په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک


پێشمەرگەیەکى زێرەڤانى ده‌بێژی : مانگ لاى ئێمە شەست ڕۆژە و ساڵیش شەش مانگە.

 

 


شوان سه‌دیق        


پێشمەرگەى زێرەڤانى یەکێکە لە هێزە سەرەکیەکان بۆ پاراستنى دام و دەزگا گرنگەکانى هەرێمى کوردستان، ئەوەى ئەمڕۆ دەیبیستیت بەرچاوت دەکەوێت لەنێو پێشمەرگەى زێرەڤانیدا، گلەیى وگازندەیەکى زۆر دەکرێت دەربارەى ژیانیان و نەبونى موچەى تەواو دواکەوتنى لەکاتى دیارى کراودا دەوامی زۆرکردن یان، ئێمەش بەباشمان زانى لەنزیکەوە گوێ لەدواکاریەکانى چەند پێشمەرگەیەک بگرین، بەڵکو بتوانین دەنگى پێشمەرگە بگەیەنین بەدەسەڵات ولایەنە پەیوەندى دارەکان.


"هۆگر " لە بەتالیۆنى سێى زێرەڤانی، دەڵێت: ئێمە وەک پێشمەرگە ژیانمان ناڕوات موچەکەمان زۆرکەمە و لەکاتى خۆیدا نادرێت، من کاتێک دەگەڕێمەوە بۆماڵ کرێکارى خەباتە دەکەم، هۆگر کێشەکانى پێشمەرگەى زۆر باس کرد نمونەى پێشمەرگەیەکى هێنایەوە، کەماوەیەک پێش ئێستا خێزانەکەى تەلەفۆنى بۆ کردبوو پێى دەلێت خاوەنى خانوەکە هاتووە بۆکرێ خانوو پێشمەرگە قوڕبەسەرەکەش هیچ پارەى پێنەبوو لەداخى بێ پارەیدا دەستى بۆچەکەکەى بردبوو خۆى کوشتبوو، هۆگر پێى وایە قسە دەربارەى ژیانى پێشمەرگەزۆر دەکرێت بەڵام هەمووى پڕوپاگندەیەو هیچیش چارەسەرناکرێت.


"ئەرسەلان " ماوەى پانزە ساڵە پێشمەرگەیە ئێستا لەبەتالیۆنى یەکى زێرەڤانیە، ئەرسەلان لەسنورى شارەزوورەوە دێتە هەولێر دەوام دەکات ،وەک خۆى دەڵێت:پارەیەکى زۆر سەرف دەکەم تا دێمە ئێرە، ئەرسەلان دیگوت سەربارى ئەم گرفتانە کە رۆژانە دێنە رێگام بەڵام دڵ خۆشم بەوەى پارێزگارى لە کوردستان و شارى هەولێر دەکەم، بەڵام ئەوەى دڵگرانى کردووم دواکەوتنى موچەیە وکاتى دیارى کراوى نییە، هەرچەندە دەگوترێت موچەکەتان نافەوتێت بەڵام دواکەوتن لە فەوتان ناخۆشترە چونکە ئێمە بەوموچەیە دەژین، دواکارى "ئەرسەلان "لە دەسەڵات ئەوەیە موچەو داناى پلە لەنێو زێرەڤانیدا بەشێوازێکى یەکسانى دیارى بکرێت، رەخنەیەکى زۆریش ئاراستەى بەرپرسانى زێرەڤانى گشتى و وەزیرى پێشمەرگە دەکات، چونکە وەک پێویست نەیان توانیووە دەنگى پێشمەرگە بگە یەننە بەڕێز سەرۆکى حکومەت.


"محەمەد" لە بەتالیۆنى یەکى زێرەڤانى دەڵێت پێشمەرگە بەتایبەت زێرەڤانى بێ بەش کراوە لەمافە سەرتایەکانى ژیانى، نازانم دەسەڵات بۆ ئاوڕێک لەپێشمەر گەناداتەوە ، بێ خەم لێى دانشتون و ئاگایان لەمەحمودى بێ زەواڵیش نیە چى دەبێت وچى رودەدات، وادەزانن هاوڵاتیانى ئەم وڵاتە هیچ گرفتیان نیە، محەمەد"بە بوێریەوە دەگوت: من مانگانە ( 150 ) هەزاردینار کرێ خانو دەدەم خاوەنى خانوەکەش چاوەرێى موچەى زێرەڤانى ناکات دەبێت لەکاتى دیارى کراوى خۆیدا بۆى ئامادە بکەم، من پێم وایە ژیانى پێشکەرگە وەک رەنج بەر و کۆیلە وایە، ئەوەندەت دەدرێتێ تێرى پێ نەخۆیت و پاشەکەوتیشت نەبێت.


"پشتیوان محەمەد" ماوەى ( 15 )ساڵە پێشمەرگەیە دەلێت ماڵم لەکەرکوکە دەبێت زۆر هاتوچۆنەکەم لەبەر نەبونى پارە، بەڵام گرفتى من لەموچەکە گەورەترە زۆر بەلێنیان پێداوم کە پلەیەکم بدردرێت بەڵام لەزێرەڤانیدا تاخزم خزمێنەو خێڵگەرى وەستابێت ئێمە هیچمان بۆ ناکرێت ودەبێت سەیرى دەمى ئەوان بکەین.


"کاوە " کورە گەنجێکى تازە پێگەشتوو ماوەکە بووە بەپێشمەرگە ئەو تازە دەستى لە خوێندن هەڵگرتووە، هۆکارەکەشى گەراندەوە بۆ نەبونى ژیانى خۆى و ماڵەوەیان، "کاوە" بەدەم قسەکردنەوە دەیگوت: ئێمە کە بووین بەپێشمەرگە پێویستە ژیانمان بۆدابین بکرت کێ دەتوانێت ئەم ئەرکە گرنگەى پێشمەرگە بگرێتە ئەستۆ دەبا پێشمەرگە دومانگ دەوام نەکات بزانن کوردستان وەک ناوچەکانى عەرەب نشینەکانى عێراقى لێ بەسەرنایەت، بەداخەوە ئەوەى ئێستا دەیبینین لەم بارەگایەدا هیچ خزمەت گوزاریەکى تێدانیە تەنانەت مشک وجرجیش خۆى تێدا ناگرێت" کاوە " بەو هیوایەم وەزیرى پێشمەرگە خۆى بێت راستیەکان ببینێت بزانێت ئێمەى پێشمەرگە بەتالیۆنەکەمان کەوتۆتە تەنیشت پارکى منارەى هەلێر لەچى ژیانێکداین، نازانم چۆن توشى دەیان نەخۆشینى جۆراو جۆر نابین، ئاوى خواردنوەمان تێکەڵ بەئاوى زێراب بوە ئێستا ناچارین لەوماڵانە ئاوى خوادنەوە پەیدابکەین.


"ف .ک " پێشمەرگەى زێرەڤانیە نەیوست ناوى بڵاو بکرێتەوە، دەیگوت ئێمە هەرقسەیەک بکەین دواى بڵاو بوونەوەى ڕیپۆرتاژەکە هەواڵگرى بانگمان دەکات، " ف "دەلێت مانگ لاى ئێمە ( 60 ) رۆژە وساڵیش ( 6 )مانگە تەمەنیشمان بەبەلاش پانزە بەپانزە لە دەوامدا بردەسەر، دەبوایە حکومەت ڕوداوەکانى چەند رۆژ لەمەوبەرى لەبەر چاوبوایە کەتورکیا هاتە کوردستان، هەرپێشمەرگەنەبوو بردیان بۆ ناوچەشاخاویەکانى دهۆک، بروابکەن پێشمەرگەى وامان لەگەڵ دابوو ( 5 ) هەزاردینارى لەگیرفان بوو جگەلەوەى ماڵ ومنداڵى بێ پارەبوون.


"ئەمین "پیاوێکى بەساڵاچوو بەخەم باریەوە جگەرەى دەکێشا هاورێکانى دەیان گوت مام ئەمین ڕۆژى دوپاکەت جگەرە دەکێشێت" ئەمین" بەم شێوەیە باسى گوزەرانى خۆى دەکات ودەڵێت من خاوەنى ( 8 ) منداڵم موچەکەم زۆرکەمە ونازانم بەچى بدەم خۆتا لەیەکى بدنەنەوە بە (260 )هەزاردینار کرێ خانوبدەم جلو بەرگى منداڵى پێ بکرم خواردنى پێ بکرم. هیوادارم حکومەت ئاوڕمان لێ بداتەوە ئەم تەمەنەمان ماوە باوەک مرۆڤێکى ئاسایى بژین.
"سیامەند "لەبەتالیۆنى دووى زێرەڤانى دەیگوت:من لەبەر نەبونى کرێ خانو مالەکەم بردەوە بۆشارى کەرکوک چونکە لەوێ کرێ خانو خواردنەکانى تر لەشارى هەولێر هەرزاتنرە، سیامەند دەڵیت ئەگەر بێکارى واى لەمن نەکردبێت چیم داوە لە پێشمەرگایەتى وچەک هەڵگرتن، حکومەتى کوردستان دەسەڵاتى داوە بەدەست چەند کۆمپانیایەکەوە ئەوانیش بەخواستى خۆیان کرێکارى بیانى دێنن بۆکوردستان وگەنجەکانى خۆشمان بەدەست بەتاڵى دەسورێنەوە، بەوە هیوایەم حکومەت موچەکەمان بۆ زیاد نەکات بەڵام لەکاتى خۆیدا بدرێت و ئێمەش سودى لێ وەربگرین مرۆڤین ئارەزووى ژیان دەکەین.
"عەلى "بەرپرسى بنکەیەکى پێشمەرگەکان بوو لەبەتالیۆنى دووى زێرەڤانى، بەردەوام هاتوو چۆى دەکرد بەناو پێشمەرگەکان وحەزى نەدەکرد پێشمەرگە سکەڵاى خۆى دەرببڕێت"عەلى" پێى وایە دەسەڵات نەی ناردووە بەدواى کەسدا پێشمەرگە خۆى هاتووە، رۆژێک لەڕۆژانیش دەرگاى لەسەرکەس دانەخستەوە هەمیشە دەرگا کراوەیەوە گەربیەوێت بڕواتە دەرەوە.


"سەیفەدین عەلى"
لەبەتالیۆنى یەکى زێرەڤانى بەم شێوەیەباسى گوزەرانى خۆى دەککات ودەڵێت ، ماوەى چەند ساڵێکە چیانى هاوسەرێیم پێک پێناوە بەڵام ئێستا لەگەڵ برایەکمدا خانومان بەکرێ گرتووە بەڕاستى ژیانمان لێ بووە بەژان، نازانم مانجوانەکانى ژیان چیە، دەسەڵاتداران خۆیان شایەت بن موچەیەک دومانگ جارێک وەرى دەگرین دەبێت چۆن ژینى پێ ببە ینەسەر، سەیفەدین دەڵێت ماوەیەک ئێمەیان ڕەوانەى ناوچە کانى موسڵ کرد زۆر بەڵێن گفتیان بەئێمەدا کەهاوکاریتان دەکەین بەڵام کەهاتینە وە ئێرە هیچى وانەبوو.


"خەلیل" لەسەر کورسیەک لەبەردەم دەرگاى وەزارەتى شارەوانیدا دانیشتبوو، دەڵێت من ماڵم لەشارى سلێمانیە مانگم کردووە بە دوبەشەوە پانزە ڕۆژ لەسەر ئەم کورسیە دادەنیشم، داواکارم لەلایەنە پەیوەندى دارەکان ئاورێک لەپێشمەرگەى زێرەڤانى بدەنەوە، لە دابین کردنى موچەى بەردەوام، ئێمەش ماڵ ومنداڵمان هەیە و ئەوانیش چاوەرێى دەستى ئێمەن.


"هەڵکەوت فاتیح " لە بەتالیۆنى یەکى زێرەڤانى تازە ژیانى هاوسەرگریى پێک هێناوە ، وەک خۆى دەڵێت بەچوار ماڵ لەیەک خانووداین، ئەگەر کەسێک سەردانمان بکات حەزدەکات زوو بڕواتە دەرەوە"هەڵکەوت" پێى وایە پێشمەرگە لەزۆر روانگەوە بێبەش کراوە ئەگەر بتەوێت پارەیەکیش لەبانک رابکێشت هیچ سیقەبە هەویەکەت ناکەن وادەزانن تۆلە عەرەبستانە وە هاتویت، زۆرمان ناخۆشى بینوە بەوهیوایەم لەءایندا ئێمەش مافى خۆمانمان پێ بدرێت !

 


s.halabjaee@yahoo.com