١٨\١٠\٢٠١٢
پێشانگەی پەرتووکی ئەنارکستی (٢٠١٢)ی لەندەن.
تێگەیشتن لەوەی کە بۆچی خەڵکی لە سەرانسەری
وڵاتدا ھەروەھا لە ھەموو جیھاندا توڕەن و دژی فەرمانڕەواکانیان
ڕادەوەستنەوە، ئاسانە.
زۆر
گرانە ئەوە ببینرێت، کە چۆن کارایانە و کتوپڕانە ھەڵمەتبردن، ڕوودانی
ھەڵچوون (Riots)، دەستبەسەراگرتنەکان،
بەرەنگاربوونەوەی کۆمیونیتییەکان، ھەر ھەموویان لەبرەودان ، بەڵام
تۆقاندن و سەرکوتگەرییەکانی دەوڵەتیش ھەروەھا لە زیادبووندان.
ئەنارکیزم دژی دەسەڵاتە و بەرگریکردنێکی چینایەتیانەیە لەبەرامبەر
دەوڵەت و سەرمایەداری. لە ھەموو شوێنێکی ئەم جیھانەدا نموونەی
خۆڕێکخستنی خەڵکی بەیەکەوە دەبینرێت، بەبێ ئەوەی پێویست بە سەرکردە یا
ناونووسکردنی بە شتێکی نوێ، مۆدێلێکی نوێ، بۆ شەڕکردن، بەگژاچوونەوە،
دژی ئەو ھێزانەی کە لە ماڵەکانماندا، لە شوێنی کارکردنماندا، لە
قوتابخانەکانماندا، لە شەقامەکانماندا، ھەڕەشەمان لێدەکەن. پێویستی
بەرھەڵستیکردن لەبەرامبەر وێرانکردنی ئەم ئەستێرەیە (گۆی زەوی)ی کە
لەسەری دەژین، سەپاندنی برسێتی، ڕاووڕووتکردن و دزینی داھات و سامان،
شتێکی بەڵگەنەویست و پێویستە. ڕامیاریی ئەنارکیستی ئاوەزپەسەندە و
ھۆکاری خۆی ھەیە: چالاکی ڕاسەوخۆ شێوازەکەیەتی.
ھەموو ساڵێک پێشانگەی پەرتووکی ئەنارکیستی لە لەندەن، لەلایەن گروپە
ئەنارکستەکان و گروپ و تاکە چالاکەکانی دیکەوە لە ھەموو شوێنێکی ئەم
وڵاتە و دەرەوەی ئێرە، بەشداری تێدادەکرێت و بەسەر دەکرێتەوە. ئیدی
ئایا تۆ تائێستا بەشداریت کردووە یا دەتەوێت زیاتر بزانیت، ئەمە ھەلێکی
چاکە بۆ مشتومڕکردن و ڕەتدانەوە یا بەڕووداوەستانەوەی ئایدیاکەمان و بۆ
داڕیژانی پلانی چالاکی و بەرەنگاربوونەوە. ئەم کۆبوونەوەیە جێگەیەکە بۆ
دیدار و یەکگرتن، بۆ دروستکردنی سۆڵیدارێتی، بۆ بەدەستھێنانی زانیاری
زیاتر لەسەر ئەنارکیزم و ڕامیاریی دژە دەسەڵات.
لەو ڕۆژەدا مێزێکی زۆر وەک پیشانگە دادەنرێن، کە پەرتووک و بڵاوکراوەی
زۆریان لەسەر نیشاندەدەرێت، فیلم و کۆبوونەوەیەکی زۆر و زۆری تر لەو
بابەتانە، بەڕیوەدەچێت. دەتوانین خۆمان ڕێکخەین و مەبەستیشمان
ڕوودانێتی.
کات و شوێن و چۆنیەتی ھاتن:
ڕۆژ: شەممە، ٢٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٢.
کات: کاتژێر (١٠)ی سەرلەبەیانی تا ٧ی
ئێوارە.
شوێن: Bancroft
Building, Queen Mary
University of London
London E1 4NS
چۆنیەتی گەییشن: Mile End / Stepney Green tube
25, 277, D6 bus
دەسەبەری: ھەموو ئاسانکارییەک دابین و دسەبەرکراوە.
چاودێریی بۆ منداڵان: چاودێریی بۆ منداڵانی تەمەن ٢- ٨ ساڵ ئامادەیە.
منداڵانی تەمەن سەرووتر بە خۆشحاڵیی و
خزمەتکردنەوە پێشوازییان لێدەکرێ.
ھەروەھا شوێنی تایبەت بۆ منداڵانی بەتەمەنتر ھەیە.
بۆ بەدەستھێنانی زانیاریی پتر دەتوانن لە رێگەی ئەم ئیمەیل ئەدرەسەوە
mail@anarchistbookfair.org.uk پەیوەندیی
بگرن یا دەتوانن سەردانی پێگەی ئینتەرنێتی پیشانگەی پەرتووکی
ئەنارکیستی بکەن..
www.anarchistbookfair.org.uk.
|