| 
			٢٨\٨\٢٠١٠ 
			
			   
			پێشوازی 
			مه‌رگ. 
			 
			
			کامه‌ران 
			هه‌ڵوه‌دا 
			ئه‌گه‌ر وابێت 
			و مردن په‌رده‌ی رازی گه‌ردوون دادڕێ
 ده‌رگه‌ی ئه‌ودیوی دنیام بۆ بکاته‌وه
 ئه‌گه‌ر وابێت و مردن
 تارماییه‌کان بتارێنێ
 ئێستاش و دوێنێم
			ئاڵقه‌ڕێز،
 خه‌ون و خولیاشم بشواته‌وه
 چۆنی میوانداری ناکه‌م
 ده‌رگه و ده‌لاقه و په‌نجه‌ره‌م له‌سه‌ر پشتن
 به ئاواتم
 ئاوڕێکم لێداته‌وه...
 
 ئازادی.
 ئازادی
 کاڵایه‌کی ئاودامانی ره‌نگاوڕه‌نگه
 له سه‌دان جار، جارێک
 خه‌یاتی چاره‌نووس بۆمان ده‌دروێت
 ئه‌و یه‌ک جاره‌ش
 یان نیشتمانمان هێند کورته باڵایه
 گه‌ز و نیوێک له دوویه‌وه ده‌خشێت،
 یان هه‌ر شایانی خۆیه‌تی و
 ئێمه‌ین یه‌خه‌ی پێ 
			داده‌دڕین
 وه‌ک گه‌نجێکی برسی شێت 
			و وێت!
 
			
			ماڵپه‌ڕی 
			کامه‌ران هه‌ڵوه‌دا 
			  
			  
			  |