پێشوازیی شاندی PAK له رێکخراوی نۆروێژی پارێزگاری کردن له‌دۆزی کورد.
سه‌رۆکی شاندی ناوبراو مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌که‌یانی ئاگادارکردنی پارتی ئازادیی کوردستان له‌ئامانج و چالاکییه‌کانیان و تێگه‌یشتن له‌باروودۆخی هه‌نووکه‌یی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و خه‌باتی پارتی ئازادیی کوردستان، راگه‌یاند. له‌وتووێژێکی دوو سه‌عاتیدا، کۆمه‌ڵێک پرس و بابه‌تی پێوه‌ندیدار به‌دۆزی کورد خرایه‌به‌ر باس. له‌کۆتایی چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا هه‌ردوولا له‌سه‌ر درێژه‌دان به‌پێوه‌ندییه‌کانیان و هاوکاری له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌کانی جێی بایه‌خی هه‌ردوولا پێیان داگرت.
پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی راگه‌یاندن 13 به‌فرانباری 2707 3 ژانویه‌ی 2008
|