٢٧\٢\٢٠١٠
پێشمه‌رگه و
پیرۆزیی ناوه‌که‌ی !

عه‌با‌س رۆسته‌م
بۆ یه‌که‌مجار که‌سانێکم دیت که هه‌ڵگری ئه‌و ناوه پیرۆزه بون ئه‌و
کاته بو که کۆمه‌ڵێک گه‌نجی چه‌کدارمدی به به‌رگی ڕانکوچۆغه‌و
شه‌رواڵومرادخانیه‌وه له نێوان هه‌ردوو گوندی قازیاواو چه‌رمه‌گا ،
کاتێک ئه‌و کۆمه‌ڵه چه‌کداره گه‌مارۆی خۆم‌و ئه‌و کرێکارانه‌یاندا که
له گه‌ڵمدابون و وه‌ک پێشمه‌رگه خۆیانناساند و له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی
چه‌ک پێڵاویان له پێ داکه‌ندین و قۆڵمانیان له پشته‌وه به‌سته‌وه‌و
به پاڵ‌و گیرکردنی لوله‌ی چه‌که‌کانیان له پشت‌و لاکه‌له‌که‌مان
به‌ره‌و لای به‌رپرسه‌که‌یان ڕاپێچیانکردین ، دوای ماوه‌ییه‌ک
گه‌یشتینه لای کاکی به‌رپرس که له ژێر سێبه‌ری دار به‌روێیه‌کی
گه‌وره‌و له‌سه‌ر دووریز فه‌رشی لاکێشه‌و ریزێک دۆشه‌ک و چه‌ند
سه‌رینێکی کورده‌واری له په‌نا قه‌دی داربه‌روه‌که‌وه له‌سه‌ر شان
پاڵکه‌وتبو ، کاتێک گه‌یشتینه به‌ر ده‌می کاکی به‌رپرس زانیم که
ره‌حمه‌تی ( حاجی برایمی چه‌رمه‌گایه ) ، هه‌ر به گه‌یشتنمان
فه‌رمانیدا قۆڵمان بکه‌نه‌وه‌و دوای خواردنه‌وه‌ی قومێک ئاو رویتێکردم
و وتی : ــ ئه‌مه چه چاو قایمێه‌که له جه‌نابته‌وه وا هاتوی یاسای
چاککردنی کشتوکاڵ له‌م ناوچه‌یه جێبه‌جێئه‌که‌ی له کاتێکدا ئێمه
خوێنمان ڕشتوه‌و دووپێشمه‌رگه‌ی شه‌هیدمان داوه له پێناو له گۆڕنانی
ئه‌و یاسایه‌و خاوه‌نه‌که‌ی ؟ .
دوای ئه‌وه‌ی که کاکه حاجیم هێنایه ئه‌و بڕوایه‌ی که ئێمه په‌یوه‌ندیمان
به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاککردنی کشتوکاڵه‌وه نیه‌و دڵنیاشمکرد که
جارێکی دیکه بۆ ئه‌مکاره‌ی بۆی هاتوین که ڕێکخستن و چاککردنی بنا‌وان
و جۆگه‌که‌ی قازیاوایه روو ناکه‌ینه‌وه ئه‌م شوێنه ، دوای ماوه‌ێیه‌ک
به‌ره‌ڵایانکردین .
ئه‌م ناوه پیرۆزه‌ی پێشمه‌رگه که مایه‌ی شانازی تێکۆشه‌رانی گه‌ل و
گشت ئه‌وانه‌یه که بێ‌ترس گیانی خۆیان ئه‌خسته سه‌ر له‌پی ده‌ستیان
له رێگه‌ی به‌رگریکردن له ئازادی نیشتمان و گه‌له‌که‌یان و له‌گه‌ڵ
مه‌رگدا ئه‌جه‌نگان و پۆل دوای پۆل رێگه‌ی شه‌هید بونیان ئه‌گرته به‌ر
، هه‌ر ئه‌و ناوه پیرۆزه‌شه که چه‌کداره‌کانی حاجی برایم و کۆنه‌په‌رستان
له ده‌ره‌به‌گ و شێخ و ئاغا‌و کۆلکه کوێخاکانی پشده‌ر و بتوێن و گشت
دوژمنانی شۆڕشی چوارده‌ی گه‌لاوێژ له پیاوانی رژێمی پاشایه‌تی و به‌کرێگیراوانی
سازمانی ئه‌منی ئێرانی له خۆیان ئه‌نا .
پێشمه‌رگه‌و پێشمه‌رگایه‌تی ڕه‌وشتی پاک و کار‌و کردار‌و هه‌ڵوێست و
بۆچون و ئامانجێکی پیرۆزه نه‌وه‌ک به‌رگێک ئه‌م و ئه‌و له‌به‌ری بکه‌ن
و له رێگه‌یه‌وه ببنه پێشمه‌رگه ، زۆریشن ئه‌وانه‌ی که به له‌به‌رکردنی
ئه‌و به‌رگه‌و له ژێر ئه‌و ناوه پیرۆزه‌داو به چه‌کی پێشمه‌رگایه‌تیه‌وه
له قۆناغه جیاجیاکانی شۆڕشدا پێش سوپای دوژمن ئه‌که‌وتن بۆ
داگیرکردنی ناوچه رزگارکراوه‌کانی کوردستان ، هه‌ر له ژێر ئه‌و ناوه‌و
به هه‌مان به‌رگه‌وه پێش سوپای دوژمنه سه‌رسه‌خته‌کانی گه‌له‌که‌مان
ئه‌که‌وتن و ئه‌مدیوی سنوریانئه‌کردن ، هه‌ر له‌ژێر هه‌مان ئه‌و ناوه
پیرۆزه‌وه پێشمه‌رگه لوت‌و گوێ‌و لچی یه‌کتریان ئه‌بڕی و یه‌کتریان ئه‌تک
ئه‌کردو چاوی یه‌کتریان هه‌ڵئه‌کۆڵی و یه‌کتریان زینده به‌چاڵ و بێسه‌روشوێنئه‌کرد
. هه‌ر به‌و ناوه پیرۆزه‌شه‌وه که‌سانی تاوانبار‌و جاش و ئه‌نفالچی
خانه‌نشینکراون و وه‌ک پێشمه‌رگه‌ی دێرین ناونوسکراون و ناوی شه‌هیدی
پێشمه‌رگه‌ش له‌و کوژراوانه‌یان نراوه که به‌ده‌ستی پێشمه‌رگه‌ی
کوردستان به تاوانی خۆیان گه‌یشتون .
ئێستاش وا به بیانوی به‌رگریکردن له ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه ، که‌سانێک
له پله‌ی جیاجیای ده‌سته‌ڵاتداو به یارمه‌تی ڕاگه‌یاندنه‌کانی هه‌ردوو
زلحزب که‌وتونه‌ته هاتوهاوارو هه‌ڕه‌شه‌کردن به نیازی به‌کارهێنانی
ئه‌و بیانوه‌ی که گوایه هێزه چه‌کداره‌کانیان نازناوی ملیشیایان
لێنراوه‌و سوکایه‌تیان پێکراوه ( له کاتێکدا هه‌ر خودی خۆیان له
سوکایه‌تیکردن به پێشمه‌رگه درێغیان نه‌کردوه‌و نایکه‌ن ) بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه
له‌و لایه‌نه‌ی که بونه‌ته رێگر له درێژه‌دان به گه‌نده‌ڵی و به‌رده‌وامبونی
باڵاده‌ستی هه‌ردوو زلحزب و ده‌ست تێوه‌ردانیان له کاری به‌رێوه‌بردن
و دادوه‌ری و یاسادانان ، به مه‌به‌ستی له‌باربردنی ئه‌و هه‌وڵه
پیرۆزه‌ی ئه‌درێ بۆ ریشه‌کێشکردنی گه‌نده‌ڵی و ده‌رهینانی بودجه له‌و
تاریکیه‌ی که ساڵه‌های ساڵه له سایه‌یدا گه‌مه‌ی پێوه ئه‌کرێت و یه‌کخستنی
هێزه چه‌کداره‌کانی سه‌ر به‌هه‌ردوو زلحزب و حزبه‌کانی دیکه له
سوپاێیه‌کی یه‌کگرتوی نیشتمانی و به یه‌ککردنی هیزه‌کانی پۆلیس و
ئاسایش ، که له ڕاستیدا ئه‌م هاتوهاوارو هه‌ڕه‌شه‌یه‌یان له هه‌وڵی
درێژه‌پێدانی ئه‌و سه‌ڵته‌نه‌ت و نازو نیعمه‌ته‌ی که تێیدان شتێکی
دیکه نیه !!.
24/2/2010
|