٢٦\٣\٢٠١٦
پێشمەرگە پیتان
دەڵێ كەوتن!

شوان سديق
لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٩ باسی
ژیانی چەند پیشمەرگەیەكی زیرةڤانیم كردبوو لە هەولیر دادگای سەربازی
ئەوانەی ناویان دابوو لی پیچینەوەی لەگەڵ كردن.
بەرپرسیكى باڵای زیرەڤانی پیی وتم "لە ئیسرائیل بوتایە بۆت نەبوو باسی
ژیانی سەرباز بكەیت. منیش وتم "پیشمەرگە كیشەی جل و بەرگ و واسیتەو
موچەی هەیە ئایا لەناو هیزی ئیسرائیلیش هەروایە؟ كابرای مەسئول هەر
ئەوەندەی وت "ئیتر بیبڕەوە تاقەتی چلە حانیم نیە بزانە چەند ساڵی تر
بەكویرای چاوی دوژمن و ئیوە چۆن دەچینە پیشەوە".
ئەم راپۆرتە هەواڵەم بەرچاوكەوت قسەی كابرای مەسئولم بیركەوتەوە. جارێ
با ئەوە لە بیر نەكەین. ئایا دروستە یان گونجاوە. بۆ رۆژنامەوانی ئیمەی
كورد وینەی پیشمەرگە وەها بە زەلیلی پیشانی دونیای دەرەوەبدا؟
بەش بەحاڵی خۆم ئەو ساڵانەی لە میدیای بیانی كارمكرد هەرگیز نەم دەهیشت
شكستی پیشمەرگە دەوروبەر بیزانیبایە ئەمە پەیوەندی بەوە نەبوو كە
خراپەكاری دەسەڵات پەردە پۆش بكەم نەخیر من هیماكانی گیان فیدایی
پیشمەرگەو بەرگری لە ئازادی كوردستان و دژایەتی داعشی كۆنەپەرستی بۆ
خوینەرو بینەرم دەخستەڕوو.
ئەمرۆش كە پیشمەرگە وەها لەسەر شاشەو رووپەری میدیای بیانی باسی ژیانی
دەكات. نیشانەكانی ئەوەیە شتەكان لەدەست چوون. ناكرێ تاهەتایە
قارەمانەكان گیانیان بەخت بكەن و كەچی ژیانی كەسی خۆیان له خراپيدا بێ
و دەسەڵاتی حزبيش بی باك بیت!
ئەم پیشمەرگە ناوى ئەحمەد یاسین. كە بۆ دەنگ و میدیای ئەمریكی
قسەیكردوە. لە ناوچەیەكی رۆژئاوای هەولیر لەبەر كەمی موچەكەی و
دواكەوتنی. رۆژانە زبڵ كۆدەكاتەوەو دەیفرۆشیت. دیارە بی ژیانی و
نەبوونی داهات وایلیكردوە كاريكى وةها بكات.
وەختیك. سەرباز دەستی دایە باج و سەرانەو پارەی لە خەڵكی سەند كەهەستت
پێكرد سەرباز بەموچەكەی ناژی و هانای بۆ كاری تر برد و دەستیكرد بە
پشتوینی مەرد و نامەرد ئیدی بزانە حكومەتی ئەو وڵاتە فاشیلەو توانای
ئیدارەدانی خراپە...
چیرۆكی ئەو چ وەك هاوڵاتی و هەم وەك پیشمەرگە پڕە لە ناخۆشی و
دەردەسەری چیرۆكی ئەم پیشمەرگەو ژیانی دەری دەخات. كە ئەم پیكهاتە لە
ئیدارەدان. فاشیل بوونە ئەم ئەزموونە سەرنەكەوت.
دەشێ بگوترێت ئیوە كەوتن. كۆتایتان پی هاتووە گەر لەسەر كورسیش نەیەنە
خوارەوە. بەدڵنیاییەوە كۆتایتان هات دڵتان بە ماستاو چی و كۆنەپەرست و
گۆڕ پەرستەكانی دەوروبەرتان خۆش نەبیت. زوڕنای سەركەوتنتان بەشان و
باڵدا بو لێ دەدا. ئەوان دڵسۆزتان نین. دڵسۆز ئەوەیە بتان گرینیت
ئاگادارتان بكەنەوە لەو شەرمەزاریەی تییدان!
دوو بنەماڵە لە كوردستان حكومەتداری دەكەن. هەردووكیان جانتاكانیان پڕن
لە خراپەكاری میـــژوویەكی رەشیان لە خیانەت هەیە هەروەكو هینانی سوپای
سەدام بۆ سەر هەولیر لە لایەن پ.د.ك هینانی سوپای كۆماری ئیسلامی
كۆنەپەرست لەلایەن ی.ن.ك بۆ سنووری سلیمانی.
ئەمە جگەلەوەی گەندەڵی و بەهەدەردانی داهات و سەرمایەی وڵاتیان برد بۆ
خۆیان نیشتیمانیان دابەشكرد بەسەر زۆنی زەردو سەوز!
ماڵپهڕی شوان سدیق
|