کاتژمێر
10:00 سه‌ر له به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه 19 پووشپه‌ری 2708
رێکه‌وتی (9 جولای 2008) شاندێکی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و رێکخراوی
ئازادیی ژنانی کوردستان "نی‌نا" که پێك هاتبوو له به‌رێزان شه‌ماڵ
پیران، خاتوو هامنۆ نه‌قشبه‌ندی، چیمه‌ن که‌ماڵی و عه‌بدوڵڵا
نه‌سیری و ئامانج کولیایی، سه‌ردانی پێشانگای شێوه‌کاریی
هونه‌رمه‌ند خاتوو شیرین په‌روه‌ری له شاری هه‌ولێر کرد.
شاندی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و رێکخراوی "نی‌نا " له لایه‌ن خاتووشیرین
په‌وه‌ره‌وه به‌گه‌رمی پێشوازی لێ‌کرا و هه‌ر به‌مبۆنه‌یه‌وه دوو
په‌یامی پیرۆزبایی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی
PAK
و رێکخراوی "نی‌نا" له‌گه‌ڵ چه‌پکێ گوڵ پێشکه‌ش به هونه‌رمه‌ند
شیرین په‌روه‌ر کرا.
شایانی باسه هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا شاندی
PAK
و رێکخراوی "نی‌نا" له هۆڵی پێشانگاکه چاویان به سه‌فیری
فه‌رانسه که‌وت و له نزیکه‌وه ئاڵوگۆڕی هێندێك زانیاری‌یان
له‌گه‌ڵ یه‌کتر کرد.
پێشانگاکه به هاوکاری کۆمپانیای هونه‌ری چوارچرا له هۆڵی هۆتێلی
چوارچرا به‌رێوه‌چوو.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی راگه‌یاندن
25 پووشپه‌ڕی 2708
15 جولای 2008