٢٧\٢\٢٠١٠
(پێشمه‌رگه و
چه‌کداری مووچه‌خۆری دوای
٩١ ی سه‌رکرده
دز و جه‌رده‌کان) فره جودان.

دارا ئه‌حمه‌د
ئه‌گه‌ر به‌بێ ئه‌وه‌ی بارودۆخ و سه‌رده‌م له‌به‌رچاوبگرین و به چاوی
ئێستا ره‌فتاری که‌سانێکی ئازا ته‌نانه‌ت ئه‌و
که‌سانه‌ش که به‌رانگژی زۆرداران بوونه‌ته‌وه له
رابردوو بخه‌ینه به‌ر باری سه‌رنجمان ئه‌وا ره‌نگه به که‌سانی
مرۆکوژ و دڕنده پێناسه‌یان بکه‌ین چونکه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به گوێره‌ی
فه‌رهه‌نگ و دابونه‌ریتی سه‌رده‌مه‌کانی خۆیان به چاونه‌ترس و مه‌رد و
که‌سی چاک و لێهاتوو سه‌یریان کراوه و جێگه‌ی رێز و خۆشه‌ویستیی بوونه
له‌نێو کۆ‌مه‌ڵه‌که‌ی خۆیان به‌ڵام له راستییدا سه‌ره‌نجام هه‌ر خه‌ریکی
کوشت و کوشتار و له‌نێوبردنی مرۆگه‌لێک بوونه و له‌نێو ئه‌و کار و ره‌فتارانه‌شیان
که وه‌ک پیشه‌یه‌کی لێهاتووه بۆ ئه‌وان دووچاری چه‌ندین هه‌ڵه بوونه
یان به چه‌ندین بیانوو و تۆمه‌تگه‌لێک خه‌ڵکانێکیان کوشتووه که به
پێی یاسا و رێکاره یاساییه گشتییه‌کانی ئێستای جیهان نه‌ک هه‌ر ه‌ی ئه‌وه
نین هیچ که‌سێکیان له‌سه‌ر بکوژرێ ته‌نانه‌ت ه‌ی ئه‌وه نین هیچ که‌سێکیان
له‌سه‌ر ئه‌شکه‌نجه‌ش بدرێ، ئه‌گه‌ر ئێستا بکه‌ره‌کانیان به پێودانگی
مافه‌کانی مرۆڤ دادگایی بکرێن ئه‌وا به تاوانی کوشتن تاوانبار ده‌بن.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌و که‌سه ئازایانه‌ی له سه‌رده‌مانێک که میلله‌ته‌که‌یان
چه‌وسێندراوه‌ته‌وه و هیچ ده‌رفه‌تێکیدی خه‌باتیان پێ نه‌دراوه و به
ناچاریی په‌نایان بۆ چه‌ک بردووه - له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کوشت و کوشتاریان
ئه‌نجام داوه -
هه‌ر به هۆی ئه‌و په‌نابردنه‌یان بۆ چه‌ک کۆمه‌لێک
یان میلله‌تێکیان له جۆرێک له چه‌وسانه‌وه رزگار کردووه و به
کوشتارێکی که‌م کۆتای‌یان به‌و کوشتاره هێناوه که ئه‌گه‌ر ئه‌وان
نه‌بان ئه‌وا لایه‌نه چه‌وسێنه‌ره‌که به‌رده‌وام ده‌بوو له کوشتار و
خه‌ڵکێکی پتری له‌نێوده‌برد ،
بۆیه پێویسته له رێگه‌ی ده‌ستووری
ووڵاته‌وه له ماده‌یه‌کدا پشتیوانییه‌کی یاساییان بۆ دابندرێ بۆ
ئه‌وه‌ی وه‌ک که‌سانێکی به‌رگریکه‌ر له مافه‌کانی مرۆڤ و له گیانی
هاوڵاتیان بناسێندرێن و هه‌ر له رێگه‌ی یاساشه‌وه ئه‌و که‌سه
گومانلێکراوانه له‌نێویاندا که له سه‌رده‌می خه‌باتیاندا گومانی
کاری تاوانکارییان لێده‌کرێ بدرێنه دادگایه‌کی ره‌وا و له‌ژێر
سه‌رپه‌رشتیی رێکخراوه‌ی مافی مرۆڤ دادگایی بکرێن و به پێی
ده‌رکه‌وتنی راستییه‌کان رێکاری یاساییان له‌سه‌ر جێبه‌جێ بکرێ.
له مێژووی میلله‌تی ئێمه‌دا هه‌ر له چله‌کانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه
تا ئێستا پێشمه‌رگه که‌سانێک بوونه له‌و که‌سه ئازا و چاونه‌ترسانه‌ی
به‌رانگژی زۆرداریی و داگیرکه‌رانی کوردستان بوونه‌ته‌وه و گیانی
خۆیان به‌خت کردووه بۆ به‌رگرییکردن له میلله‌ته‌که‌یان، به‌جۆرێک له‌کن
هه‌ر تاکێکی به ویژدان و مافپه‌روه‌ری خه‌ڵکی کوردستان که ناوی
پێشمه‌رگه ده‌هات به راچڵه‌کینێکه‌وه جگه له سۆز و خۆشه‌ویستیی
بۆی وه‌ک که‌سێکی ئازا و چاونه‌ترس
و به‌رگریکه‌ر له مان و ژیانی خۆی و
گه‌له‌که‌ی وێنای ده‌کرد، ئه‌وه‌ش له راستییدا له جێگه‌ی خۆی بوو
چونکه ئه‌گه‌ر که‌سانێکی
وه‌ک پێشمه‌رگه ده‌ستیان نه‌دابا چه‌ک
ئه‌وا مافخوراوتر و کاره‌ساتی زۆر گه‌وره و مه‌ترسیدارتریشی به‌سه‌ردا ده‌هات له‌وه‌ی که به‌سه‌ریدا هات، به‌رام نابێ ئه‌و راستییه هه‌سته‌وه‌رییانه
به‌و جۆره سه‌رمه‌ستمان بکه‌ن
و له‌نێو بۆته‌ی دڵسۆزییمان بۆ گه‌ل و
نیشتمان و مافه‌کانی مرۆڤ بتوێنیه‌وه یان که‌شێکی وه‌ها ئه‌فسوونیی
بۆخۆمان ئافه‌ریده بکه‌ین که له‌نێو ده‌ریای سۆز و ئه‌ندێشه‌ی خواسته
ره‌واکانمان نوقم بببین و بخنکێین .. واته نابێ له‌به‌ر به
پیرۆزکردنی ناو و گه‌وهه‌ری پێشمه‌رگه وه‌ک فریادره‌سێک ئه‌و
راستیییانه نه‌بینین یان فه‌رامۆش بکه‌ین که له ده‌ره‌وه‌ی جوغزی به
ئه‌نقه‌ست دیارکراوی ئێمه هه‌ن که ده‌کارین له‌و چه‌ند خاڵه‌ی خوارێ
کورتیان بکه‌ینه‌وه و به کورتیی له باره‌یان بدوێین:
١- پێشمه‌رگه - جگه له‌و پێناسه‌ی سه‌ره‌وه‌مان
بۆی - کۆمه‌ڵێک که‌سیدیش له ریزه‌کانیدا هه‌بووه وه‌ک؛ دز و دوژمندار،
هه‌ڵاتووی سه‌ربازیی زۆره‌ملێی رژێم، ژنکوژ و ئابڕووپارێزه‌ری خێله‌کیانه،
که‌سانی خۆده‌رخه‌ر و عه‌ودالی نازناو و ناوبانگ، که‌سانێک که له ئه‌نجامی
په‌روه‌رده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیی خراپ حه‌ز به شه‌ڕ و توندوتیژیی و چه‌ک
ده‌که‌ن، که‌سانێکی به‌رژه‌وه‌ندپارێزی سه‌ر به بنه‌چه‌ی ده‌ربه‌گ و
که‌سایه‌تییه دینییه‌کان و زه‌نگینه‌کان، که‌سانێکی سه‌ر به فه‌رهه‌نگی
قه‌تیسماوی گوندیی و جۆتیاری، ... تد. به‌بیرم دێ له یه‌که‌م رۆژی
بوونه‌پێشه‌رگه‌مدا - له‌نێو یه‌کێتی - کاتێک به‌رپرسی هێزه‌که‌مانم
دیت؛ به‌و ئاکار و جلوبه‌رگ و چه‌کوچۆله‌یه‌وه که له په‌نا ته‌ڕاشێک
و له‌سه‌ر به‌ردێک دانیشتبوو.. پاش هه‌ندێک ده‌مودووکردن له‌گه‌ڵ یه‌ک
و وێنه‌کێشانی هه‌ڵسوکه‌وته‌که‌ی نێوه‌رۆکی زۆرێک له‌و که‌سیه‌تییانه‌ی
سه‌ره‌وه‌م له که‌سایه‌تیی ئه‌و خینده‌وه؛ هه‌ر به‌و که‌سه رێگر و
چه‌تانه‌ی بۆ هه‌ندێک مه‌به‌ستی که‌سیی له میریی یاخی ده‌بن هاته
پێش چاوم که له رۆمانه‌کان خیندبوومه‌وه یان له‌و فلیمانه دیتبووم
که ده‌رهێنه‌ره گه‌مژه‌کانیان بۆ په‌یداکردنی بازاڕی فیلمه‌کانیان په‌نا
ده‌به‌نه به‌ر ژیان و هه‌ڵسوکه‌وتی چه‌ته‌یه‌ک و ده‌یکه‌ن به پاڵه‌وانی
مرۆڤایه‌تیی.
٢- پێشمه‌رگه - جگه له‌و پێناسه‌ی سه‌ره‌وه‌مان
بۆی - کۆمه‌ڵێک که‌سیدیش له ریزه‌کانیدا هه‌بووه وه‌ک؛ که‌سانێکی ره‌گه‌زپه‌رستی
نه‌ته‌وه‌یی که نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیان پێ له هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک
باشتر و زیره‌کتر و ئازاتره به‌کورتییه‌که‌ی وه‌ک له دینه‌کاندا
هاتووه که ئه‌وان گه‌لی هه‌ڵبژارده‌ی خوان و خوا خۆشیده‌وێن و گه‌لانیدی
هیج نین و هه‌موویان له ره‌چه‌ڵه‌کی ئه‌و په‌یدابوونه. ئه‌و جۆره که‌سانه
کارتێکردنێکی زۆریان هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که پێشڕه‌وانی چینه چه‌وسێنه‌ره‌کان
له ئاغا و سه‌ره‌ک خێڵ و بورژوای دواکه‌وتوو و هاوکاره‌کانیان ببنه
خاوه‌نی ره‌سه‌نی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیی و بردنی به ئاراسته‌یه‌کی
ره‌مه‌کیی و کۆنه‌په‌رستانه له هه‌ردوو لایه‌نی ره‌فتار و گفتاردا،
ئیدی له به‌رامبه‌ر هزری شۆڤێنیستی عاره‌بیی که ته‌نانه‌ت که‌سه
پێشکه‌وتووخوازه‌کانیشیان ده‌ستبه‌رداری نه‌ده‌بوون ڤایرۆسی پاسۆکیی له
سه‌رتاپای بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی دابوو. به‌بیرم دێ له سه‌رده‌می
شاخ له نێو شیوعیه‌کان که پێشمه‌رگه ره‌گه‌زپه‌رسته کورده‌کان
جوونیان به پێشمه‌رگه ره‌گه‌زپه‌رسته عاره‌به‌کان ده‌دا پێیانده‌گوتن
(به‌عسی!) و که پێشمه‌رگه ره‌گه‌زپه‌رسته عاره‌به‌کانیش جوونیان به
پێشمه‌رگه ره‌گه‌زپه‌رسته کورده‌کان ده‌دا پێیانده‌گوتن (کۆمه‌ڵه!).
٣- پێشمه‌رگه - جگه له‌و پێناسه‌ی سه‌ره‌وه‌مان
بۆی - کۆمه‌ڵێک که‌سیدیش له ریزه‌کانیدا هه‌بووه وه‌ک؛ که‌سانێک که
به بنه‌مای چینایه‌تیی له توێژی هوورده‌بۆرژوای دووفاق و راڕای بوون
.. ئه‌وانه به‌رژه‌وه‌ندیی خۆپه‌رستانه‌ی که‌سیی خۆیان له‌سه‌رێی به‌رژه‌وه‌ندیی
گه‌ل و هه‌موو که‌سێک داده‌نا و له گفتاریشدا خۆیان به دڵسۆزترین و
خۆنه‌ویستترین و زیرکترین که‌س داده‌نا، زۆرگۆییه‌که‌یان به‌راده‌یه‌ک
بوو که ئاماده‌بوون له‌سه‌ر ووشه‌یه‌ک یان زاراوه‌یه‌ک چه‌ندین
کاتژمێر دووکه‌دووک
بکه‌ن و له کۆتاییشدا که‌س بۆ که‌سی نه‌ده‌سه‌لماند، ئاکارێکیدی ئه‌وانه
هه‌ڵپه‌رستیی و ره‌نگگۆڕینیان بوو به پێی به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سکه‌کانیان
و نه‌یانده‌توانی له‌سه‌ر هیچ شتێک ساغ ببنه‌وه‌وه یان هه‌ڵگری
بیروباوه‌ڕێکی دیارکراو بن. به‌بیرم دێ - له‌نێو ئاڵای شۆڕش - ئه‌و (عیماد
ئه‌حمه‌د)ه‌ی که به‌و دواییانه جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت بوو له‌وکات له‌گه‌ڵمان
بوو.. که‌سێک بوو هه‌ر هه‌ڵپه‌ی بۆ لێپرسراوبوون ده‌کرد.. هێنده هه‌ڵپه‌رست
و راڕا بوو که نه‌یتوانی هه‌رگیز خۆی له‌سه‌ر یه‌کێک له گرووپه
جیاوازه‌کانی نێو ئاڵای شۆڕش ساغ بکاته‌وه و له‌کن هه‌ر گرووپێک ده‌یگوت
منیش له‌گه‌ڵ ئێوه‌م و ئه‌وانیدی سه‌رلێشێواون ده‌بێ هه‌موویان وا
لێبکه‌ین بێنه‌وه سه‌ر هێلی راست و ژێر رکێفی خۆمان.. تا سه‌ره‌نجام
ده‌سته‌که‌ی لای هه‌مووان ئاشکرابوو و رۆژێک پێشمه‌رگه که‌وتنه سه‌ری
و هه‌موو سه‌روگێلاکیان به پێلاو شکاند.
٤- پێشمه‌رگه - جگه له‌و پێناسه‌ی سه‌ره‌وه‌مان
بۆی - کۆمه‌ڵێک که‌سیدیش له ریزه‌کانیدا هه‌بووه وه‌ک؛ که‌سانێک به‌هۆی
پێگه‌ی خێله‌کیی و بنه‌ماڵه‌یی و یان دینیی
یان به‌هۆی هه‌بوونی پێگه‌یه‌کی رۆشنبیریی سه‌ر به چینه زاڵه‌کانی
نێو کۆمه‌ڵ هه‌رده‌م به‌دوای ئه‌وه بوون که ببنه لێپرسراو و سه‌رکرده
و سه‌رۆک.. جا بۆیان گرنگ نه‌بوو چۆن ده‌بێ چی ده‌بێ گرنگ ئه‌وه بوو
که کۆمه‌ڵێک پێشمه‌رگه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا بن و به ئاره‌زووی
خۆیان بیانجوولێنن و پێیان بڵێن سه‌رکرده بۆ
ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ر به لێپرسراوی رێکخراوه‌یی وازیان نه‌ده‌هێنا به‌ڵکه
ده‌بوو فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ییش بگرنه‌ده‌ست، ده‌توانیین بڵێین
زۆربه‌ی هه‌ره زۆری پارجه‌پارچه‌بوون و له‌یه‌کجودابوونه‌وه‌کان و شه‌ڕه
نێوخۆییه‌کانی نێوان پارت و لایه‌نه‌کان هه‌ر له سه‌رده‌می جودابوونه‌وه‌که‌ی
(جه‌لال تاله‌بانی) له (٦٦)وه تا ئه‌وڕۆکه‌شی
له‌گه‌ڵدابێ له ئه‌نجامی ئه‌و ئاره‌زووه
خۆپه‌رستییه سه‌ریانهه‌ڵداوه، زۆر جار ده‌ستیان
له‌گه‌ڵ دوژمنیش تێکه‌ڵاو ده‌کرد و هه‌ندێک جار گفتوگۆ و رێکه‌وتنی
راسته‌وخۆ و به نهێنیی و به ئاشکرایان له‌گه‌ڵ رژێم و حکومه‌ته
داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان و ده‌زگا سیخوڕییه‌کانی ووڵاتان ده‌کرد بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته. به‌بیرم دێ له هه‌شتایه‌کان - له‌نێو یه‌کێتی - کاتێک به‌رپرسه‌کانی
رێکخستنه‌کان ده‌گه‌یشتنه یه‌ک و ده‌رده‌دڵی خۆیان بۆ یه‌کتر باس ده‌کرد
ده‌یانگوت: ئه‌وه چه‌ند ساڵه لێپرسراوی رێکخستنم که‌چی نه که‌س ده‌مناسێ
نه هێنده‌ی به‌رپرسێکی گچکه‌ی پێشمه‌رگه‌ییش جێگا و رێگام هه‌یه نه
پرسێکم پێ ده‌کرێ نه که‌سێکیش رێزێکم بۆ داده‌نێ .. له‌مه‌ودوا هێنده
گرنگیی به رێکخستن ناده‌م و بڕیارم داوه ببمه به‌رپرسی پێشمه‌رگه‌یی
دوواییش ئه‌وانه‌ی که ئێستا سه‌رکرده‌ی دیاری ئێمه‌ن ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌کی
ئازاش نه‌بووبن به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رپرسی پێشمه‌رگه‌یین هه‌موو
چاڵاکییه‌ک به ناوی ئه‌وان ده‌کرێ و ناویان ده‌رکردووه و هه‌ر ئه‌وانیش
هه‌موو شتێکن.
٥- پێشمه‌رگه - جگه له‌و پێناسه‌ی سه‌ره‌وه‌مان
بۆی - کۆمه‌ڵێک که‌سیدیش له ریزه‌کانیدا هه‌بووه وه‌ک؛ سیخوڕ، جاش.
سیخوڕ هه‌بوو دوولایه‌نه بوو واته کاری سیخوڕیی بۆ رژێم و بۆ پێشمه‌رگه‌ش
ده‌کرد و پێشمه‌رگه‌ش بوو، که‌سانێکیدی ته‌نیا سیخوڕی رژێم بوون و له‌نێو
ریزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ش بوون. هه‌ندێک له‌و سیخوڕانه هه‌ر رژێم خۆی
ناردبوونی ببنه پێشمه‌رگه و هه‌ندێکیشان له‌پاش ئه‌وه‌ی ببوونه
پێشمه‌رگه پاشان رژێم په‌یوه‌ندیی پێوه‌کردبوون و ببوونه
سیخوڕ. جاشه‌کانیش ئه‌وانه‌بوون که له‌سه‌ره‌تادا جاش بوون به‌ڵام له‌ژێر
پاڵه‌په‌ستۆکانی پێشمه‌رگه به‌تایبه‌تییش ئه‌و جاشانه‌ی که خه‌ڵکی ئه‌و
ناوچانه بوون که له‌به‌رده‌ستی پێشمه‌رگه‌دا بوون له ترسی گیانی
خۆیان یان بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان به ناچاریی ده‌بوونه
پێشمه‌رگه. جگه له‌وه‌ی ره‌وشتی ئه‌و جاش و سیخوڕانه له‌نێو پێشمه‌رگه‌دا
ره‌نگی ده‌دایه‌وه و هه‌رده‌م رژێم به هۆی زۆریی
توانسته مادییه‌کانی پتر سوودی لێوه‌رده‌گرتن.. زۆرکات ده‌بوونه
هۆی کاره‌ساتی گه‌وره و پێشمه‌رگه و خه‌ڵکێکی زۆریش به هۆی ئه‌وانه‌وه
به گرتن دران و شه‌هید کران و یان به چه‌که‌وه راده‌ستی رژێم کرانه‌وه.
من بۆخۆم خه‌ریک بوو به هۆی یه‌کێک له‌و سیخوڕانه تێبچم؛ پێشمه‌رگه‌یه‌ک
هه‌بوو - به‌رپرسێکی دیاریش بوو - زۆرکات له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆ کاری
رێکخراوه‌یی و پێشمه‌رگه‌یی ده‌چووینه نێو قووڵایی هێزه‌کانی رژێم،
دواجار له‌گه‌ڵی رێککه‌وتم که بۆ چاڵاکییه‌کی چه‌کداریی بچینه نێو
شاری هه‌ولێر.. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و چاڵاکییه ئه‌نجام
بده‌ین ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه ئاشکرابوو که سیخوڕی رژێمه و هه‌ندێک
پێشمه‌رگه‌ش به پیلانی ئه‌و له‌نێو شاری هه‌ولێر شه‌هیدکراون، ئیدی
پاشان ده‌ستبه‌سه‌رکرا و بڕیار بوو بیبه‌ینه‌وه بۆ بنکه‌کانمان و له‌وێ
لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێ به‌ڵام شه‌وێک که له مزگه‌فتێک نوستبووین
سیخوڕه‌که به‌هۆی فه‌رامۆشیی براده‌رێکی که نۆره‌ی پاسه‌وانیی بوو -
وا پێده‌چوو چاوپۆشیی لێکردبێ - ده‌رفه‌تی وه‌گرت و خۆی رزگارکرد و خۆی
گه‌یانده نێو رژێم.
سه‌ره‌نجام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو که‌سه جۆراوجۆره نه‌رێنییانه
له‌نێو ریزه‌کانی پێشمه‌رگه هه‌بووه به‌ڵام هێشتا هه‌ر واتا ره‌سه‌ن
و باوه‌که‌ی ناوی پێشمه‌رگه که وه‌ک دیارده‌یه‌کی به‌رگریکه‌ر و
رزگاربه‌خش له هه‌ناوی کۆمه‌ڵ هه‌ڵقوڵابوو گوزارشتێکی پڕ به پێستی ئه‌و
هێزه چه‌کداره بوو و ببووه جێگه‌ی ئومێدی هه‌ر تاکێکی خه‌ڵکی
کوردستان که دژ به چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیی بوو، به‌ڵام
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش ئه‌و هێزه چه‌کداره که پێی ده‌گوترا هێزی پێشمه‌رگه
ته‌نیا پێنج ساڵی یه‌که‌می سه‌ره‌تای دروستبوونی (٦١ -
٦٦) له کرده‌وه‌دا هێزێکی (به‌رگریی میللی - میلیشیا)ی هه‌موو
میلله‌ت بوو به‌ڵام پاشان به‌ره به‌ره به‌سه‌ر پارت و رێکخراوه
رامیارییه‌کان دابه‌شبوو، ئیدی جگه له‌وه‌ی به پارچه‌پارچه‌ییه‌که‌شییه‌وه
هه‌ر هێزێکی سه‌ر به میلله‌ت بوو و به‌رگریی له مانی میلله‌ت و ده‌کرد
و خه‌باتی ده‌کرد بۆ رزگاربوون له داگیرکاریی و سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی
به‌ڵام پارته‌کان زۆر جار بۆ ویست و ئامانجه ته‌سکه‌کانی خۆیان به‌کاریانده‌هێنان
و سه‌رکوتی بیروڕای جیاوازی رامیارییان پێده‌کردن و سه‌ره‌نجام چه‌ندین
شه‌ڕی کۆنه‌په‌رستانه‌ی نێوخۆیان پێکردن و زۆرکات به
واتای ووشه وه‌ک میلیشیای جودا جودای سه‌ر
به پارته‌کان بۆ خواسته ناڕه‌وا و دژه‌گه‌لییه‌کانی سه‌رکرده‌کان به‌کار
ده‌هێنران.
ئێستاش له‌پاش ئه‌و هه‌موو به‌لارێدابردن و به‌کارهێنانه ناڕه‌وایانه‌ی
که سه‌رکرده‌کانی پارت و لایه‌نه‌کان کردیان به‌رامبه‌ر به هێزی
پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، مه‌سعود بارزانی هێشتا واز ناهێنێ و ده‌یه‌وێ ئه‌و
هێزه‌ی که درێژکراوه‌ی پێشمه‌رگه‌یه یان پێیده‌گوترێ پێشمه‌رگه ئه‌گه‌ر
بۆی نه‌کرێ بۆ شه‌ڕێکیدی نێوخۆ به‌کاریانبهێنێ ئه‌وا
ده‌مکوتی هه‌رکه‌سێک یان هه‌ر لایه‌نێکی
رامیارییان پێ بکا که ره‌خنه له‌و و پارته‌که‌ی
و حکومه‌ته کۆنه‌په‌رست و چه‌وه‌سێنه‌ره‌که‌ی ده‌گرن ئه‌گه‌ر نا شاربه‌ده‌ر
یان وووڵاتبه‌ده‌ریان بکا وه‌ک ئه‌وه‌ی که پێشان ئه‌وان و یه‌کێتی و
ئیسلامییه‌کان به‌هه‌زاران خه‌لکیان له شاره‌کان ده‌ربه‌ده‌ر کرد و به
هه‌زارانیشیان ئاواره‌ی ئه‌وروپا و ووڵاتانیدی کرد.
ده‌توانین بڵێین ئه‌و هێزه‌ی که یه‌کێتی و پارتی شانازیی پێوه ده‌که‌ن
له‌پاش ته‌واوبوونی راپه‌ڕین واته له کۆتایی ساڵی(٩١)
فڕی به‌سه‌ر پێشمه‌رگایه‌تیی نه‌ماوه، ته‌نیا کۆمه‌ڵێک چه‌کداری پاسه‌وانی
پارتی و یه‌کێتین و به هیچ جۆرێک هێزی به‌رگریکه‌ر
له کوردستان یان هێزی رزگارکه‌ر نین و هیچ هومێدێکی ئه‌وه‌شیان
لێناکرێ که رۆژێک له‌رۆژان ببنه هێزێکی سه‌ر به میلله‌ت بۆ دامه‌زرانی
ووڵاتی سه‌ربه‌خۆی کوردستان له‌و پارچه‌یه‌ی باشوور یان ببنه هێزێکی
یارمه‌تیده‌ر بۆ رزگارکردنی پارچه‌کانیدی کوردستان، چونکه
ئێستا ئه‌و هێزه نه‌ک هێزێکی شوڕشگێر
نییه به‌ڵکه هێزێکی (میلیشیا - به‌رگری
میللی)ش نین ته‌نانه‌ت بۆ پارته‌کانیشیان چونکه ئه‌و هێزه به مووچه‌ی
مانگانه کار ده‌کا.. ئه‌گه‌ر مووچه‌که‌یان
لێببڕێ ئاماده‌نین یه‌ک رۆژیش چه‌کداریی بکه‌ن. من بۆ خۆم له سه‌رتای
(٨٥) تا کۆتایی (٩١)
پێشمه‌رگه بووم ته‌نانه‌ت پاره‌ی جگه‌ره و جلکوبه‌رگیشمان وه‌رنه‌ده‌گرت..
کاتێکیش هه‌ستم کرد کاری پێشمه‌رگه‌یی ته‌واو
بووه یه‌کسه‌ر چه‌که‌که‌م دانا، ئاخه‌ر پێمان ناڵێن ئه‌و هێزه چه‌کداره
له‌پاش(٩٢)ه‌وه چ کارێکی پێشمه‌رگه‌یی ئه‌نجامداوه.. به پێچه‌وانه‌وه
هه‌ر خه‌ریکی پاسه‌وانی له پارته‌کان و شه‌ڕی نێوخۆ و شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌کانی
پارچه‌کانیدی کوردستان بووه ئه‌وه جگه له‌وه‌ی له‌ژێر ناوی پۆلیس و
ئاسایش خه‌ریکی سه‌رکوتکردنی خه‌ڵکن له ده‌ربڕینی رای ئازاد و
خۆپیشاندان و .. تد، ئه‌و هێزه به‌ناو
پێشمه‌رگه‌یه و ئه‌و ئاسایشه‌ی که له‌و هێزه به‌ناو پێشمه‌رگه‌یه
دروستکراوه له‌به‌ر چاوی ره‌شی خه‌ڵکی کوردستان نییه که ئاسیایشی
کوردستان ده‌پارێزن و دژ به تیرۆریساتن ده‌وه‌ستن - کۆنه‌په‌رسترین
ووڵات و قه‌واره‌ش هێزێک بۆ پارستنی ئاسیشی خۆی دادده‌مه‌زرێنێ و
ناتوانێ منه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌وه بکا - به‌ڵکه له‌پێناو پاراستنی ئه‌و
پارت و لایه‌نانه‌یه که سه‌رله‌به‌ری خێروبێری کوردستان به پله یه‌ک
بۆ سه‌رکرده‌کانیان و ئه‌نجا بۆ ئه‌ندام لایه‌نگره‌کانیان و ئه‌وانیش
به هۆی پاسه‌وانییه‌که‌یان مووچه‌یه‌ک و بژێوی ژیانی خۆیانی پێ دابین
ده‌که‌ن و هاوکات سه‌رکوتی خۆپیشاندان و هه‌ر
ناڕه‌زایه‌تییه‌کی خه‌لکه هه‌ژار و بێده‌ره‌تانه‌که‌ی پێ ده‌که‌ن
که داوای ژیان و گوزه‌رانێکی باشتر یان یه‌کسانیی کۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌که‌ن.
من بۆخۆم ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سێکی به‌رهه‌ڵستکار بووم..
له کۆتایی نۆهه‌ته‌کان نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ی که پێویست بوو له پاش ئه‌و
هه‌موو ساڵ پێشمه‌رگایه‌تیی و خه‌باته‌ی هه‌مبووم ژیانێکی ئاساییم بۆ
دابینبکرابا و چاره‌سه‌ری ئه‌و برینه‌م بکرابا
که له کاتی پێشمه‌رگایه‌تیی برینداربووم به‌ڵکه نه‌یانده‌هێشت بۆ
خۆم کارێک بۆ بژێوی ژیانی خۆشم بکه‌م.. دووکانێکی کاره‌باییم به‌هه‌ر
ده‌رده‌سه‌رییه‌ک هه‌بوو پێکهێنابوو که‌چی به بیانووی ئه‌وه‌ی وێنه‌ی
( مه‌لا مسته‌فا) له دووکانه‌که‌م هه‌ڵناواسم و دوکانداره هاوسێکانم
هان ده‌ده‌م وێنه‌ی که‌س هه‌ڵنه‌واسن
دووکانه‌که‌یان پێ داخستم و ئه‌گه‌ر به‌هۆی پێشینه‌ی سیاسییم و پێشمه‌رگایه‌تییم
نه‌با که هه‌ندێک به‌رپرسم وه‌ک دۆست و براده‌ر ده‌ناسی ئه‌وا له
زیندانی ئاکرێ خۆم ده‌دیته‌وه یان هه‌ر بنبزر ده‌کرام.
ئه‌وه باسی ئه‌وه‌ش هه‌ر ناکه‌م کاتێک که وه‌ک نووسه‌ر و
رژنامه‌نووسێک له‌گه‌ڵ هه‌ندێک هاوکارم یه‌که‌م رۆژنامه‌ی ئازاد و
ناحیزبییمان به ناوی رۆژنامه‌ی ئه‌مڕۆ له کوردستان دامه‌زراند چی‌یان
به‌سه‌ر هێناین!
به رای من ئیدی پێویسته له‌مه‌دوا چیدی به‌و هێزه‌ی که له‌پاش(٩٢)ه‌وه
ته‌نیا پاسه‌وانی له ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی ده‌کا نه‌گوترێ
پێشمه‌رگه و هێزێکی سه‌ربازیی خۆبه‌خشی دوور له
پارته‌کان بۆ پاراستنی ئاسایشی کوردستان و رزگارکردنی
ناوچه دابڕاوه‌کان و دامه‌زرانی ووڵاتی سه‌ربه‌خۆی کوردستانی باشوور و
هاوکاریکردنی هێزه شۆڕشگێڕه‌کانی پارچه‌کانیدی کوردستان دابمه‌زرێ،
هه‌موو پێشمه‌رگه دێرینه‌کانیش داوای ئه‌وه بکه‌ن که
دادگاییه‌کی ره‌وا بۆ هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرین - ئه‌وانه‌ی پێش
(٩٢) - دابمه‌زرێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه ده‌ربکه‌ون
که له راسیتیدا پێشمه‌رگه نه‌بوونه و له‌و
که‌سه دیلکوژ و ژنکوژ ودز و جاش و جه‌رده
و سیخوڕ و ئه‌و سه‌رکردانه‌ی ئێستا بوونه و ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌یان
له‌که‌دار کردووه و به سزای خۆیان بگه‌یه‌ندرێن، پێشمه‌رگه راسته‌قینه‌که‌ش
ده‌ربکه‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ک ببنه تۆمار و سه‌رچاوه‌یه‌کی راستگۆ
بۆ خه‌باتی رابردووی مێژووی گه‌له‌که‌مان و نه‌وه‌ی نوێش له خه‌باتی
نوێیان پرسوڕایان پێ بکه‌ن له لایه‌کیدیش
چیدی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه ماف و ئازادییه‌کانیان پێشێل نه‌کرێ
و سه‌ربه‌رزانه ژیانێکی شایسته به‌خۆیان بۆ دابین بکرێ.
جا من له کۆتاییدا وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرین به مه‌سعود بارزانی
و هاوشێوه‌کانی ئه‌و و گروپه سه‌رلێشواوه‌که‌ی
نه‌وشێروان ده‌ڵێم ئیدی ناتوانن چیدی بازرگانی به خوێن و تێکۆشانی ئه‌و
پێشمه‌رگه دێرینانه بکه‌ن که ئه‌و رۆژه‌ی ئێستایان دروستکردووه و
ئێوه خۆتان به‌سه‌ریدا سه‌پاندووه، رۆژێک دادێ ئه‌و خوێن و تێکوشانه‌ی
ئه‌وان ئاوێته‌ی ویست و داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش و بێده‌رتان
بێ و له هه‌ڵمه‌تێکی ئازادیخوازیی و یه‌کسانیخوازانه‌دا ته‌خت و
تاراجتان بپێچنه‌وه.
٢٦\٢\٢٠١٠
- له‌نده‌ن
dara@emrro.com
|