١٠\١\٢٠١٣
پێشکه‌ش به
زانیاری مورادی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی وه‌ک ئه‌ون.

سه‌رگوڵ
له ته‌نیایی ماڵه کپه‌که‌مدا بیرم له تۆ و له ئه‌وانی وه‌ک تۆ
دە‌کرده‌وه، بیرم له‌و دایکه
دە‌کرده‌وه که رۆژێک چه‌نده
شادمان بوو به ژانه‌کانی، ئه‌رێ ئه‌و
شادمان بوو چونکه چاوه‌ڕوانی به‌شێک له
خۆی بوو که بیبینێ. خۆ ئه‌و نه‌یده‌زانی که زۆر زوو دره‌نگ
دە‌بێ. ئه‌رێ دره‌نگ دە‌بێ.
ئاخر ئه‌و هێشتا تێر نه‌بووه له بۆنی تۆ، ئه‌و هێشتا تێر سه‌رتی به
سینگیه‌وه نه‌گوشیوه. نازانم چۆن دڵیان دێ دڵی هه‌ڵقرچێنن. ده‌زانم
تۆش که منداڵ بووی هه‌موو شته‌کان؛ دار، گه‌ڵا، ئاسمان، کۆڵان و... هه‌موویان
حه‌زی ژیانیان پێده‌به‌خشی. دار و پەت ده‌بوونه
جۆلانه‌ت و هه‌موو خه‌مت نه‌که‌وتن و برسی نه‌بوون بوو. ده‌زانم له ده‌سته‌کانی
بابه، تۆ ته‌نیا گه‌رمییە‌که‌ت هه‌ست پێده‌کرد.
ده‌شزانم ده‌ستت له داوێنی کراسه‌که‌ی دایه نه‌ده‌کرده‌وه نه‌کا
نائاگا لێک بزر ببن. ئه‌و کات هه‌موو شته‌کان
نه‌رم و نیان ده‌هاتنه به‌رچاو و هیچ شتێکت له‌باره‌ی رق و کینه نه‌ده‌زانی.
ئه‌و کات، به‌ڵێ ئه‌و کات گه‌لێک زوو تێپه‌ڕی، زۆر زوو هه‌موو شتێک
گۆڕا. زۆر زوو پرسیاره بێ وه‌ڵامه‌کانت هه‌روا مانه‌وه. زۆر زوو
جیهانە ئەندێشەییەکەت گۆڕا. باری گرانی ژیان
و نائاسووده‌یی جێی گه‌رمیی ده‌سته‌کان و خۆشییەکانی
لێ لێژ کردی. به هه‌نگاوێک له منداڵیه‌وه به‌سه‌ر گه‌نجێتیدا بازتدا.
گه‌وره بووی بێ ئه‌وه‌ی خۆت بزانی. ئه‌رێ تۆ گه‌وره بووی به‌ڵام داخی
گرانم له بری بینینی جوانییە‌کانی ژیان، له‌بری
ناردنی نامه بۆ دڵداره‌که‌ت، له‌بری ده‌ستلە‌ملانێ
له گه‌ڵ ئه‌ویندارێک، ئێستا تۆ له سووچێکی
زیندانێکدا له وڵاتێک به ناوی دۆزەخستان
ده‌ستله‌ملانی خه‌مه‌کانتی و به ناردنی نامه‌کانت پێمان ده‌ڵێی تۆ که
هێشتا له جۆلانه‌ی پەت و دار وه‌ڕه‌س نه‌بووی،
ده‌یانهه‌وێت سه‌رت به پەت و داری سێداره
بسپێرن، ده‌یانهه‌وێت بێبه‌شت که‌ن له خۆر، له ژین، له ماچ و هه‌رچی
خۆشییە له ژیاندا.
له نامه‌که‌تدا خوێندمه‌وه که نووسیوته ناتهه‌وێت به‌ره‌و نه‌بوون
بڕۆیت و حه‌ز و ئاواته‌کانت له‌گه‌ڵ خۆت به‌ریته ژێر خاک. زانیار منیش
وه‌کو تۆ ته‌نیا دە‌توانم هیواخواز
بم و بڵێم ئه‌ی خه‌ڵکینه، ئه‌ی مرۆڤایه‌تی وه‌رن با نه‌هێڵین
(زانیار و لوقمان)ه‌کان
بکوژن، وه‌رن و با چیدی به ته‌نیا نه‌ژین، وه‌رن با پێکه‌وه خونچه‌کان
له هه‌ڵوه‌رین بپارێزین.
٨\١\٢٠١٣
|