١١\٤\٢٠١٣
پێشێلکارییە
بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێـم
لەگەڵ وەزارەتی
دەرەوەی سوێد خرایەوە بەر باس.
٩ی
نیسان شاندێکی گرووپی ١٧ی شوبات له ستۆکهۆلم کەپێک هاتبوو لە
ئەندامانی گرووپەکەمان (ئازاد غەریب ، قادر نادر) سەردانی وەزارەتی
دەرەوەی سوێدی کرد، لە لایەن یه‌کێک له به‌رپرسانی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌راست
خاتوو (یوسفین هاڵگرێن) بە فەرمیی پێشوازیی کران، بە ئامادەبونی نورا
لە بەشی عێراق، شاندی میوان وەک پیشەی بەردەوام بە کۆمەڵێک بەلگە و
کاسیتی ڤیدیۆیی تاوانە پێشێلکاریەکانی حکومەتی هەرێمیان خستە بەردەستی
نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوە بە تایبەتیی راپۆرتەکانی ئەمنیستی
ئینتەرناشونال و هیومان رایت ۆچ، دەربارەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ
لە کوردستان.
خالێکی تری گفتوگۆکان مەسەلەی ئازاد سووڕانەوەی بەرپرس و تاوانبارانی
١٧ی شوبات و ڕۆژانی دواتر بوو کە تا ئێستا هیچ لێپرسینەوەیەکیان لەگەل
نەکراوە، حکومەتی هەرێمیش هیچ هەنگاوێکی نەناوە، لە لێپرسینەوەیان،
هەروەها دووبارە کەیسی هەر یەک لە کارزان کەریم و سەید ئەکرەم و رابوون
مەعروف داواکرایەوە لە وەزارەتی دەرەوەی سوێد، بەدواچوون بکا لەسەر
کەیسەکانیان، به تایبه‌تیی کە تا ئێستا به ناوی یاساوه به‌رده‌وامیی
به زیندانییکردنیان دەده‌ن، هه‌روه‌ک به‌رامبه‌ر ١٣ زیندانیکراوی محه‌ته‌ی
هەولێر په‌یره‌و کراوه، که چه‌ندین زیندانییکراویان تێدایە، چەندین
ساڵە بێ ئه‌وه‌ی دادگایی بکرێین له زیندانن، هاوکات شاندی گرووپەکەمان
داوایان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوێد کرد:
١- بە هۆی ئەوەی ولاتی سوێد رێز لە مافی مرۆڤ و ئازادیی رادەبڕین دەگرێ
و داکۆکی‌یان لێ دەکس، بۆیە هیوادارین سه‌فاره‌ت و قونسلیه‌ی سوێد
رێکخراوه‌کانی کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌نووسه سه‌ربه‌خۆکان ماوە
ماوە ببینێ و گوێ له ناره‌زایه‌تی و ئازاره‌کانیان بگرن.
٢- له راپۆرتی سالانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه هاوشانی کۆنگریسی
ئه‌مەریکیی پێشلکارییەکانی ده‌سه‌لاتی کوردی بلاوبکه‌نه‌وه لە پیگەی
فەرمی وەزارەتی دەرەوەی سوێد.
خاتوو (یوسفین هاڵگرێن) گوتی هەموو کەیسەکانمان لە یادە و کۆششیش
دەکەین و ده‌توانین بۆ ریگرتن له‌پئشلکارییەکانی مافی مرۆڤ و ئازادیی
بیر‌ورا، لە رێگەی یەکێتی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکانیشەوە کاریان بۆ
بکەین. شاندەکەشی دڵنیا کرده‌وه کە وەزارەتی دەرەوەی سوێد هەموو
توانایەک دەخاتەگەڕ و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێمیش گفتوگۆ دەکەن
لەوبارەیەوە هەر بوارێکیان بۆ هەڵکەوێ.. دڵنیاشی کردینەوە کە بەردەوام
لە دیداری نوێنەرانی دەسەلاتی عێراق و کوردستان مەسەلەی مافی مرۆڤ و
ئازادیی رادەبربرین بەشێک لە گفتوگۆکانیان بووە.
تەلەفۆن: ٠٠٤٦٧٣٥٣٦٦٧٥٧.
گرووپی ١٧ی شوبات
/ ستۆکهۆلم
١٠\٤\٢٠١٣
|