٢٠\٥\٢٠١١
پێشنیارێک بۆ کاری
هاوبه‌ش
له نێوان حیزب و
لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا.

عه‌بدولواحیدی خه‌نده‌ڕه‌ش
پێکهێنانی به‌ره و هاوبه‌ندیی سیاسی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان زۆری له‌سه‌ر
نووسراوه و مشت‌ومڕ و مقۆمقۆی فره‌ی له‌باره‌وه ئه‌نجام دراوه. ئه‌گه‌ر
ئاوڕێک له ڕابردوو بدرێته‌وه ده‌رده‌که‌وێت که یه‌که‌م هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌کان
بۆ پێکهێنانی به‌ره ئه‌و کاته نراون که له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا
ته‌نیا دوو لایه‌نی سه‌ره‌کی و کاریگه‌ر له مه‌یداندا بوون. ڕیزه‌کانی
خه‌باتی ڕزگاریخوازانه‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵات به به‌راورد له‌گه‌ڵ
ئێستا تۆکمه‌تر و یه‌کگرتووتر بوون؛ هه‌رچه‌نده ئاستی ئاگایی سیاسی
تاکی ئه‌وسا له‌گه‌ڵ ئێستا به‌راورد ناکرێت. ئه‌مڕۆ به زۆر هۆکاری
جیاواز ئاستی هۆشیاریی تاک و کۆمه‌ڵ زۆر به‌ره‌و ژوور چووه که خۆی له
خۆیدا زه‌مینه‌سازه بۆ ڕوانگه‌ی جیاواز و ئاره‌زوو و ئامانجی ڕه‌نگاو
ڕه‌نگ.
ئێستا دوای پتر له سی ساڵ خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانی له دژی ڕێژیمی
ئێران لایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات به‌رده‌وام به‌سه‌ر خۆیاندا دابه‌ش ده‌بن
و ڕۆژ به ڕۆژ ژماره‌ی حیزب و ڕه‌وته سیاسیه‌کان ڕوو له زیاد بوونه؛
و هه‌ر له‌و کاته‌یشدا قه‌واره‌ی حیزبه‌کان بێشتر بچووک ده‌بێته‌وه؛
به‌ڵام ویستی پێکهێنانی به‌ره‌یه‌ک بۆ کاری هاوبه‌ش و هاوئاهه‌نگ لایه‌نگریی
زیاتری لێده‌کرێت و هه‌وڵی جیددی‌تری بۆ ده‌درێت.
له هه‌وراز و نشێو و که‌نده‌ڵانی ژیان و خه‌بات دا حیساب بۆ ئه‌وه
ناکرێت که چیت ده‌وێت و ئاره‌زووت چییه؛ به‌ڵکوو حیساب بۆ ئه‌وه ده‌کرێت
که چیت له ده‌ست دێت و توانای چیت هه‌یه و کاریگه‌ریت سه‌باره‌ت به
کێشه‌کان له چ ئاستێکدایه. ده‌سته‌وئه‌ژنۆ بوونی هێز و لایه‌نه‌کانی
ڕۆژهه‌ڵات له باشووری کوردستان، تای ته‌رازووی نێوان ئه‌وانی تا ڕادده‌یه‌ک
له هاوسه‌نگی نزیک کردووه‌ته‌وه و که‌لێنی نێوانیانی ته‌سکتر کردووه‌ته‌وه.
به‌تایبه‌تی نه‌بوون یا له‌ده‌ستدانی سه‌ربه‌خۆیی سیاسی و دارایی ئه‌وان،
ئێستا ئیتر بووه‌ته ئه‌مرێکی واقیع و نکۆڵی لێناکرێت. به‌ستراوه‌یی ئه‌وان
به لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی باشووره‌وه گه‌یشتووه‌ته ڕادده‌یه‌ک
که ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر پرسی پێکهێنانی به‌ره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش
خاوه‌ن قسه نین؛ و هه‌ندێکیان پێویستییان به وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندیی
ینک و پ‌د‌ک هه‌یه.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌یش به‌ینابه‌ینێک لێره و له‌وێ مه‌سه‌له‌ی
پێکهێنانی به‌ره ده‌خرێته‌وه ڕۆژه‌ڤه‌وه و قسه و باسی گه‌رمی له‌باره‌وه
ده‌کرێت. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جیاوازی زۆر له نێوان حه‌ز و کرده‌وه
دا هه‌یه، هه‌نگاوه‌کان هه‌ر له‌جێی خۆیانن و هه‌ر له پێش خاڵی ده‌سپێک
ده‌کێشن به زه‌ویدا.
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ڕاستیانه‌ی سه‌ره‌وه، باوه‌ڕ ده‌کرێت که
پێکهاتنی به‌ره یا پلاتفۆرمێک بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌رچه‌نده زۆر
پێویسته، به‌ڵام له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا کرده‌یی نه‌بێت و به‌دیهاتنی نه‌چێته
چوارچێوه‌ی ئه‌قڵ و ئاوه‌زه‌وه. ئه‌مه‌ش به واتای نائومێدی نییه و
نیشانه‌ی ڕه‌شبینی و به‌دبینی نییه. به بڕوای نووسه‌ر له‌بری هه‌وڵدان
بۆ شه‌ن و که‌وکردن و هه‌ڵاواردن و لێکدان و لێکده‌رکردنی ئه‌و پرسه،
باشتر وایه هه‌موو لایه‌نه‌کان یان ده‌سته‌بژێرێک له‌وان به مه‌به‌ستی
ڕچه‌شکێنی و ئاسانکاری له‌به‌رده‌م سازکردنی به‌ره‌یه‌کی فراوان، هه‌وڵی
پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نێک به ناوی "ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژ" بده‌ن. ئه‌و ئه‌نجومه‌نه
به هیچ شێوه‌یه‌ک توانا و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردنی نه‌بێت و هیچ کۆڵ و
بارێک نه‌خاته سه‌ر شان و ملی خۆی. ئه‌نجومه‌نێکی ته‌واو ڕاوێژکاری
بێت و به‌شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێک و بێ نێو‌بڕ هه‌موو مانگێک کۆبوونه‌وه
بکات و کێشه و پرسه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
تاوتوێ بکات و بۆچوونیان له‌سه‌ر بدات.
به سه‌رنجدان به‌و په‌رش و بڵاوییه‌ی دوچاری حیزب و ڕێکخراوه‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بووه و به وردبوونه‌وه له‌و هه‌موو مه‌رج و ئه‌گه‌رانه‌ی
بۆ یه‌کتری داده‌تاشن، ده‌کرێت ئه‌مه هه‌نگاوێکی سه‌ره‌تایی بێت بۆ
فراوان کردنه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی کاری هاوبه‌شی نێوانیان له دواڕۆژدا؛ و
بێته به‌ردێکی بناغه‌ی پته‌و بۆ ئه‌و ته‌لاره‌ی ده‌مێکه گه‌ل له
چاوه‌ڕوانیی سازبوونیدایه.
عه‌بدولواحیدی خه‌نده‌ڕه‌ش
|