١٨\٦\٢٠١٠
پەروەردەى
ژینگەیى.
ئامادەکردنى: (سهلاح
عهبدولموحسین عهجاج)

و: ئەمیر ئەحمەد عەبدولقادر
چەمکى پەروەردەى ژینگەیى:
پەروەردەى
ژینگە یى بەچەندشێوەیەک پێناسەکراوەبەگوێرەى جۆرى تێ ڕوانین
بۆئەوچەمکەوبەپێ ى چەمکى پەروەردە و ئامانجەکانى لەلایەکەوەوچەمکى
ژینگەلەلایەکى دیکەوە،بۆهەندێ لەپەروەرشیاران دەرکەوتووەکەتوێژینەوەى
ژینگە بە هەردوو لایەنى زیندەگى وسروشتى بەتەنهاپەروەردەى ژینگە یى
دەست بەردەکات، لەکاتێکدا هەندێکى تر پێیان وایە پەروەردەى ژینگەیى
لەوچەمکەبەتەسکەى ژینگەتێ دەپەڕێت،وپرۆسەیەکى قوڵتروگشتگیترەوپێ یان
وایەپرۆسەیەکى پەروەردەى یە بەئامانجى پێکهێنانى بە هاوئاراستە و
پسپۆرى وزانیارى پێویستەبۆتێ گەیشتن وزانینى پەیوەندیە ئاڵۆزەکانە کە
ئادەمیزاد و شارستانێتى یەکەى بە دەوروبەرى زیندەگى فیزیاى
دەبەستێتەوە. مسۆگەرکردنى پاراستنى سەرچاوە ژینگەسروشتیەکان روون
دەکاتەوە، و پێویسى بەکاربردنیان بەباشى لەبەرژەوەندى
ئادەمیزادبۆپاراستنی ژیانێکى بەرێز و بەرزکردنەوەى ئاستەکانى گوزەرانى
ژیانى.
لە کاتێکدا کەسانى ترپێ ناسەى دەکەن کەهەوڵێکى فێرکارى
ئاراستەکراوەیاخودئامانج دارەبەرەوناسین وپێکهێنانى زانیاریەکان بۆتێ
گەیشتنى پەیوەندى ئاڵۆزى نێوان ئامیزادوژینگەکەى لەرووى کۆمەڵایەتى و
رۆشنبیرى وئابورى وبایەڵۆژى وسروشتى یەوەتاکولەگرفتەکانیان ئاگاداربێت
و بتوانێ بڕیاربدات لەسەرچاکردنەوە و چارەسەرکردنى کێشەکانیان لەپێناو
باشترکردنى ژیان بۆخۆى و خێزانەکەى و کۆمەڵگاکەى و جیهان.
هەروەها پەروەردەى ژینگەیى بەشێوەیەکى
کردارى بەوەپێناسەدەکرێ کەپرۆسەیەکى پەروەردەیى بەئامانجى پەرەپێدانى
هۆشیارى لاى دانیشتوانى جیهان و،وروژاندنى بایەخیان بەرەوژینگە،بەمانا
گشتگیرەکەى و هاوبەشى پەیوەست پێوەى، ئەوەش بەپێدانەى زانیارى و
پەرەپێدانى ئارەزوو ئاراستە و شارەزایى یان بۆکارى تاکەکەسى و بەکۆمەڵ
بۆ چارەسەرکردنى گرفتە ژینگەییەکانى ئیستاو ،دورکەوتنەوە لەروودانى
گرفتى نوێى ژینگەیى. منى جاد پێناسەى دەکات کەپێدانى و زانیارى و
ڕاستییهکانە دەربارەى خونەریت و باوە ئیجابیەکانى ژینگە بە قوتابیان
ودەستکەوتنى ئاراستەوبەهاژینگەیى یەکان وگەشەپێدانى پسپۆریەکۆمەڵایەتى
یەکان بەمەش کەسایەتی یەکى ئیجابى کۆک لەگەڵ ژینگە دێتەکایەوە،یان
ئادەمیزاد واى لێ دەکات بەشێوەیەکى دروست وهۆشیارانەمامەڵەلەگەڵ
سسیستمى ژینگەى دەوروبەریدا بکات لەمیانەى تێ گەیشتنى ئەوشتانەى ژینگە
جیادەکەنەوە لەسروشتێکى ئاڵۆزلەئەنجامى کارلێک کردن لەنێوان لایەنە
بایەلۆژى وسروشتى وکۆمەڵایەتى و ڕۆشنبیریەکانیدا.
((النجدى)) بەم شێوەیە پێناسەى پەروەردەى
ژینگەیى دەکات:پرۆسەیەکه لەمیانەوە تاک وکۆمەڵ بەژینگەکەیان
ئاشنادەکرێن وهۆشیاردەکرێنەوە.وێراى کارلێک لەنێوان ڕەگەزبایەلۆژى و
فیزیاى وکۆمەڵایەتى ورۆشنبیریەکاندا،سەرەڕاى ئەوانەش پێدانى زانیارى
بەهاوشارەزایى وپسپۆرى، بەڵکو بەبەریوبردن کەڕێگاى کاریان بۆئاسان
دەکات بەتاک وکۆمەڵەوە،لەچارەسەرکردنى کێشەکانى ژینگە لەئێستاو
داهاتوودا و پێویستە ئەم پەروەردەیە ڕێ نیشاندەربێت نەک بۆڕەفتارى
خەڵکى بەتەنها بەڵکو بۆ رەفتارى بەرپرسەکانیش چونکە بەبریارەکانى ئەوان
ژینگەدەگۆرێت وکاریگەرى لەسەرى دەبێت.
(محمدصابرسلیم) بەم شێوەیەپێ ناسەى
دەکات:پرۆسەیەکى رێکخراوەبۆپێکهێنانى بەها و ئاراستە و شارەزایى پێویست
بۆتێ گەیشتنى پەیوەندى یەئاڵۆزەکان کە ئادەمیزاد و شارستانێتى یەکەى
بەژینگەوە دەبەستێتەوە، و بریاردانى گونجاوپەیوەست بەچەشنى
ژینگەوچارەسەرکردنى کێشە هەنووکەیى یەکان و ڕێگرتن لەدەرکەوتنى کێشەى
ژینگەى تازە.
ڕەگەزەکانى پەروەردەیى ژینگەیى:
تاقیکارى: یان تێ بینى کردن وپێوان
وتۆمارکردن ولێکدانەوەوڕاڤەى دیاردە ژینگەیى یەکان بەشێوەیەکى
بابەتیانە.
تێگەیشتن: زۆرهەست کردن بەچۆنیەتى کارى
سیستمەژینگەیى یەکان.
بەرێوەبردن: زانینى چۆنیەتى کارکردن
لەگروپەکان تاکو دەگاتە روودانى شتى دیاریکراووچۆنیەتى خەمڵاندنى
داهاتەکان وگردکردنەوەوچۆنیەتى جێبەجێکردنیان.
خووڕەوشتەکان:
بە توانایى لەسەرهەڵبژاردنى ڕێگەى دروستى ڕەوشتى
هۆشیاربەرامبەرگەشەپێدانى کۆمەڵایەتى لەکارلێک کردنى لەگەڵ ژینگەدا، و
چۆنیەتى هەڵبژاردنى ڕێگایەک کە بگونجێ لەگەڵ ئامانج و بەهاى
مرۆڤدا،لەهەمان کاتیشداڕێزلەئامانج وبەهاى کەسانى تردەگرێت.
جوانکاریەکان: ڕێزگرتنى
ژینگەلەبەرخۆى،وبەکارهێنانى ژینگەبۆخۆشنووس وجوانى
وهونەروبەهرەوهێنانەدى ئامانجە باڵاکانى مرۆڤ.
پابەندبوون: گەشەپێدانى هەست بەگرنگى
دانى کەسێتى وبەرپرسیارێتى لەبەرامبەرخۆش گوزەرانى کۆمەڵگەی مرۆیى
وژینگەبەیەکەوەوئامادەکارى بۆبەشدارى کردن لەپرۆسەى چارەسەرکردنى
کێشەکان هەرلەسەرەتاوەتاکۆتاى،جارلەدواى جار، سەرەڕاى گرانى
ورووبەرووبوونەوەى وورەڕووخێنەرەکان.
گشتگیرى: هۆشیارى قوتابیان بەسروشتى
بەیەکداچوو وپێویستى ناسینى بەهەموومەسەلەئاڵوگۆرکراوەکان بەشێوەیەکى
گشتى.
بنەماکانى پەروەردەى ژینگەیى:
لە کۆنگرەى تەبلیسى پایتەختى جۆرجیاى یەکێتى سۆڤیەتى جاران کە لە
ساڵى1977بەسترا بنەما بنچینەیى یەکان پەروەردەى ژینگەیى دەست نیشان
کران کە ئەمانەن:
ژینگە لە هەموو ڕووەکانیەوە لێیدەکۆڵدرێتەوە سروشتى و تەکنەلۆژى و
ئابورى وسیاسى وڕۆشنبیرى ومێژوویى و ڕەوشتى و جوانى.
پێویستە پەروەردەى ژینگەیى پرۆسەیەکى
بەردەوام بێت بەدرێژایى ژیان لەناوسیستمى پەروەردەى ووڵات و دەرەوەیدا.
پەروەردەى ژینگەیى تەنها لقێکى لەلقەکانى
زانست نیە،بەڵکو سود لە ناوەڕۆکى تایبەت بەهەموو زانستێک لەزانستەکان
وەردەگرێت بۆ پێکهێنانى تێڕوانینێکى گشتگیر و هاوسەنگ.
پەروەدەى ژینگەیى پێداگرى لەسەرگرنگى
هاریکارى ناوخۆیى و نەتەوەیى و نێودەوڵەتى دەکات لە دورکەوتنەوە لە
گرفتە ژینگەیى یەکان وچارەسەرکردنیان.
پەروەردەى ژینگەیى فێرخوازەکانى لەهەموو
تەمەنەکان فێردەکات وەڵامى ژینگە بدەنەوەو زانیارى یان لەسەرى هەبێت و
چارەسەرى گرفتەکانى بکەن لەگەڵ گرنگى دان بەژینگەی فێربوون لەساڵانى
یەکەم دا.
پەروەردەى ژینگەیى فێرخوازان هان دەدات تاکو
ڕۆڵیان هەبێ لەپلان دانانى پسپۆریەکانیان ورەخساندنى دەرفەت بۆیان
بۆبریاردان و پەسەندکردنى ئەنجامەکانیان. هاوکارى دۆزینەوەى گرفتە
ژینگەیى یەکان و هۆکارەڕاستەقینەکان دەکات.
پێداگرى لەسەر بیرکردنەوەى وورد و شارەزایى
لە چارەسەرکردنى کێشە ژینگەیى یە ئاڵۆزەکان.
پەروەردەى ژینگەیى ژینگەى فێرکردنى جیاواز
بەکاردێنێ لەگەڵ ژمارەیەکى زۆر لەڕێگاى فێرکارى بۆناسینى ژینگە و
فێرکردنى لەگەڵ گرنگى دان بە چالاکیە زانستى و بینینى ڕاستەوخۆ زۆر
پێویستە هەموو بەرنامەکانى خوێندن وچالاکیەکانى قوتابخانە هاوکارى
پەرەپێدانى پەروەردەى ژینگەیى بکەن بە هەموو ووردەکاریەکانیەوە،
هەندێکیان زانیارى و چەمک وڕاستى یەزانستى یەکان بە قوتابى ئاشنادەکەن،
و هەندێکى تریشیان بەهاو ئاڕاستەو زانیارى دەربارەى ژینگەپێک دەهێنن.
کەمکردنەوەى سەروەرى بەرنامەسەربەخۆکان
لەبوارى ژینگە،چونکەئەمەڕەنگەئەنجامى پێچەوانەى لێ بکەوێتەوە ئەگەر
هاتو شێوازى ئامۆژگارى وڕێنمایى کردن بڵاوبۆوە.
نزیک کردنەوەى لێکۆڵینەوەزانستی یەکان
وبەرنامەکانى خوێندن لەیەکترى ئەوەش لەپێناوى زیاترکارابوونى پەروەردەى
ژینگەیى.هێنانەدى ئاڕاستەیەکى زانستى لە میانى پیادەکردن وجێ بەجێ
کردنى کردارى بۆ چەمک و بەها و زانیاریەکان کەقوتابى بە شێوەى تیۆرى
فێریان دەبێت.
گرنگى پەروەردەى ژینگەیى:
زۆربەى توێژینەوەپەروەردەیى یەکان کەباس لەپەروەردەى ژینگەیى دەکەن
هەمیشەلەهەوڵى ئەوەدابوون وەڵامى پرسیارێک بدەنەوەکەدەڵێت:پەروەردەى
ژینگەیى بۆچى؟وەڵامى ئەم پرسیارەش لەم پاساوانەى خوارەوەخۆى دەبینێتەوە:
پەرەسەندنى گرفتەژینگەیى یەکان وقەبەبون و ئاڵۆزبونیان بە توندى لەگەڵ
تێ پەڕبوونى کات ودواى ئەوە بایەخدان بە پەروەردەى ژینگەیى بەپێویست
زانراوە. شۆرشى زانستى وتەکنەلۆژى کەچەکێکى دوولایەنە،مرۆڤ
لەلایەکەوەسوودى لێ وەرگرتووە بەڵام لەلایەکى دیکەوە دووچارى ماڵ
وێرانى کردووە، بەمەش کێشەى ژینگەیى زۆرمەترسیدارى کردووە، ئادەمیزاد
خاوەنى داهێنانى زانستى و تەکنەلۆژى یەکەبۆتەهۆى زیادبوونى کێشەى کەم
بوونەوەى داهاتى ژینگە،ئەوگرفتانەدەریان خستووە کە ئادەمیزاد خۆى
یەکەمین گرفتى ژینگەیە، بۆیە وا پێویست دەکات هەوڵەکان ئاڕاستەبکرێن
بەرەو پەروەردەى ئادەمیزاد بە پەروەردەیەکى ژینگەیى. ئەمەسەرەڕاى
کۆمەڵێک پاساوى تر لەوانەش:
1ـ هەستکردن بە بارى ژینگەیى ئەمڕۆ و
گرتنى ڕێ و شوێنى پێویست بۆپەرەپێدانى پەیوەندیە ئیجابیەکان لەنێوان
ئادەمیزادو هاورێکانى ولەنێوان ئەم وڕەگەزەکانى ژینگەى دەوروبەرى
وگەشەکردنىشارەزایى ئادەمیزادوفراوان بوونى بوارەکانى لەناسینى
شوێنەوارى دەرکەوتەپیشەسازى وتەکنەلۆژی یەکان بەگشتى، کارتێ
کەرەژینگەیى و تایبەتمەند یەکانى گواستنەوەیان لەنێوان ژینگەنزیکەکان
لە یەکتریەوە.
2ـ هەروەهاخەڵکیش پێویستیان بەپەروەردەى
ژینگەیى یەوە هەیە کە لەو میانەوە تێبگەن ئەرکى بنەڕەتى یان چیەو تا
دەگاتە بەرهەمهێنانى خۆراک، بەدەست هێنانى ئاو، و پاراستنى خۆیان
لەگۆڕانى کەش و هەوا، و لەڕاستى دا کۆمەڵگە وسروشت کارلێک دەکەن، لەگەڵ
یەکترى و هەریەکەیان کاریگەرى لەسەرئەوى تر هەیە.
ئامانجەکانى پەروەردەى ژینگەیى چین:
ئامانجەکان بریتین لەئاڕاستەدارەکان کەڕینماى یان لێ وەردەگرێت
لەهەرهەوڵێک لەهەربوارێک دەدرێت وبوارى پەروەردەى ژینگەیى
لەهەمووبوارەکانى پەروەردەیى زیاترپێویستى بەئامانجى روون ودیاریکردنى
نەزانراوەکان هەیە،پێشبینى دەکرێت ئەم ئامانجەهەمەجۆربن،بەچەشنێک
لایەنى هەستى وپسپۆرى وهەڵچوونى بگرنەوە،وئامانجى بەدەست هێنانى
زانیارى وبەهاوپسپۆریەکانە،کەدەتوانێت چارەسەرى گرفتەژینگەیى یەکان
بکات بەتەواوى پێکهاتەکانى مامەڵەلەگەڵ ژینگەدادەکات،وهەروەکوچەمکى
پەروەردەى ژینگەیى جۆروچەشنى جیاوازى هەبوولەتێ ڕوانینەکان.هەرواش
ئامانجەکانى پەروەردەى ژینگەیى جیاوازن وەکوجیاوازى کۆمەڵگەکان.لەرووى
پێکهاتەوگرفتەکانیەوە،بەڵام چەندین هەوڵى نێودەوڵەتى وناوخۆیى وئیقلیمى
دراوەبەمەبەستى دیارى کردنى ئامانجەکانى پەروەردەى ژینگەیى:
هۆشیارى: یارمەتى دانى تاکەکان لەوەدەست
هێنانى هەستیارى وهۆشیارى ژینگەى تەواوگرفت وکێشەکانى.
زانیارى: یارمەتى دانى تاکەکان بۆبەدەست
هێنانى ئەزموونى هەمەجۆرلەسەرژینگە،ودەستکەوتنى تێ گەیشتنێکى بنچینەیى
لەژینگەوکێشەوگرفتەکانى.
ئاڕاستەکان: یارمەتیدانى تاک وگروپە
کۆمەڵاتیەکان لەوەدەست هێنانى زنجیرەیەک بەهاوهەستى بایەخدان
بەسروشت،وپاڵنەرەکان بۆ هاریکارى کارا بۆ چاک کردن و پاراستنى ژینگە.
پسپۆریەکان: یارمەتیدانى تاکەکان
بۆبەدەست هێنانى پسپۆریەکان لەدەست نیشانکردن و چارەسەرکردنى کێشەو
گرفتەکانى ژینگە.
هاوکاریکردن: هەل ڕەخساندن بۆتاک و
گروپەکۆمەڵایەتى یەکان بۆدەستخستنى زانیارى پێویست بۆبریاردان
وچارەسەرکردنى کێشەکان،بەشێوەیەک بواریان پێ بدرێ بۆ هاوکارى کردن
بەسیفەتى ئەوەى هاوڵاتین بەرپرسیارن لەپلان دانان و بەرێوبردنى
کۆمەڵگەى دیموکراسى.
- یارمەتیدانى تاک و گروپەکان بۆدەستکەوتنى شارەزایى پێویست بۆ
چارەسەرکردنى کێشەژینگەیى یەکان وپێشخستنى بارودۆخى ژینگە بەرەو باشتر.
- پێکهێنانى ئاراستەى گونجاو بەرانبەر
ژینگە،ئەم پێکهێنانەش پێویستى بەتێکەڵ کردنى زانیاریەپیشەیى یەکان
وهەستى تاکەکان هەیە.
((رشدى طعیمة))پێى وایەپەروەردەى ژینگەیى ئامانجى یارمەتیدانى
تاکەکانەلەسەر:بەدەست هێنانى تێ گەیشتنێکى روون و ئاشکرا کە مرۆڤ
بەشێکە لە سیستمێک و لێى جیانابێتەوە کە پێک دێت لە مرۆڤ ورۆشنبیرى
وژینگەى سروشتى وژینگەى زیندەگى ومرۆڤ تواناى هەیە کە پەیوەندیەکان لەو
سیستمە بگۆرێت. بەدەست هێنانی تێ گەیشتنێکى قوڵ و گشتگیر بۆ گرفتە
ژینگەیى یەکان کەروبەرووى ڕەگەزى مرۆیى دەبنەوە لەو ساتەوەختەدا بە
هەردوو لایەنى سروشتى وبایەلۆژى وچۆنیەتى بەشدارى کردن لەچارەسەرکردنى
ئەم گرفتانە.یارمەتیدانى تاک و گروپەکان لەسەربەدەست هێنانى شارەزایى
پێویست بۆچارەسەرکردنى کێشە ژینگەیى یەکان.پێکهێنانى ئاڕاستەگونجاوەکان
لە بەرانبەر ژینگەى سروشتى و زیندەگى کەپاڵ بەهاوڵاتیانەوە دەنێت
بەحەزى خۆیان بەشدارى بکەن لە چارەسەرکردنى کێشە ژینگەیى یەکان وگۆرینى
ڕەفتاریان ڕوەوژینگەکەیان.هەندێک لەپسپۆران پێ یان وایەپەروەردەى
ژینگەیى مەبەستى هاوکاریکردنى تاک و گروپەکانە لەسەر دەستخستنى:
* هۆشیارى لەسەرهەمووپێکهاتەکانى
ژینگەوئەوگرفتانەى پەیوەستن پێ یەوە(هۆشیارى).
* تێگەیشتنى بنچینەیى و تەواو لە ژینگە،
و ئەوگرفتانەى پەیوەستن پێ یەوە ڕۆڵى مرۆڤ و بەرپرسیارێتى
تیایدا(زانیارى).
* بەهاى کۆمەڵایەتى وهەستى بەهێزبۆگرنگى
دان بەژینگە،وبەرگرى نواندن بەگوڕوچالاکانەبۆبەشداریکردن لەپاراستنى
ژینگەوچاک کردنى (ئاراستە).
* پسپۆرى لەچارەسەرکردنى گرفتەژینگەیى
یەکان(پسپۆریەکان).
* تواناى هەڵسەنگاندنى ڕێ وشوێنەژینگەیى
وپەروەردەیى یەکان (تواناى هەڵسەنگاندن).
* هەست کردن بەبەرپرسیارێتى
بەرانبەرکێشەکانى ژینگەودەست پێشخەرى کارى گونجاوبۆچارەسەرکردنى ئەم
کێشەوگرفتانە (بەشدارى کردن):
مەبەستى پەروەردەى ژینگەیى:
هەندێک پێ یان وایەپەروەردەى ژینگەیى هەوڵ دەدات جیهان پێش بخات
دانیشتوانەکەى زیاتر هەست بەوگرنگى ژینگە و گرفتەکانى بکەن، و زانیارى
و شارەزایى یان هەبێت وپابەندبن بەکاروچالاکى بەتاک وگروپ
بۆچارەسەرکردنى کێشەهەنوکەیى یەکان وبەرگرتن لەدەرکەوتنى تازە.
زانایانى پەروەردەى ژینگەیى دەگەرێننەوە بۆ
فراوان بوونى کاریگەرى مرۆڤ لەسەرژینگەکەى لە قۆناغى پێشکەوتنى
تەکنەلۆژى کە بۆتە هۆى دەرکەوتنى چەندین کێشە و گرفت کەهەڕەشە لە مرۆڤ
دەکەن یەکەم جاروپاشان لەوژینگەى تیایدادەژى نمونەى ئەو گرفتانەش: پیس
بوونى ژینگە بەبیابان بوون تێکچوونى هاوسەنگى سروشتى.
هەروەها لە کۆرو کۆبوونەوەکان دووپات
کراوەتەوە کە تاکە هۆکارى سەرەکى کارا بۆ پەرەپێدانى هۆشیارى ژینگەیى
لاى قوتابیان وبەدەست هێنانى بەهاژینگەیى یەکان وڕەفتارى ژینگەیى پاک
بریتیەلەپەروەردەى ژینگەیى خستنەناوبەرنامەکانى فێربوونى گشتى، هەروەها
کۆک بوون لەسەربایەخى هۆشیارکردنەوەى سەرجەم تاکەکانى گەلان، لە هەموو
تەمەنەکان هۆشیارکردنەوەى ژینگەیى بەردەوام و چاوخشاندنەوە بە
بەرنامەکان بەشێوەیەکى گشتى.
دەروازەکانى دابین کردنى
پەروەردەى ژینگەیى لەپرۆگرامەکانى خوێندن:
1. دەروازەى تێکەڵ کردن(چەندین
لق):لێرەداچەندبابەتێکى ژینگەیى دیاریکراولەگەڵ هەندێک پرۆگرامى
خوێندنى ئاسایى لێکدەدرێت یاخودناوەڕۆکەکەیان بەبابەتى ژینگەیى
گونجاوگرێ دەدرێت،لەچوارچێوەى ئەم دەروازەیەدەتوانرێت پرۆگرامەکانى
خوێندن بەچەمکەکانى ژینگەیى دەوڵەمەندبکرێن.
2. دەروازەى یەکەکانى خوێندن:ئەم
دەروازەیەش وەکویەکەیەک بابەتەژینگەیى یەکان
چارەسەردەکات،لێرەدائەویەکەیەلەماوەیەکى دیارى کراودادەخوێنرێ
بەهەمووڕەهەندەکانیەوەکۆمەڵایەتى وئابورى وسروشتى
3ـ دەروازەى تایبەتمەندی
یەبەناویەکداچووەکان وتەواوکاریەکان:
لێرەشداپەروەردەى ژینگەیى وەکوپرۆگرامێکى خوێندنى
سەربەخۆدەخوێندرێ،هەروەکوبابەتەکانى ترى خوێندن لەهەرپلانێکى خوێندن
وتێکەڵ کردنى پەروەردەیى ژینگەیى لەبەرنامەکانى خوێندن سێ لایەن
دەگرێتەخۆى کەبریتین لەفێرکردن دەربارەى ژینگەوفێرکردن
لەژینگەوەوفێرکردن لەپێناوى ژینگە.
4ـ دەروازەى کۆمەڵایەتى ودەوڵەمەندکردنى
پرۆگرامەکان لەرووى ژینگەوە:
لە ئامانجەکانى ئەم دەروازەیەنیشاندانى پەیوەندى نێوان زانست و
تەکنهلۆژیاو کۆمەڵگەو ژینگەیە لێرەدا دەرفەت بۆ فێرخوازان دەرەخسێت
ڕاهێنان لەسەربریاردان بکەن سەبارەت بەژیانى رۆژانە.و.ئایندەى کۆمەڵگا.
5ـ دەروازەى چەمکارى:چەمگ
بریتیەلەجیاکردنەوەى رەگەزەهاوبەشەکان لەنێوان چەندهەڵوێستێک یان راستى
یەک وبەشێوەیەکى ئاسایى ئەم جیاکردنەوەیەناوێک یاخودناونیشانێک دەدات
بەدەستەوە،لێرەداناوەرۆکى پرۆگرامەکەدەربارەى چەمکەگشتى یەبنەڕەتیەکان
دەبێت بۆئەوەى بربرەى پشتى بەرنامەى ژینگەیى پێک بهێنێ.
ڕێگە و شێوازەکانى پەروەردەى ژینگەیى:
* بەکارهێنانى شێوازى چیرۆک ئامێز:
دەکرێت چیرۆک وبەسەرهات وکارى زانایان باس بکرێت وبەتایبەتیش ئەوانەى
باس لەپەیوەندى خۆشەویستى ورێزلەسروشت دەکەن بەوەى تیایدایە،کە دەبێتە
هۆى گەشەکردنى هۆشیارى ژینگەیى وپەرەسەندنى خونەریتى ژینگەیى گونجاو.
* بەکارهێنانى یارى و گفتوگۆکردن و نمایش
کردن:
بەمانە دەوترێت شێوەى پێشبینى کراوى گرفتەژینگەیى یەکان نیشان بدرێت
کەکاریگەرى راستەوخۆیان لەسەربەرژەوەندى تاکەکان هەیە.
* شێوازى چارەسەرکردنى کێشەکان: حاڵەتى
ناڕەزى بوون یان گرژى کێشەیە،وهۆکارى بوونى کێشەش بەزۆرى هەست
کردنەبەبوونى ڕێگرلەبەردەم گەیشتن بەئامانج،بەکورتى هەنگاوەکانى شێوازى
زانستى لەچارەسەرکردنى کێشەکان بریتیەلە:دیارى کردنى کێشەـ کۆکردنەوەى
زانیارى وداتالەسەرکێشەکە،پۆلێن کردنى زانیارى وداتاکان - هەڵسەنگاندنى
زانیاریەکان - هەڵبژاردنى یەکێک لەڕێگەچارەکان - هەڵسەنگاندنى
چارەسەرەکە.
* لێکۆڵینەوەى حاڵەتەکان:
سەرەتالەچاودێرى کردنى قوتابى بۆهەرزیندەوەرێک
لەژینگەسروشتیەکەى،یاخوگۆرانى ووزەلەیەکێک لەلەوەڕگاکان،یان
لێکۆڵینەوەى کاریگەرى یەژینگەیى یەکان کەبواربۆتاکەکان دەرەخسێنێ
لەبابەتێک قوڵ ببنەوە.
* شێوازى فێربوونى کار لەکۆمەڵگا (کارى
بەکۆمەڵ): شێوازێکەگەشەبەهۆشیارى ونەریتى ژینگەیى دەدات،وقوتابى
لەکارێکى کۆمەڵایەتى بەشدارى دەکات بەشێوەیەکى
ڕاستەوخۆ،کەبەوهۆیەوەقوتابى رێزلەخۆى وبەرپرسیارێتى کەسایەتى دەگرێت
وەکوبەشدارى بکات لەلابردنى خۆڵ وخلشاک وپرکردنەوەى چاڵ وزۆنگاوەکان.
* گەشت وسەردانى ژینگەیى: گەشت یان
سەردانى شوێنێکى ژینگەیى چالاکیەکى پلان دارێژراووئامانجدارەلەدەرەوەى
ژوورى خوێندن ئەنجام دەدرێ،و قوتابى شارەزایى وەها بەدەست دێنێ کە
ناتوانرێت بەشێوازەکانى وانەخوێندنى ئاسایى بەدەست بهێنرێت.
((مهاعبدالرازق))گرنگترین شێوازەکانى پەروەردەى ژینگەیى لەم
چەندخاڵەدادیارى کردووە:
* نیشان دان: خستنەرووى
رانیاریەکانەبەهۆى ئاسانکارێکەوەتاوەکوپێشوازیکاربتوانێت ببیستێ وببینێ
وتێ بگات لەڕەهەندەکانى کێشەژینگەیى یەکان.
* خوێندنەوە:ئەمەش بەرنامەیەکى
تاکەکەسیەبۆپێشکەش کردنى زانیاریەکان لەمیانى بابەتى چاپ کراو کە
بیرۆکە و زانیارى ژینگەیى تێدایە.
* نمونەوەرگرتن: نمونەکان بەشێکن
لەڕاستەقینەى تەواو،هەروەهابەرجەستەکردنێکى تەواوى شێوەڕاستەقینەکان.
* مشت ومڕى بەکۆمەڵ: ئەمەش ئاڵوگۆرێکى
گوفتارى بیرۆکەکانەوتێ ڕوانینەکانەلەنێوان تاکەکان وپسپۆران.
* وێنەى فێرکارى یەکان: پێک دێت
لەنەخشەوتابلۆوێنەى هەمەجۆر
* پیادەکردن: لەمیانى بەشدارى کردن
لەپێشکەش کردنى شانۆگەریەک یان گۆرانى کە ووزە و توانا بە تاک دەبەخشێت
بۆ شارهزابوون و دووپات کردنەوەى چەمکە نوێ یەکان لە میانەى بەشدارى
کردن لەپرۆسەى پەیوەندى کردن ئەمە و سەرەڕاى کۆک بوونى لەگەڵ (النجدى)
لە گرنگى شێوازى ئاڵوگۆرى ڕۆڵەکان و لێکۆڵینەوەى بارەکە.
* دەروازەى زانست و تەکنەلۆژیا و
کۆمەڵگا:
هەوڵ دەدات پەیوەندى نێوان زانست و
تەکنەلۆژیا و کۆمەڵگا توندوتۆڵ بکات قوتابى بۆ خۆى بەشدارى دەکات
تاوەکو کار بکاتە سەر ژینگەى دەوروبەرى یە شێوەیەکى ئیجابى.
بابەتەسەرەکیەکانى ئەم پەیوەندیەش بریتین لە(برسیەتى وسەرچاوەکانى
خۆراک،گەشەکردنى دانیشتوان،جۆرى هەوا و بەرگەى هەواى زەوى سەرچاوە
ئاوییەکان، تەندروستى مرۆڤ و نەخۆشیەکانى، کەم بوونى سەرچاوەکانى ووزە،
رووەک و گیاندارەکان، کەرەسە مەترسیدارەکان، سەرچاوە کانزاییەکان،
نەمانى رووەک و گیانداران، تەکنەلۆژیاى جەنگ.
* دەروازەى پرۆژەکان: پرۆژە بریتى
یەلەکۆمەلێک چالاکى ئامانجدار کە فێرخواز ئەنجامیان دەدات،لەو میانەوە
زانیارى و شارەزایى وئاراستە و بەها و تواناى پلاندانانى بەدەست
دەهێنێ.
* لێکۆڵینەوەکانى گۆڕەپان: قوتابى
ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ ژینگە دا دەکات ئەوەش بنچینەیە لەفێربوونى
پەروەردەى ژینگەیى.
* تیمى وانەووتنەوە: وتنەوەى وانەکان
بەهۆى دەستەیەک یان تیمێک لە مامۆستایانى تایبەتمەند لەبابەتە
جیاوازەکانى خوێندن دەبێ،وگرنگى دان بەمەشق و ڕاهێنان لەسەر یەکێک لە
بابەتەکانى ژینگە کۆیان دەکاتەوە هەر یەکێ بەپێى بوارى تایبەتمەندیەکەى
بەشدارى دەکات لەمشت و مڕکردن و چارەسەرکردنى گرفتەکە کە لەژێر
لێکۆڵینەوە دایە.
* بەدواداچوونى ژینگەیى: قوتابیان
گرفتێکى ژینگەیى دەسنیشان دەکەن کەپەیوەندى بەهەندێک لەبابەتەکانى
ژینگە هەیە و هەوڵ ودەدەن چارەسەرى بکەن، لەپاشان چەند ڕێگەچارەیەک
پێشنیاردەکەن و لەژێر ڕۆشنایى چەند بەڵگەیەکى دیارى کراو تاقى
دەکەنەوە.
* نەخشەى چەمکەکان: چەمکەکە لە دوو چەمک
پێکهاتووە بە ووشەیەکى یەکگرتن پەیوەست بوون بە یەکتریەوە بۆ دروست
کردنى مەسەلەیەک کە ڕەنگە زۆر ئاڵۆزبێت.
* ئەندێشەى بیر: ئەندێشەى بیر بریتییە لە
کۆرێکى داهێنان لەپێناو هێنانەبەرهەمى لیستێک بیرۆکە کە دەکرێ و
کوکۆمەڵە کلیلێک بەکاربهێنرێ بۆ بەرجەستەکردنى کێشەکە و پێکهێنانى
چارەسەر بۆئەو کێشەیە.
___________________________
http://salahagag.jeeran.com/empty_page_-_صفحةفارغة.html
amirkoy@yahoo.com
|