په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢\٩\٢٠١٣

پێشبڕکێی سیناریۆی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە لەندەن.

 


1 Thorpe Close، London W10 5XL  
 www.lkff.co.uk  lkff@lkff.co.uk 
lkff2001@gmail.com


لەبەرئەوەی سینەمای کوردی پێویستییەکی ژیاریی بە سیناریۆی بەپێز و باشداڕێژراو ھەیە، فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە لەندەن ھەڵدەسێت بە سازدانی پێشبڕکێیەک و لەو پێشبڕکێیەدا باشترین سیناریۆ بۆ چیرۆکەفیلمێک (فیچەر) سەبارەت بە بابەتێکی کوردی ھەڵدەبژێردرێت. ئەم پێشبڕکێیە بەشێکە لە ھەشتەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە لەندەن کە لە ١٥تا٢٤ ی مانگی یانزدە (نۆڤەمبەر)ی ئەمساڵدا سازدەکرێت. سیناریۆی براوە بڕی ٥٠٠٠ دۆلار وەک خەڵات وەردەگرێت. زانکۆی کوردستان لە ھەولێر سپۆنسەری ئەم خەڵاتەیە.

پێشبڕکێیەکە کراوەیە بۆ ھەموو کەس، بەپێی ئەم ھەلومەرجانەی خوارەوە:


١. دەبێت بەشداربوو گێڕانەوەیەکی کورتی چیرۆکی فیلمەکە و شێوازی مامەڵکردن لەگەڵ بابەتەکەی (Treatment) بنێرێت، کە لەنێوان ١٠٠٠ بۆ ١٥٠٠ وشەدا بێت؛ (واتە نزیکەی ٣ تا ٤ لاپەڕەی ٤A)، بەڵام نابێت لەوە زیاتر‌بێت.
٢. دەبێت بەشداربوو کورتەیەک سەبارەت بە سیناریۆکە (Synopsis) بنێرێت کە لە ١٥٠ وشە زیاتر نەبێت.
٣. دەشێت ئەم دوو نووسینە بە زمانی ئینگلیزی یان کوردی (کرمانجی یان سۆرانی) بنێردرێن. ھیچ بەشدارییەک بە زمانی تر پەسەند ناکرێت.
٤. دەبێت سیناریۆکە دەربارەی بابەتێکی کوردی بێت.
٥. دەبێت لە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ بابەتەکەدا، چیرۆکی فیلمەکە باسبکرێت و (Plot) واتە پیلان و نەخشە و ھێڵی چیرۆکەکە دیاریبکرێت و کاراکتەرە سەرەکییەکانیش دەسنیشان بکرێن.
٦. دەبێت لە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ بابەتەکەدا ئەوەش دەسنیشان بکرێت کە ئایا بابەتەکە بیرۆکەی خودی بەشداربووە یان وەرگیراوە؟ ئەگەر وەرگیراو بێت، ئەوا دەبێت ئاماژە بە سەرچاوە سەرەکییەکە بکرێت و ئەوەش دیاریبکرێت کە ئایا ڕەزامەندی لە خاوەنی بابەت و بیرۆکەکە وەرگیراوە یان نا؟
٧. لە ھەر بەشداربوویەک تەنھا بیرۆکەی یەک سیناریۆ پەسەنددەکرێت. ناردنی زیاتر لە یەکێک دەبێتە ھۆی رەتکردنەوەی بەشداربوونەکە.‌

بۆ بەشداربوون، تکایە ئەو دوو نووسینەی لەسەرەوە داواکراون بنێرە بۆ ئەم ئیمەیڵە:
screenplay@lkff.co.uk

بۆزانیاریی زیاتر، دەتوانیت سەردانی ماڵپەڕەی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە لەندەن بکەیت:
www.lkff.co.uk

تکایە ھاوشانی بەشداربوونەکەت(سی ڤی)یەکیش بنێرە. ئەمە تەنھا بۆ ئەرشیڤی فێستیڤاڵەکەیە و ناخرێتە بەرچاوی لیژنەی ھەڵبژاردن کە سیناریۆکانیان بەبێ ناو دەخرێتەبەردەم.‌

دوا کات بۆ بەشداربوون و ناردنی (Treatment) و (Synopsis)ەکە:
یەکشەممە، ٢٠\١٠\٢٠١٣، کات (١٢)ی شەو بەکاتی گرینیچ.

 

 

lkff@lkff.co.uk

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک