٧\٩\٢٠١٤ پێشمەرگایەتییم لە بەریتانیا!*
پێشکەشە بەو چەکدارانەی کە لە بەرەکانی دژ وە چەتە ئیسلامییەکانی (داعش) دەجەنگن و پێیان دەبێژن (پێشمەرگە)!
ئەوشۆش
دەمی خەوتنان؛
شەو.. هەر
دەروەستمان نەهات و
تا شەو راشکا
لق و پۆپی
درەختەکان
شەو تەواوەک
راشکابوو
تا سپێدە و رۆژبوونەوەش ئیدی شکستیان پێ هانین...
چارمان نەما و
هەرچەند بێ زیانی گیانی بووین بەرەو بنکە و مۆڵگەکانمان گەڕاینەوە! _____________________________ * بێ هیچ وەخۆ نازینەک دەبێژم ئەمن پێشمەرگەی سەردەمی پێش راپەڕین و دەستپێکی راپەڕین بووم لە ساڵانی (١٩٨٥ - ١٩٩٢)، هەر کە پێشمەرگایەتیی بووە پاسەوانیی لە بەر دەرکەی بەرپرسە گەندەڵ و گەلۆرەکان ئیدی چەکەکەم فڕێ دا، لەبەرهەندێ ئەمن هەر وە کەش و رەوشی پێشمەرگایەتیی دێرین - لێ وە پێی پێشکەتن و پێداویستییەکانی سەردەم - هەموو کاروبار و پیشەیەکم رادەپەڕێنم، داوای بووردن لەو کەسانە دەکەم کە ئەو خەسڵەت و هەڵسوکەوتانەی منیان پێ هەرس ناکرێ چونکە رەنگدانەوەی سەرڕاستیی و بەرخۆدانیی ژیانی پێشمەرگایەتییمن و هەرگیز ناتوانم دەستبەرداریان ببم!
کۆتایی ئابی
٢٠١٤ - دێبدن هاوس
|