په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\١٠\٢٠١١

پێشانگایەکى په‌رتووک لە سەنتەرى چالاکى گەنجانى رانیە کرایەوە.

 


بە داشکانی لە ٤٠٪ نرخەکانی سەنتەری چالاکی گەنجانی رانیە بە ھاوکاریی ھەردوو دەزگای رێنما و چوارچرا، رۆژی یەکشەم رێکەوتی ٢٣-١٠-٢٠١١ لە ھۆڵی سەنتەر پێشانگایەکی پەرتووکی بۆ پتر لە ٦٠٠ ناونیشانی تازە کردوە.

 

لە مەراسیمی کردنەوەی پێشانگاکە کە رێژەیەکی زۆری گەنجان و نووسەر و رۆژنامەنووسانی ناوچەکە تێیدا ئامادەبوون، له‌ سەرەتادا پێشانگاکە لە لایەن گەنجێکی سەنتەرەوە بە ناوی (تریفە محه‌مه‌د) کرایه‌وه‌، دواتر خوێنەرانی ناوچەکە شادمانیی خۆیان بۆ ئەو چالاکییه‌ دەربری کە لە رووی داشکانی نرخەکانەوە ھاوکاریی گەنجان دەکا بۆ کرینی پەرتووک و خوێندنەوە. جێگه‌ی ئاماژەیە ئەم پێشانگایە بریارە بۆ ماوەی ٤ رۆژ بەردەوام بێ.

 


ganjan.rania@yahoo.com

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک