٥\٧\٢٠٢٢
پەروەردەی تەندروست بۆ
منداڵ.

شووشان مستەفا
پێش ئەوەی باسی پەروەردەی
منداڵ بکەم، گرنگە ئەوە بڵێم، کە تەواوی ژیانی
هاوسەرگیریی قۆناغێکی تەواو جیاواز و پڕ لە بەرپرسیارێتییە. گرنگە هەمووان
لەوە تێبگەن، کە ژیانی هاوسەرگیریی تەنها خۆشیی و مانگی هەنگوینیی نییە.
بەڵکو ئەرکی سەر شانت قورستر
دەبێ. پارێزگاریی و خەمخۆریی و
بەرپرسیارێتیی هاوسەرەکەت و
منداڵەکانت دەکەوێتە سەر شانت.
دواتر دوو گرنگترین بابەتی ئەم دونیایە ئەوەیە. یەکەم بە هەموو هێزتەوە
هەوڵبدەی کۆک و تەبا و گونجاو بی لەگەڵ هاوسەرەکەت و ژیانێکی پڕ لە
ئارامیی و رێز و خۆشەویستی بگوزەرێنی. ئەگەر ئەمەت کرد، ئەوا دڵنیابە
٥٠٪ ئەرکی پەروەردە کردنێکی بێ وێنەت بۆ
منداڵەکانت بەدیهێناوە. چونکە
نیوەی پەروەردەی
منداڵ تەبایی خێزانییە. دواتر گرنگە
زۆر چاو بخەینە سەر
چۆنێتی پەروەردەی
منداڵ.
من لەوە تێدەگەم کە زۆرێک لە دایک و باوکان بەدەست رەفتارە نادروستەکانی
منداڵەکانیان بێزارن و نازانن چۆن چارەسەری بکەن، بێگومان هیچ رەفتارێکی
منداڵ لەخۆوە دروست
نابێ، هۆکاریش زۆرن،
گرنگترینیان:
١- دوو پەروەردەیی.
٢- زۆر نازدان بە
منداڵ.
٣- فەرامۆشکردنی
منداڵ.
٤- توندوتیژیی و هەڕەشە.
٥- مێشک شوشتنەوەی
منداڵ لە دژی یەکتر.
دوو پەروەردەیی: واتا دایک و باوک رایان جیاوەزە و
نەخشەیان بۆ
پەروەردەکردنی
منداڵەکەیان نییە. یەکێک لە باوان شتێکی پێ خراپە و لێی قەدەغە
دەکا. ئەوەکەی تریان پێیدەدا بەمەش
منداڵەکە سەری لێدەشێوێ و
نازانێ ڕەفتارەکەی دروستە یاخود نا. کاتێکیش
منداڵ رەفتاری دروست و
نادروست لێک جیا ناکەتەوە. ئەوا دایک و باوک تاوانبارن.
هەروەها زۆر نازدان
بە منداڵ، ئەمەش یەکێکە لە پەروەردەکردنێکی هەڵە
کە دایک و باوک پەیرەوی دەکەن. چونکه خۆشیاندەوێ وادەزانن گەر
منداڵەکە داوای هەر چیەکی کرد
دەبێ یەکسەر بۆی
بکرێ. بەمەش منداڵ وادەزانێ ئەو هەرچی
بوێ ئەتوانێ بەدەستی بێنێ، بێ
هەوڵدان و ماندووبوون، ئەمەش کاریگەریی لەسەر کەسایەتی
منداڵ دروست دەکا لە ئەنجامدا
کەسایەتیەیكی لاواز بەرھەم
دێ کە ھیچ متمانەی بە خۆی
نامێنێ و بۆ ھیچ
شتێك پشت بە خۆی
نابەستێ، وای لێدێ ناتوانێ لەگەڵ
منداڵەکانی تر
تێکەڵ ببێ و ناتوانێ بۆ هیچ کارێک پشت بە خۆی
ببەستێ و هەوڵبدا، داوای هەر شتێکی کرد گەر یەکسەر بۆی
نەکرێ ئەوا دونیا لە دایک و
باوکی دەشێوێنێ.
زۆر لە دایک و باوکان
منداڵەکانیان فەرامۆش دەکەن و هیچ گرنگی و نازێک
نادەن بە منداڵەکانیان. واتا ئەو
منداڵە هەست بە هیچ خۆشەویستیەک
ناکا
لە دایک و باوکی. بۆیە بەمەش
وادەکا کە پتر ڕوو لە شتێکیتر
بکا.
ئینجا لەم بارەدا
بەکاربردنی ئەو منداڵە لە لایەن کەسانی
خەراپەکارەوە زۆر ئاسانە، چونکە
منداڵەکە هەست بە بۆشاییەکی
گیانیی دەکا و
پەنا دەباتە بەر هەر شوێنێک کە بۆشاییەکەی بۆ پڕبکاتەوە. یانیش هەردەم
خەریکی بەکارهێنانی موبایل و ئایپاد
دەبێ بێ ئەوەی ئەو دایک و باوکە
ئاگاداری بن بۆ خۆی هەر شتێک
بیەوێ سەیری دەکا، ئەمەش خۆی لە خۆیدا کارەساتێکە. بەمەش
منداڵ بەرە بەرە رەفتارەکانی بە ئاراستەیەکی خراپ دەڕۆن.
تا وای لێدێ کارێک
دەکا کە هەم زیان بە خۆی و خێزان و کۆمەلگاش
دەگەیەنێ. ئەو کات دایک و باک گلەیی دەکەن کە نازانن بۆ وای لێهاتوە،
نازانن کە هۆکارەکە کەمتەرخەمیی و کەمی هۆشیاریی خۆیان بووە.
پەروەردەی توندوتیژ و هەڕەشە: ئەمەش جۆرێکی ترە لە پەروەردەی نادروست
کە دایکان و باوکان پێڕەوی دەکەن. هەمیشە بۆ هەر کارێکی هەڵەی منداڵ
یاخود بە گوێ نەکردن توندوتیژیی دەنوێنن و لێدان و جوێن بەکاردەهێنن.
کە وا لە منداڵ
دەکا کەسایەتیەکی لاواز و باوەڕ بە خۆ نەبووی
هەبێ.
هەمیشە لە دڵەراوکێ و ترسدا دەژیێ.
چارەسەری ئەمانە چۆن
دەکرێ؟
دەبێ دایک و باوک هۆشیاربن لە پەروەردەکردنی
منداڵ بەوەی دەبێ
هەردووکیان لەسەر پەروەردەکردنێک رێکبکەون و کاتێک شتێکیان لە
منداڵەکە
قەدەغە کرد هەردووکیان قەدەغەی بکەن و ئەگەر
منداڵەکەش ڕقی گرت
نابێ
لەبەر رقەکەی ئەو کارە بکەن که ئەو
دەیەوێ. دەبێ بۆی روونبکەنەوە. کە
بۆچی ئەو ڕاست نییە.
نابێ منداڵ داوای هەر شتێکی کرد یەکسەر بۆی
بکرێ، دەبێ کرداری
وەرگرتن و پێدان
هەبێ. واتا دەبێ کارێک
بکا بۆ ئەوەی تۆ شتێکی
پێبدەی، جا دەبێ دایک و باوک ئەو هەلە بقۆزنەوە. بۆ نموونە، حەزی
لە
پاسکیلە دەبێ تێبگەیەندرێ، بۆ ماوەی دوو هەفتە یاخود مانگێک
کارێکی باش بکا و لاساریی
نەکا یاخود شەرانگێزیی
نەکا، ئەم کردارەش بە
خشتە دەکرێ بۆ ئەوەی منداڵەکە زیاتر پابەند
بێ. خشتەیەکی هەفتانەی بۆ
دەکەی لە کۆتایی شەو لەگەڵ هەر کارێکی دروستی
نمرەیەک وەردەگرێ. تا
خشتەکە پردەبێتەوە. ئینجا شتەکەی بۆ
دەکرێ، بەمەش منداڵەکە فێری
دانبەخۆداگرتن
ئارامیی و هەوڵدان
دەبێ، فێردەبێ بۆ ئەوەی هەر شتێک بەدەستبێنێ
دەبێ هەوڵی بۆ بدا، فێر
دەبێ تا نرخی شتەکانی خۆی
بزانێ چونکه
هەر شتێک بە هەوڵ و ماندووبوون بەدەستهات ئەوە نرخی
دەبێ لای کەسەکە.
دەبێ دایک و باوک زۆر ئاگاداری
منداڵەکانیان بن و
فەرامۆشیان نەکەن،
بزانن کە منداڵەکانیان هاورێیەتی کێ
دەکا و چەند موبایل یاخود ئایپاد
یان تەلەفزیۆن بەکاردێنێ و لە چی بەکاریدێنێ،
منداڵەکانیان فێری
''کات'' دابەشکردن بکەن بۆ ئەوەی نرخی کات بزانن. کاتەکانی یارییکردن و
خەوتن. پێش خەوتن چیڕۆکی بەسوودیان بۆ بگێرنەوە وە هەوڵدەن بیاننێرن
بۆ خول و باخچەی منداڵان بۆ ئەوەی
پتر تێکەڵیی و بوێرییان
هەبێ.
لە هەمووی گرنگتر
نابێ دایک و باوک لە پێش چاوی
منداڵ دەمەقاڵێ و شەڕ
بکەن چونکە ئەمە کاریگەریی خراپی
دەبێ لەسەر منداڵەکان.
نابێ
جیاوازیی بکەن لە نێوان
منداڵەکانیان. باشترین جۆری پەروەردەش هاوسەنگی
کردنە لە نێوان هەر پێنج جۆرەکەی پەروەردە کە لە سەرەوە باسمان کرد.
واتە هەر شتێک کە
دەکرێ تونڕەویی تێدا نەکرێ و لە سنووری خۆیدا
بهێڵدرێتەوە و باشترین پێوەریش، هەمیشە
ئەندازەی مامناوەندە...
shushanmustafa100@gmail.com
|