په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٧\٤\٢٠١٨

پێشنیارێک بۆ هەموو بزووتنەوی کرێکاریی و کۆمۆنیستی.

عەبدولڕەحمان رەسول  


پێشنیارێک بۆ سەرجەم بزووتنەوی کرێکاری و کۆمۆنیستی پێویستە توێژینەوەیەک بکرێ لەسەر مێژوویی ڕۆژنامە و گۆڤارو بڵاوکراوەی کۆمۆنیستی و کرێکاری ،کە بەزمانی کوردی یەکەمین بڵاو کراوە کەیەمین ژمارەی لەچ ساڵێک دەرچووە دەستنیشان بکرێ .

کاتێک ئەنجامی لێکۆینەوە مێژوویی یەکە دەرچوو ،دواتر بڕیار لەسەر کۆنترین ژمارەبدرێ و ڕۆژەکەی دیاری بکرێ ،بۆئەوەی هەموو ساڵێک یادی بڵاوکردنەوەی بکرێتەوە.گرینگ نی یە لەچ وڵاتێک دەرچووە مەبەستم ئەوەیە کە یەمین ژمارەی بڵاوکراوەی کرێکاری و کۆمۆنیستی بەزمانی کوردی بڵاو کراوەتەوە. ناوی بڵاو کراوەو شوێن ( وڵات و شار) و مێژوویی بەرواری دەرچوونی یەکەمین ژمارە دیاری بکرێ وساڵانە یادی بکرێتەوە.

لەبەرئەوەی گرینگە بۆ تێکۆشان بزوتنەوەی کرێکاری و کۆمۆنیستی لە کوردستاندا هەروەها ناکرێ هەڵسوڕان و شۆڕشگێڕانی ئازادیخواز و کۆمۆنیستی کورد ئاشنانەبن بە مێژوویی ڕاگەیاندنی ڕۆژنامەگەڕی بزوتنەوەی کرێکاری وکۆمۆنیستی بەزمانی کوردی.

هەریەکێک لەئێمە ئاشنایە بە بەشێک لەمێژووی شۆڕش و ڕاپەڕین و تێکۆشان وخەباتی ئازادیخوازانەی کۆمەڵگا جیاوازەکانی جیهان .بەڵام ئەگەر پرسیار بکرێ یەکەمین ژمارەی بڵاوکراوەی کرێکاری و کۆمۆنیستی لەسەرجەم وڵاتان و کۆمەڵگاکانی جیهاندا کە بە زمانی کوردی بڵاوکرابێتەوە کامەیە و ناوى چى یە و لەکوێ دەرچووە و سەرنوسەرەکەی کێ بووە بە دڵنییایەوە زۆرێکمان نازانین .

کورد زیاتر لە ٥۰۰۰۰۰۰ پەنجا ملیۆن کەس دەبێ بەڵام ناکرێ نەزاندرێ یەکەمین ژمارەی بڵاوکراوەی کرێکاری و کۆمۆنیستی لەچ ساڵێک و بەچ شێوە زاراوەیەک وبە چ ناوێک ئەو بڵاوکراوەیە بڵاوکراوەتەوە ،چەند ژمارەی لێ بڵاوکراوەتەوە خەڵکی کوردزمان نەزانێ .

بۆیە بەپێویستی دەزانم ئەو پێشنیارە ئاراستەی هەموو تێکۆشەران وخەباتکارانی کرێکاری و کۆمۆنیستی وئازادیخوازی کورد بکەم بەگشتی و بەتایبەت خوێندکارانی زانکۆ و ماستەر ودوکتۆرەکان کە پێویستە ئاوڕێک لە توێژینەوەیەکی لەو جۆرە بدەنەوە کە زۆر پێویست وگرینگە بۆئەوەی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێشی کورد بەمێژوویی تێکۆشانی ڕاگەیاندنی خۆیان ئاشنا بکرێن.

ئەو جۆرە کەسایەتی و تێکۆشارانەی کە بۆیەکەمین جار بە قەڵم وپێنووسەکانیان تیشکیان خستۆتەسەر خەباتی چینایەتی کورد و بەرگرییان لەبەدیهێنانی مافەکانی هەژاران و کرێکاران و جوتیارانی کورد کردووە لەمێژوویی دا ناکرێ فەرمۆش بکرێن ،پێویستە سوود لە ڕابردوو تێکۆشانی چینایەتی کرێکاری و جوتیاری وەربگیرێ.هەروەها ئەو جۆرە توێژینەوە دەگمەنە بەدڵنییایەوە کەمترین کەس لەو بوارە دا توێژینەوەی زانستی و ڕۆشنبیری و کردوە.

لەگەڵ تەواوبوونی ئەو توێژینەوە و لێکۆڵینەوە لەمێژوویی تێکۆشانی ڕاگەیاندنی بڵاوکراوەی کرێکاری و کۆمۆنیستی دا ناوی بڵاوکراوە وشێوازی زاروەو سەرنوسەر وخاوەن ئیمتیاز و بەرواری مێژوویی بڵاوکردنەوەکەی دەستنیشان بکرێ لەکۆتایی دا.

لە ئێران و عێراق وتورکیا و سووریا بەچەندین ڕێکخراو و حیزب و گرووپی کرێکاری و کۆمۆنیستی جۆراوجۆر هەبووە هەروەها بە چەندین بڵاو کراوە و ڕۆژنامە و گۆڤاریش بڵاوکراوەتەوە، لەو وڵاتانە ولەوانەیە لە وڵاتانی تریش گۆڤار وڕۆژنامە وبڵاوکراوە بەزمانی کوردی هەبووبێ کە گرینگیان بە هەواڵ و دەنگوباسی کرێکاری و خەباتی چینایەتی داوە.

بۆیە زانینی ئەومێژووە پڕشنگدار و پیرۆزە زۆر گرینگە،ناکرێ تەنها لەچوارچێوەی حیزبی حیسابی بۆ بکرێ،پێوستە ئەو مێژووە لەڕاگەیاندن وەک ئەدەبیات وڕاگەیاندنی کرێکاری و کۆمۆنیستی گرینگی پێ بدرێ.

ساڵانە پێویستە لەڕۆژێکی تایبەت و دیاریکراودا یادی ئەو ڕۆژە بکرێتەوە،ئەمەش هاندەرێکی زۆر باش دەبێ بۆ تێکۆشانی بەرگری لەماف و ئازادی یەکانی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێشی لە کۆمەڵگای کوردستاندا.

زانین و یادکردنەوەی ئەو ڕۆژەش کە ڕۆژی ڕاگەیاندنی بڵاوکراوەی کرێکاری وکۆمۆنیستی یە دەکەوێتە سەر شانی ماندووبوون وتێکۆشانی ئەوانەی کە بێ لایەنانە دێنەمەیدان بەدڵسۆزانە بەدواداچوون بۆ ئەو مێژووە پڕشەنگەدارو پیرۆزە دەکەن دواتر لەسەر دیاری کردنی ڕۆژێک بۆ یاد کردنەوەی ئەو یادە دیاری دەکرێ.کە یادی ساڵ ڕۆژی لەدایک بوونی یەکەمین بڵاوکراوەی کرێکاری و کۆمۆنیستی بە زمانی کوردییە.

 

ماڵپه‌ڕی عه‌بدوڕه‌حمان رەسول

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک