٢١\٦\٢٠١٤
پێشنیاز: سازدانی
ڕێفراندۆم له پارێزگای کەرکووک.

جه‌بار ئه‌مین*
پاش سڵاو و ڕێزم بۆتان.
مافی چاره‌ی خۆنووسین مافێكی جیهانییه و جاڕنامه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتۆكاندا
به ڕوونی پێداگریی له‌سه‌ركردووه. بۆ نموونه له ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كاندا
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری له‌سه‌ر جاڕنامه‌ی (مافی هاووڵاتیبوون
و مافه سیاسییه‌كان) دا. هه‌روها له بڕیارێكی تری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
سه‌باره‌ت به (سه‌ربه‌خۆیی وڵاتانی ژێرده‌سته و خه‌ڵكه‌كانی) ئه‌م
مافه‌ی دووپاتكردووه‌ته‌وه. جگه له‌مانه‌ش بڕیاری ژماره ١٥٤١ ی ساڵی
١٩٦٠ ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داكۆكی له‌م مافه ده‌كات. هه‌روه‌ها
له جاڕنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان سه‌باره‌ت به (هاوكاری دۆستانه‌ی
نێوان ده‌وڵه‌ته‌كان) له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه پێداده‌گرێ. لێره‌دا مه‌به‌ستم
ئه‌وه‌یه كه پاڵپشتی یاسایی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه بۆ مافی چاره‌ی
خۆنووسیین.
له زۆر گۆشه‌ی جیهاندا، گه‌لان و خه‌ڵكانی ناوچه‌یه‌ك هه‌ن كه
توانیویانه ئه‌م مافه جیهانییه به‌كاربهێنن بۆ خزمه‌تی ویستی خۆیان.
بۆ نموونه ٣ مانگێك له‌مه‌وبه‌ر، دانیشتوانی نیمچه‌دورگه‌ی كریم، كه
ناوچه‌یه‌كی وڵاتی ئوكرانیا بوو،و ژماری دانیشتوانی زۆر له دانیشتوانی
پارێزگای کەرکووک زیاتر نییه، دژ به ئیراده‌ی حكومه‌تی ناوه‌ند له
ئوكرانیا ڕێفراندۆمی خۆیان ساز كرد. له كاتێكدا زۆربه‌ی حكومه‌ته‌كانی
جیهان دژ بوون. ئه‌نجامی ڕاپرسییكه‌ش ئه‌وه بوو كه كریم وه‌ك ناوچه‌یه‌كی
سه‌ربه‌خۆ ڕاگه‌یه‌نرا. پاشان له‌گه‌ڵ روسیا یه‌كی گرت.
نموونه‌یه‌كى تر كۆسۆڤۆیه. ناوچه‌ی كۆسۆڤۆ ناوچه‌یه‌ك بوو له وڵاتی
یوگۆسلاڤیا، ژماره‌ی دانشتوانی كۆسۆڤۆ نزیكه‌ی ٢ ملیۆنه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی
ته‌نها ٣ ڕووبه‌ری پاڕێزگای کەرکووکه، و ناوچه‌یه‌كی هه‌ژاره. ساڵی
٢٠٠٨ ناوچه‌ی كۆسۆڤۆ ڕیفراندۆمی خۆیان ساز كرد، هه‌ر چه‌نده حكومه‌تی
ناوه‌ند دژبوو. جگه له‌وه زۆر له زل هێزه‌كانی جیهان دژ به‌و
ڕێفرنادۆمه بوون. له گه‌ڵ گشت ئه‌وانه‌دا كۆسۆڤۆ ڕاپرسی خۆی سازدا، و
له ده‌رئه‌نجامی ڕاپرسیینه‌كه خۆی وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ ڕاگه‌یاند.
له‌م چه‌ند ساڵه‌دا زیاتر له سه‌د حكومه‌تی جیهان دانیان به سه‌ربه‌خۆیی
كۆسۆڤۆ ناوه. هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی زۆرینه‌ی حكومه‌ته‌كانی جیهان له‌گه‌ڵ
ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵاتی كۆسۆڤۆ نه‌بوون.
وه‌كوو هه‌موو لایه‌كمان ده‌زانین له ده‌ستوری عێراقدا مافی
ڕیفراندۆمی خه‌ڵكی پارێزگای کەرکووک چه‌سپێنراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
حكومه‌ته‌كانی ئه‌م ١٠ ساڵی دوایی عێراق ئه‌م مافه‌یان پشت گوێ خستووه.
بۆ پاراستنی مافی خه‌ڵكی پارێزگای کەرکووک، به كورد و توركمان و عه‌ره‌ب
و ئاشوری و كه‌مایه‌تێكانی تره‌وه، به كارێكی هه‌نوكه‌یی ده‌زانم كه
به‌ڕێزتان وه‌ك پارێزگاری کەرکووک ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌ن بۆ سازدانی
ڕێفراندۆمێك بۆ زانینی ویستی خه‌ڵكی کەرکووک سه‌باره‌ت به وه‌ی كه
ئایا خوازیارن پارێزگای کەرکووک ناوچه‌یه‌كی خودموختاربێت، یان سه‌ر به
حكومه‌تی ناوه‌ند بمێنێته‌وه، یاخود خوازیارن پارێزگای کەرکووک سه‌ر
به هه‌رێمی كوردستان بێت.
به گرنگیشی ده‌زانم كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتۆكان له‌م پرسه گرنگه‌دا به‌شدار
بكرێت.
ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌وه‌ش بكه‌م كه پشتگیری كردنی هه‌نگاوێكی وا ، ئه‌ركی
سه‌ر شانی ئێمه‌ی هاوڵاتی، و په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستانیشه. سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ڕێفراندۆمێكی دیموكراتی، به‌شێكه له
پرۆسه‌ی به دیموكراتیزه‌كردنی ناوچه‌كه.
_________________________
*
هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان و هه‌مان كات ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوێد.
٢٠\٦\٢٠١٤
|