پێشمەرگە هۆکاری
چارەسەرە یان گرفت؟

عهتا قاجری
گومان لەوەدانى یە کەگرنگى دان بەهێزى لەشکرى تەنها تایبەت نى یە
بەچەندگەل و وڵاتێک بەڵکو هەرقەوارەو دەوڵەتێک ئەو مافەى هەیە کەخاوەنى
هێزبێت و بەرگرى لە دەسکەوت و بونى بکات و خاوەنى هێزى لەشکرى
بیت،کەئەمەش بە پێى نەریتى نێودەوڵەتى شتێکى ڕەوایە بەڵام بەمەرجێک
نەبێتە ئامرازێک ۆ داگیرکارى واتە لە خزمەتى پاراستن دا بێت.
ئەڵبەتە زۆرن ئەو کارتانەى گوشار کەلە ململانیە سیاسیەکاندا بەکاردێن
بۆگۆڕینى تەرازوى هێزو بە خشینەوەى لەپاڵ کارتەکانى وەک هەژمونى سیاسى
و ئابورى و کۆمەڵایەتى و فەرهەنگى و هتد....کارتى لەشکرى لیڤڵێکى بەرزى
هەیە لەو نیوانەدا وەهەندیک جاریش کارتى پلەیەکەو چەکێکى گرنگى گرنتى
بردنەوى ململانیە سیاسیەکانە، هەربۆیەشە بایەخ دان بەهێزى
لەشکرى(سەربازى)خاوەنى مێژویەکى کۆنە و بەردەوامیش ئەم بایەخە لەگەڵ
پێشکەوتن و نۆێ بونەوەى جیهانى دا خۆى بەیان (مانیفیست) دەکاتەوە و
هەرچى دەوڵەت و قەوارەیەکیش ئەگەر بڕواى بەگرەو کردن بێت لەسەر
ململانیە سیاسیەکان دەبێت ئەو لیڤڵى بایەخ و گرنگى دانە بەرێتەسەرێ،
هەرچەندە هەندێک جاریش خۆبەخۆ ئەو لیڤڵە بەرزدەبێتەوە و بایەخ دان
دەگاتە سەروى بایەخى کارتەکانى تر کەبێگومان ئەوکات دەکرێت ئەوە
بەهەڵەى ستراتیژى هەژمارى بکەین چونکە ئەو سەرو ژور بونە لەەسەر حسابى
کایەو کارتەکانى تردەبێت بۆیە ئەوەى گرنگە ئەوەیە دەبێت ئەوبایەخە
لەئاستیکى هاووسەنگ دا ڕابگیرێت نەلەوکەمتر وەیان زیاتر قەبوڵ نەکات،
هەروەک چۆن بەرزبونەوى لە حسابى کایەو کارتەکانى تر دەبیت هەر ئاواش
نزم بونەوەى بایەخى لەشکرى واتاى دەرگاکردنەوەیە بۆ تەماح و داگیرکارى
لەلایەن ئەوانى ترى بەهیزتر لە ئەو وەیان خستنە سەر ڕێگایە بۆ لاسەنگ
بونى تەرازوى هێز ئیتر چ ناوچەى بیت یان نێودەوڵەتى.
هەندێک جار تیگەیشتنى هەڵە لەم چەمکە واتە چەمکى هێزى لەشکرى وەک
ئامرازى بەرگرى کردن سەر هەلئەدات ئەویش ئەو لیکدانەوەیە کە پێ ى وایە
باسکرن لەهێزى لەشکرى و بەهیزکردنى واتاى باسکردن لەجەنگ و ەیان بایەخ
پێدانى واتاى بایەخ دانە بەسەرهەڵدان و هەڵگیرساندنى جەنگ بۆ ئەم جۆرە
تیگەیشتنە دەکرێت ئاماژەیەکى نیوە ڕاست دابنێن بڵێن ئەى چى لەو
تیگەیشتنەى تر بکەین کە پێ ى وایە چەند خزمەت بەو هێزە بکرێت ئەوەندەش
ئاشتى و سەلامەتى نیشتمانى و نێودەوڵەتیمان مسۆگەر کردوە.
ئەڵبەتە لەو گۆشەنیگایەوەى کە تیۆرى داگیرکردن وەیان هەوسى داگیرکارى
دێنێتە گۆڕێ کە ئەویش لاسەنگى هێزە وەهەر ئەوەش وادەکات کەهێزێک بیر
لەداگیرکردن و تێک شکانى هیزیکى تر بکاتەوە.
ئەوەشى کە ئەگەرى ئەو هەڕەشەیە دوردەخاتەوە لە بونى تۆکمەى و کارامەیى
لەهێزى لەشکرى هەر قەوارەیەک دا هەیە بێگومان ئەوەش خزمەتە بەئاشتى نەک
جەنگ هەرئەوەشەکە پانتاى ئاشتى فراوان دەکات و پانتاى جەنگیش
ئەتەنێتەوە.
نمونە گەلى زۆر هەن کەپاڵپشتى ئەو جۆرە تێگەیشتنە دەکەن بۆنمونە هۆکارى
سەرەکى هەوەس خوازى داگیرکارى کوەیت لەلایەن سوپاى عیراق و ڕژێمى
ێدامەوە لاوازى سوپاى کوەیت بوو لەبەرامبەر سوپاى عیراقدا لەگەڵ ئەوەشى
کە کوەیت خاوەنى کارتى گەورەى نەوت ئابورى بوو بەڵام لە وساتەدا
نەیتوانى گەرەنتى پاراستنى بێت.
خاوێنى خاکى بەریتانیا و خاڵى بونى لە شۆێن پێ ى داگیرکارى لەپاڵ
هەڵکەوتە جوگرافیەکەى کارتى سەربازى و بەهیزبونى کەشتى گەلى گەرەنتى
پاراستنى بووە.
ئەمریکاش بەبایەخ دان بە هیزە لەشکرەیەکەى توانى گرەوى جەنگى سارد
بباتەوە و جیهانیش لەسیستەمیکى دوو جەمسەرى بپەڕێنێتەوە بۆ قۆناغى تاک
جەمسەرى و سیستەمى نۆى جیهانى کە گومانیش لەوەدا نى ئەو سیستەمەش هەر
ئەمەریکا ڕێبەرایەتى دەکرد فەزڵى ئەوەش سەرکەوتنى سیستەمى بەرگرى
ستراتیژى بوو هەرچەندە تێچونیکى زۆر برد بەڵام تائەمڕۆکەش ئەمریکا
توانیوەیەى لەسایەى ئەو هێزەى دەسکەوتەکانى بپارێزى و لەوەش زیاتر
دەیان و سەدانى ترى بخاتە پاڵ.
ئەوەى گرنگە ئەوەیە ئەوسیستەمى بەرگرى ستراتیژیە لە بنەڕەتدا تەرحیکى
لەشکرى بوو.
قورساى و مەزنى هیزى سەربازى ئەمەریکا لە هاوکیشە سیاسەکانى جیهانى
یەکاندا بەڕونى دیارە نابێت ئەوە ش فەرامۆش بکەین کە ئەو مەزن و
گرنگیەشتێکى ئەزلى نى یە و نەبووە بەڵکو خاڵیکى دەستپێکردنى هەبووە،
دواتر هەنگاوبەهەنگاو بە ئەمڕۆگەیشتوە،
ئەمە ئەو خاڵەیە کە پێویستە ئێمەى کورد هەڵوەستەى لەسەربکەین و ئەو
نمونەو ئەزمونەسەرکەوتوەى لەشکرى ئەمریکا بکەینە نمونەیەکى باش بۆ
تیگەیشتن و چاولێکەریمان چونکە هۆکارە جوگرافى و ئابوری و سیاسیەکانمان
لەم دۆخەدا یارمەتیمان نادەن تا بیان کەین بەکارتەگرنگەکانى گوشارمان.
لەبرى ئەوى کات بە هاوردن و بردنى ئەوکارتانەوە بکوژین با باى ئەوەش
بیر لەبەهێزکردن و بەکارهێناى کارتى لەشکریمان بکەینەوە ئەزمون و مێژوش
هەر هەمان شتمان پێ دەڵێن کاتێ ئاوڕ لە ڕابردوى خۆمان ئەدەینەوە
تەماشاى ئەو چرکەساتانە دەکەین کەنەمان ئەتوانى شەڕى سیاسى و ئابورى و
فەرهەنگى گەورەترین هێزى داگیرکەر بکەین تەنها دروشمى شەڕى پاراستنى
ناسنامەمان هەڵگرتبو تاکە ئامرازیشمان بۆ ئەو جەنگە پێشمەرگەو چیاکانى
کوردستان بوو.
ئەمڕۆکەش لەعێراقى نۆێ دا ڕاستە کارتەکانى ترى وەک دەستور و سیاسى و
ئابوریمان لەدەستە هەروەک لەپێشەوەش ئاماژەم پێکرد بۆ ئەم قۆناغە
یارمەتى دەرى باش نین ئوپشنەکانیش سنوردارن هەرلێرەوەیە کە دەبیت
سەرکردایەتى سیاسى کوردستان جارێکى تر چاویک بخشێنن و بەهەڵوێستى
خۆیاندا بچنەوەو چیتر ئەوەندە سەرقاڵ نەبن بەوى کە پێشمەرگە بکەنە گرفت
لە نا و خۆ و لە عیراقیش وەک یەکیک لەخاڵەکانى ناکۆک تەماشابکرێت چونکە
زیانى زیاتر دەبێت هەرچەندە ئەوان بڕوایان وایە و گریمانەى ئەوە دەکەن
کە دەکرێت کارتێکى گوشار بێت بەڵام بڕواى من گریمانەیەکى هەڵەیەو هیچ
خزمەتیش بە دۆزەکەناکات چونکە راستیەکەى ئەوەیە پَشمەرگە دەتوانى
چارەسەربێت نەک گرفت .دەبو لەجیگەى ئەو هەمووگریمانە کات بەرانە بیر
لەوەبکەنەوە کەئەم هێزە بکەنە هێزیکى پڕۆفیشناڵ و لەوچوارچێوەیەى
کەئێستا تیدایە واتە چوارچێوەى میلیشا بیخەنە دەرێ و لە چوارچیوەیەکى
نیشتیمانى و زانستى و پڕۆفیشناڵى دا داى بنێن و ئەرکیشى پاراستن و
گەرەنتى کردنى ماف و دەسکەوتەکانمان بێت و بەکارهێناى لە گۆڕینى هاو
کێشەکاندا.
پێویستە بۆ ئەوکارامەیى و شارەزاکردنەى هێزى پێشمەرگە هەنگاوبنرێت بۆ
پوخت کردن و ریکخستنى و چەندایەتى چۆنایەتى کردنى بەو پێوەرو شێوازە
بێت کە سوپا گرنگەکانى جیهان کارى پێ دەکەن .
بێگومان تالە بەسیستەماتیک بونى پێشمەرگە نزیک بینەوە و لە میزاج و
میلشیابونى دورکەوینەوە ئەوەندەش نزیکتر دەبینەوە لە وەرگرتنى گەرەنتى
پاراستنى دەسکەوتەکانمان.
بۆیە دەخوازم ئەوە خەم و ئەجنداى کارى پیاوەکانى وەڵاتەکەم بێت تا
ئێمەش ئەو رۆژە ببینین خەڵکى دونیا تەماشاى سەربازەکانمان وەک پارێزەرو
بەدیهێنەرى ئاشتى بکەن کارامەى و لێوەشاوەى و پرۆفیشناڵ بونیان جیگاى
تێڕامانیان بیت.
ataqajri@yahoo.com
|