کردنه‌وه‌ی پێشه‌نگایه‌کی هونه‌ری هاوبه‌ش و گفتوگؤێکی کراوه له ژێر ناونیشانی یاده‌وه‌ری له یادی یؤبیلی ده‌هه‌می شانؤی لالش له ڤییه‌ننا
له یادی یؤبیلی ده‌هه‌می لالش له ڤیه‌ننا هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار( فائق عومه‌ر ره‌سوڵ) هه‌ڵده‌ستێت به ریکخستنی پێشه‌نگایه‌کی هاوبه‌شی جیهانی له ژێر ناوی یاده‌وه‌ری . ڕۆژی هه‌ینی رێکه‌وتی 8.2.2008 کاتژمێر 19،00 به کاتی ناوه‌ندی ئه‌روپا به به‌شداری هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌کار.
هونه‌رمه‌ندی کؤچکردو عه‌زیز سه‌لیم که به باوکی روحی هونه‌ری شێوه‌کاری کورد ده‌ژمێردرێ و له ساڵی ( 1930 )یه‌وه ناوناوبانگی هونه‌ری رون و ئاشکرای هه‌یه ، ئه‌ندریا باور ( هونه‌رمه‌ند نه‌مسا) ، جه‌زافه‌ریق ( هونه‌رمه‌ند کوردستان) ، ئه‌سعه‌د ته‌باته‌بائی ، ( هونه‌رمه‌ند ئیران) ، فائق ره‌سول ( هونه‌رمه‌ند کوردستان)، ئارام (هونه‌رمه‌ند کوردستان)،ریناتا پؤلتسیر( هونه‌رمه‌ند نه‌مسا) ، نادیشدا دیمترؤڤا ( هونه‌رمه‌ند بولگاریا ) ، مارگیت کرامه‌ر ( هونه‌رمه‌ند نه‌مسا) ، ڕؤدلڤ سڤؤبؤدا ( هونه‌رمه‌ند نه‌مسا) ، ڤاڵتار ڤیتمان ( هونه‌رمه‌ند نه‌مسا) ، ئێرنست زدراڵ ( هونه‌رمه‌ند نه‌مسا).
ئاماده‌بون بؤ هه‌موانه ، بؤفیه‌ی کراوه بێبه‌رانبه‌ر پێشکه‌ش ده‌کرێت ناونیشان Lalish Theaterlabor Gentzgasse 62
|