
کوشت‌وبڕ و تیرۆری په‌یڕه‌و کردووه ، هێشتا چه‌ند مانگێک به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداریه‌که‌یدا
ده‌رباز نه‌ببوو که فتوای جیهادیان دژ به کوردان ده‌رکرد و
کوردستانیان کرده زه‌لکاوی خوێن . بۆ بره‌ودان به‌م پیشه‌یه‌ش سیاسه‌تی
" په‌رتکه و زاڵ به "یان په‌یڕه‌و کردووه .
پاش نه‌مانی ده‌سه‌ڵاته تاغوتهکهی په‌هله‌وی ، کوردان بوونه خاوه‌ن
هێزێکی به‌رفره له ڕووی هێزی چه‌کداری و ئابووری و ناوچه‌ی
ئازادکراوه‌وه ، ئه‌م هێزانه‌ش له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌دا
بوون . له‌و کاته‌شدا هێزێکی سیخوڕی ئه‌وتۆی کۆماری ئیسلامی ئێران
بوونی نه‌بوو له کوردستاندا تاوه‌کو ڕاستیه‌کان چه‌واشه بکه‌ن ، هه‌ر
بۆیه سیاسه‌تی "په‌رتکه و زاڵ به"یان به بنچینه وه‌رگرت و زۆریش
تێیدا سه‌رکه‌وتوو بوون .
واته کۆماری ئیسلامی ئێران یه‌ک لایه‌نه دانووستانی له‌گه‌ڵ حیزبی
دیموکرات‌دا ئه‌نجام ده‌دا و حیزبی دیموکراتیش وه‌کو لایه‌نێکی بێ پڕه‌نسیب
هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌کی بۆ سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی نه‌بوو " واته
کۆماری ئیسلامی ئێران به زانابوون داڕێژه‌ری سیاسه‌تی په‌رتکه و زاڵ
به بوو له‌و کاته‌دا و حیزبی دیموکراتیش به نه‌زانانه جێبه‌جێکه‌ری
سیاسه‌ته‌که بوو " ، ئه‌نجامی ئه‌م بێ پڕهنسیپیهش شه‌ڕی خوێناوی
نێوان دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌ی لێ به‌رهه‌م هات که به‌رهه‌مه‌که‌ی
ئۆردوگانشینی هه‌ردوو لایه‌ن و فه‌رامۆشکردنی کوردستان بۆ داگیرکه‌ر و
هه‌زاران کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه له هه‌ره دڵسۆزه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان
.
ڕه‌وشی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دوای ئۆردوگانشینی دیموکرات و کۆمه‌ڵه :-
پاش خۆ ئۆردوگانشینکردنی لایه‌نه کلاسیکیه‌کان ده‌ستی کۆماری ئیسلامی
ئێران ئاوه‌ڵا بوو بۆ سه‌رکوت و ئیعدام و ئه‌شکه‌نجه و بڵاوکردنه‌وه‌ی
مادده هۆشبه‌ره‌کان له نێو کوردان‌دا ، له هه‌مان کاتدا پێشکه‌وتنه‌کانی
نه‌ته‌وه‌که‌مان له باکوور و بوونی ناوچه‌یه‌کی ئازادکراویش له
باشووردا کاریگه‌رییه‌کی زۆریان له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان داده‌نا ،
ئه‌م کاریگه‌ریانه‌ش هۆکارێک بوون بۆ ئه‌وه‌ی که نه‌ته‌وه‌که‌مان بیر
له دامه‌زراندنی پارتێکی شۆڕشگێڕ بکاته‌وه و چیدیکه له چاوه‌ڕوانی
ئه‌و لایه‌نانه‌دا نه‌مێنێت که له هه‌وڵی بژێوی خۆیاندا بوون و ڕۆژهه‌ڵاتیان
فه‌رامۆش کردبوو بۆ داگیرکه‌ر و ژیانی ئۆردوگانشینیان له باشووردا به‌سه‌ر
ده‌برد . پێشه‌نگی ئه‌م شۆڕشگێڕانه‌ش بریتی بوون له خوێندکارانی زانکۆ
و په‌یمانگاکان و له 4-4-2004دا پارتی ژیانی ئازادی کوردستان " پژاک "یان
دامه‌زراند به ئایدۆلۆژیایه‌کی نوێوه . کۆمه‌ڵێک تایبه‌تمه‌ندی له
پژاکدا هه‌بوو که نامۆ بوو به لایه‌نه کلاسیکیه‌کان وه‌ک :-
1- تێکشکاندنی ئه‌قڵیه‌تی ناوچه‌گه‌رێتی و بنه‌ماڵه‌چێتی و لههجهچێتی
و مه‌زهه‌بچێتی و ...هتد . پژاک ته‌نها هێزێک بووه که بتوانێت ڕۆڵ
بگێڕێت له نێو کورده‌کانی باکوری خۆراسان و ئیلام و لوڕستان و
کرماشان‌دا .
2- ئیعتیمادکردنه سه‌ر هه‌موو شێوازه‌کانی خه‌باتکردن وه‌ک خه‌باتی
ئایدۆلۆژی و چه‌کداری و مه‌ده‌نی و سیاسی و دیپلۆماسی و ڕاگه‌یاندنی و
...هتد .
3- هه‌وڵدان بۆ کۆکردنه‌وه‌ی کوردی هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان له‌یه‌کتری
و ته‌نانه‌ت ئه‌و غه‌یره کوردانه‌ش که بڕوایان به ئازادی گه‌لان هه‌یه
. له چاوی پژاکه‌وه کورد یه‌ک نه‌ته‌وه‌یه و کوردی هیچ به‌شێک نامۆ
نییه به به‌شێکی دیکه به‌ڵکو ئه‌وه‌ی که نامۆیه به کوردستان
بریتییه له‌و داگیرکه‌رانه‌ی که کوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌ش کراوه
.
4- تێکشکاندنی ئه‌قڵیه‌تی نێرسالاری و بره‌ودان به خه‌بات و تێکۆشانی
ژنان وه‌کو چه‌وساوه‌ترین چین له کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا .
5- خاوه‌ن ده‌رکه‌وتن له خوێنی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی و
ئیعدامکراوان و زه‌حمه‌تکێشان . پژاک جیاوازی دانه‌ده‌نا له نێوان شه‌هیدان
و ئیعدامکراواندا به‌هۆ جیاوازی بیرکردنه‌وه‌یان ، بۆ نموونه ئه‌و
خاوه‌نداریه‌تییه‌ی که له ئه‌ندامه‌کانی پژاکی ده‌کرد هه‌مان خاوه‌ندارێتی
له‌وانه‌ش ده‌کرد که ئه‌ندامی لایه‌نه‌کانی دیکه بوون وه‌کو خاوه‌ن
ده‌رکه‌وتن له ئیحسانی فه‌تاحیان و ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی لایه‌نه‌کانی
دیکه که له ساڵی ڕابردوودا شه‌هید کران .
به شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌م هۆکارانه ترسێکی زۆری خسته دڵی داگیرکه‌رانی
کوردستان به‌گشتی و کۆماری ئیسلامیش به‌تایبه‌تی ، ئه‌نجامی ئه‌و ترسه
:- دوو ده‌وڵه‌تی ته‌واو جیاوازی ئێران و تورکیا ده‌بنه هاوپه‌یمان -
کۆماری ئیسلامی ئێران و لایه‌نه کلاسیکیه‌کان ده‌بنه هاوهه‌ڵوێست دژ
به‌م لایه‌نه - ئه‌مریکا ناچار ده‌بێت هه‌وڵی سیخوڕی و زانیاری
کۆکردنه‌وه بێت له‌سه‌ر ئه‌م لایه‌نه - تیرۆری پێشمه‌رگه‌ی لایه‌نه
کلاسیکیهکا کۆتایی پێ ده‌هێنرێت له باشووری کوردستاندا – هه‌وڵی
زیندوکردنه‌وه‌ی لایه‌نه کلاسیکیه‌کان ده‌درێت له ڕێگه‌ی کردنه‌وه‌ی
که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی و پاره به‌خشینه‌وه به‌سه‌ریاندا – هه‌وڵی
دروستکردنی دیوار بدرێت له نێوان باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتدا و ..هتد .
ئه‌گه‌ر له ڕابردوودا به هه‌زاران کورد له سێداره ده‌دران و هیچ هه‌ڵوێستێکیش
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م کرده‌وه دڕنده‌یه‌ی کۆماری ئیسلامی‌دا وه‌رنه‌ده‌گیرا
ئه‌وا له دوای دامه‌زراندنی پژاکه‌وه نه‌ک هه‌ر خوێنی شه‌هید و
ئیعدامکراوان بێ تۆڵه نهدههێڵدران به‌ڵکو خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌کان
هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان و ته‌واوی جیهانیشی ده‌له‌رزاند ، وه‌کو له
دوای له سێداره‌دانی کادره‌کانی پژاک فه‌رزاد و فه‌رهاد و شیرین و عه‌لی
و حوسه‌ین خزرییه‌وه بینیمان .
ئه‌م تۆڵه کردنه‌وه‌یه‌ی پژاک هه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێرانی بێزار نه‌کرد
به‌ڵکو بازرگانانی خوێن و فرمێسکیشی به شۆکدا هێنا و به‌جۆرێک که‌وتنه
فرمێسک هه‌ڵڕشتن بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران که هاوشێوه‌ی ئه‌و سه‌رگوزشته‌یه‌ی
مامۆستا عه‌لادین سه‌جادییه که له "ڕشته‌ی مرواری"دا ده‌ڵێت :-
{ کابرایه‌ک ڕێی ده‌که‌وێته گوندێک ، خه‌ڵکی گونده‌که به ژن و پیاوه‌وه
، به گه‌وره و بچوکه‌وه له‌شه‌ڕی یه‌کتردان . خه‌ڵکه‌که هه‌موو
گیانی یه‌کتریان خه‌ڵتانی خوێن کردووه و که‌سیش نییه ناوبژییان بکات
، کابراش هه‌رچی ده‌کات که‌سێک نابینێت که له‌و شه‌ڕه‌وه نه‌گلابێت و
پرسیاری هۆکاری ئه‌و شه‌ڕه خوێناوییه‌ی لێبکات . ناچار ده‌بێت ملی ڕێ
بگرێت و بڕوات ، به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی له گوند ده‌ربچێت له‌سه‌ر بانێک
ژنێک ده‌بینێت که ته‌ماشای شه‌ڕکه‌ره‌کان ده‌کات و پێیان پێده‌که‌نێت
. کابراش ڕوو ده‌کاته ژنه‌که و پرسیاری هۆکاری ئه‌و شه‌ڕه‌ی لێده‌کات
. ژنه‌که‌ش ده‌ڵێت به‌خودا منیش نازانم بۆچی ئه‌م شه‌ڕه ده‌که‌ن ته‌نها
هێنده ده‌زانم که ده‌ڵێن لاقه‌ی منیان کردووه} . واته که‌تنکه‌ره‌که
ته‌ماشاکه‌ره و خه‌ڵکی گوندیش یه‌کتر کوژ .
تا ڕاده‌یه‌کی زۆر کۆماری ئیسلامی ئێران توانیویه‌تی هه‌م لایه‌نه‌کانی
باشوور و هه‌م ئۆردوگانشینانیش بخاته ژێر کۆنترۆڵی خۆیه‌وه ، له‌به‌رئه‌وه
هه‌ر کاتێک پژاک وه‌ڵامی که‌تنه چه‌په‌ڵه‌کانی کۆماری ئیسلامی ده‌داته‌وه
ئه‌وا کۆماری ئیسلامیش هاوشێوه‌ی ژنه که‌تنکه‌ره‌که ده‌بێته ته‌ماشاچی
و "ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور و ئۆردوگانشینانیش " ده‌که‌ونه مه‌حکومکردنی
پژاک و فرمێسکیش بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڵده‌ڕێژن . بڕوانه ئه‌م
لینکانه‌ی خواره‌وه :-
http://rojhelattimes.org/read.php?id=2687
http://rojhelattimes.org/read.php?id=2678
ئه‌گه‌ر مرۆڤ سه‌رنج بداته لێدوانه‌کانی کۆماری ئیسلامی و لایه‌نه
کلاسیکیه‌کان ئه‌وا هیچ جیاوازییه‌ک به‌دی ناکات له‌سه‌ر بیرکردنه‌وه‌یان
ده‌رباره‌ی پژاک ، بۆ سه‌لماندنی ئه‌م گوتهیهشم خوێنه‌ر ده‌توانێت به‌راوردی
هه‌ردوو لینکی سه‌ره‌وه بکات له‌گه‌ڵ ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌دا که هی
موحسین ڕه‌زائی به‌رپرسی ده‌زگای ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانه :-
http://www.tabnak.ir/fa/news/156353/%D9%86%D8%A7%D8%A2%D8%B1%D8%A7%D9%85%DB%8C-%D9%88-%D8%AE%D9%88%D9%86%D8%B1%DB%8C%D8%B2%DB%8C%D8%8C-%D9%87%D8%AF%DB%8C%D9%87-%C2%AB%D9%BE%DA%98%D8%A7%DA%A9%C2%BB-%D8%A8%D8%B1%D8%A7%DB%8C-%D9%85%D8%B1%D8%AF%D9%85-%C2%AB%DA%A9%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86%C2%BB
من هیچ گوته‌یه‌کم له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاتدارانی
باشووری کوردستان نییه چونکه ئه‌وان هیچ کاتێک نکۆۆڵیان له په‌یوه‌ندیه
پته‌وه‌کانیان نه‌کردووه له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی‌دا و هه‌میشه‌ش به
دۆستی ڕۆژی ته‌نگانه‌یان زانیوه و ته‌نانه‌ت کاربه‌ده‌ستانی کۆماری
ئیسلامیان وه‌کو نیعمه‌تی خودا‌ش پێناسه کردووه . به‌ڵام ڕووی پرسیارم
ده‌که‌مه لایه‌نه ئۆردوگانشینه‌کان و ده‌ڵێم :-
چ هۆکارێک هانی داون که هێنده به په‌رۆش بن بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران
و هاوهه‌ڵوێستیان بن بۆ مه‌حکومکردنی پژاک ؟
- ئه‌گه‌ر په‌رۆشییان بۆ ئه‌و گوندنشینانه بێت که به‌هۆی تۆپبارانه‌کانی
کۆماری ئیسلامیه‌وه دووچاری زه‌ره‌ر و زیان هاتوون ئه‌وا ئه‌م پهرۆشییهیان
جێگه‌ی بڕوا نییه چونکه له ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌دا
ته‌نها گوندێکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان نه‌ما که نه‌که‌وێته ژێر ڕه‌حمه‌تی
گولله‌بارانی ئه‌و دوو لایه‌نه و دووچاری زه‌ره‌ر و زیانیان نه‌که‌ن !
- ئه‌گه‌ر په‌رۆشیان بۆ ئه‌وه بێت که له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕانه‌دا
هه‌ندێک کوردی گرێ‌دراو به داگیرکهیشهوه ده‌کوژرێن ، ئه‌ی چ
پاساوێکیان هه‌یه بۆ کوشتنی ئه‌و سه‌دان و بگره هه‌زاران پێشمه‌رگه‌یه‌ی
که بوونه سوته‌مه‌نی شه‌ڕی نێوان دیموکرات و کۆمه‌ڵه و ته‌نانه‌ت به
ناشیرین‌ترین شێوه دیله‌کانی یه‌کتریشیان ده‌کوشت ؟
- ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان له‌وه بێت که باوی شه‌ڕی چه‌کداری نه‌ماوه و
کاتی خه‌باتی مه‌ده‌نییه ، ئه‌ی بۆچی چه‌که‌کانی خۆیان فڕێ ناده‌ن و
ڕووبکه‌نه‌وه نێو جه‌ماوه‌ر بۆ خه‌باتی مه‌ده‌نی ؟
- ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان له‌وه بێت که له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕانه‌دا
کوردستان میلیتاریزه ده‌کرێت ئه‌وا ئه‌م مه‌به‌سته‌شیان زۆر دووره له
ڕاستیه‌وه ، چونکه میلیتاریزه‌کردن ئه‌نجامی داگیرکراویه و ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستانیش له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه داگیرکراوه !
- ئه‌گه‌ر پاساویان ئه‌وه بێت که له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕانه‌دا
کۆماری ئیسلامیش درێژه به ئیعدام و تیرۆری کوردان ده‌دات ئه‌وا ئه‌م
پاساوهشیان ناڕه‌وایه ، چونکه له بیست ساڵ ئۆردوگانشینی ئه‌و لایه‌نانه‌دا
هه‌م ئیعدام بره‌وی هه‌بووه و هه‌م ڕێژه‌ی تیرۆره‌کانیش زیادی کردووه
، که باشترین نموونه‌ش تیرۆرکردنی سه‌دان کادرو پێشمه‌رگه‌ی خودی ئه‌و
لایه‌نانه بووه له باشووری کوردستاندا !
- ئه‌گه‌ر ویستی ئه‌و لایه‌نانه ئه‌وه بێت که پژاکیش پاڵبداته‌وه و
خۆی ئۆردوگانشین بکات ، ئه‌ی به بیست ساڵ ئۆردوگانشینی و ژیانی نێو قه‌فه‌زی
خودی ئه‌و لایه‌نه کلاسیکیانه چ به‌رهه‌مێکی باشی هه‌بووه بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان
؟
- ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان له دژایه‌تیکردنی پژاک بێت ئه‌وا هیچ هۆکارێک
نییه بۆ ئه‌م دژایه‌تیکردنه ، چونکه تاوه‌کو ئێستا نه‌ک هیچ زیانێکی
پژاک بۆ ئۆردوگانشینان نه‌بووه به‌ڵکو هه‌موو هه‌وڵێکی پژاک بۆ یه‌کخستن
و هاوهه‌ڵوێستی هه‌موو لایه‌نه‌کان بووه .
ئه‌ی هۆکاری په‌رۆشی ئۆردوگانشینان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران چییه ؟
به باوه‌ڕی من ئه‌م ماسته موویه‌کی تێدایه و پێده‌چێت په‌یوه‌ندییه‌کی
ژێر به‌ژێر له نێوان کۆماری ئیسلامی و به‌رپرسه ئۆردوگانشینهکاندا
هه‌بێت ، ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش کردنه‌وه‌ی فایل بۆ به‌رپرسه
ئۆردوگانشینه‌کان و شێواندنی ڕاستیه‌کان بێت له‌ژێر ناوی کوردایه‌تیدا.
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
محه‌مه‌د
|