٣\٥\٢٠١١
پێشانگای هونهریی
-
دارا ئارم -
و -
بروس ستینۆف
-.

تابلۆیهکی بروس ستینۆف
تابلۆیهکی دارا ئارام
کارەکانم لهم پێشانگایه دا، زیاتر گەشتێکی
بیوگرافیین بە نێو هەردوو جیهانی، زیهنیی هونەریی و
پراکتیکیی گوزەرانمدا، کە ساڵەهای
ساڵە لە نێوان چوار دیواری، بە ئەندازەی جیوگرافیا بچووک و بە ئەندازەی
رامانیش هێندەی ئاسمان،
بەردەوام و بێ وچان ڕەنگیان دەکەم، هەڵبەت هەڵبژاردنی ژیانی تاراوگە و
ووردبوونەوە لە هەر دیاردە و سیستەمێکی نایەکسانیی و گەندەڵیی و
ههتا دوایێی ئەم جیهانە، لە هەرکوێ بن،
ئەوە بۆ مرۆڤی هونەرمەند، زیاتر لە هەمووان مایەی باجدانێکی
هزریی و فیزیکیی ئێجگار سەخت، بەڵام کەمێک
خۆشبەختانەتر و لایەنی کەم، هەمیشە قەرەبووی مشتێک لە خەرواری ئەو
ئازارە خودیی و مرۆییانه لای من، بریتیی
بوون لەو پەیوەندییە ڕۆحییەی، کە لە ئەزەلەوە بۆ ئەبەد لەگەڵ جوانیی و
پیرۆزییەکانی سرووشت دا گرێم داون و هەرگیز لە هیچ ئیشێکی هونەریشمدا
ئەو لایەنە گرنگ و سەبووریی بەخشەی دۆستایەتیی سروشتم فەرامۆش نەکردووە،
بەڵێ دیاریی من بۆ میوانان هەمیشە ئەو دەنگ
و رەنگانە بوون، کە زۆر جار چوون هاوسەفەرێک
و رووە و قووڵایی واتاکان،
سەرباری ئەوەی زۆربەیان خۆیان لەگەڵ رازەکانی
مندا دیوەتەوە، هەر هاودەمییش هەستم بەو هەقیقەتە کردووە کە زۆر لەو
مرۆڤانە بێ هیچ جیاوازییەکی زیهنیی و بۆدی تەکنیکیی و هتد،
پێکڕا دەست لە ملانی سرووشتی ناوبراو، خۆم ئاسا و وەک کەمێک
راکردن لە سەر ئێشە زۆرەکانی گووزەرانی سەخت،
بەختەوەرانە لەگەڵ نەسیمی رەنگ و هاژەی
پلووسکی خۆر و سەمای بالێی شەپۆلەکاندا،
مەودایەکی زۆر هێوریی و رامانی سپیی بێ
سنوور ئاوێتەی رۆحمان بووە...
زۆر بەختەوەر دەبین، ئەگەر دیاریی
ئەمجارەشمان هەمان گەشتی بێ سانسۆری رۆتین و
بێ فیزەی بیرۆکراتییەتی ئەم ژیانە جەنجاڵەمان بۆ ساز بداتەوە.
شوێنی نماییش:
EARLS COURT GALLERY MAY 5 - JUNE
4، 2011
215 Ottawa Street N. Hamilton، On. Canada
www.earlscourtgallery.ca
رۆژی نماییش:
THURSDAY، MAY 5، 2011. 7:00 – 9:30 PM
ماڵپهڕی دارا ئارام
|