٢٢\٤\٢٠٢٢
پێشکەشە بە ماریاکان.

ئاواز سامان
وشەکان
وشەکانت دەمبەنەوە بەردەم یادەوەریی ئەو هەیوانەی کە لە خانووە کۆنەکان
دەچوون.
تۆ هاتیت و
منت لە
ئاوێنەکەی خۆتدا دۆزییەوە
لە نێو پەڕاوە شیعرەکاندا
وشەت دەباراندە جەستەم
حەزم دەکرد لە گەڵدا
سەما بکەم
لە بەردەم ئەو هەیوانەی
ساڵانێک بوو
بۆنی تەنیایی لێ دەهات....
تۆ وەرە ببینە
ئازاری ئەو ژنەی کە رابردوو و یادەوەرییەکانی
لەو خانووە کۆنە جێهێشتووە
تۆ یەقین بە لەوەی توند
پەنجە شکاوەکان بگریت و
دەست بنێیت بە دڵێکی بریندار.
ئاه.....
ساڕێژ بوون چەند سەختە لە زەمەنێک کە
وشەکان پووچەڵ و تێکشکاون.....
دە وەرە
تۆ دەتوانی لەو
جەنگڵستانە
ژنێک بناسیت و ئەوین بنیاد بنێیت.
ماڵپەڕی
ئاواز سامان
|