په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

پێشمه‌رگه‌ی ئێکسپایه‌ر.


هه‌ژێن


ئەگەر ئێکسپایەر بکەین بە کوردی، ئەوا بە قسەکردنی سەرجادە دەبێتە کۆن و بەدەربڕینی دروست و زانستیش واتە بەسەرچوو. بۆ ئەوەی کە من دەمەوێت لێرەدا لێوەی بدوێم جیاوازییەکی ئەوتۆ لە گەیاندنی واتاکەیدا ناکەن.

لە وڵاتی مە دا دروستر لە دەڤەری مە دا، هەموو شتێک ئێکسپایەر بووە و خەڵکەکە بەردەوام لە هەوڵی نۆژەنکردنەوەی ئێکسپایەرەکانن، ڕێک بەوجۆرەی کە دوکاندار و دەستفرۆشەکان خۆراکی ئێکسپایەری وڵاتانی چوارلای کوردستان بە نرخی نوێ لە بازارەکاندا ساخدەکەنەوە.

لەیەکەم لێکدانەوەدا وا دێتە بەرچاو کە دوکاندار و دەستفرۆشەکان کارێکی نایاسایی بکەن، چونکە خەڵک چاوەڕوانییەکی جادووئامێزیان لە یاسا هەیە. ئەمە بەرهەمی ئێکسپایەربوونی شێوازی بیرکردنەوەیانە ، کە وا لە ئێکسپایەربوونی خودی یاساکە نائاگه‌ن. خەڵک هەموو داوای پیادەکردنی یاسا ده‌که‌ن و یاساش هەر یاساکەی سەردەمی بەعسە! کاتێک کە بە لۆژیک بیر لەمە دەکەینەوە، پرسیارێک یەخەمان دەگرێت؛ ئەگەر زۆرینە خوازیاری سەپاندن و جێبەجێکردنی یاسایەکین، کە هەزاران ژیان و خەونمان لە پێناو گۆرینی بەخشی، بۆچی ڕاپەڕین و بۆچی ئەو دەزگایانەمان لە کوردستان وەدەرنا کە ئەو یاسایەیان دەسەپاند؟

یەکێکی تر لە ئێکسپایەرەکان، خودی دەسەڵاتێکە کە خەڵک لە ئایاری 1992 بە تامەزرۆییەوە دەنگیان پێدا و دواتر لە چەند سیناریۆسازییەکدا گیانی بەرەردا کرایەوە. لێرەدا ناچمە سەر باسی دەسەڵات بەگشتی و دەسەڵاتە پارلەمانییەکان (نوێنەرایەتییەکان) کە بۆخۆیان لەگەڵ خستنە ناو سندوقی کارتی دەنگدانەوە، دەنگدەر هیچ ڕۆڵێکی نامێنێ و دەسەلاتیشی لەو ساتەدا ئێکسپایەر دەبێت، چونکە ئەو باسە، باسێکی ترە و لەمەبەستەکەم دووردەخاتەوە.


بەمجۆرە کاتێک کە دەسەڵات بۆخۆی ئێکسپایەر و یاساکەی ئێکسپایەر و ئامانجەکانی ئێکسپایەر بن، ئیتر ڕەوتی کارکردیشی ناتوانێت لە ساخکردنەوەی کاڵا ئێکسپایەرەکان، بیرکردنەوە ئێکسپایەرەکان، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییە ئێکسپایەرەکان، هەست و سۆزە ئێکسپایەرەکان، تێڕوانینە ئێکسپایەرەکان، دواجار دیاردە ئێکسپایەرەکان، واوەتر تێپەڕ بکات. لێرەدا سەرنجی خوێنەری هێژا بۆ ساخکردنەوەی دیاردە ئێکسپایەرەکان بە بەکاربردنی ئامراز و هۆکارە مۆدێرنەکان رادەکێشم؛ ساخکردنەوەی ئاخایەتی و شێخایەتی لەبەرگی ئەندامپارلەمانەکاندا، سوکایەتی و هەرەشەکردن لە ژنان بە هۆی مۆبایلەوە، بە کەرنەڤاڵکردنی مەرسەربڕین و قۆچکردنی ئاژەڵ بۆ تەندروستی سەرۆک و بەکاربردنی ساتەلایت بۆ بەگشتیکردنی ئەم نەریتە و چەندانی تر...

ئەمە بۆ دەسەڵاتەکان ئاساییترین کارێکە کە بۆ گەندەڵکردنی کۆمەڵگە هانای بۆ دەبەن، چونکە تاکاتێک کە کۆمەڵگە بە ساخکردنەوەی ئێکسپایەرەکان گەندەڵ نەکرابێت، ئەوا دەسەلات خۆی لە بەردەم مەترسی راماڵیندا دەبینێت. بۆیە ساخکردنەوەی ئێکسپایەرگەلێک کە پێشتر پیرۆزییەک و بەرتەرییان لای خەڵک هەبووە، وەک کاراترین چەک بەکار دەبرێن، لەلایەک بۆ فریودانی خەڵکەکە و یاریکردن بە سۆزییان بۆ پیرۆزییەکانی رابوردوو، لەلایەکی تروە وەک ئامرازێکی کارا بۆ لەبەرامبەر خەڵکدانانی ئێکسپایەکە!


پێشمەرگە کۆنەکان یا بە کەمێک ڕێزەوە دێرینەکان یەکێکن لەو ئێکسپایەرانە، کە دەسەلات وەک ئامرازێکی ئەفسوناوی یا دەزگەیەکی کارا بەکاری دەبا و بۆ رۆژی خۆی ئمادەی دەکات. وەک وتم سەرەتا سۆزی خەڵک بۆ پیرۆزی ئێکسپایەرەکە بۆ ساخکردنەوەی بەکار دەبا و پاشان خودی ئێکسپایەرەکە لە خەرمانەی پیرۆزی دەپێچێ و لەسەرووی خەڵکەکەوە دایدەنێت و بەمجۆرە زەمینەی ڕەوایەتی بە کردەوەکانی ئێکسپایەرە پیرۆزکراوەکە لەباردەکات و وەک کوتەک بۆ کاتی پێویست ڕایدەگرێت .

کاتێک کە بڵێین پێشمەرگەی دێرین، واتە واتاسازیمان بۆ جیاکردنەوەی دەستەیەک لە دەستەیەکی تر بەکاربردووە. کەواتە نەوەیەکی یا دەستەیەکی تری نوێ لەو شتەی کە دێرین یان کۆنمان بۆ جیاکردنەوەی بەکاربردووە، هەیە. کاتێک لە هۆش و یاداوەری خەڵکدا بەدوای واتای پێشمەرگەدا دەگەڕێین، لەگەڵ بوونەوەرێکدا ڕووبەڕووین، کە بەرژەوەندی گشتی خستۆتە سەروی بەرژەوەندی خۆی و لەو پێناوەشدا ئامادەی گیانبەخشینە. کاتێکیش کە گوێمان لە واژەی پێشمەرگەی دێرین دەبێت، دەستبجێ لە هۆشماندا راپەڕینی 1991 دەبێتە سنوری جیاکردنەوەی کۆن و نوێکە. من لێرەدا ناچمە سەر ئەوەی کە ئایا بەراستی پتشمەرگە ئەو بوونەوەرە بووە، سەرەڕای نیەتی تاکەکانی ئەو دەستە مرۆڤە لە چوونەشاخیان. بەڵکو ئەوەی مەبەستمە ئەوەیە بڵێم ئەگەر خەباتی شاخ و بەرهەڵستی داگیرکەر شوناسنامەی پێشمەرگە یا ناسێنەرەوەی بێت، ئایا دەتوانین بە ڕەوە چەکداری پاش راپەڕین بڵێین پێشمەرگە؟


لەبەر دوو هۆ، وەلام لای من نەخێرە؛ یەکەم زۆرینەی ئەوانەی پاش راپەڕین چونە ڕیزی لەشرێکەوە کە پێشمەرگە ناسنامەکەی بوو، بەکرێگیراوی دوژمنی پێشمەرگە بوون، دووەم، لەبەر ئەوەی ڕەوەی دوای ڕاپەڕین بەوانەشەوە کە پێش ڕاپەڕین پێشمەرگە بوون، ئیتر ئەوە بەرەنگاری دوژمن نییە، کە� ئەرک و بوونیان دیاریدەکات، بەڵکو ئەوە سەرکوتی خەڵک و پاراستنی دەسەلاتی سەروخەڵکە رایاندگرێت. بۆ ئەم مەبستەش چەند نموونەیەک دەخەمە بەرچاو خوێنەر؛ هێرش بۆسەر شوراکان، هێرش و پەلاماری نەیاران، هێرش و پەلاماری، پەکەکە، هێرش و پەلاماری خۆپیشاندانەکانی دژی شەڕی خەڵک لە 1994- 1996، تالان و ئەتککردنی خەڵک لە شەڕی ناوخۆدا، پڕکردنەوەی بۆشایی دەزگە تێکشکاوەکانی بەعس و ...هیتر.

هەرچەندە رۆڵی پێشمەرگەی کۆن و چەکداری دوای راپەڕین لە سەرکوت و ئەتککردنی نەیاراندا لە شەڕی ناوخۆی 1977- 1986� و شەری ناوخۆی 1994- 1998 هاوبەشە، بەڵام ئەو کۆن و نوێیە، کەچی لە هۆش و یاداوەری کەسانی ناهوشیاردا هێشتاکە ئەم دوو شتە لەیەک جیاوازن. ئەمەش لەبەر ئەوەی کە شێوازی بیرکردنەوە و تێگەیشتنی خودی خەڵک� ئێکسپایەرە و هەست بە ئێکسپایەربوونی شتەکان و دیاردەکان ناکات.

لێرەدا پرسیار ئەوەیە، ئایا ئێکسپایەر دەتوانێت نۆژەن بکرێتەوە و لە ئەوڕۆدا سوودی لێوەربگیرێت؟ کاتێک کە شتێک یا دیاردەیەک ئێکسپایەر بووبێت و بەکەڵی سەردەمی ئێستامان نەیێت، ئەی نوێکردنەوەی لە پای چییە؟ ئه‌گه‌ر بۆ گه‌نده‌ڵکردنی توخمه‌ پاکه‌کان و ئاماده‌کردنی ده‌زگه‌یه‌کی سه‌رکوتگه‌ری وه‌ک‌ �سه‌د ڕه‌شه‌کان�ی تزاری ڕووس له‌ کاتی سه‌رکوتی شۆرشی 1905ی ڕوسییه‌دا، نه‌بێت؟