١٠\١١\٢٠١١
پێشێلکردنێکی
زه‌قی مافه‌کانی منداڵان.

ره‌زا ساڵح
منداڵه روحسووک و جوانکیله‌کانی ئه‌مڕۆمانن.. که
ده‌بنه نه‌وه‌ی داهاتوومان.. به‌پێی راده‌ی به راستی و دروستی
په‌روه‌رده‌کردن و رێنمایی و ئاراسته‌کردنیان، چ وه‌کو تاک یا وه‌کو
کۆمه‌ڵ، ره‌نگدانه‌وه و کاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئاینده و سه‌رجه‌م
بواره‌کانی ژیانی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌مان ده‌بێت.. که‌واته
په‌رورده‌کردنی دروستی منداڵان ئه‌رکێکی پیرۆز و پێویستی ئه‌ستۆی
هه‌موو لایه‌کمانه ، به تایبه‌تیش خێزان و قوتابخانه و حکومه‌ت.
منداڵان به‌بێ جیاوای له ره‌گه‌ز و پێست و ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی و
باری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری.. له هه‌ر شوێنێکی دنیادابن، مافی ژیان و
دابینکردنی خواردن و خواردنه‌وه‌ی ئاوی پاک و جێی حه‌وانه‌وه و
حه‌سانه‌وه و پشوودان و یاری و پێکه‌نین و خه‌ونی خۆش و خه‌یاڵی
شیرینیان هه‌یه.. مافی خوێندن و ته‌ندروستی و چاره‌سه‌رکردن و
پارستنیان له توندوتیژی هه‌یه.. ناشبێت به هیچ مه‌به‌ست و
بیانوویه‌که‌وه ، ئازاری جه‌سته‌یی و ده‌روونی منداڵان بدرێت و ، به
شێوه‌یه‌کی نامرۆیانه ره‌فتاریان له‌گه‌ڵدا بکرێت.
پێویسته جیهانی بێگه‌رد و دڵه قنجه پاک و ساده‌کانیان نه‌شێوێنین و،
رێ نه‌گرین له نه‌شونووما و گه‌شه‌کردنی حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانیان..
له لایه‌ن خێزانه‌وه بێت یا حکومه‌ت پێویسته پێویستییه‌کانی ژیان و
خۆشی و شادییان بۆدابین بکرێت.. ده‌بێت زۆر به وردی چاودێریان بکه‌ین
و نه‌یان ده‌ینه ده‌ستی قه‌زا و قه‌ده‌ر و چاره‌نووسێکی نادیار.
ئه‌وه‌ی ئێمه لێره‌دا مه‌به‌ستمانه.. ئه‌و منداڵه ره‌شوڕووت و لاواز
و ره‌نگ زه‌رد و کز و بێ نازانه‌ن.. که به باوه‌شی ژنه
سواڵکه‌ره‌کانه‌وه‌ن..سواڵکردن له هه‌موو وڵاتانی دنیادا به شێوه‌ی
جۆراو جۆر هه‌یه.. ئه‌مڕۆش له هه‌موو شار و شاروچکه‌کانی باشووری
کوردستاندا، به تابه‌تیش له شاری که‌رکوکی کوردستانی‌دا، ژنه
سواڵکه‌رێکی یه‌کجار زۆر بڵاوبوونه‌ته‌وه، هه‌ر سه‌ت مه‌تر ده‌ڕۆی
رووبه‌رووی ده‌ست پانکردنه‌وه و پاڕانه‌وه‌ی ژنه سواڵکه‌رێک
ده‌بیت.. زۆربه‌ی ئه‌م ژنانه له ته‌مه‌نێکی مام ناوه‌ندین و له‌ش
ساغن و توانای ئیش و کارکردنیان هه‌یه.. به‌شێکی زۆری ئه‌م ژنه
سواڵکه‌رانه عه‌ره‌بن و خه‌ڵکی شاره‌کانی ناوه‌ڕاست و باشووری
عێراقن.. به‌داخیشه که هه‌ندی له‌م ژنه سواڵکه‌ره نامۆیانه دزیش
ده‌که‌ن و به‌شێکیشیان کاری ناشیرینیش ده‌که‌ن.. هه‌ندێکیشیان
سواڵکردنیان کردووه به پیشه، مێرده‌کانیان له ئوتێله‌کاندا ده‌خه‌ون
و ده‌خۆن.. دووریش نییه هه‌ندێ لایه‌نی تیرۆریست، بۆ مه‌به‌ستی گڵاوی
خۆیان باری ناهه‌مواری ئه‌م ژنه سواڵکه‌رانه بقۆزنه‌وه و بیانکه‌ن
به ده‌سکه‌لای تاوانه‌کانیان.
ئه‌وه‌ی که جێی داخ و نیگه‌رانیی ئێمه‌یه.. زوڵمکردنه له‌و
منداڵانه‌ی که به باوه‌شی ئه‌م ژنه سواڵکه‌رانه‌وه‌ن .. که
زۆربه‌یان کۆرپه و ساوان.. به ره‌شوڕووتی و چڵکنی له‌سه‌ر سۆشه‌ی
شه‌قامه سه‌ره‌کییه جه‌نجاڵه‌کاندا، له‌سه‌ر ئه‌و عه‌رده سارد و
ره‌ق و ته‌قه‌دا، یا له‌به‌رده‌م ده‌رگای مزگه‌وته‌کاندا، بۆ راکێشانی
سۆز و به‌زه‌یی خه‌ڵکی رایان ده‌کێشن.. ئه‌و منداڵه بێ ده‌ره‌تان و بێ
تاوان و بێ ناز و به‌دبه‌ختانه ، له تاو ئازاری گیانیان و له تاو
برسێتیدا و، له گوڕوهۆڕی ئۆتۆمبیل و ده‌نگی خه‌ڵکی و تۆزه‌دا، زۆر
ناڕه‌حه‌تن و ده‌گرین و ده‌کڕووزێنه‌وه، له‌ڕ و لاوازن و ره‌نگ زه‌ردی
و نه‌خۆشییان پێوه دیاره.
بێگومان ئه‌مه پێشێلکردنێکی زه‌ق و ناڕه‌وای مافه‌کانی منداڵانه..
په‌ڵه‌یه‌کی قێزه‌وه‌ن و شه‌رمه‌زاریشه به نێوچه‌وانی حکومه‌تی
کوردستان و حکومه‌تی عێراقیشه‌وه..عێراق و کوردستانێک له‌سه‌ر
ده‌ریایه‌کی نه‌وت و گازدا بێت.. که‌چی شاره‌کانی پڕن له سواڵکه‌ر.
ئه‌مه‌و کۆمه‌ڵێکی منداڵی ناسک و جوانیش به به‌رچاوی
کاربه‌ده‌ستانه‌وه رۆژ تا ئێواره، خه‌ریکی درۆزنه‌کردنن.. تووشی
گه‌لی قسه‌ی ناخۆش و سووکایه‌تی پێکردن ده‌بن.. هه‌ندێ له‌م منداڵه
سواڵکه‌رانه ، له‌به‌ر نه‌بوونی و هه‌ژاری و به ناچاری وازیان له
قوتابخانه هێناوه و له هه‌موو مافه ساده و سه‌ره‌تاییه‌کانی ژیان
و خۆشی بێ به‌شن.
سواڵکردن، دیارده‌یه‌کی ناشارستانی و ناشێرینه ، ئۆباڵ و به‌رپرسێتی
سواڵکردنیش به پله‌ی یه‌که‌م له ئه‌ستۆی حکومه‌ت دایه.. ئه‌وانیش
رۆڵه‌ی کوردستانن و بێ جیاوازی وه‌ک هه‌رکه‌سێک به‌شیان له سامان و
خێروبێری کوردستاندا هه‌یه..پێویسته حکومه‌ت و په‌ڕله‌مانی کوردستان
و لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌کان به جدی به دواداچوون بۆ ئه‌م دیارده
زه‌قه بکه‌ن، چاره‌سه‌رێکی ره‌وا بۆ ئه‌م کشه‌یه دابنین . به‌دابین
کردنی بژێوی ژیان بۆ خێزانه هه‌ژار و نه‌بووه‌نه‌کان.. به بڕینه‌وه‌ی
مانگانه‌ی پێویست بۆ ژیان و گوزه‌رانیان..
له په‌رله‌مانی کوردستانیشدا بۆ (بنبڕکردنی سواڵکردن) پرۆژه
یاسایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی بخرێته به‌ر باس و لێکۆڵێنه‌وه و بڕیاردان..
بواری ئه‌وه‌ش نه‌ده‌ن که سواڵکردن بێته پیشه.. ئه‌و سواڵکه‌رنه‌ش
که خه‌ڵکی شاره‌کانی کوردستان نین ، بیان نێرنه‌وه بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی
که لێوه‌ی هاتوون.
وه‌کو وتمان ته‌نها به قه‌ده‌غه‌کردنی سواڵکردن و گرتنی
سواڵکه‌ره‌کان، چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه‌یه ناکرێت.. به‌ڵکو به
بنبڕکردنی هۆی سواڵکردن.. به نه‌هێشتنی هه‌ژاری و دابینکردنی
پێویستییه‌کانی ژیان بۆ هه‌ژاران و بێ ده‌ره‌تانان چاره‌سه‌رده‌کرێت..
ده‌با تێریش ئاگای له برسی بێت.. جوانی و قه‌شه‌نگی کۆشک و ته‌لار له
چیدان ، ئه‌گه‌ر له پاڵیاندا که‌سانێکی تر هه‌بن له که‌لاوه‌دا، به
برسێتی و له گه‌رما و له سه‌رما به بێداری شه‌و به‌سه‌ر
به‌رن..چه‌ند ناره‌وا و ناپه‌سه‌نده له‌شه‌قامه‌کانی شاره‌کاندا
تازه‌ترین مۆدێلی ئۆتۆمبیل ببینی و له هه‌مان شه‌قامیشدا، مندالانی جل
دڕا‌و و پێ په‌تی و بێ ناز ببینیت.
هیوادارین که حکومه‌تی کوردستان، به زووترین کات چاره‌سه‌ری سواڵکردن
بکات.
_____________________________________
*
ره‌زا ساڵح : سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی منداڵانی کورد
/ نه‌رویچ.
١\١١\٢٠١١
ماڵپه‌ڕی ره‌زا
ساڵح
|